图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ

ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ
ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ
#فەڕۆخ نێعمەپتوور#

خوا ژن و پیاوێکی بەیەکتر گەیاند و لە دووای نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ و نۆ سەعات کچێکی جوانیان بوو. ناویان نا گوڵێ. گوڵێ هەر لە سەرەتای لەدایکبوونییەوە ئەوەندە جوان بوو کە ئیزرائیل ئاشقی دەبێ. بۆیە داوای لە خوا کرد زەمەن بۆ دوواوە بگێڕێتەوە بۆ ئەوەی گوڵێ لەدایک نەبێ، وەها کە ئیزرائیل بتوانێ لەگەڵی ببێ بە هاوسەر.
بەڵام خودا گوتی کە تازە لەدایک بووە و بە هۆی ئەو ڕێزەی بۆ ژیان هەیەتی ناتوانێ کات بگێڕێتەوە، چونکە ئەمە بە مانای کووشتن یاخود مراندنی گوڵێ یە، شتێک کە ئەو لە دژیەتی. جگە لەمە گوتی کە دەبێ ئیتر لەوە گەیشتبێ زەمەنی پێش و پاشی لە دایکبوون جیاوازن.
ئیزرائیل کە زۆر لەم ڕستەیەی دووایی نەدەگەیشت، هەرچی پاڕایەوە و گریا و گڕووی گرت بێسوود بوو. بگرە خودا تووڕە بوو و، گوتی تازە مەگەر لەبیرت چووەتەوە مەلایکەکان نە ژن دێنن و نە شوودەکەن؟ بەڵام ئیزرائیل ئەوەندە ئاشق بوو ئەم قسانە بە گوێیدا نەدەچوون. ئەو هەر لە بیری گوڵێ دا بوو. شەوانە کاتێک دونیا خامۆش هەڵدەگەڕا لە ناو کاکەشان لەسەر ئەستێرەیەک دادەنیشت و، لەوێوە سەیری ماڵی گوڵێی دەکرد و بە کوڵ فرمێسکی دەڕژاند.
شەوێک شەیتان کە خەریکی گەڕان لە بێکەراندا بوو و بیری لە پلانێکی تر بۆ بەلاڕێدابردنی مرۆڤەکان دەکردەوە، چاوی بە ئیزرائیل کەوت و چوو بۆ لای. شەیتانیش وەک هەموو بوونەوەرەکانی تر لە ئیزرائیل دەترسا، لە چاوەکانی، لە دەمامکەکەی، لەو مەڵەغانەی بەدەستییەوە بوو و هەروەها لە شنێلە درێژ و ڕەشەکەی کە کاتێک دەفڕی شەپۆلانی دەدا و بە شوێن خۆیدا گڕی جێدەهێشت.

سڵاو پار دۆست و ئەمساڵ ئاشنا!
ئیزرائیل کە ئاگای لە هاتنی نەبوو، لایکردەوە. بە بۆڵە وەڵامێک لە دەمی هاتەدەر. شەیتان گوتی:
خێربێ، چییە وا بە خەمباری دانیشتووی؟.... کەس دەستناکەوێ بۆ مردن؟
لێمگەڕێ بەر غەزەبی خواکەتوو، ڕێگای خۆت بگرە و بڕۆ... وازم لێ بێنە کە دەردم گرانە!
گرانە؟! جا دەردی کێ گران نیە... ها! بۆ خۆیشی نازانێ ئەم دونیای بۆ لەسەر ئەم هەوایە خوڵقاندووە... هەڵبەت من دەزانم، گەر یەکەم ڕۆژ وەک من سوجدەتان بۆ ئادەم نەبردایە ئیستاکە ژیان بە لایەکی تردا دەگەڕا، لایەکی یەکجار باشتر. ئاخر پیاوی ئاقڵ چارەنووس دەداتە دەست بوونەوەرێک کە سەرئەنجام ڕۆژێک دەمرێ!
ئیزرائیل هەروا بێ دەنگ بوو. بە قووڵی لە بیردابوو. شەیتان ڕاوەستا، ئەوسا کتوپڕ گوتی:
چییە ئاشق بووی؟... ئەویش ئاشقی مرۆڤ؟
ئیزرائیل لە ژێر چاوەوە سەیری کرد. هەمیشە بە زیرەکیی شەیتان سەری سووڕمابوو. زیرەکییەک کە هەموویان دەیانزانی و کەچی بە ئاشکرا دیانیان پیانەدەهێنا. بگرە بە جۆرێکیش حەقیان دەدایە. بەتایبەت ئیزرائیل کە لەو ئەرکەی خودا پێی دابوو تەواو وەڕەز و ماندوو ببوو. ئاخر ئەمە کارە هەر ساتە و گیانێک بکێشێ و ببیە هۆی گریە و شین و شەپۆڕی ئەو بوونەوەرە نەگبەتە دوو پێیانە! نە بەخوا، ... ئەمە کار نەبوو. گەر مرۆڤ نەبووایە ئەویش وەک جاری جاران ئاسوودە دەبوو. بێ خەیاڵ لە مەلەکوتدا دەسووڕایەوە.

بە چییا ئەزانی... بە چییا ئەزانی ئاشق بووم؟
ههههه، ... بە شێوەی دانیشتنت، بە شێوەی ڕووانینت، ... بەوەی لە مۆمێکی لە دەرەوە کوژاوە و لە ناوەوە هەڵکراو دەچی.
ئیزرائیل ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا و، هەستایە سەرپێ. بە سەر ئەستێرەکەدا کەوتە قەدەم لێدان. گوتی:
هەرچی لێی پاڕامەوە بەقسەی نەکردم، وتم تکایە مەیخە ژیانەوە، تکایە با نەڕوا، وتم خۆشم دەوێ، بە قەدەر چاوەکانم، بەقەدەر مەڵەغانەکەم، ... وتم و وتم، کەچی گوێی لێنەگرتم.
مەگەر ئەو هەمیشە وانەبووە؟ مەگەر هەبووە گوێ بگرێ! پێم سەیرە وا بیردەکەیتەوە.
ئاخر چارم چییە، دەرمانی دەردی من بە دەست ئەوە، گەر بیەوێ چارەسەری دەکا و گەر نەیەوێ هەروا دەسخەڕۆ دەمێنمەوە، ... ڕووبکەمە کوێ... ئەی هاوار! ئەوسا پڕ بە گەردوون نەڕاندی.
شەیتان کەمێک ڕاما. بە دەستی ڕاستی ڕیشە ماش و برینجییەکەی خوراند. چەند تاڵی ڕەش و سپی بەربوونەوە و لەناو کاکەشان لەگەڵ ئەستێرە و بەردە سەرگەردانەکانی تر کەوتنە خولانەوە. لە کاتێکدا شەیتان چاوی لەسەر تاڵە ڕیشە هەڵڕژاوەکانی خۆی بوو کە خەریکبوو دووردەکەوتنەوە، گوتی من ڕێگاچارەیەکم بۆت هەیە! ئیزرائیل لە قەدەم لێدان کەوت، لایکردەوە و لە شەیتانی ڕووانی، چاوەکانی گڕیان هاویشتەوە، گڕێک لە چەشنی ئەشق نەک لە چەشنی حەزی گیان ئەستاندن. بەپەلە هات و لە تەنیشت شەیتان دانیشتەوە. ئەوسا شەیتان دەمی بە گوێ بە پرچ داپۆشراوەکانی ئیزرائیلەوە گرت و ماویەکی چاک چرپاندی. ڕوخساری ئیزرائیل لە ژێر دەمامکەکەیەوە دەکرایەوە و دەکرایەوە. لە دووای ئەمە هەستایە سەرپێ و لەپاش ماچکردنی ڕوخساری شەیتان کە تامی بیابان و تەنیایی دەدا، بەرەو بارەگای خودا فڕی.

کاتێک گەیشت، ئەگەرچی خودا خەریکی خوڵقاندنی جیهانێکی تر لە شوێنێکی تر بوو، بەڵام بە حوکمی ئەوەی گرینگترین مەلایکەی خۆی واتە ئیزرائیل، کە ژیانی لە قەوارەی مردندا بۆ لای خۆی دەگێڕایەوە هاتبوو، کارەکەی ڕاوەستان و گوێی لە مەلایکە چنگ بەگڕەکەی گرت. ئیزرائیل داواکەی خۆی پێشکەش کرد.
ساڵانی ساڵ دوواتر، لەپاش ئەوەی گوڵی گەورە بوو، دایان بە شوو. هێشتا دە ساڵێک لە ژیانی هاوبەشی گوڵێ و هاوسەرەکەی تێنەپەڕیبوو کە مێردەکەی لە پێکدادانی ترۆمبیلدا کوژرا. گوڵێ ئەوەندە گریا کە منداڵی پێنجەمی لەبارچوو. یەک دوو ساڵێک دووای ئەوە بوو بە ڕاپەڕین و حکومەت وەرگەڕا. برایەکی گوڵێ لە ڕاپەڕینەکەدا کوژرا و برایەکی تریشی دوو ساڵ دوواتر لەسەر سنوری تورکیا ئاوبردی و خنکا. ئامۆزایەکی لەسەر نامووس بە دەمانچە کوژرا و پوورزایەکی تریشی بێ سەرەوشوێن بوو. گوڵێ باوکی جەڵدە لێیدا، لە جێگایا کەوت و دایکیشی بە سەرەتانی سی زۆر خێرا مرد. گوڵێ کە خاوەن سێ کوڕ وکچێک بوو، هەر لەدووای بەشوودانی کچەکەی تەڵاقیان دا و ڕووی لە ماڵی دایکی کردەوە کە ئیستاکە بە نانکردن بۆ خەڵکی و بە خێری ئەم و ئەو دەژیا.

ئیزرائیل ئیستاکەیش هەر لەسەر ئەستێرەکە دادەنیشت و لەوێوە سەیری زەوی و ماڵی گوڵێی دەکرد. گوڵێ ئەگەرچی لە کۆمەڵێک ئێسک و پروسک، جووتێ مەمکی سیس و دەم و چاوێکی گنج گنجاوی هیچی تری وای پێوە نەمابوو، کەچی ئیزرائیل هەر چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد لە لایەن خودا ئەمری بۆ دەرچێ و بچێ گیانی بکێشێ و بیکا بە هاوسەری خۆی. ئەمرێک کە سەرەڕای تێپەڕینی ساڵانی ساڵ هەر دەرنەدەچوو و لەوەیش نەدەچوو بەم زووییە دەربچێ!
ئیزرائیل کە سەری لە گیان سەختیی گوڵێ سووڕمابوو، دیسان ڕووی کردەوە خودا و گلەیی کرد. گوتی قەراربوو زووتر بمرێ، گوتی بەڵێنت پێمدابوو! بەڵام لەوە دەچوو خودایش بە خوایەتی خۆی وەڵامی ئەم پرسیارەی پێ نەبێ. چونکە ئەویش هەروا بە بێدەنگی لە ئیزرائیلی دەڕوانییەوە.

ئێوارەکەیان کاتێک دیسان ئیزرائیل لە شوێنەکەی خۆی دانیشتبوو و بێ گڕ و بێ تیشک و کزو کزۆڵە لە گەردوون و لە زەوی دەڕوانی، دیسان ڕێگای شەیتان کەوتەوە ئەوێ. شەیتان شاد و دەم بە پێکەنین بە ڕۆحێکی پڕ لە پرسیارەوە ڕووی تێکردەوە:
سڵاو پار دۆست و ئەمساڵ ئاشنا!
وەڵامێک نەبوو. ئیزرائیل هەروا لە دووری دەڕوانی.
چیت کرد بە چی، ... پلانەکە گرتی؟
ئەوسا ئیزرائیل هەموو شتێکی بۆ گێڕایەوە. شەیتان کەوتە بیرەوە. لای سەیربوو. ئەمە یەکەم جار بوو لە ژیانی بێ مەرگی دا پلانێکی سەرنەگرێ. لە پاش کەمێک بیرکردنەوەی تر هەستایە سەرپێ. گوتی:
پێم وابێ کەمێک زۆر ڕۆیشتین. کەمێک زیادەڕەویمان کرد. ئاخر دەرد کە لە سنوورێک لادەدا ئیتر دەبێ بە عادەت. گوڵی ڕاهاتووە و ئەمجارە گەر ئەو عادەتەی لێ بستێنی، دەمرێ! سەیر نیە؟!
ئیزرائیل بە تووڕەییەوە لایکردەوە و لە شەیتانی ڕووانی. شەیتان کە دەیزانی دۆخەکە باش نیە، چیتر ڕانەوەستا و فڕی و ڕۆیشت. لە دوورەوە هاواری کرد:
تازە لێی گەڕێ!... نیو ئەوەندەت نەماوە، تا گیانی میلیۆنانی تر دەستێنی، نۆرەی ئەویش دێ.
ئیزرائیل بزەیەک دەیگرێ. وایە!... باشترین کار خۆ خافڵاندنە بە مەرگەوەیە. هیچ شتێک بە قەدەر مەرگ ئەشق لەبیری بگرە مەلایکەکانیش ناباتەوە. ئەوسا هەڵدەستێ و بەرەو زەوی بەڕێدەکەوێ کە ماوەیەکە لە دوورەوە دیسان شۆقی گڕی تۆپە دوورهاوێژەکان و تفەنگە شێتەکان دەدا.
مرۆڤەکان دیسان بە دەمی خۆیان هاواری لێدەکەنەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览481
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ):23-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览481
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.112 KB 23-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!