图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نەمگوت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەمگوت

نەمگوت
نەمگوت
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

گۆرەوییەکانم تاوتان. هەر کامەیان لە ڕەنگێکن. جارێک یەکیان ڕەش و ئەوی تریان سپی، ئەمیان خۆڵەمێشی و ئەوی تریان بەڵەک، ڕاستیان سوور و چەپیان شین و.... ئەم بەزمە ساڵانی ساڵە درێژەی هەیە. هاواردەکەم دایکە تاگۆرەوییەکەی ترم کوا، بۆ نایدۆزمەوە؟ دایکم کە بۆ زستان خەریکی چنینی گۆرەوی بەنە، دەنگ هەڵدەبڕێ کە من چیتر منداڵ نیم و دەبێ بۆ خۆم بیدۆزمەوە. گەڕانێکی بێهوودە کە قەت بە ئامانج ناگا.
گۆرەوییە تاوتاکان سەرنجم دەقۆزنەوە و ناهێڵن بەجوانی سەرم بە سەر کتێبەکانەوە بێ. هەمیشە نیگام لەسەر ڕستەکان پێ هەڵدەگرن و وەیلانی ناو کەلێن و قوژبنی ژوورەکەی دەکەن. دیسان نایاندۆزمەوە.
لەبەر ئەمە من بە دەرزەن گۆرەوی دەکڕم. بەو هیوایە تاکەکانیانم لێ ون نەبێ. بەڵام دایکم دەڵێ ئەمە هەڵەیە. دەڵێ کە زۆر بوون وندەبن و تاکەوتاک دەکەونەوە، بۆیە باشترە هەر جارەی یەک جووت زیاتر نەکڕم هەتا دەدڕێن و ئەوسا جووتێکی تر دەتوانێ قاچە ناقۆڵاکانم ماچکەن!

دایکم حەزیشی بە گاڵتەیە.
بەڵام من لام وایە تاکەوتاک بوونی گۆرەوییەکان فڕیان بە سەر کەمی یاخود زۆر و بۆربوونیانەوە نیە. وای بۆ دەچم شتێک لەم ماڵەدا هەڵەیە. ئەوسا بیری چیرۆکی پێڵاودرووە هەژارەکە دەکەمەوە کە لە سەردەمی منداڵیدا خوێندبوومەوە. ئەو پێڵاوچییەی بە زەحمەت فریا دەکەوت بە چەند ڕۆژ جووتێک پێڵاو سازبکا و هەمیشە بە برسیەتی سەری دەنایەوە. هەتا شەوێکیان جووتێک مرۆڤی سوورپۆشی بووچک بووچک، بە قەدەر قامکێک، بە نیوەشەوان پەیدا دەبن و هەموو جارێک هەتا بەری بەیان جووتێک پێڵاوی بۆ سازدەکەن و جوان و خاوێن لەسەر مێزی کارەکەی بۆی جێدێڵن. ڕەنگە لە خانووەکەی ئێمەیش دا وەها شتێک ڕوویدابێ، هەر چەند بە پێچەوانەوە. جنۆکەکانی ئێمە حەزیان بە گۆرەوییە و هەر جارەی تاکێکی دەدزن.

بۆ سەلماندنی ئەمە و دۆزینەوەی ڕازە گەورەکە، هەوڵدەدەم شەوانە نەخەوم و لە ناو تاریکیدا لە کاتێکدا هەموو گۆرەوییەکانم لە بەر دەمی خوم لەبەر جێگاکەمدا بەریز دادەنێم، چاوەڕوان دەمێنمەوە. بەرەبەرە چاوم بە تاریکی ڕادێ و گۆرەوییەکان دەبینمەوە کە داماڵراو لە ڕەنگەکانیان، ڕەش ڕەش لەوێ لەبەر دەممدا ڕاکشاون. بەردەوام چاوم لەسەریانە. بیستوومە جنۆکەکان لەنەکاو دێن و یەکجار بەدەستوبردن. بۆیە چاو چییە نایتروکێنم. گوێم لە چپەی سەعاتە دیوارییەکەیە. زەمەن تا ئەوپەڕی خۆی لەبەر چاومدا درێژ دەبێتەوە. بیردەکەمەوە مرۆڤ ئەوەندەیش کورت ناژی وا پێی وایە. تەنیا ئەوەندەی لەبیری دەکا زەمەن بژمێرێ. پارە کە زۆر بوو پیاو قنی پێ دەسڕێ! ئەوسا سەرنجم دەچێتە سەر دەنگەکان. دەنگەکانی نیوەشەو. بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکەم، دەبینم شەو پڕە لە دەنگ. هەر لە چپەی چرکەژمێری کاتژمێرەکەوە بگرە هەتا پرخەی دایکم کە دیوارەکە دەبڕێ و تا دەگاتە کوننەپەپوو و سیسرک و قرچەی خۆکێشانەوەی سەقف و دیوارەکان، ... هەروەها دەنگێکی نادیاری ناو کۆڵان؛ سەدای بەئاستەمی بوونەوەرێک، ... وەک بڵێی کەسێک هێشتا بەڕێوەیە و نەگەیشتووەتەوە ماڵەوە.

زەمەن تێدەپەڕێ. بەلامەوە گرنگ نیە سەعات چەندە. تاپۆی گۆرەوییەکان ناو گلێنەکانم پڕپڕ دەکەنەوە. دوو جامی سەرڕێژ. ئەوسا کات بێڕەحمانە دەنیشێتە سەر پێڵووەکانم. چاوم قورس دەبێ و مەیلی نیشتنیەتی. وەک باڵندەکانی ئاسمانی شار بە کاتی دەمەو ئێوارە. ملم خواردەبێتەوە و سەرم کتوپڕ دادەکەوێ. ئازارێکی ناخۆش وەک زەردەواڵە بە ملمدا دەچزێ. دادەچڵەکێم. بەپەلە خۆم کۆدەکەمەوە. نا، نابێ بخەوم. گۆرەوییەکان دەژمێرمەوە. بەقەدەر خۆیانن. کات بەردەوامە.
بۆ سبەی کاتێک دەیانژمێرمەوە، لەوپەڕی تەعەجوبدا دەبینم دوو تاکیان ونە! من کە دڵنیام تەواوی دوێ شەو بەخەبەر بووم و بەجوانی کێشکی گۆرەوییەکانم دابوو، لە ونبوونیان سەرم سوڕدەمێنێ. دایکم بزەیەکی دێتێ و بە تەشەرەوە دەڵێ دڵنیای نەخەوتووی؟ وەڵامی نادەمەوە.
دایکم دەنگم دەدا و دەڵێ ناو کتێبەکانیشت دەگەڕێی؟ پێدەکەنم و دەڵێم گۆرەوی گەر لە ناو کتێبەکاندا بن هەر لە دوورەوە دیارن و هاواردەکەن، ... دەڵێم کتێبەکان تەنیا دەتوانن وێنەکان و گووڵ و گەڵا وشکەکان لە خۆیاندا حەشاربدەن. دیسان دەپرسێتەوە دڵنیای!

ئەیچۆن، دڵنیام.
هەتا شەوێکیان لە دووای ساڵانی ساڵ دەست دەبەمەوە بۆ یەکیان. کتێبێک لە سەر قوتابخانە ئایدیۆلۆژییەکان، شۆڕش و گۆڕانی کۆمەڵایەتی و بەگشتی شتی لەم بابەتە. ئەو کتێبەی لەوە پێش بە چەند جار خوێندبوومەوە و ڕستە بە ڕستەیم هێشتا بە جۆرێک هەر لە بەر بوو. ئەم ساڵانەی دووایش خووم دابووە خوێندنەوەی مێژوو بۆ ئەوەی تەنیا بە تیۆر لە شۆڕش نەگەم و بتوانم بە زاڵ بوون بە سەر مێژوودا بەشێوەی ڕوونتر بە سەریدا زاڵ بم.

کتێبەکە کە لە ناو ڕەفەی هەرە سەرەوەدایە دادەگرم و، بە فوو و بە پەڕۆیەکی نیوەتەڕ توێژاڵە تۆزە ئەستوورەکەی لێدەکەمەوە. لێتان نەشارمەوە من ئاشقی ئەم کتێبەم. لام وایە گەر زۆربەی خەڵکی لە ناوەڕۆک و چەمکەکانی ناو ئەم کتێبە بگەن، ئەوا حاڵ و وەزعمان بەم شێوەیە نەدەبوو.
چاوێک بەناو ژوورەکەدا دەگێڕم. بڕیار دەدەم وەک ساڵان بچم و لە قوژبنی ژوورەکە، ڕێک لەو گۆشەیەی وا لە هیچ شوێنێکەوە دراوسێکان بەسەریا زاڵ نین، دەست بکەمەوە بە خوێندنەوەی. دڵنیام لە دووای ئەو هەموو زانیارییە مێژووییە کە ئیستاکە هەمە، پیاچوونەوەی ئەم کتێبە دەتوانێ قووڵایی ترم پێ ببەخشێ و ڕەنگە هۆکاری هەموو نەهامەتییەکانی نیشتمان بۆ هەمیشە بدۆزمەوە.
دڵم لەسەر هەزار لێدەدا. زەحمەتەکان بە فیڕۆناچن. تەنیا دەبێ وەک دایکم لەبیرمان نەچێ هەموو ڕۆژێک کەمێک لە گۆرەوییەکە بچنین.
هەر کە کتێبەکە دەکەمەوە، تاگۆرەوییەکان، بە هوروژم، یەک بەیەک دەکەونە خوار. تاگۆرەوییەکانی هەموو ئەم ساڵانە دەڵێم. ڕەش و سپی و سوور و زەرد.... ناو کۆشم پڕدەکەن.
دایکم دەڵێ نەمگوت![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览297
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 22-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ):22-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览297
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!