图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەسەر کامیان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەسەر کامیان

لەسەر کامیان
لەسەر کامیان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

مامەم کە ساڵانی ساڵ لە زینداندا بووە، هێشتا هیوای لە دەست نەداوە و لای وایە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەوەی وا خەونی پێوە دەبینێ دێتە دی. ئەو دەڵێ سەیری کۆمەڵگا کە، لە ژیانی خەڵکی بڕوانە، ئاوەها ناتوانێ بۆ هەمیشە بڕواتە پێشەوە، دەبێ بگۆڕدرێ. دەڵێ جگە لەمە کتێبەکانیش ئەمە دەڵێن. هەموو گەورە پیاوانی جیهان باوەڕیان بە گۆڕانە و بە وردی باسیان کردووە. ئەوسا دانە دانە ناوی ئەو کتێبانەم بۆ هەڵدەدا کە ئەم چیرۆکەیان بۆ گێڕاوەتەوە.

دیسان ساڵان تێدەپەڕن و منیش گەورەتر دەبم. من کە باوەڕم بە مامم هێناوە و وەک ئەو بەشێکی بەرچاوی ئەو کتێبانەی وا باسیان لێدەەکا خوێندوومنەوە، لەو زیاتر باوەڕ بە چیرۆکەکانی دەهێنم. جگە لەمە سیمای میهرەبان و ڕۆحی ئارامی کە بە هیچ جۆرێک لە هیچ دۆخێکدا تێک ناچێ و بەردەوام بە وردی و بە هێمنی لە دونیا دەڕوانێ و لەگەڵ خەڵکی بەو پەڕی ڕێزەوە دەدوێ، ئەوەم پێ دەڵێن کە ڕاست دەکا. کەسی وەها ناتوانێ درۆزن بێت، تەنانەت سەبارەت بە داهاتوو، داهاتوویەک کە هێشتا نەهاتووە. سەرباری ئەمەیش کاتێک ڕێزی خەڵکی دەبینم بۆی، حەزدەکەم زیاتر لە هەمیشە بە خۆم بڵێم کە چیرۆکەکانی ڕاستن. ئا، منیش دەمەوێ وا بم. چ ئەو کاتەی منداڵ بووم خەوم بەمەوە دەبینی و، چ ئیستاکەیش دیسان بەردەوامم لەم ئاواتە. جاری وایە بە خۆم دەڵێم من لەو خەوناوی ترم، لەبەر ئەوەی من دوو جار پێوە بووم: یەک جار بە هۆی مامەم خۆیەوە و، جارێکی تر بە هۆی کتێبەکانەوە.

بەڵام وەک بڵێی شتێک هەڵەیە. ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەو قەت بە وردی لەگەڵ من نادوێ. بە وردی باسی خەونەکانیم بۆ ناکا. منیش قەت لێی ناپرسم. هەمیشە وا پیشاندەدەم منیش بە قەدەر ئەو تێیان گەیشتووم، هەرچەند وەک ئەو ڕێگام نەکەوتە زیندان و وەک ئەو ساڵانی ساڵ لە چوارچێوە تەسک و تەنگەکاندا بەدەوام نەبووم.
ئاواتم ئەوەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە گەڵی دانیشم و لێی پرسم و قسەوباسی لەگەڵ بکەم. باسی ئەو کتێبانەی وا منیش وەک ئەو خوێندوومنەوە. کەچی قەت هەڵناکەوێ. یان باشتر بڵێم هەستدەکەم گەر لێی بپرسم وا دەنوێنێ گەمژەم و هیچ لە دونیا و لە کتێبەکان نەگەیشتووم و بۆیە کاتێک بە تووش یەکترەوە دەبین، لەوپەڕی خۆمتمانەییەکی سەیردا وا پیشاندەدەم هیچ کێشەیەکم نیە. بگرە بە هێنانی ناوی کتێبەکان دەینوێنم کە بەردەوام خەریکم و بە قووڵی لە ناوەڕۆکیان گەیشتووم و دیسان قووڵایی و گۆڕانێکی سەیری تریان تیا پێکهێناوم.

مامم پیرتر دەبێ و منیش بەرەبەرە بوومەتە پیاوێکی تەمەن مامناوەندی. هەر دووکمان بەتەمای گۆڕانە نەوتراوەکەی نێوان خۆمانین. دڵنیاین ڕۆژێک بەدی دێت. ئیستاکە دووانین: من و ئەو. دوو چاوەڕوانی. دەزانم مامم خەڵکی تریش دەناسێ کە وەک ئێمە چاوەڕوانن. ئێمە زۆرین. من ئەو پیاوانەم بینیوە، ... ئەو مرۆڤانەی لە گەڵ مامم بە شەقامدا دەڕۆن و بە ئەسپایی قسەدەکەن و ناوچاوانیان جاری وایە تێکدەنێن. جاری وایە لە خۆم دەپرسم بۆچی ئەوان وەک ئەو نەچوونەتە زیندان. ئەوسا لە کتێبەکانەوە تێدەگەم کە ئەوان هێشتا بە نهێنی دەژین و حکومەت پێی نەزانیون. ئا، بەڵگەیان بە دەستەوە نەداوە تا پۆلیسی نهێنی شەوێک نیوەشەو هەڵکوتێتە سەریان و لە ئامێزی بنەماڵە دەریان بێنێ و بۆ ناو ئەو بینا گەورە و نهێنی و سامناکانە ڕایانگوێزێ وا مامم بە ساڵانی ساڵ تیایانا ماوەتەوە، بە بێ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان پرتە و بۆڵەیەکی لەسەر چارەنووسی خۆی لێ بەرزبووبێتەوە.

من ئیستا ژوورەکەم کتێبخانەیەکی گەورەی تیایە بە سەدان کتێبەوە. چەند هەست بە گەورەیی خۆم دەکەم! پیاوە گەورەکان وا دەژین. لەگەڵ کتێبەکان و خەونە شاراوە و نەگوتراوەکان. ئەو خەونانەی لە بنەڕەتەوە وەسفکردنیان دژوارە. جاری وایە مامم دێتە سەردانم و بە ناو کتێبەکاندا ماوەیەکی چاک دەگەڕێ. ئەمیان دەردێنێ، چاوێکی پیادەخشێنێ و ئەوسا نۆرەی یەکی تریان دێ. هەتا درەنگان مڵ و مۆیەتی. چەند حەزدەکەم بە وردی باسیان بکا، بەڵام لە کاتێکدا کتێبێکی بەدەستەوەیە و لە لاپەڕەکانی مۆڕ بووەتەوە، تەنیا دەڵێ ئەمە زۆر کتێبی چاکە، بە وردی بیخوێنەوە! منیش سەر ڕادەوەشێنم و دەڵێم بێگومان! ئەو شەوە زیاتر لە هەر شتێکی دیکە بە کتێبەکەوە خەریکم. لەسەر وشە و ڕستەکان لەوەی پێویستە زیاتر ڕادەمێنم. مامم چەند ڕاست دەکا، عەجەب کتێبێکی نایابە. باشە بۆچی لەوە پێش سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک خوێندوومەتەوە، بەم ڕاستیەم نەزانیبوو!؟

سبەی دایکم بە لۆژە لۆژ لە کاتێکدا قاچەکانی جەستەی قورسی بە جوانی ڕاناگرن، دێتە ژوورە سیحراوییەکەم، ڕامدەتەکێنێ، لە خەو هەڵمدەستێنێ و دەڵێ ئیتر بەس نیە، دونیا کاول بوو و کەچی تۆ هەر لە ژێر لێفەکەتدا خۆت حەشارداوە و پرخەت دێ، ... هەستە هەستە دیسان مامەتیان گرتەوە! ڕادەبم. بە چاوە خەواڵوو و ئەبڵەقەکانمەوە لە خۆم دەپرسم باشە بۆچی منیش ناگرن؟... مەگەر منیش هەر ئەوەی ناکەم وا مامەم دەیکا!؟
چەند حەزدەکەم منیش بگرن و خەڵکی شار وەک ئەو باسم بکەن. بە خۆم دەڵێم ئەم جارەیان کە لە زیندان هاتەدەر، لێی دەپرسم چی دەکا وا ئەوەندە خێرا دەگەنە سەری. ئا، بێگومان لێی دەپرسم. ناکرێ من و ئەو وەک یەکتر خەون بە گۆڕانی جیهانەوە ببینین و کەچی هەر ئەو بگرن و لە چواردیوارییە ترسناکەکانی بئاخنن.

سەرئەنجام لە دووای چەندین مانگ ئازادی دەکەنەوە. ئەمجارەیان پشتی کووڕتر دەنوێنێ و زۆر پیس دەکۆکێ. وەک جاران نایەتە دەرەوە تا لەگەڵ هاوڕێکانی پیاسەبکا. کە سەردانی دەکەم، کۆکەکانی ناهێڵن باسی کتێبەکان و خەونەکان بکەین. ناهێڵن پرسیارەکەیشم بێنمە گۆڕێ. من چاوەڕوانم ئەوەم بەم زووییە چاک بێتەوە و، ئەم گرێ قورسە لەسەر دڵم نەمێنێ. بەڵام ئەو لە کۆکە بەردەوامە. دەکۆکێ و دەکۆکێ، .... جاری وایە خوێن هەڵدێنێتەوە. دەستماڵێکی سپیی پەڕۆی لە تەنیشتدایە کە خەڵتانی ڕەنگی سوورە. جارجارە بۆی دەگۆڕن. ئەوی تریش هەر وای لێدێ.

سەرئەنجام واز لە پرسیارەکەم دێنم. دەگەمە ئەو ئاکامەی کە ئەوەی وا مامم چاوەڕوانی بووەو ساڵانی ساڵ لە زینداندا، وەک دەرەوە، بە تەمای دانیشتووە، وەڵامەکەی تەنیا لە کتێبەکاندا دەستدەکەون. دیسان پیایاندا دەچمەوە. دیسان وەک هەمیشە هەر کامەیان بە لایەکدا ڕامدەکێشن. کتێبەکان پڕی خەونەکانن.
راستی مامە، مەبەستت کامیانە؟ حکومەت لەسەر کامیان ئاوەها تەنگیان پێ هەڵچنیوی؟[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览305
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 22-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览305
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!