图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گواستنەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گواستنەوە

گواستنەوە
گواستنەوە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

لە دووای ئەوەی ماڵە کۆن و قەدیمییەکەیان لە لای بونگایەک دانا و فرۆشتیان، گواستیانەوە بۆ ئاپارتمانێکی خنجیلانە و خۆشی تا ڕادەیەک نوێ. تەنیا خۆی و دایکی بوون. دایکی، حەوت شەو و حەوت ڕۆژی ڕەبەق بە بێ ڕاوەستان لە ژوورەکەی خۆی کە پەنجەرەیەکی گچکەی تیابوو، بەیادی خانووەکەیان، هەموو بیرەوەرییەکان و یادگارییەکانی گریا. ئەویش لێی گەڕا بە دڵی خۆی بگری. هەموو کەس دەزانێ گریان، دەروون سووک دەکا. فرمێسکەکان ئەگەرچی ڕوونن، بەڵام هەندێ شت لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن کە قورسترین شتەکانی جیهانن.

ئاپارتمانەکەیان ڕووەوە و دیمەنێکی دڵڕفێن بوو. هەم شاخیان لەو دوور دوورانەوە لێ دیار بوو و هەم بەشی ڕۆژهەڵاتی شار. هەر چەند هەوڵیدا بە پیشاندانی ئەم دیمەنە و باسکردنی، گریان لە بیری دایکی بباتەوە، بێسوود بوو. ئەو هەر لە بیری خانووە کۆنەکەدا بوو.
دایکی بێ سەوادە. دیارە نەک تەواو. کەمێکی فێر کردووە، بەڵام ئەوەندە بە خاوەخاوە دەخوێنێتەوە قەت ناگاتە کۆتایی هیچ چیرۆک و کتێبێک. بۆیە بە ناچار بۆ خۆی باسی دونیا و داهاتووی بۆ دەکا. باسی ئەم دۆخە تازەی وا تێیکەوتوون. دەڵێ دایە گیان! دونیا بەرەو پێش دەڕوا و هەتا دێت حەشیمەت زیاددەکا و بۆیە زۆربەی هەرە زۆری بنیادەمەکان لە ئاپارتماندا دەژین، دەڵێ چیتر باوی خانووی کۆن و تەنیا نەماوە. ئەوسا ئەوی شەیدای کلتوری ڕۆژئاوا، باسی شۆڕشەکانی بۆ دەکا وا بە دڵنیاییەوە بەڕێوەن، ئەو شۆڕشانەی دونیا دەگۆڕن و یەک تاقە خانووی تەنیا چییە تیایا ناهێڵنەوە و، هەر هەموو بەشەر دەهاونە ناو بینا بەرز و گەورە و چەند قاتەکانەوە. دەڵێ تەنیا بەم شێوەیەیە مرۆڤ دەتوانێ دەست بە زەوییەوە بگرێ و دەرفەتی کشت و کاڵ و بەرهەم هێنانی خواردن بۆ خۆی، کە بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، فەراهەم بکا.

دایکی بێدەنگە و لە پشت چاوە فرمێسکاوییەکانییەوە کە بێگومان دونیا و کوڕەکەی لێڵ دەبینن، گوێ دەگرێ و بە بێ ئەوەی شتێک بڵێ، هەروا لە ڕووانین بەردەوامە.
ئەو جاری وایە ڕقی لە دایکیەتی. لەوەی لە دونیای داهاتوو ناگا و هەر بیر لە ڕابردوو دەکاتەوە. ئەوەیکە هەمیشە مردووەکان لە بەر چاویدا زیندوون و دیوارە کۆنەکان و درەختە پیرەکان لە بیر ناکات. هەر چەند پێی دەڵێ کات ڕووەوە داهاتووە و مرۆڤ دەبێ زیاتر خەیاڵی لای داهاتوو بێت نەک ڕابردوو، گوێی لێ ناگرێ و، بۆیە دیسان تووڕە و تووڕەتر دەبێ.

بەڵام تووڕەیی بێسوودە. دووایی بیرکردنەوەیەکی زۆر بەو ئاکامە دەگا کە شتێکی تر بکا. ئا، تێی گەیەنێ. هەوڵ دەدا حاڵی بکا. چۆن؟ ئەها، لە ڕێی کتێبەکانەوە. دەستدەکا بە خوێندنەوەی کتێبەکان بۆی. دایکی کە ڕۆژ تا ئێوارە لە ناو ئاپارتمانەکە تەنیایە و تەنیا دلخۆشیی ژیانی ئەوە، زۆر بە وردی گوێی لێدەگرێ. ئەو کە دڵنیایە تێی دەگا، زۆر بە وردی باسەکانیشی بۆ شیدەکاتەوە. کتێبە مێژووییە ڕۆژئاواییەکانی بۆ دەخوێنێتەوە. بە تایبەت باسی ناپلئۆن و لەشکرە شەڕکەرەکەی کە چۆن چۆنی ئامادە بوون بە بێ ئەوەی لە دوواوەی خۆیان بڕوانن، بەرەو داهاتوو و بەرەو وڵاتانی تر بکشێن و تەنیا لە پێناوی داهاتوودا بژین. دایکی دەگرێ. ئەو کە دڵنیایە بۆ مەرگی سەربازە ئازاکان دەگرێ، بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوی و لە دەروونەوە بە خۆی دەڵێ سەرئەنجام لە جیهانی خانووە کۆنەکە دوورت دەخەمەوە، ... ئەوەندە دوور هەر بە خەیاڵیشتدا نەیەت!

دوو سێ ساڵێک دەگوزەرێن و ئەو مێژووی زۆربەی پیاوە گەورە و ئازاکانی ڕۆژئاوای بۆ خوێندووەتەوە. ئەو پیاوانەی تەنیا لە پێناوی داهاتوودا ژیان. دایکی ئیستا بە جوانی ناپلئۆنی لەبەرە: قەد و قەوارەی، ئەوەی لە کوێ لە دایک بووە، شەڕەکانی و هەروەها چۆنیەتی دوورخستنەوە و مردنی، ... تەنانەت ناوی ئەو دوڕگانەی وا ناپلئۆنیان تیا دوورخرانەوە. لە ناو هەموو پیاوە مەزنەکاندا، دایکی سەرنجی زیاتر چووبووە سەر ئەم پیاوە خڕ و وردیلانەیە. بگرە وێنەیەکی ناپلئۆنیشی لە ژوورەکەیدا بۆ هەڵواسیبوو.

دڵنیایە دایکی گۆڕیوە. ئاخر ئەو ئیستاکە نە دەگری و نە ئەوەندە چاو لە کوڕەکەی و لە دەرو و دیوار دەبڕێ. مێژوو کە بەسەرهاتی مرۆڤە گەورەکان و ڕووداوە مەزنەکانە، دەتوانێ خەیاڵ و بیرەوەرییە بچووکەکان لە زەینی هەموو مرۆڤەکان، تەنانەت نەخوێندەوارەکانیش بسرێتەوە و لە خەمە چکۆلەکان ڕزگاریان بکا. هیچ شتێک وەک مێژوو نیە، ... هیچ شتێک، تەنانەت داهاتوویش.

دیسان ڕۆژەکان دەگوزەرێن و ئێوارەیەک کە دێتەوە دەبینێ دایکی لە ماڵەوە نیە. هاواری لێدەکا و ژوورەکان دەپشکنێ، بەڵام وەڵام نیە. دایە، ... دایە لە کوێی؟ دیسان بێدەنگی. بە پەلە دێتە دەرەوە. لە دەرگای دراوسێکەی تەنیشتی دەدا. دێتەوە بیری کە تەنیا چەند جارێک بە ڕێکەوت لە سەر پلیکانەکان بە تووشییەوە بووە و هەر ئەوەندە. دراوسێکەی بە نیگایەکی سارد و بەگومانەوە دەڵێ فەرموو! پاش یەک دوو چرکە ڕاوەستان، جواب دەداتەوە ببورە، ... ببورە، ... نا، ئیستا هاتەوە بیرم لە کوێ دامناوە، لوولەی مەستەراوەکە خراپ بووە و ئاچەرەکەم بۆ نەئەدۆزراوە، ئیستا ئەزانم، ... ئەمەی گوت و بە پەلە ڕۆیشت. هەڵبەت نەک بەرەو ئاپارتمانەکەی، بەڵکو بەرەو قادرمەکان. دراوسێکەی سەرێکی لێ بادەدا.

سەرەتا دووکانەکانی دەورووبەری پشکنی، ئەوجا باخێکی گشتی بچووک کە بە دەستی چەپ، کەمێک ئەولاتردا بوو. نا، دایکی لەوێیش نەبوو. بێسوودە.
ئەوسا بەرەو گەڕەکی خانووە کۆنەکە بادەداتەوە و دەڕوا. دڵنیایە لەوێیە. بینا بەرزەکان بە گڵۆپەکانیانەوە دەدرەوشێنەوە. لە دوورەوە دایکی دەبینێ لە ناو کۆڵانەکەدا پاڵی بە دیوارێکەوە داوەو ڕاوەستاوە. بێ جووڵە.
دایکە گیان! ئەوە لێرە چی ئەکەی؟
دایکی لە ڕووبەڕووی خۆی دەڕوانێ. لەوێ ئیستا لە جیاتی خانووە کۆنەکە، بینایەکی چەند قاتی گەورە و یەکجار نوێ دەبیندرێ.
دایکە با بڕۆینەوە، ... درەنگە!
دایکی بە چاوە پیرەکانییەوە وا نیگایەکی ساردیان لێ دەبارێ، دەڵێ:
بۆ ئێلبا، یان سێنت هێلێن!؟1
کوڕەکەی واقی وڕ دەمێنێ. دایکی هەنگاو هەڵدێنێ و پێش دەکەوێ. لە حەوشەیەکەوە دەنگی ماشینێک دێت.
کوڕەکەی دێتەوە بیری مەودای نێوان ئێلبا و سێنت هێلێن تەنیا چەند ساڵێک بوو. ڕاستی ئەوان لە کوێی مێژوودا ڕاوەستابوون؟

ژێرنووس:
ئێلبا و سێنت هێلێن ناوی دوو جەزیرەن وا ناپلئون لە تاراواگە تیایانا ژیا. ناپلئۆن لە دووای کەمتر لە یەک ساڵ توانی خۆی لە ئێلبا دەرباز بکا و بۆ فەڕانسە بگەڕێتەوە و دوواشەڕی خۆی واتە شەڕی واتێرلوو لە دژی نەیارانی فەڕەنسا ڕێبەری بکا. پاش شکست هێنانی لەم شەڕەدا لە لایەن ئینگلیزییەکانەوە بۆ جەزیرەی سێنت هێلێن دوورخرایەوەو، لەوێ سەرئەنجام لە دووای شەش ساڵ کۆچی دووای کرد.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览359
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 22-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览359
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!