图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,955
图片 104,844
书籍 19,331
相关文件 97,562
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قالۆنچەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قالۆنچەکان

قالۆنچەکان
قالۆنچەکان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ژوورەکەت ئەوەندە پیسە قالۆنچەکان داگیریان کردووە. بە بزەیەکەوە ئەمەی پێ دەڵێم و، سەرێکی لێ دەلەقێنم و دەڵێم دەبێ خاوێنی بکاتەوە. بەڵام ئەو بە پێچەوانەی من بیردەکاتەوە. ڕێک لە ناو چاوانم دەڕوانێ و دەڵێ هی پیسی نیە هی تەنیاییە، باشتر بڵێم هی ئەوەیە خانووەکە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژ چۆڵە. هەر من و ئەوانین. منیش واز ناهێنم و دەڵێم با تاقی بکەینەوە، ڕۆژێک جوان جوان ژوورەکان خاوێن بکەوە، پاشماوەی چێشت مەهێڵەوە، قاپ و قاچاخەکان جوان بشۆ، ماڵەکە گسک بدە، دەوری قاپشۆرییەکە بسڕە و وایتێکسی لێبدە، جاروبارە پەنجەرەکە بکەوە و با هەوای ژوورەکە بگۆڕدرێ، ... بەڵێنت پێدەدەم قالۆنچە چییە تیای نامێنێ.
بەڵام ئەو ئەمە ناکا و بەردەوام مکوڕە لەسەر ئەوەی هی چۆڵی خانووەکە یاخود تەنیایی ژوورەکانە. دەڵێ هیچ شتێک وەک تەنیایی نیە، نەک قالۆنچە بەڵکو دڵنیات دەکەم هەرچی ڕۆحی دونیایشە تیایا لەدایک دەبێ و تێی دەئاڵێ. دەڵێ جاری وایە کە دێتەوە و کاتێک کلیل دەخاتە کونی قفڵەکەوە، گوێی لێیە لە پشت درگاکەوە هەڵپە و پەلەپەل دەکەوێتە ناویانەوە و، دەکشێنەوە و سەرەتا خۆیان لە حەمام و ئاودەست و پەناو پەسێوەکاندا دەشارنەوە و، ئەوسا دەگوازنەوە بۆ ناو دیوارەکان، ... هەتا من دیسان دەڕۆمەوە دەرەوە.

من کە باوەڕم بە چیرۆکی ڕۆح و شتی لەم بابەتە نیە، دەچمەوە سەر داستانی قالۆنچەکان و دەڵێم با باسی شتە ڕاستەقینەکان بکەین، ئەوانەی وا دەبیندرێن و هەستیان پێدەکرێ و بۆیە دەتوانین ئاسانتر چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە. دەڵێم هەر بەمەیش ڕازی نابین، دەچین و دەرمان دەکڕین و دەرمانداویان دەکەین، تاقیان لێ ناهێڵین. بەڵاکەی هیرۆشیما و ناگازاکیان بەسەردا دێنین! دەڵێ دەزانی دەڵێن قالۆنچە لە چاو مرۆڤ لە بەرامبەر بۆمبی ئەتۆمدا پانزە بەرابەر مقاومتیان زیاترە! دەڵێم یەعنی دەرمانداوکردنیان بێسوودە؟ دەڵێ نازانم. دەڵێم ئەوە بۆمبی ئەتۆمە و جیاوازە، ئەم دەرمانەی من باسی لێدەکەم تایبەت بە قالۆنچەیە، بۆیە بە دڵنیاییەوە دەیانکۆژێ.
رۆژەکان تێدەپەڕن و ئەو هەر گوێ ناداتێ. تەلەفۆنم بۆ دەکا و دەڵێ لە مێژە دیار نیت، ئەرێ بەتەما نیت سەردانێکم بکەیت؟ دەڵێم قالۆنچەکان ناهێڵن. دەڵێ باوەڕبکە نەماون، دەمێکەیە نایانبینم. دەڵێم نایانبینی یان ناتەوێ بیانبینی؟ وەڵام نیە. ئەوسا قاقا پێدەکەنێ و دەڵێ ئەوە ئیستا دووانیان بە تەنیشتم دا تێپەڕین. تەلەفۆنەکە دادەنێم.

رۆژێک وەڕەزیی دەکەم و، بە خۆم دەڵێم چش و دەچم سەردانی دەکەم. بە شێوەی زەنگ لێدانەکە دەزانێ منم، هاواردەکا کراوەیە وەرە ژوورەوە. کە دەچمە ژوورەوە بە سەر دیمەنێکی سەیردا دەکەوم. دەبینم چەندین قالۆنچەی بە دەزووەوە بە یەکەوە بەستووەتەوە و قالۆنچەکان بە بێ هیچ چەشنە هاوئاهەنگی و ڕێگایەکی دیاریکراو هەر کامەی بە لایەکدا ملی پێوە دەنێن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوە بەردەوام بەر یەکتر بکەون و لە یەکتر دووربکەونەوە؛ دەزووەکان لەیەک دەئاڵێن و بە گشتی دۆخێکی یەکجار شپڕێو و ئاڵۆز دێتەبەرچاو. ئەو قاقا پێدەکەنێ و دەڵێ ئاوایان لێدەکەم بۆ ئەوەی چیتر ڕوونەکەنەوە ماڵەکەم. زیاتر لە قالۆنچەکان ڕادەمێنم. هەست دەکەم شتێک ناتەواوە، کە زیاتر لێیان ورددەبمەوە، دەبینم سەریان نیە. کوڵن. تێدەگا. دەڵێ مەگەر نازانی قالۆنچە بە بێ سەریش تا چەند هەفتە دەژی، هەم سەرم لێکردوونەتەوە و هەم پێکەوەم بەستوونەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە دەرسی عیبرەت بۆ ئەوانی تر، بێگومان کاتێک لە ماڵەوە نیم، دێن و هاوڕێکانیان دەیانبینن و ئیتر هەڵدێن و بۆ هەمیشە ماڵەکەم جێدێڵن.
من ئەو شەوە تا درەنگان دادەنیشم و لە کاتێکا قالۆنچە سەربڕاوەکان هەروا لە کەفی ژوورەکەدا دێن و دەچن، پێکەوە چایی دەخۆینەوە و سەیری تەلەفزیۆن دەکەین. خانووەکە هەر وا پیسە و وەک هەمیشە بۆنێکی ناخۆشی لێدی. ئەگەرچی دڵنیام بۆنی پیسییە، بەڵام جاروبار بە خۆم دەڵێم ڕەنگە بۆنی تەنیاییش بێت.

شەو کە دەڕۆمەوە بۆ ماڵەوە، دەچمە سەر کامپیوترەکەم و لە ناو گووگل دەنووسم قالۆنچە و لە سەریان دەستدەکەم بە خوێندنەوە. گووگل دەڵێ خاوەن ڕەنگی جۆراوجۆرن، لە سایزی جۆراوجۆریشدا دەستدەکەون. لە ڕێگای کونی ئاودەست و هەر چەشنە کۆنێک کە لە ناو ماڵدا دەست دەکەوێ خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن، ڕەنگە کاتی گواستنەوە لەگەڵ شمەک ئەوانیش خۆیان بە ماڵی تازەدا کردبێ، هەروەها دەڵێ بەتایبەت کاتێک دونیا تاریک دەبێ دێنە دەرەوە و دەستدەکەن بە خواردنی چێشتی پاشماوەی ناو ماڵ، ئەوەی وا بە جێ مابێ یاخود لێرەو لەوێ ڕژابێ و کەوتبێتە سەر عەرز. ئەوسا وێنەی یەکێکی زەرد و یەکی ڕەش گەورە دەکەمەوە و ورد ورد لێیان دەڕوانم. دەخوێنمەوە قالۆنچەکان دەفڕن.
نازانم بۆ، بەڵام لە دووای خوێندنەوە لەسەریان، کتوپڕ ڕوانگەم لە سەریان دەگۆڕدرێ. بە ناو ژوورەکەدا دەڕوانم. ڕقم لەوەیە هیچ قالۆنچەیەکی لێ نیە. یەعنی ماڵی ئێمە کونە ئاودەست و پاشماوەی خواردن و گواستنەوەی کۆنی تیا نیە و نەبووە! باوەڕناکەم.
لە سبەیەوە بە بێ ئەوەی پێم بڵێ هەموو شەوێک دەچم سەردانی دەکەم. ئەو هەموو ڕۆژێک سەری چەند قالۆنچەیەک لێدەکاتەوە و بە دەزوو پێکەوەیان دەبەستێ و ئەوسا لە تەنیشت مندا دادەنیشێ و بە دەم خواردنی چاییەوە سەیری تەلەفزیۆن دەکەین.

دەڵێم هەستدەکەم کەمیان کردووە. دەڵێ ترساون. دەڵێم نا هی ئەوەیە هەموو ڕۆژێک سەری چەند دانەیان لێ دەکەیتەوە. بەڵام ئەو وەک هەمیشە باوەڕی بە شتە ڕۆحی و دەروونییەکانە. دەڵێ لەو ڕۆژەوە قالۆنچەکان کەمیان کردووە، ڕۆحەکانیش زۆر جووڵە و هەڵبەز و دابەزیان نەماوە، وادیارە گواستوویانەتەوە بۆ ماڵی دراوسێکەمان. دەڵێ لەم ڕۆژانەدا ژنەکەیان زریکەیەکی سەیری لێ هاتووە و، بۆ شەو نووشتەنووسیان بۆ هێناوە!

جگەرەیەک دادەگیرسێنم و بە لاچاو لە هاوڕێکەم دەڕوانم، سەیرێکی قالۆنچە سەرهەڵکەنراوەکانیش دەکەم. قالۆنچە بێ خوێنەکان. بە خۆم دەڵێم خۆشە بێ سەر و بە سەر هەر بژی.
تەلەفزیۆن فیلمێکی شەڕی دووی جیهانی لەسەرە. بۆمبەکەی هیرۆشیما کە لە کارگ دەکا هەموو سەفحەی تەلەفزیۆنەکەی داگیر کردووە. دیمەنێکی ترسناک. سەیری یەکتر دەکەین. دەڵێ، دڵنیام قالۆنچەکان لە دووای بۆمبارانەکە بە تەواوی شارەکەیان داگیرکردووە. دەڵێم لە دووای مرۆڤ ئیتر گرینگ نیە چی ڕوودەدا.

لە دووای چەند هەفتە قالۆنچەکان یەکجار کەم دەکەن. دەڵێم ئەها بە کوشتنیان فەرقی کرد و فڕی بە تەنیاییەوە نیە. دەڵێ بە خۆت نازانی، هی ئەوەیە تۆ ئیستا هەموو شەوێک سەردانم دەکەی. بە سەرسووڕمانەوە لێی دەڕوانم. من لەو قیرسیچمەتر، دەڵێم بڕێک خانووەکە خاوێن بکەوە بزانە هەر ئاسەواریان نامێنێ.
بەڵام قالۆنچەکان هەمیشە لە شوێنێک لە دەرەوەی خانووەکانی ئیمە هەن. تەنانەت بۆمبی ئەتۆمیش چارەسەریان ناکا. ئەوان دەبێ هەبن، چونکە... چونکە دەبێ شتێک هەبێ وا پاشماوەی خواردنەکان لە نیوەشەو و لە هەناوی تاریکیدا بخۆن. یاخود پاشماوەی مرۆڤەکان لە ناو کونی ئاودەست و دەڕەفتەکاندا.

ئەو شەوە نیوەشەو بە دەم خەوەوە ڕادەپەڕم. هەموو جەستەم شەڵاڵی ئارەقە. ئاە، من چەند گەمژە و چەند شێت و نەفامم! باشە من کێم کە بڕیار لەسەر ژوورە پڕ لە تەنیاییەکانی مرۆڤێک دەدەم. گەر مرۆڤێک دەستنەکەوێ ئەو تەنیاییە پڕبکاتەوە، ئەی...، ...
لە دڵەوە ئارەزوومە قالۆنچەکان ئەوەندە گەورە ببن کە بتوانن ئەو شەوانەی کاتێک من ناتوانم سەردانی بکەم، بچن و لەسەر مۆبلەکە لە تەنیشتی و بە چوار دەوریدا دابنیشن و پێکەوە سەیری فیلم بکەن. سەیری فیلمی شەڕی دووی جیهانی. بێگومان بیرەوەرییەکانی ئەوان یەکجار زیاترە لە هی مرۆڤەکان.

ئیتر قەت باسی قالۆنچەکانی لەگەڵ ناکەم. ئەویش واز لە سەر هەڵکەندن و پێکەوە بەستنیان دێنێ. کاتێک لەوێم، دەبینم دێن و بە ژێر قاچمدا تێدەپەڕن، جاری وایە دێنە سەر مۆبلەکەیش. تەنانەت وایان لێهاتووە لەوێوە بۆ سەر تەلەفزیۆنەکەیش هەڵدەفڕن. چیتر دزێو و قێزەون نین. هاورێکەم چاوم لێدەکا و دەڵێ ڕۆحەکانیش گەڕاونەتەوە، لام وایە لەوەی ژنە دراوسێکەیان بەو چەشنە ترساندووە، پەشیمانن، یەکجار پەشیمان.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览291
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览291
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,955
图片 104,844
书籍 19,331
相关文件 97,562
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!