图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێڵاو فرۆش
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێڵاو فرۆش

پێڵاو فرۆش
پێڵاو فرۆش
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کەریم، ناسراو بە 'حاجی کەریمی کەوش'، پێڵاوفرۆشە و دووکانەکەی ڕێک لە فەلەکەی ناوەڕاستی شاردایە. حاجی گەلێک بە کارەکەی دڵخۆشە. وەک بۆ خۆی دەڵێ پیشەی باوکیەتی و لەوەوە بۆی بە جێ ماوە. دووکانەکەی حاجی زۆر گەورە نیە و لە دووای مەرگی باوکی چەند جارێک دیکۆرەکەی گۆڕیوە. یەک جاریش ویترینەکەی. وەک جێگایش لە هەمان شوێنی ساڵانە و یەک میلیمتر چییە بە هیچ لایەکدا نەبزواوە.

کەریم بە هۆی دانیشتنی ساڵانی ساڵ لە دووکانەکەیدا، دیارە هەر لە سەردەمی منداڵییەوە، بۆنی پێڵاوی گرتووە. بۆنێک تێکەڵ لە لاسیق و لە چەرم و وەک دەڵێن لە کەوشی شبراویش. مانەوە بە درێژایی لانیکەم پەنجاوپێنج ساڵ لە دووکانەکە (ئیستا شەست و دوو ساڵی تەمەنە)، وەهای لێکردووە وەک بڵێی بۆنەکە چووەتە ناو گۆشت و ئێسکییەوە. بووە بە بەشێک لە وجوودی.
دیارە بۆ خۆی نەک تەنیا پێی قەڵس نیە، بەلکو هەر هەستیشی پێناکا، بەڵام ژنەکەی، کە پانزە ساڵ لە خۆی بچووکترە، وازناهێنێ و هەر دوو قاچی لێ خستووەتە کەوشێک و دەڵێ سەردەم گۆڕاوە و دەبێ دووکانەکە بگۆڕێ بە شتی تر. کەریم کە ئەمە وەک کارەسات لێکدەداتەوە، سەرەتا زۆر گوێی نەدایە، بەڵام بە تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵ و پێداگرتنی بەردەوامی ژنەکەی، زانی کەوتووتە ناو گێچەڵەوە. بۆیە سەرەتا هەوڵیدا بە تووڕەبوون و بە هەڕەشە و گوڕەشە پاشەکشە بە ژنەکەی بکا. کردەیەکی بێسوود کە نەک تەنیا دۆخەکەی ئارام نەکردەوە، بەڵکو هەتا دەهات خراپ و خراپتریشی کرد. وای لێهات ژنەکەی بە تەمەنی نزیک پەنجا ساڵەی خۆیەوە، بێ گوێدانە ژیانی هاوبەشی دوورودرێژی لەگەڵ حاجی و ئابڕووی لە مێژینەیان لە گەڕەگ، چەند جارێک تۆراو و ڕووی کردەوە ماڵی دایک و باوکە پیرەکەی.

کەریمی حەیا بە خۆ، وەک دەڵێن وەجاخ کوێر بوو و جگە لە چوار کچ نەببوو بە خاوەنی هیچ کوڕێک. کچەکانیشی بە شوو دابوو و ئیتر هەر خۆی و خاتوونی ژنی مابوونەوە. لەو تەمەنەیشدا لەدەستدانی ژن جگە لە کارەسات و گەمەژیی هیچی تری نەدەگەیاند. ئەو هەمیشە حەسرەتی ئەوەی لە دڵا بوو کە بە مەرگی خۆی، میراتی پێڵاوفرۆشی بۆ هەمیشە لە بنەماڵەکەیدا دەسڕایەوە.

خاتوون کە بەردەوام دەیگوت و دەیگوتەوە زەمانە گۆڕاوە و کوا باوی کەوشفرۆشی ماوە، باسیشی لەوە دەکرد پرسیاری کردووە و پێیان گوتووە باشترە دووکانەکە بکەن بە ئاڵتۆنفرۆشی یاخود سوپێرمارکێت. کەریمیش جاروبارە نووزەیەکی لێوە دەهات و دەیگوت کوا ئەو لەم شتانە دەزانێ و گەر بێتو دووکانەکە بگۆڕێ ئەوا خوا ڕزقیان دەبڕێ و قوڕ دەکرێ بە سەریانا. قسەیەک لەم و قسەیەک لەو، دۆخەکە هەر وا مابووەوە. تا ڕۆژێک ژنەکەی قیژاندی کە چیتر تاقەتی ئەوەی نەماوە خەڵکی پێی بڵێن کەریمی کەوش و بگرە خراپتریش لەمە بەو بۆنە ناخۆشەوە هەموو نیوەڕۆ و ئێوارەیەک خۆ بە ماڵەوەدا بکاتەوە. ئیتر ناو جێگایش هەر هیچ!

راستییەکەی ئەوە بوو کەریم وەزعی باش بوو. نەک تەنیا قەرزدار نەبوو، بەڵکو خاوەن دوو ماڵ و دووکانێکی تریش بوو کە بە کرێی دابوون. جگە لەمە بە دزییەوە پارەیشی بە سوو بەم و ئەو دەدا. لەبەر خۆیەوە بە خۆی دەگوت چۆن قوڕ کرا بە سەرما، ئاخر ژنەکە لەم ئاخری عومرەدا ئاڵتونفرۆشی و سووپە ماکتی چی و شتی چی!
بەم شێوەیە حاجی کەریمی کەوش چیتر لەمە زیاتر خۆی ڕانەگرت و، بەناچار ملی دایە خواستی، خۆی گوتەنی، ژنە نەگبەتەکەی! سەرئەنجام لە پاش نزیکەی دوو ساڵ چۆکی دادا و دووکانەکەی گۆڕی و کردی بە کوتاڵ فرۆشی. خاتوون سەرەتا لچێکی لێ خوارکردەوە، بەڵام پێی ڕازی بوو و لێکی دایەوە کە بەهەرحاڵ لە پێڵاوفرۆشی هەر زۆر باشترە. بۆنی پارچە لە بۆنی زەماوەندی دەکرد و بۆنی کەوش لە کەوشکەنی مزگەوتەکان لە کاتی سەرەخۆشیدا.

دیسان ڕۆژەکان بە ئارامی تێپەڕین. حاجی کەریم بەربەرە بە کارە تازەکەی ڕاهاتبوو. خاتوونیش هەر وا لەبەرەوە هەموو جل و بەرگەکانی پێ گۆڕیبوو و تەنانەت کەوشە کۆنەکانیشی نەهێشتبوونەوە، بەڵام سەیر ئەوە بوو هەم بۆنەکە مابووەوە و هەم نازناوەکە! نە خەڵکی وازیان لە ناوی حاجی کەریمی کەوش دەهێنا و نە ئەو بۆنە نەگبەتەیش دەڕەوییەوە!
خاتوون کە حەزی دەکرد مێردەکەی هەر ناوی حاجی کەریم بێ، بە بێ هیچ چەشنە کەلیمەیەکی تر لە پاشییەوە، بەناچار بۆ خۆی بە تەمای لە بیربردنەوەی کەریمی کەوش، ناوی کەریمی کوتاڵی لە مێردەکەی نا و لە هەر مەجلیسێکدا بە هۆ و بێ هۆ ناوی دێنا بۆ ئەوەی هەر چۆنێک بووە ئەم ناوەی بەسەرا بزڕێنێ. هەوڵێکی بێسوود کە نەگەییە هیچ ئەنجامێک. کەریم لە ڕاستیدا بۆ هەمیشە وەک حاجی کەریمی کەوش مابووەوە.

حاجی لەگەڵ ئەوەی بە پیشە تازەکەی ڕاهاتبوو و خێری چاکی تیادەکرد، بەڵام لە دەروونەوە دڵی هەر لای پێڵاوفرۆشییەکەی بوو. لە بیرکردنی پەنجاوحەوت ساڵ گاڵتە نەبوو. زۆر جار شەوانە خەوی پێوە دەبینییەوە. خەوی بە باوکی و بەو ساڵانەوە، خەو بە ڕیزی پێڵاوەکانەوە کە ڕیز لە سەر ڕیز لەسەر قەفەسەکان هەڵچنرابوون، خەو بە تاقیکردنەوەی پێڵاوەکان لەم قاچی مشتەرییەکانیدا، یاخود کاتێک دەچوو بۆ سەفەر بۆ تاران بۆ کڕینی جنسی تازە. لە خەوەکەیدا بۆنی پێڵاوەکان سییەکانی پڕدەکرد و ئەویش پڕ بە دڵ ئەوەندەی تر هەڵیدەلووشی. کە بەیانی لە خەو بەئاگا دەبووەوە، جەستەی قورسی قورس بوو، ناوچاوانی تێکدەنا و وەک بڵێی خانوویەکی حەوت قات بە کۆڵییەوە بێت هەڵدەستا و لۆژەلۆژە دەچوو بۆ دەست بە ئاو گەیاندن. ئەو شەوانەی خەوی دەبینی، هەتا نیوەڕۆ ئەم حاڵ و هەوایە بەری نەدەدا و خەمین و لووت داژەنیو لە دووکانەکەیدا دادەنیشت و کزۆڵە لە ڕێبوارانی دەڕوانی. حاجی زۆر جار هەستی دەکرد خیانەتی بە باوکی و بە پیشەی دەیان ساڵەی بنەماڵە کردووە. جاری وابوو لە بێتاقەتیدا دەڕابەی دووکانەکەی دادەدایەوە و لە گەشتێکی خیابانیدا ڕووی دەکردە پێڵاوفرۆشییەکانی شار. لەبەر دەمیاندا ڕادەوەستا، بە حەسرەتەوە لێیانی دەڕوانی و بە ئەشقەوە بۆنەکانی هەڵدەمژییەوە. جاری وابوو کەوشفرۆشەکان، کە هەر هەموویانی دەناسی، فەرمووی ژوورەوەیان دەکرد. حاجی کەریمی کەوش بە حەزەوە دەچوو دادەنیشت و ئیتر ڕوخساری دەگەشایەوە. وەهای لێهات هەموو خەڵکی شار لە دەردەکەی حاجی گەیشتن. هەندێ پێدەکەنین و هەندێکیش دەیانگوت ناحەقی نیە.

بەڵام ژیان بەم شێوەیە نەیدەتوانی بەردەوام بێت. حاجی بیری کردەوە دەبێ مشوورێک بخوا. سەرەتا وای بۆچوو دووکانە کرێکەی بکا بە پێڵاوفرۆشی، بەس کەسێکی تر بیگەڕێنێ. بەڵام دەستبەجێ لەم تەگبیرە پەشیمان بووەوە. خاتوون بیزانیایە شاربەدەری دەکرد. چی بکا چی نەکا، کتوپڕ گەیشتە ئەو ڕایەی بە شەریکی لەگەڵ کەسێکی تر دووکانە کرێکەی بکا بە پێڵاوفرۆشی. ئەمە باشترین تەگبیر بوو.

هەر وایشی کرد. لەگەڵ هاوڕێیەکی دێرینی خۆی کە کارمەندی بانک بوو و لەمێژبوو خانەنشین کرابوو، سازا. ئیتر لەوە بەدووا کاتێک حاجی بۆ کڕینی کوتاڵ ڕووی لە شاران دەکرد، لەگەڵ پارچە، کەوشیشی دەکڕێ و بە یەک ماشین هەر دووکیانی دەهێنایەوە. حاجی بەیانیان تەنانەت پێش ئەوەی دووکانەکەی خۆی بکاتەوە حەتمەن سەردانێکی ئەوێی دەکرد و، ئێوارەیانیش دوو سەعاتێک زووتر کوتاڵفرۆشییەکەی خۆی دادەخست و دیسان ڕووی دەکردەوە کەوشفرۆشییەکەی.
بەم شێوەیە حاجی چیتر خەونی بە باوکی و بە جارانەوە نەبینییەوە. ئیستا ئاسوودە خاتر و بە ویژدانێکی ئارام و ڕاحەتەوە دووا ساڵەکانی تەمەنی بەڕێ دەکرد. کەریمی کەوش تەنیا یەک ئارەزووی مابوو. باوکی کاتی خۆی هەر لە ناو دووکانەکەیدا لە ناو پێڵاوەکاندا مردبوو. ڕۆژێک بە دەم مشتەرییەکەوە بەلادا هاتبوو و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەم ژیان کردبوو. ئەمیش ئارەزووی بوو خوا مەرگی بخاتە بەیانی یاخود ئێوارە بۆ ئەوەی لەو کاتەدا لە نێوان کەوشەکاندا بۆنخۆشەکاندا بێت.

خاتوونی ژنیشی کە لەم دوواییانەدا هەستی بە بۆنی زیاتری پێڵاو، لە کاتی هاتنەوەی مێردەکەیدا دەکرد، لەبەر خۆیەوە دەیگوت چی بکەم، ڕابردوو ئەوەندە ئاسان واز لە کەس ناهێنێ![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览327
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览327
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!