图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,946
图片 104,839
书籍 19,330
相关文件 97,559
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆڵوانە سوور
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆڵوانە سوور

کۆڵوانە سوور
کۆڵوانە سوور
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کۆڵوانە سوور لەگەڵ ئەوەی بە گۆرانی زۆریان بەسەردا هەڵگوتبوو کە کۆلوانە سوور تۆم دەوێ، چارۆکە سوور تۆم دەوێ، بەڵام هەر نەیتوانیبوو شووبکات و بە تەنێ و بە کچیەتی مابووەوە. دەڵێن هۆکارەکەیشی ئەوە بوو ئەو گۆرانی بێژەی وا ئەم شیعرەی بە سەردا گوتبوو زۆر زوو لە تەمەنی لاویەتیدا مردبوو و ئیتر لە دووای ئەمە بە هۆی زڕاندنی ناوەکەیەوە، کەس نەچووبووە خوازبێنیی و، بە کچێتی مابووەوە.
بەم شێوەیە، جاری وایە جوانی دەبێتە بەڵا و هیچ چەشنە خێرێکی لێ ناکەوێتەوە.
کۆڵوانە سوور کە تەمەنی هەڵکشابوو و گنج نیشتبووە گۆشەی لێو و قەراغ چاوەکانی، بڕیاری دا لە کۆڵوانەسوورەوە ببێ بە کەواسووری بەر لەشکر. بۆ ئەم مەبەستە ڕووی کردە خەیاتێک و داوای لێکرد کۆڵوانەکەی بۆ بکا بە کەوا. کاکی جل و بەرگدروو، پاش کەمێک هێنان و بردنی کۆڵوانەکە، گوتی کە بچووکە و بەشی کەوا ناکا. گوتی کۆڵوانە عەیب نەبێ هەتا سەر سمت و کەممەر دێ و لە کاتێکدا کەوا سەرتاپایە. هەرچی کۆڵوانە سوور پێی لە سەر ئەوە داگرت کە ڕەنگی هەر دووکیان سوورە و ڕەنگە ئەمە بتوانێ یارمەتیی کاکی خەیات بدا، بێسوود بوو و بە هیچ شوێنێک نەگەیشت.

کۆڵۆانە سوور نەیدەزانی لە نێوان ڕەنگ و قەبارەدا جیاوازی هەیە.
بەڵام کۆڵوانە سوور وازی نەهێنا و بڕیاری دا جووتێک پۆستاڵی درێژ هەڵکێشێ بۆ ئەوەی قەرەبووی کورتیی کۆڵوانەکەی بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستە ڕووی کردە دووکانێکی پۆستاڵفرۆشی، جووتێک پۆستاڵی کڕی و کردیە پێی. لە دووای ئەمە چوو و لە دەرگای مێژووی دا و پاش کەمێک ڕاوەستان کە لە چەند خولەکێک زیاتر نەبوو، دەرگایان لێکردەوە و کردیانە ژوورەوە. لەوێیش لە دووای سەعاتێک چاوەڕوانی، بردیانە هۆڵێکی گەورەوە کە سوڵتان ئورخانی عوسمانی بەتەواوی هەیبەت و شکۆی خۆیەوە لەسەر کورسی پاشایەتی پاڵی لێدابووەوە و، دانیشتبوو.
کۆڵوانە سوور بەسەرهاتەکەی خۆی بۆ سوڵتان گێڕایەوە و بەم ڕستەیەی کە دەمەوێ ببم بە کەواسووری بەر لەشکر، کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا.
سوڵتان بە نیگایەکی وردەوە سەرتاپا لێی ڕووانی و، گوتی جا پێت وایە بەم تەمەنەوە و بە ژنیەتی خۆتەوە، بتوانی پێش لەشکری من بکەوی و ڕێگا بکەیتەوە و ڕیزی دوژمن بشکێنی؟
کۆڵوانەسوور کە چاوەڕوانی وەها قسە و پرسیارێکی نەدەکرد، کەمێک تیایا مایەوە و، ئەوسا گوتی قوربان خۆ لانیکەم دەتوانم هەر کە بە تووش دوژمنەوە بووین، جل و بەرگەکەم لە خۆم داماڵم و بە نوواندی سینگ و لەش و لاری ناسکی ژنانەم سەریان لێ بشێوێنم و ئەوسا سەربازەکانی تۆ بە شمشێر و چەکی کوشندەی خۆیان قەڵاچۆیان کەن!

پاشا لە سەر جێگاکەی کەمێک جووڵا و دەنگی هەڵبڕی کە تۆ پێت وایە لە کاتی شەڕ و هێرشی هەزاران سەرباز و ڕمبەی پێی قورس و گرانی ئەسپەکان و بەر یەککەوتنی شمشێر و کالان و هات و هاوار و نەڕەی شێرئاسانی شەڕکەرەکان، بەو جەستە لاواز و سیس و بچوکەتەوە سەرنجی ئەوان بقۆزیتەوە و ببیە هۆی شکستیان!؟
پاشا ئەمەی گوت و نەڕاندی کە هەرچی زووتر ئەم سەڵیتەیە ببەنە دەرەوە و بە شمشێر کەلەی پووتی بقرتێنن.
کۆڵوانە سوور بە بێ ئەوەی بشەمزێ گوتی قوربان بۆ تاقی ناکەیتەوە، خۆ زەرەر ناکەی، یان ئەوەتا من سەرنجیان بە لاڕێدا دەبەم، یان وەک جاری جاران جەنابت شەڕی خۆت دەکەی و تەواو؟
بەڵام سوڵتانی عوسمانی لەوە تووڕەتر بوو ئەم جۆرە قسانە کاریگەرییان هەبێ لە سەری. بۆیە کۆڵوانە سووریان برد و لە زیندانیان خنی تا سبەی سەری بپەڕێنن.

لە دووای بردنی کۆڵوانە سوور یەکێک لە ڕاوێژکارەکان لە سوڵتان نزیک کەوتەوە و گوتی قوربان من لام وایە ئەم ژنە سیخوڕی ئینگلیزییەکان بوو، بینیت وەک هەندێ لە سەربازە تایبەتەکانی ئەوان چارۆکەی سووری لە کۆڵ نابوو؟ من پێم وایە دوژمن بە دوو شێوە بە ناردنی ئەم سیخوڕە دەیویست لە شکۆی جەنابت بدات: یەکەم ئەوەی لە دونیادا بڵاوی بکەنەوە کە سوپای دلێری عوسمانی ئەوەندە سووک و سەلیمن کە تەنیا ژن دەتوانێ بە فریایان بگا و، دووهەم ئەوەی کە ئەو ژنە باسی کەوای سووری دەکرد لە حاڵێکدا کۆڵوانەی لەبەردا بوو!
سوڵتان خەنی لە زیرەکیی ڕاوێژکارەکەی ئەمری دەرکرد کیسەیەک زێڕی خەڵات کەن.

کۆڵوانە سوور کە نە توانیبووی شوو بکات و نە توانیبووی ببێ بە کەوا سووری بەر لەشکر، ئەو شەوە تا بەیانی، هەتا کاتی مل پەڕاندنی، لە ژوورە تاکەکەسییەکەی خۆیدا لە زیندان بە یادی جاران گۆرانی کۆڵوانە سووری چڕی. کاتێک هەتاو یەکەم تیشکی خۆی لە پشت کەژەوە بە سەر وڵاتدا پژاند، ئەو بەو ئاکامە گەیشت کە لە گۆرانی فشەتر لە دونیادا دەست ناکەوێ.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览398
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,946
图片 104,839
书籍 19,330
相关文件 97,559
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!