图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,956
图片 104,845
书籍 19,332
相关文件 97,562
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
من نامەوێ پیاو بم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من نامەوێ پیاو بم

من نامەوێ پیاو بم
من نامەوێ پیاو بم
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

نازانم هۆکار چی بوو: باوکم ڕقی لە دایکم هەڵگرتبوو، پارەوپوڵی نەبوو یاخود هەر شتێکی تر، کە من بە ئیستایشەوە بەم تەمەنەی خۆم هەر تێی نەگەیشتم بۆچی ڕۆژێک بە کاتی ئێوارە لە حەوشەکە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە سەر دایکمدا نەڕاندی کە من قەت بۆ ئەم هەتیوە ژن ناهێنم قەت قەت، ... جا کەیفی خۆیەتی چی ئەکا با بیکا! دایکم کە بۆ ئەوەی دەنگی باوکم نەگاتە دراوسێکان هەوڵیدەدا ئارامی بکاتەوە، بە ئارامی وتی پیاوەکە جا ئەم هاتوهاوارەی بۆچییە... کە باوکم بە بێ ئەوەی گوێی لێ بگرێ دیسان نەڕاندییەوە ئەم هەتیوە پیاو نیە و شیاوی ئەوە نیە یەک چڵەپووش چییە بۆنی لەشی ئافرەت بە شەوا لە ژێر لێفەکەیەوە بە کونەلووتیا بچێتە خوارەوە! باوکم هەر وازی نەدەهێنا، کەفی دەچڕی و دەیشیڕاند دەبێ بەم حەسرەتەوە سەر بنێتەوە، ... ئا، حەسرەت!

من قەت داوای ژنم لە باوکم نەکردبوو. من وەک عەدولی هاوڕێم نەبووم کە ئەوەندە کەس و کاری لە باوکی بەردا تا ژنی پێ هێنا، من وەک فەرەیدوونی ڕفیقی سەردەمی منداڵیم نەبووم کە بۆ ڕازیکردنی بنەماڵەکەی ڕۆژێ سەری خۆی هەڵگرتبوو و خۆی بە مەقەڕی نەیارانی حکومەت لەو دیو سنووردا کردبوو و هەتا بەڵێنی لە دایک و باوکی نەسەندبوو کە ژنی بۆ دێنن، نەگەڕابووەوە. یان جەلالی حەمەکوێر کە بە مستەکۆڵەیەک لاچاوی باوکی وەها هێنابووە خوارەوە کە مانگێکی پێ نەچوو ژنیان وەک دەستەگوڵێک بۆ گواستبووەوە. نا، من جۆرێکی تر بووم، بێدەنگ و گوێ ڕایەل و حەیابەخۆ کە قەت داوای هیچم نەدەکرد. بۆیە، ... بۆیە لام سەیربوو کە ئەو ڕۆژە باوکم بەو شێوەیە لە حەوشە نەڕاندی و کردی بەو حەشرەی کە کردی و بە گوێرەی دایکم نەدەبووایە بیکردایە. دەبێ بڵێم من لەو ڕۆژەوە ئیتر ڕووم نەبوو ڕاستەوخۆ لە باوکم بڕوانم. کە دەمبینی بە خۆمدا دەشکامەوە و ئازای ئەندامم دەنیشتە سەر ئارەق. دۆخیشم وەها نەبوو کە نەیبینم، ئاخر من لەو خانوەدا لەگەڵیان دەژیام.

جاری وایە لەبەر خۆمەوە دەڵێم ڕەنگە دایکم ئەم داوایەی بە بێ ئەوەی من ئاگام لێ بووبێ بە گوێدا چپاندبێ، جاری وایشە بە خۆم دەڵێم ڕەنگە باوکم دەیویست بەم شێوەیە من لە کۆڵی خۆی بکاتەوە. ئاخر کوڕێک کە نە توانای بووبێ خوێندن تەواو بکات و نە کاسب بێ و نە بەردێک لەسەر بەرد بۆ بنەماڵەکەی دابنێ، بە کەڵکی چی دەهات. کوڕێک کە ساڵانی ساڵە لە کونجی ماڵەوە خزاوە و هەموو دونیای بووتەوە چواردیوارییەکان. تازە هەتا دەهات تەمەنیشم بەرەو سەرتر دەکشا و ئیتر ئەو منداڵ و گەنجەی جارانی ناو ماڵ نەمابووم. بەڵام ئاخر من هیچ چاوەڕوانییەکیشم نەبوو. بێدەنگ دەهاتم و دەچووم. لە گەڵیان، واتە دایک و باوکم، لە سەر سفرە دادەنیشتم، تا درەنگان سەیری تەلەفزیۆنمان دەکرد، کە میوان دەهات چاییم بۆ دادەنان، لە ژوورەکەی خۆم بە بێ سرتە دادەنیشتم و تا خەو دەیبردمەوە گوێم لە گۆرانی و لە ڕادیۆ دەگرت. تەنانەت نە داوای جل وبەرگم دەکرد و نە پێڵاویش. بگرە خاڵم، کە جاروبارە دەهات و سەردانی دەکردین، هەندێ جل و بەرگ و پێڵاوی کۆنی دەهێنا، دەیدامێ و ئیتر لەم بارەشەوە هیچ ئەرکێکم بۆ باوکم نەبوو.. دەیگوت ئادەی کوڕی دایکم ئەمانە تاقی بکەوە بزانە چۆنن؟ منیش بە بێ دەنگی تاقیم دەکردنەوە و دەمبینی وەک هەمیشە ڕێک بە بەرمن و هیچ کێشەیەکیان نیە.

ئیتر ئەم شەڕ و هەرا لە نەکاوەی باوکم هی چی بوو، نازانم.
جگە لەمە لە دووای تێپەڕینی مانگ و ساڵ و بیستنەوەی ئەوەی کە عەدول و فەرەیدوون و جەلالی حەمەکوێر لە گەڵ ژنەکانیان و ماڵە خەزووران کەوتبوونە کێشە و بەزم و ڕەزم، من ئەوەندەی تر لای خۆم، بە بێ ئەوەی بیدرکێنم بەو ئاکامە گەیشتبووم کە باشترین شێوازی ژیان هەر ئەمەیە من هەمبوو. جارێکیان فەرەیدوون گوتبووی بریا نەهاتمایەوە و بەراستم بووایە و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانم بهاتایە! گوتبووی بێگومان وەها سەربەرزتر دەبوو! ئەمەی لە بەردەم قاوەخانە وریای خولە نازاداردا گوتبوو. ئەو قاوەخانەیەی وا هەمیشە جمەی دەهات و باوکیشم لەوێ لە سەر سەکۆکەی بەردەمیدا تەسبێحەکانی بۆ فرۆش بڵاودەکردنەوە.

من تەنانەت خەیاڵیشم بە دەم کچانەوە نەدەڕۆیشت. من قەت بیرم لە ژنهێنهان نەکردبووەوە. قەت پێیانەوە، وەک مەلای گەڕەک دەیگوت، شەیتانی نەببووم. لە بیرم دێ، ساڵانی ساڵ لەوە پێش، کاتێک لە گەڵ منداڵانی گەڕەک بە نیوەڕۆیانی هاوین لە پشت دیواری قوتابخانەی سەرەتایی گەڕەک، دوور لە چاوی نوستووی خەڵکی کۆدەبووینەوە، هەر هەموویان زەکەریان دەردەهێنا و هەڵیاندەستان و پیشانی یەکتریان دەدا، من قەت شتی وام نەدەکرد. جارێکیشیان کە ویستیان بە زۆر پێم بکەن و من هەر نکۆڵیم لێکرد، هەر وەک باوکم هاواریان لێکردم کە پیاو نیم بۆیە پانتۆڵەکەم داناکێشم. سەرئەنجام لە دووای دەستاودەست کردنێکی زۆر، پانتۆڵەکەم بە ئارامی داکێشایە خوارەوە. بە بینینی، ئەوەندە پێکەنین نەبێتەوە، بە پشت و ڕوودا دەکەوتن و خەریکبوو برکیان دەکرد! ئاخر ئەوەی من لە چاو هی ئەوان ئەوەندە بچووک بوو کە هەر حیسابی بۆ نەدەکرا!

من لە گەڕەکیش سەرنجی کچانم نەدەدا. هیچ کاتێک بە مەبەستی خۆ ڕاحەتکردن دەستم بۆ لەشی خۆم نەبردووە. ئەوەندەی نەبێ هەندێ جار شەوانە بە دەم خەوەوە بە بێ ئەوەی ئاگام لە خۆم بووبێ، خۆم تەڕکردووە و بۆ سبەی خێرا لە ئاودەست خۆم شۆردۆتەوە.

دایکم نیگام تێدەبڕی و چاوەکانی پڕ دەبن لە فرمێسکی قەتیس خواردوو. نایەنەخوار. هەروا لێم دەڕوانێ و ئەوسا بە گۆشەی دەسماڵەکەی سەری یاخود چارۆکەکەی، دەیانسڕێتەوە. منیش هەروا لێی دەڕوانم. دەزانم پێوەندی بە نەبوونی پیاوەتیی منەوە هەیە. بەس نازانم کام پیاوەتییان، ئەوەی وا باوکم مەبەستیەتی، یان منداڵانی جارانی گەڕەک؟ ئەوەی کە کەسابەتم پێ ناکرێ، یاخود ئەوەی کە هینی من ئەوەندە بچووکە کە ناچێتە ڕیزی پیاوانەوە.

جاری وایە چاوەکانم دەقونجێنم و دەچمەوە ئەو ساڵانە. ساڵانی پشتی دیوارە بەرزەکەی قوتابخانەکە، کە پڕ دەبوو لە چقڵ و گیای وشک، کۆتایی بەهارانیش ئەو کولێرەچەورانەی وا دنک دنک دەمانچنینەوە و دەمانخواردن. هاوڕێکانم دەیانگوت لەم کولێرە چەورەی تێهەڵسوو، بێگومان وەک هی ئێمە گەورە دەبێ! لە کۆلێرە چەورەکان دەڕوانم. تیایا دەمێنمەوە بیانخۆم، یان لە خۆمی هەڵسووم. چێژی دەمم زاڵترە. دەست دەکەمەوە بە خواردنیان. جگە لەمە تەمەنی بەهار و کولێرە چەورەکان یەکجار کورتە. نابێ کات بە فیڕۆ بدەم.

من، نە ژنم دەوێ و نە دەمەوێ کاسبی بکەم، ... نە حەزیش دەکەم زەکەرم وەک هی عەدول و فەرەیدون و جەلالی حەمە کوێری لێ بێت. من تەنیا حەزم لەوەیە لەم خانووەدا بژیم، لە تەنیشت دایکما و لە کاتێکدا باوکم ئێوارەیان بە جانتای تەسبێحەکانی دێتەوە و هەر لە حەوشە پێش ئەوەی بێتە ژوورەوە، جامانەکەی دادەکەنێ و ئاوێک بە سەروچاویدا دەکا، ... باوکم کە بۆنی جادە و قاوەخانە و تەسبێحە قەزوانەکانی گرتووە، ... دایکم کە جگە لە من کەسی تری لەم جیهانە پان و بەرینەدا نیە.

من نامەوێ پیاو بم![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览266
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):21-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览266
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.111 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,956
图片 104,845
书籍 19,332
相关文件 97,562
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!