图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
من و مانگی ڕێبەندان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من و مانگی ڕێبەندان

من و مانگی ڕێبەندان
من و مانگی ڕێبەندان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

بڕیارم داوە ژن نەهێنم. گەر دونیا بیهێنێ و، هەر من بە تەنیا مابێتمەوە، نایهێنم!
باوکم لە ژووری دانیشتنەکەیەوە پڕ بە خۆی هاواردەکا پیاو نیە ئەگینا چۆن ژنی ناوێ! دایکم لێوی خۆی دەگەزێ و بە ڕانی خۆیدا دەکێشێ و دەڵێ پیاوەکە دراوسێکان گوێیان لێدەبێ، ئارامتر! بەڵام باوکم گوێ ناداتێ. بەردەوامە. من سەر هەڵدەبڕم و لە پەنجەرەکە دەڕوانم. هاوینە و بە هۆی گەرماوە هەر دوو تاکەکەی کراوەیە. لە دوورەوە کەڵەشێرێک دەخوێنێ. جریوە جریوی شێتانەی چۆلەکەکان خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن و لە گەڵ دەنگی نێرینە و گڕی باوکم تێکەڵ دەبن. لەبەر خۆمەوە بزەیەکم دێت.
راستی من ژنم بۆچییە؟ مەگەر باوکم نازانێ ئەو سەردەمە کۆتایی هات وا هەر کەسێک باڵغ بوو، یاخود کارێکی پەیدا کرد و سەربەخۆ بوو ئیتر دەبێ ژن بێنێت؟
بەردەوامبوونی نەڕە نەڕەکانی ژوورەکەی تر، پێم دەڵێن کە نا، نازانێ!
دوو ساڵ و سێ مانگ پێش ئەوەی من لەدایک بم، دایک و باوکم پێکەوە زەماوەندیان کرد. باشتر بیڵێم، لەو ڕۆژەوە ئەوان زەماوەندیان کرد، دوو ساڵ و سێ مانگ دوواتری من پێم نایە دونیاوە. وێنە ڕەش و سپییەکان وەک بەڵگەی سەلماندی ئەم ڕاستییە ماون، هەر چەند دەزانم کەس بۆی گرینگ نیە داخۆ من ڕاست دەکەم یان نا.

دایکم تارایەکی سپی بە سەریەوە و لە ناو ژن و پیاوە ڕەش و سپییەکانی تردا شەرمێونانە خەریکە هەڵدەپەڕێ. من بۆ خۆم پێم وایە وایە! ئا، شەرمێونە. ئەگەرچی ڕوخساری دایکم نابینم، بەڵام بەوەی سەری داخستووە و شانەکانی داهێزراون، لام وایە لە ژێر تاراکەیەوەهیچ بزەیەک یاخود نیگایەکی تەژی لە باوەڕ بە خۆبوون، بوونی نیە. باوکم لە وێنەکەدا دیار نیە. نازانم لەو کاتەدا لە کوێ بووە. ئەو لە وێنەکانی تردایە. لەو کاتەدا عەتر بە سەر دایکمدا دەکا و وەک هەموو پیاوە ڕەش و سپییەکانی تر چرکەی کامێرا لە ناو زەمەندا وشکاندوویەتی. خەڵکەکەی تر هەموویان شاد دەنوێنن. بە تایبەت کاکی دەهۆڵ ژەن، کە ملی بۆ قیت کردووەتەوە و پڕ بە دەمی هاوار دەکا و گۆرانی دەچڕێ. هەڵبەت وشەکان نایەنە گوێ. زەمەنی ڕاوەستاو، ئەوانیشی خنکاندووە. بە خۆم دەڵێم حەتمەن خەریکە بە سەر سینگ و مەمکی ژناندا هەڵدەڵێ. ئاخر پیاوەکانی ئەو سەردەمە جگە لەمە، هیچ چەشنە خەون و خەیاڵ و کایە و سەرگەرمییەکی تریان نەبووە. لە زوڕناژەنەکە ورد دەبمەوە. ئەویش لە دایکم دەچێ، سەری داخستووە و شانی شۆڕ کردووەتەوە و... بەردەوام فووی تێدەکا. دڵنیام هی ئەوەیە هەناسە کەم دێنێ. بەزەییم پیایا دێتەوە. فووتێکردنی بەردەوام لە کونێکی بچووک و دوورودرێژ، کارێکی زۆر ئاسان نیە.

دوو ساڵ و سێ مانگی دوواتر کاتێک من لە دایک بووم، زستان دەبێ. ڕێک لە ڕۆژێکی کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباردا کە دەڵێن بەفرێکی یەکجار قورس خەریکی بارین بووە. بە هۆی بەفرەوە، کە دەنگ کەپ دەکا، دراوسێکان گوێیان لە گریانی من نەبووە، بەڵام هەواڵی لە دایکبوونی کوڕێک لە گەڕەکدا وەها خێرا بڵاو دەبێتەوە کە دەڵێی کلوەبەفرەکان خۆیان هەواڵەکەیان بە بێدەنگی و بە دزییەوە بڵاوکردبووەوە. هەزار ئافەرین بۆ دایکم نێردرابوو و هەزار دەسخۆشانەیش بۆ پشتی پیاوانەی باوکم کە توانیبووی جارێکی تر پیاوان لە ناو ژنان و لە ناو گەڕەک و شاردا سەربەرز بکاتەوە.

نا، من ژنم ناوێ. بەم وەزعەوە ژنم بۆچییە. نە پێم بەخێو دەکرێ، نە حەزم بە سەربەرزکردنی پیاوانە و نە تاقەتیشم هەیە لەگەڵیا، واتە لە گەڵ بووکێ لە ناو هۆڵێکی ڕازاوەی پڕ لە خەڵکدا سەما بکەم، لە کاتێکدا بە بێ تارا ڕێک لە ناو چاوانم ورد دەبێتەوە و بە دەم وتنەوەی گۆرانییەکەوە هەر چی خەڵکی ناو ساڵۆنەکەیە لێمی کۆکردووەتەوە. نا، ئەبەد شتی وانابێ، ... نامەوێ!
سەیری وێنە ڕەش و سپییەکان دەکەمەوە. من پێم وایە ژنهێنان هی سەردەمی ڕەش و سپی بوو، هی ئەو کاتانەی ژنەکان شەرمێون بوون و پیاوەکان جگە لە ژن هیچ سەرگەرمییەکی تریان نەبوو. ئا دەزانم دۆمینە هەبوو و شەوانی زستان کایەی گۆرەوەی بازییان دەکرد و پاشا و وەزیرێنەش شەوانە هەتا درەنگان کۆڕی دەڕازاندنەوە، بەڵام ژن بۆیان شتێکی تر بوو. شتێکی دوورەدەست کە دەبوایە پێش ئەوەی دەستیان پێی ڕابگا، دانیشن و بە ساڵان خەون و خەیاڵی پێوە بکەن. ئا، ئەو کاتانە خوا داینابوو ژن بێنی. ژن بێنی و لە وێنە ڕەش و سپییەکاندا خەونە ڕەنگاوڕەنگەکان تۆمار بکەیت.
دایکم شەرمێونانە دەڵێ لێی گەڕێ زۆری لەسەر مەڕۆ، بۆ خۆی ڕۆژێک باسی دەکا.

شەوێک مام و خاڵم دێن و گوێم لێیە خەریکی ڕاوتەکبیرن. مامم پێدەکەنێ و دەڵێ وەڵلا ئەنتیکەیە! خاڵم مژێک لە جگەرەکەی دەدا و دەڵێ ڕەنگە هی ئەوەیە لە زستاندا لە دایک بووە. ئەوسا بە نیگای پڕ لە پرسیارەوە لە دایکم دەڕوانێ. دایکم دەڵێ ڕاستە لە کۆتایی ڕێبەنداندا لە دایک بووە. خاڵم درێژە بە قسەکانی دەدا و دەڵێ مرۆڤی لە دایکبووی زستان خوێن ساردن، حەزیان بە تەنیایی خۆیانە و ئەوەندە ئاسان لە گەڵ خەڵکی تێکەڵ نابن. من کە نازانم خاڵم ئەم قسانە لە کوێوە دێنێ گوێم لێیە باوکم بە هەڵچوونەوە دەڵێ جا بەو حسێبە بێت ئەوەی لە زستان لە دایک بووە بۆ هەمیشە وەجاغ کوێر دەبێ! خاڵم هیچ ناڵێ و مژێکی تر لە جگەرەکەی دەدا. مامم هەڵدەدا و دەڵێ من بۆ خۆم لە زستان لە دایک بووم و زیاتر لە بیست و حەوت ساڵە ژنم هێناوە و پێنج منداڵیشم هەیە. دەزانم خاڵم باوەڕ بەوە ناکا مامم لەدایکبووی زستان بێت، ئاخر ئەو لای وایە مامم پیاوێکی چەنەباز و درۆزنە و تەنیا بۆ ئەوەی قسەی خۆی بباتە سەر ئەوەی خوا پێی ناخۆش بێت دەیکا و دەیڵێ. کاتی خۆیشی هەر لەبەر ئەمە بووە حەزی نەکردووە دایکم شوو بە باوکم بکا. بۆیە خاڵم جوابی مامم ناداتەوە و لەبەر خۆیەوە دەلێ شەرت بێ بەیانی بچم و لە ئیداری سەبت و ئەحواڵ لە ڕەشەی هاوڕێم کە کارمەندە بپرسم. بۆ سێ ڕۆژ دوواتر سەردانی دایکم دەکا و دەڵێ دەمزانی درۆ ئەکا، مامی کوڕەکەت ڕێک لە مانگی یەکەمی وەرزی زستان لە دایک بووە!

کۆبوونەوەکە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی دێ.
بیست و حەوت ساڵ! بەڕاستی زۆرە. بیری شیعرەکەی فایەق بێکەس دەکەومەوە:
بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆم/ بەنان و ئاو و جل و بەرگی خۆم / خزمەتم کردی لە ئێران ڕۆم /لە پێناوی تۆ شکاوە ئەستۆم!
بیر لە ملی مامم دەکەمەوە. نا، نەک نەشکاوە، بەڵکو وەزعیشی زۆر باشە.
بڕیار دەدەم بچم لە سەر لە دایکبووانی مانگی ڕێبەندان بخوێنمەوە. سەرئەنجام کتێبێک لە کتێبخانە دەبینمەوە. نووسراوە ئەوانەی وا لەم مانگەدا لە دایک دەبن ئارام، ورد، دڵسۆز، وەفادار بە بەرپرسیارەتی و بگرە کەمێک بەرزتر لە هاوتەمەنەکانی خۆیانن. ئا، بڕێکیش ساردن. کەواتە خاڵم درۆی نەدەکرد. هەر ئەوەندەی، لە بیری نەمابوو لە کوێ ئەمەی خوێندبووەوە یاخود بیستبووی. جگە لەوە، نووسراوە کە ئێمە ئەقڵمان زۆرترە و بە تێگەیشتن و بیر و کردەی مەزنەوە گەورە دەبین. ڕێک و ڕەوان، لەسەر ئەو پێی داگرتووە کە لەدایکبووانی ڕێبەندان بە ئەقلی گەورەساڵانەوە لە دایک دەبن!
نووسینەکە لە خۆم دوور دەخەمەوە. بەڕاستی من وام!؟ کەواتە من بڕیارێکی گەورە و ئاقڵانەم داوە. لە خۆوە نیە وەها بیردەکەمەوە. من لە دایکبووی مانگی ڕێبەندانم و بۆیە نە ڕەنجبەری کەسم و نە ملم لە پێناوی کەسدا قەرارە بشکێ. من خۆمم، ... خۆمی خۆم.
خۆشییەک بە جەستەمدا دەگەڕێ. لە چاو هەر کاتێکی تر لە سر بڕیارەکەی خۆم سوورترم. بۆڵەبۆڵ و هات و هاواری باوکم چییە، گەر دونیا سەر لە یەکتریش بدات من هەر ژن ناهێنم.
ساڵەکان تێدەپەڕن. باوکم ئەوەندەی تر بە تەمەندا ڕۆچووە و چیتر بۆڵەبۆلەیشی نەماوە. وەک هەمیشە ئێواران کە دێتەوە پاڵ بە نوێنەکانەوە دەدا و لە تەلەفزیۆنەکە ڕادەمێنێ. دایکیشم دڵخۆشە کە هەموو شتێک لە شوێنی خۆیەتی و کەس لە بنەماڵە پەرتەوازە نەبووە، ئەگەرچی پێیشی زیاد نەبووە. منیش وەک هەمیشەم. بەردەوام لەبیرمە لەدایکبووی دووهەم مانگی زستانم. مانگی کڕێوە، سەرما، ڕێگابەندان، شەوانی لوورەی با و تۆزی بەفر لە دڵی نیوەشەواندا. مرۆڤی سەربەخۆ وەهایە.

شەوێک کە هەروەها خەریکی سەیرکردنەوەی وێنە ڕەش و سپییەکانم، لەناو چەمەدانەکەدا لە پاڵ ئەلبۆمی وێنەکان سجیلەکەی دایکم دەبینمەوە. یەکەمجارە چاوم پێی دەکەوێ. من قەت لەوە پێش نە بیرم لە سجیلی دایکم کردووەتەوە و نە تەمەن و شوێن و کاتی لە دایکبوونی بۆم گرینگ بووە. بەرگە سەوزەکەی هەڵدەدەمەوە. دیسان وێنەیەکی ڕەش و سپیی تر، ... هی سەردەمی کۆن. ژنێک بە سیمایەکی مەعسوومەوە کە بە شەرمەوە لە وێنەگرەکە دەڕوانێ. نیگایەکی بە ناچاری. نیگایەک، تەمەنی هەتا چرکاندنی کامێراکە. سەیری ناو و ناوبانگ و شوێنی لەدایکبوون و... دەکەم. چی!؟ زیاتر لێی ورددەبمەوە. دایکم لەدایکبوونی هەمان مانگە، مانگی ڕێبەندان، ... ڕێک وەک من، تەنیا ئەوەیکە بیست و چوار ساڵ پێش من پێی ناوەتە ناو دونیاوە.
سەرم لە گێژەوە دێت. باوەڕناکەم. ئەی ئەقڵ و کارە مەزنەکان لە کوێن؟ ئەی، ... ئەی دایکم بۆ شووی.... سجیلەکە دەخەمەوە ناو چەمەدانەکە، ڕێک لە تەنیشت وێنە ڕەش و سپییەکاندا.

ماوەیەکە لە ئاوێنەکەدا زۆر لە خۆم دەڕوانم. ورد ورد خۆم بەسەر دەکەمەوە. هەست بە خۆحەشاردانی زەمەن لە سیما و جەستەمدا دەکەم. داخۆ ژن بێنم یان نا! شانەیەک هەڵدەگرم و قژە ماش و برینجییەکەم دادێنم. ماوەیەکە بە دڵ تامەزرۆی هات و هاوارەکەی باوکم دەکەم. زەمەنی زوویش چ حاڵ و هەوایەکی هەبوو!

تا شەوێکیان دیسان مامم و خالم بە ڕێکەوت، بە بێ پلان، بە بێ ئەوەی حەزبکەن پێکەوە بن، سەردانی ماڵی ئێمە دەکەنەوە. باس باسی قەدیمە. باسی ساڵە ڕەش و سپییەکان. هەموویان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو ساڵانە یەکجار خۆشتر بوون. پێیان وایە خەڵک ڕاستگۆتر و بە وەفاتر بوون. ئەوسا باسی سجیل و ئەوەیکە چۆن بۆ خەڵکی دەرکرا، دەکەن. گوێم لێیە باس لەوە دەکەن کە تاریخی لە دایکبوونەکانی سجیلە قەدیمییەکان زۆربەیان لە گۆترە بوون و هیچیان ڕاست نین. باسی ئەوەیکە ئەوەی خەڵکی ئەو سەردەمە بیری لێ نەکردووتەوە ساڵ و مانگ و ڕۆژەکان بووە.

بەڵام، ... بەڵام من دڵنیام دایکم لە دایکبووی مانگی ڕێبەندان نیە. حازرم لەگەڵ هەر هەمووتان شەرت ببەستم، لە سەر هەر شتێک ئێوە پێتان خۆشە. مرۆڤی لە دایکبووی مانگی ڕێبەندان نە ژن دێنێ و نە شوودەکات! ئەوەی لە کتێبەکەی کتێبخانەکەدا نووسراوە ڕاستە. مرۆڤی بە جورئەت و ڕاستگۆ دەنووسێ و مرۆڤی ترسنۆک و درۆزن تەنیا قسەدەکا، ئا، ... تەنیا قسە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览249
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):21-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览249
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.121 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!