图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,903
图片 104,831
书籍 19,324
相关文件 97,649
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بووکەڵە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بووکەڵە

بووکەڵە
بووکەڵە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دایکم لەوەتەی منداڵەکانی ڕۆیشتوون، لە هەر کامەیان بووکەڵەیەکی سازکردووە. بووکەڵەکان پێنج دانەن: سیانیان کچ و دووانیان کوڕ. کچەبووکەڵەکان جلی کوردیی منداڵانەی بۆ دووریون و، کوڕەبووکەڵەکانیش جلی کوردیی منداڵانە.
کە بەیانی دێت، بەیانی باشیان پێ دەڵێت و وەک هەمیشە دەنگیان دەدا کە درەنگە و لە خەو هەستن. بە درێژایی ڕۆژیش دەیاندوێنێ و وەک جاران باسی هەموو شتێکیان لەگەڵ دەکا، هەر لە چێشت لێنانەوە بگرە تا باسی دراوسێکان و خزمان. ئەو کەسانەیشی وا هەواڵی نەخۆشی و مردنیان هاتوون. کە شەویش دێتەوە دایکم سەرلەنوێ لە تەنیشتیاندا دەخەوێتەوە و، هەتا کاتی خەوبردنەوە چیرۆکی ژیانی ڕابردوویان بۆ دەگێڕێتەوە. بەم شێوەیە دایکم هەم لە ڕابردوودا دەژی و هەم لە ڕابردووی ڕابردوودا.

من بووکەڵەکانم نەبینیوە. یەعنی پیشانم نادا. کاتێک بە تەلەفۆن قسەدەکەین، دەڵێم کامێراکەی هەڵبکا و بیانخاتە سەریان. بەڵام بێسوودە. زۆر حەزدەکەم بزانم وەک بووکەڵە چۆنم. بزانم چیم لە بەردایە و چۆن لە تەنیشت جێ خەوەکەی دایکم لە تەنیشت خوشک و براکانم ڕاوەستاوم. جگە لەوە زۆر حەزدەکەم بزانم کە من چۆن وەک ڕابردوو لە ئیستادا دەژیم. بەڵام ئەمە نهێنییە. ئەمە تەنیا دەبێ ئەو بیزانێ، ... یەعنی دایکم.
زۆر جار دانیشتووم و هەوڵمداوە بیهێنمە خەیاڵی خۆم بووکەڵەکان چۆنن. دەزانم زۆر سادە سازی کردوون: دوو چیلکەی خاچ ئاسا کە بە پەتێکەوە پێکەوەی گرێداون و ئەوسا کۆمەڵێک لۆکە کە تێوەی پێچاون و پاشان جل و بەرگەکان کە یەکسەر نهێنیی جەستەیانی داپۆشیوە. دەموچاویشیان دوگمەیەکی پارچەی کەتان لێ ئاڵاو کە بە دەزوو دەم و چاوو و لووتیان لەسەر چنراوە. بێگومان هەموومان پێدەکەنین. بڕواناکەم دایکم دەمی ئێمەی بە شێوەی داژەنیو و بە شیوەی ڕاست درووبێتەوە. گۆشەی لێوەکانمان، هی هەر هەموومان ڕوو بە حەوان! ئەو ئێمەی وەها لە بیرە!

دایکم خۆشحاڵە. دەڵێ ئیتر نە گەورە دەبن و نە لە ماڵیش دەڕۆن. دەڵێ لێرە هەمیشە وەک جاری جارانە. هەمیشە پێکەوەین. چ شەڕ بێت و چ گرانی و چ ئاژاوە و نەگبەتی، هیچ لە ئێمە ناگۆڕێ. دەڵێ خوا بەشی ئەوەندەیش دەگەیەنێ کە پەکمان نەکەوێ.
بەڵام خراپی کێشەکە لەوەدایە دایکم بە پێچەوانەی ئێمەی بووکەڵە، خەریکە پیر دەبێ. بە تێپەڕینی ڕۆژەکان هەتا دێت زیاتر ئاسەوارەکانی تەمەن خۆیان لە سەر ڕوخسار و لە هەیکەلیدا نیشان دەدەن. جگە لەمە ئێمەی ڕاستەقینەیش خەریکە هەر ئەمەمان بەسەردا دێت. بۆیە کاتێک دایکم من لە کامێراکەدا دەبینێ، تووڕە دەبێ کە بۆچی سەروڕیشم سپی کردووە! دەڵی داخۆ عەیب ناکەم!

لەگەڵ ئەوەی دایکم ئێمەی هێشتا هەیە و جێی ناهێڵین، خۆشحاڵم؛ بەڵام هاوکات پەرۆشیشم. ئەمە هەڵەیە کە دایکم پیر دەبێ و بووکەڵەکانی نا. ئەمە هەڵەیە ئێمەی بووکەڵە هەر بە منداڵی دەمێنینەوە و ئەویش ڕۆژێک دەبێ بمرێ. دەزانم ڕۆژی مردنی دووجار خەفەت دایدەگرێ: یەکیان بۆ ئێمە و یەکیان بۆ بووکەڵەکان. خەمی بووکەڵەکانیش یەکجار لە خەمی ئێمە گەورەتر دەبێ.
ئارەزوومە وەک پینۆکیۆ کە لە کۆتایی چیرۆکەکەیدا ڕۆح لە جەستەیدا دەگەڕێ و دەبێ بە کوڕێکی ڕاستەقینە، بووکەڵەکانیش بەیانێک کاتێک دایکم لە خەو هەڵدەستێ، هەر هەموویان ببنە منداڵی ڕاستەقینە. ڕاستە دەبینە دوو دەستە، بەڵام گرینگ نیە. گرینگ ئەوەیە دایکم خەمی ئەوانیش نەخوا. گرینگ ئەوەیە ئەو ڕۆژەی دەمرێ جیهان لە لای ئەوەندە قەرەباڵغ بێت کە هەست بە تەنیایی نەکا. حەزدەکەم کاتێک دایکم دەمرێ، هەست بکا زەمان هەمان زەمانی جارانە. ئەوەیکە مەرگیشی ڕووداوێکە هی ڕابردوو.

شەوێک لە کاتێکدا بارانێکی قورس دەبارێ و هەورەگرمە دونیای کەڕکردووە، کەسێک لە دەرگا دەدا. بەپەلەیە، ڕاناوەستێ. بە هەڵەداوان لە کاتێکدا دەقیڕێنم ئەواهاتم، دەچم دەرگاکە دەکەمەوە. بە سەرسوڕمانەوە دەبینم کەسی لێ نیە. ئەوسا دەنگێک دەبیستم کە دەڵێ تۆ دەبێ هەر ئیستا لە گەڵما بێیت!رەهێڵە و هەورەچەخماخە نیگاکانم لێڵ دەکەن. دەنگەکە دەڵێ سەردانەوێنە لێرەم لە خوارتەوە! ئەوسا بووکەڵەیەکی تەڕ و خووساوی بەر باران لە بەر پێمدا دەبینم. هاواردەکا من خۆتم هاتووم پێت بڵێم دایکت(دایکم) خەریکە دەمرێ، دەبێ بگەیتێ! لێی ڕادەمێنم. ڕاست دەکا ئەو خۆمم! ئیتر ناپرسم داخۆ چۆن توانیویەتی بە هەزاران کیلۆمتر ببڕێ و بە دەیان سنوور ببەزێنێ و خۆی بگەیەنێتە ئێرە. بە پەلە بە بێ ئەوەی پاڵتۆکەم لەبەر کەم شوێنی دەکەوم. دیسان بە سنوری دەیان وڵات و، بە درێژایی هەزاران کیلۆمتر ڕێ دەبڕینەوە.
ئاواتەکەم دێتە دی. ئەو شەوە دایکم لە جاری جاراندا مرد. هەموو لەوێ بووین. دایکم کاتی ناشتنیشی بزەکە لە سەر لێوی نەڕەوییەوە.
هەموو شتێک باشە. سوپاس بۆ بووکەڵەکە (خۆم) کە وەها دەرفەتێکی بۆ ڕەخساندم. هەر ئەوەندەی کە ئیستاکە نازانم (نازانین) لەگەڵ بووکەڵەکان چی بکەین. خوشک و براکانم دەڵێ دەبێ لە ناویان بەرین، جا یان بە فڕێدان، یان بە سووتاندنیان. منیش کە لە مەودای هەزاران کیلۆمتر بەولاترەوە دەژیم، لە بیری ئەوەدام وەک پەنابەر لە هەندەران کارێکیان بۆ بکەم. بە مردنی دایکم، تەنیا ئەوان، بووکەڵەکان دەڵێم، لێیان قەوما.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览466
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 21-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):21-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览466
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.137 KB 21-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,903
图片 104,831
书籍 19,324
相关文件 97,649
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!