图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,667
图片 105,764
书籍 19,400
相关文件 97,511
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قوماش 133
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 133

قوماش 133
قوماش 133
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

سواری دوو سێ تڕومبێلان بووین و ناوی خوامان لێهیناو بەڕێکەتین لۆ هەولێرێ، لە ڕێیێ بابم دەستی بە قورئان خیندنێ کردو لە فاتیحەیڕا پێدەهات هەتا ئایەتەلکورسی و چەپکە ئایەت و سوڕەتەکیدی، درمان ڕۆن بوو خوای گەورە دەمانپارێزی و بە سەلامەتی دەگەینەوە مارێ، سوپاس لۆ خوای گەیشتینەوە مارێ، وەکی گەیشتینە پێش دەرکەی دیتم کۆمەرە ئامۆزایەکم هەموویان بەچەکەوە ڕاوەستاینە، قادر قرپەستوور و دختۆر شێرۆش لەوێبوون، مام قادر بڕنۆیەکی قەدیمی پێبوو، خەریتەکیشی بەستبوو، لەوسەری کۆرانێ دەچووە ئەوسەری، دەیگۆ وەڵلا کێشکەش بەسەر ماری مامەستای دابێ دەیکەمە بێژینگ، دختۆر شێرۆش کلاشیکۆفەکی بەدەستی بوو، قۆنداغەکەی بڕابۆوە، ئەننەما کردیتیە مززەلی، خۆی بادەداو دەهات و دەچوو، لەبەرەخۆش دەیگۆ: دختۆر شێرۆ ئەوڕۆ بتبینم و نەتناسم، کوو ئاگری لەکۆرانێ بەردەدەی! داکم تەماشایەکی کردو گۆتی: دەبی شێرۆکە تەقەی پێبکرێ، دەترسێم لەگە پل پێوەنانێ قووناوقوون بەربیتەوەو سێ تەقڵەی لێدا! شێرۆ ئەعسابی نەماو گۆتی: دەی دیسان دەستپێبکەوە، لەخوات دەوێ پەلارەکم لێدەی! بابم گۆتیە داکم: حورمێ واز لە دختۆر شێرۆی بینە، ئەو بەخۆی ئیشی خۆی دەزانی و بەخۆشی دەزانی چدەکاو چناکا، دختۆر شێرۆ گۆتی: دەستت ماچ دەکەم مامەستا، وەڵلا هەر جاشەکی سەر دەربینی، وەکی ئیبراهیم تارتی ساتی بە تەقڵە لۆی دەڕۆم و لەگە یەکەم فیشەکی دەیکەمە فڕوج!
چووینەوە ژۆرێ، دیتمان ئەو مارە سەراوبن کرایە، توومەز جاشەکان چووبوونە ژۆرێ و هەموویان کەلوکۆم کردبوو، ئەوەی بەبەدەستییان کەتبوو هوردوهەڕاشیان کردبوو، ناهەق نەبوو، ئەوان لە ئەنفالەکانڕا ڕاهاتبوون هەموو چشتی هوردکەن و بدزن! وەکی داکم لۆ بابمی باسکرد، بابم سەرەکی باداو گۆتی: هەرچەند تەماشا دەکەم، وا دەبینم ڕۆژانەکی زۆر سەختمان لە پێشەو خوای گەورە بمانپارێزی!
بابم گازی هەناری کردو گۆتی: کیژم، ئەگەر حەزدەکەن لێرەبن، ئەگەر دەچنەوە مارێش، با تڕومبێل هەتا پێش دەرکەو بباو زۆریش ئاگاتان لەخۆبی! هەنار گۆتی: دەچینەوە ماری خۆمان باشترەو ئیشاڵلا چنابی، بابم ڕەقەم تەلەفۆنی ماری عەبدوڵلای مام سەعیدی دایێ و گۆتی: هەر چشتەکبوو ئاگادارم بکەوە، ئەگەر کوڕی ئەو سەرۆک جاشەی هاتەوە داخوازیت، ئەتوو بەس خەبەرەکی بدە مامی خۆت، باشە کیژی گەورەم! هەنار دەستی داکم و بابمی ماچکردو لەگەر خوشک و برایەکانی چۆوە ماری خۆیان، ئەمەش لەگەر ئامۆزاو دەرو دراوسێیەکان ماری خۆمان هوردە هوردە ڕێکهێخستەوەو ئەو کەلوپەلانەی کەلکی نەمابوو فڕێمان دا پێش دەرکەی، هەتا دوایێ پیکابەکی بگرین و لە دووری شاری فڕێی دەین!
سێ چار ڕۆژ تێپەڕی و چشتەکی وەها ڕووینەدا، وەکی خەرک ئەمەی بەچەکەوە دەبینی، تیژ تێدەپەڕی و دەترساو دەیزانی وەزعی گەڕەکیمە تەواو نییە، ڕۆژەکی شێرۆ لە دەوامێ هاتەوەو یەکسەر هاتە ماریمە، سەلامی کردو گۆتی: ئەو سەرۆک جاشە وەزعی باشەو لە جەڵتەکەی قورتاری بووە، وا چوویتەوە مارێ و ڕەشمارەکی لە پێش دەرکەی هەردایەو تازیەی لۆ کوڕەکەی دانایە، هەرچی مەسوولە وا لە تازییەی ویەو خەمباری خۆیان لۆ دەربڕیە، تکایە زۆرو ئاگا لەخۆبی، نەکوو لە هیکڕا بەسەرتان دادەن، بابم گۆتی: ئەمە خۆمان لە کەمین نایەو ئەوجارە دەستییان لێناپارێزین، پشتیش بەس بەخوای گەورە دەبەستین! ئەمە لەو قسانە دابووین، داکی سەفینی بەدەرکەت و گۆتی: لەڕاهی خوای فریامان کەون، تەقەیان لە سەفینی کردیەو بریندارە!

ئەمە مشەوەش بووین، بابم گۆتی: چتان لێکرد؟ گۆتی: برایەکانی فڕاندیان لۆ تەواری، ئەمن و دوو سێ ئامۆزام گۆتمان: بابڕۆین لۆ تەواری، بابم گۆتی: ئەتوو لێرەبە کوڕم، نەکوو بۆسەیان لۆ توو دانابیتەوە، ئەمن و دختۆر شێرۆ و قادر دەچین، ئیدی بابموان سواری تڕومبێلی بوون و ڕۆیشتن لۆ تەواری، ئەمەش هەموو خۆن حازرکرد، نەکوو لە هیکڕا بەسەرمان دادەن، دەوری دوو سێ سعاتی پێچوو بابموان دەنگ و سەدایان نەبوو، لۆیێ خۆم پێنەگیراو گۆتم: هەر دەچم، داکم مشەوەش بوو، گۆتی: بکە لە ڕاهی خوای مەچوو، کوڕم با چشتەکت لێنەدەن، دەترسێم ئەو سەگبابانە لۆتوو دانیشتبن، گۆتم: دایە سەفین برادەری ڕوح بە ڕوحی منە، ناکرێ ئەمن نەچم و لێی نەپێچمەوە، دەچم یەعنی دەچم! ئەمن گەیشتمە دەرکەی حەوشێ و بابم و قادر قرپەستوور هاتنەوە، سەلامیان کردو هاتنە ژۆرێ، گۆتم: ها بابە، سەفین کووە؟ گۆتی: ئەلحەمدولیللا سەلامەتە، بەس گووللەکی بە قۆری کەتیە، لێیان هاتیتە دەست و بە تفەنگان ڕاوی ناینە، گۆتم: ئەو شەڕە لەکێ بووە؟ قادر گۆتی: لە پێش دەرکەی مارێ سەفینی، نەیزانیە لۆی دانیشتینە، بە عەستەم سەری هینایتە دەرێ تەماشایەکی دەرێ بکا تەقەیان لێکردیە، ئەویش تفەنگی پێبووەو دەستڕێژی لێکردینە، ئیدی تێیان تەقاندیەو هەراتینە، وا دختۆر شێرۆی لەکنە، لەوانەیە سعاتەکیدی ئیزنی بدەن و بچتەوە مارێ، گۆتم: یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەو هەموو هەراوهۆریاو کووشتن و بڕینە بەسەبەبی من بووە، ئەمن چبزانم وەزعەکە بەو ڕۆژەی دەگا، بابم گۆتی: کوڕم وەختی هەندێ نیە، تازە ئیشەکە هاتیەو نابی تەسلیم بین، دەبی ئەو کێشە هەر کۆتایی پێبێ، دەوجە دوعای بکەن خوای گەورە لۆمەی بەخێر تەواوبکا!
حەفتەکی پێچوو، ئەمە خۆمان باش تووند کردبوو، شتەکی وا ڕووینەدا، جێی ترسبی، ماری سەرۆک جاشەکەی بێدەنگبوون، تازیەیان تەواو کردبوو، قەرەبارغی لەلای ماریان نەمابوو، ئەمنیش شەوەکی فرسەتم وەرگرت و چووم سەرەکم لەسەفینی دا، قۆری چەپەی بەسترابۆوە، باوەشمان پێکدی کردو گۆتم: زۆر شەرمەزارم، نازانم چبرێم، گۆتی: هیچ مەرێ، ئەوەی ئەمن کردم بەرامبەر بەو سەرۆک جاشەی دەبایە پێشمەرگەو بەرە بیانکردبایە، دەبایە ئەو سەرەتانانە هەمووی ببڕن، نەک بیانکەنەوە عەنتەر لەسەر ئەو میللەتەی، ئەتوو دەزانی ئەو سەرۆک جاشەی لێماندا و بەبەر نەکەت، وەختی خۆی سەددام پێنج نەوتولشوجاعەی بە سینگی وەکردیە، گۆتم: وەڵلا ئەوەم نەزانییە، گۆتی: ئێستاش بوویتە یەکەم شۆڕشگێڕ، دونێ جەریدەک چاوپێکەوتنی لەگەر کردیە، گۆتیتی: هەموو دنیا زەختمان لێبکا واز لە کەرکووکی ناینین و ئەمن بە تەنێ چار شەهیدم لە کەرکووکێ هەیە! گۆتم: ئەوجە وەیە چار شەهیدی هەیە لە کەرکووکێ؟ گۆتی: وەختی خۆی چار ئامۆزای جاشی لە کەرکووکێ بە دەستی پێشمەرگەی کوژراینە، ئێستا بە شەهیدیان دادەنێ!
سەفینم بەجێهێشت و لەگەر ئامۆزایەکانم گەڕامەوە مارێ، وەکی چوومەوە ژۆرێ، دیتم هەنار و برایەکی لەماریمەنە، یەکسەر درم لێیداو هەستمکرد شتەک هەیە، پاش بەخێراتنیان، گۆتم: خێر؟ هەنار گۆتی: ئەو تڕڕووهاتە ئەوڕۆ خەبەری ناردیە، دەرێ شەوی پێنجشەم دێین مارەت دەکەین!

گۆتمە بابم: بابە ئەتوو چدەرێی؟ گۆتی: با هەنار لە ماریمەبی و نەچیتەوە ماری خۆیان، ئەگەر بیانەوێ لە ماریمە نێزیک ببنەوە، ئەوە بەخۆیان باش دەزانن چییان بەسەر دێ، هەنار گۆتی: ئێ باشە ڕۆژەک دوو ڕۆژ دە ڕۆژ، ئاخر ئەمە هەتا کەنگی لێرە بین! بابم گۆتی: کیژم ئەمن نایێلم ئەو کێشە زۆری ببا، تەئکید بە ناهێلم ئەتوو بە دەردی هەورینی بچی، گۆتی: باشە ئەگەر ئەزیەتی خوشک و برایەکانمی داو چووە سەرەوەان و بەوان گەفی لەمەکرد؟ گۆتم: ئەمن فکرەکی دیم هەیە! بابم گۆتی: برێ! گۆتم: پێمباشە هەنار ئەو کوڕەی ببینی و لەگەری دابنیشی و قەناعەتی پێبکا وازی لێبینی! هەنار گۆتی: پارچەپارچەشم بکەن لەگەر ئەو زەلامەی دانانیشم، لۆ ئەوە بەشەرە هەتا ئەمن لەگەری دانیشم! گۆتم: ئەتوو ئەگەر بەگێی من بکەی زەرەر ناکەی، گۆتی: وەڵلاهی ئەوەی ئەتوو دەیرێی بەس تەکبیر نییە! گۆتم: دەتوو مەجالەکم بدێ با لۆت باس بکەم، ئەگەر بەدرت بوو لەگەری دانیشە، بەدرت نەبوو تەکبیرەکی دی دەکەین! بەینەکی باش بێدەنگ بوو، فرمێسک بە هەردوو چاویدا هاتە خوارێ، گۆتی: شەو و ڕۆژ دوعامان دەکرد پێشمەرگە بێنە خوارێ و لەکۆر ئەو جاشانەمان بکەنەوە، نەمزانی وەزع خراپتر دەبی و جاش بە قووەتتر دەبن، ئەمن دەمگۆ ئەوانە دێنە خوارێ و هەورین قورتاری دەبی، نەمزانی ئەوجارە بەخۆم دەکەومە ناو قۆرتەکی زۆر لەئی هەورینی قۆرتر و تاریکتر! بابم گۆتی: کیژی خۆم، دەبا بزانین ئەو تەکبیرە چییەو گێی بدەینێ، کێ دەرێ لۆتوو باش نییە و قورتارا نابی! ئان ئاخیری هەنار هاتە ڕایێ و گۆتی: دەلۆم باسبکە، بزانم کوو لەگەر ئەو جاشە دانیشم! ئەمنیش بە هوردی لۆم باسکرد و ئەویش زۆر بەجوانی گێی دایێ، وەکی تەواو بووم، گۆتی: ئەوە لەبەر خاتری بابت و لەبەر خاتری تووش بەگێت دەکەم، بەشکوو بتانم ڕازی بکەم و لەو وەزعە ناخۆشەی قورتارم ببی! ئیدی هەنار و برایەکەی هەستان و گۆتی: ئەمە دەچینەوە مارێ و تەلەفۆنی لۆ دەکەم و پێی دەرێم زەرورە بتبینم و پێکەوە دابنیشین و دوو قسان بکەین، ئاخر ناکرێ ئەمن مێرد بەتوو بکەم و هەتا ئێستا دووجار لەگەرت دانەنیشتیمە، بەشکوو ئیشاڵلا قەناعەت بکاو بێ دابنیشین، بابم گۆتی: بەتەمای خوای کیژم، ئیشاڵلا خوا لۆت سەهل دەکا و بە دری توو دەبی!
لۆ ڕۆژی پاشی هەنار تەلەفۆنی لۆ کردم، لە ڕێی تەلەفۆنەکەی ماری عەوڵای مام سەعیدی، چووم قسەم لەگەر کرد، پاش چاک و چۆنی، گۆتی: وەڵڵا ڕازی بووە لەگەرم دابنیشی، قەولە عەسرێ بێتە غاباتی پێش خەستەخانەی جمهوری، قسەی لەگەر دەکەم و ئیشاڵلا ڕازی دەبی وازم لێبینی، گۆتم: زۆر باشە دەستەکانت خۆشبی و ئیشاڵلا خوای گەورە بەدری توو دەکا! گۆتی: مەمنوونم و وەکیلی سەلامان بە، ئیدی گەڕامەوە مارێ و لۆ بابم باسکرد، بابم زۆر دوعای کردو گۆتی: خوایە هەنارۆکەش بە دەردی هەورینی نەچی و فریای بکەوی!
پاش عیشایەکی درەنگ سەفین و دووسێ چەکداری دی هاتن، سواری تڕومبێلی بووین و چووینە شاوێسی، وەکی گەیشتینە وێ، ماری باپیرم پڕی زەلام بوو، هەموو چەکیان لەخۆ بەستبوو، هەندەک لە پێش دەرکەی بوون و کۆمەرەکی دیش لەسەر بانی و حەوشێ دابەش ببوون، سەلامم لێکردن و چاک و چۆنیمان کرد، گۆتم: کا ئەو خۆڕیە لە کێندەرێیە؟ مامم محەمەد گۆتی: وا لە ژۆری چێرانمان کردیە، گۆتم: زۆرتان لێدایە؟ گۆتی: ئەرێوەڵڵا لە خینێیان وەردایە، گۆتم: بابچم بیبینم بزانم وەزعی کووە! چوومە ژۆرەکەی و دیتم هەردوو دەستی بەسترایتەوەوە و هەندیان لێدایە دەموچاوی هەمووی بوویتە گلۆپ، چوومە پێش و لە پێشی دانیشتم، هەتا زللە گرتم لە بناگێمدا، گۆتم: هەی کەری کەرباب، وەتێدەگەی ئەوەی لۆ بابە جاش و خائینەکەت چووە سەری لۆ تووش دەچتە سەری، ئەوە خەونە هەنار بێتە باوەشی توو! گۆتی: هەر بەردەبم، وەڵلا دەبی دار و بەردتان بسووتێنم، کوو هەورینمان لەتوو ستاند ئەوها هەناریشتان لێدەستینین!گۆپارەکی گەورە لەوێبوو، دەستم دا گۆپاری کەتمە سەری و لێدە بە گۆپاران، زیڕەی دەگەیشتە پەڕەکەی عاسمانێ، ئەوجە زانیم ئەو عەنتەرە زاڵم و ستەمکارانەی خەرک زەندەقییان لێچووە، ئەگەر بگیرێن، چ ترسنۆکەکن، جەلیلی ئامۆزام دەستی گرتم و گۆتی: بەسە با نەمری، ماخران جێی ساغت لە لەشی نەهێشت، گۆتم: لێمگەڕێ با کوری دری خۆمی پێدامرکێنم، بە بابی نەوێرام، بەران خۆ بەو سەگبابەی دەوێرم!
ئێستا دەپرسن؛ ئەرێ ئەوە چ ڕوویدایە؟ با لۆتان باسبکەم، پلانەکەمان وابوو، هەرکووی هەیە، هەنار قەناعەت بەو کوڕی سەرۆک جاشەی بکا بێ لەجێیەکی چۆل لەگەری دابنیشی و دەبی بەتەنێش بێ، کوڕە یەکەمجار ڕازی نەببوو، بەران هەنار هەندەک قسەی خۆشی لۆ کردبوو و کەری کردبوو، ئەویش وەکوو پلانەکەمان دانابوو، عەسرێ هاتە ناو غاباتی پێش خەستەخانەی جمهوری، پێشی ئەوبێ ئەمن و هەشت نۆ زەلام چووین خۆمان لەوێ ماتکرد، هەرهات و دانیشت، بە چەکەوە چووینە سەر سەری و لوولماندا و بردمانە شاوێسی و لەماری باپیرم فڕێماندا!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览439
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
挂钩项目: 150
文章
小组: 文章
书: 故事
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 13-05-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-05-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览439
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,667
图片 105,764
书籍 19,400
相关文件 97,511
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!