图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,603
图片 105,733
书籍 19,411
相关文件 97,455
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قوماش 123
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 123

قوماش 123
قوماش 123
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

داکم گۆتی: وەی لۆت کۆرەبم ڕۆرە، وەت لێهات خەجەش پێت ڕازی نەبی! خەجە توڕەبوو، گۆتی: لۆ ئەتوو کوو لەمن گەیشتی، خۆ گێل نیمە مێرد بەو شێت و شوورەی بکەم! وەزعەکە بەتەواوی تێکچوو، بابی پشتەدەستەکی ڕاوەشاندو لە چڕوچاوی خەجەی گیر کرد، خەجە هاواری کرد: وەی بابە چاوم دەرپەڕی، بابم گۆتی: بابە ناوی خوای بینن و وازبینن، کێ باسی ژن هینانی کردیە ئەنگۆ لەو گۆڕەی کردیتتانە هەرا، داکی خەجەی مشەوەش بوو، گۆتیە مێردی: چەند جارم پێگۆتی: مادام هەر دەچین با ئەو کیژە شێت و شۆرەی لەگە خۆمان نەبەین، دەبینی کوو عەیای بردین! هەرکووی هەبوو داکم و بابم ئاگرەکەیان کوژاندەوە، ئەوانیش بڕەکیدی دانیشتن و دوایێ ڕۆیشتن، پاشی وان داکم و بابم پێکەوە دانیشتن و تێر تێر گریان و فرمێسکیان ڕێشت، ئەمیش وەکی چاوم بەوان کەت دەگریان، فرمێشک لە هەردوو چاوم دەباری، بێ ئەوەی بزانم مەسەلە چیە، هەر ئەوەندەم دەزانی ئەمن نازانم کێمەو چمەو چدەکەم لەو مارەی!
بابم زۆر جاران لەگەرەخۆی دەبردمە مزگەفتێ، یان چووبا ماری برادەرەک ناسیارەک خزمەکی لەگەر خۆی دەبردم و حەزی دەکرد تێکەری خەرکی بم، بازۆش ئەو ڕۆژانەی دەیبردمە خولی ڕاهێنانەکەی، پێش ئەوەی بچین ڕدێنی جوان دەتراشیم و کیهان جلکی جوانیش با دەیگۆ ئەوانە لەبەرکە، گەورەترین کێشەی مارێ لەگەرە من ئەوەبوو، یان دوو ڕۆژ لەسەریەک هیچ نانم نەدەخوارد یان هەندم دەخوارد مڕ دەبووم، نەمدەزانی هاوسەنگی لەو شتانە ڕابگرم!
هێوارەکی لەمارێ دانیشتبووین، لە دەرکەی درا، داکم چوو کردیەوە، وەختەکی بە مشەوەشی هاتە ژۆرێ، گۆتیە بابم: هەتا دەرێ وەرە، بابیشم لەگەر داکم چووە دەرێ، بڕەکیان پێچوو هاتنەوە ژۆرێ و مێوانەکیان لەگەربوو، ئەو مێوانە ژنەک بوو، بە هێمنی و لەسەر خۆیی هاتە ژۆرێ، گەیشتە کنە من، بەینەکی تەماشای کردم، دوایێ فرمێسک بە هەردوو چاوی داهاتە خوارێ، هەر تەماشای دەکردم و دەگریا، تەماشا داکمی کرد و گۆتی: بریا بمردبامەو ئەو ڕۆژە ڕەشەم نەدیتبا، بریا ئەمن ئەوهام لێهاتبا نەک ئەو، ئاخ تووشی چ ڕۆژەکی ڕەش بوویمەو کوو بە هەردوو چاوی خۆم وا دەبینم درم لەت و پەت دەبی و ئاگرم لە هەناوم بەردەبی، نازانم بەچ درەک و بەچ ڕووەکی هاتیمە بیبینم و قسەی لەگەر پرتەقاری بکەم!

بابم گۆتی: دانیشە کیژم دانیشە، ئەوی خوا بینی ئەو باشە، کەسمان حەزمان نەدەکرد وەزعەکە ئەوهای لێبێ، بەران چبکەین، دەسەراتمان نیەو دەبی ڕازی بین بە قەدەری خوای! ژنەکە هەر ڕووی لەمن بوو و دەگریا، گۆتیە من: نامناسیەوە، نازانی ئەمن کێمە؟ بەینەکی باش تەماشا هەردوو چاوانیم کرد، ئەوجە سەرم نووی کردو گۆتم: نەخێر، نازانم کێی، خۆزگە دەمزانی ئەتوو کێی، چونکە ئەو فرمێسکانەی توو ئاگری لە هەناوی من بەردایە، نازانم لۆ ئاهی ئەو فرمێسکانەی توو وەکی ئی ئەو ژن و پیاوەیە کە دەرێن ئەمە داکت و بابتین! ژنەکە لەسەر کورسیەکەی هاتە خوارێ و بەرامبەرم دانیشت، بە پەنجەکانی فرمێسکەکانی منی سڕی و گۆتی: ئەمن هەورینم هەورین، ئەو هەورینەی بووە ئاگرەک و خەرمانی ژیانی تووی کردە مشکی(خۆڵەمێش)، دەفکر کەوەو مێشکت بجولێنە، دەتێر تەماشا چاوم کەو بمناسە، دەبەس بمکوژەو بمکوژە، ئەتوو ئەگەر ئەمن نەناسی، کێ دەناسی؟ ئەوجە وەرگەڕا سینگی خۆی بەمستان و خۆی نەهێشت، دەستی لەپرچی خۆینا هەمووی لەبنڕا دەربینی، داکم تووند خۆی تێکردو گرتی، هاواری دەکرد و دەگریاو دەیگۆتە داکم: بەرمدە با کوری درم دامرکێ و ئاگری هەناوم بکوژێتەوە، فرمێسک لە هەردوو چاوی دەباری و وەکی شۆڕەبی دەهەژا، هەژانەک هەمووی خەم و فرمێسک بوو، ئەمنیش چارم نەماو دەستم بە گریانێ کرد، سەرم برندکە عاسمانێ و لەبنی درم هاوارم کردە خوای مەزن هەتا فریام کەوی و لەو خەمە گەورەی قورتارم کا! لەو خەم و گریانەی دابووین، بازۆ هاتە مارێ، وەکی چاوی بە هەورینی کەت، ڕەنگی تێکچوو، بەزۆری خۆی گرت و دەنگی نەکرد، لە دووریمە دانیشت و ئەویش تێرتێر گریا، داکم تووند هەورینی گرتبوو، ئەویش سەری بە سینگی داکم کردبوو و هۆڕ هۆڕ دەگریا، هەرکووی هەبوو داکم هێوری کردەوە، گۆتی: کیژم بەسە خۆت کووشت، خوا قبور ناکا ئەوها لەخۆت دەکەی، ئاخر هەناوی مەشت هەموو دەرهینا، هەر ڕوحمەکی بەو بەستەزمانەی بکە، نازانی مەسەلە چیەو وا هۆڕ هۆڕ دەگریێ! بازۆ پەرداغە ئاوەکی هیناو دایە هەورینی، هەورین لێی وەرگرت و قوومەکی خواردەوە، ئەوجە تەماشا بازۆی کردو گۆتی: بتبینم و نەتناسم، وا ئەو گەوادە هاتیتەوە، فرسەتەو وەکی سەی بیتۆپێنە، با هەموومان نەجاتمان بی لەو وەزعەی! بازۆ هیچ دەنگی نەکردو لێیدا ڕۆیی! بابم کەزانی بازۆ ڕۆیی، مشەوەش بوو، زانی شتەک دەقەومێ، لۆیێ گۆتی: دەزانم بازۆ شتەکی دەکا، بەران زۆر دەترسێم وەکی جارێدی هیچی پێنەکرێ و کابرا دەربازبی، ئەوکاتیش باش دەزانم ئەمە دیسان تووشی کێشەو دۆخەی دەبینەوە!
پاشی ڕۆیشتنی بازۆی هەورینیش هەستا، گۆتی: دەبی بڕۆم سەرەکی لە خوشک و برایەکانم بدەم و لەوێش بچمەوە مارێ، ئەو پیاوە بزانی هاتیمە ئێرە، وەزعەکە تێکدەچی، بابم گۆتی: باشە ئەنگۆ کوو هاتنەوە کیژم؟ ئەویش گۆتی: وەرەقەی تایبەتیان لە بەرەی لۆ کردیە، نەک هەرئەوە لەجاران زیاتر دەوریان دایتێ و هەموو ڕۆژێ سەر لە مەسوولەکی گەورە دەدا، ئێستا باسی تەنزیمات و کوردایەتی و قوربانی دانی دەکا، هەرچی جاشی لەکنیشی بوو، کە پێشتر کوژرابوون لەشەڕی، ئێستا بە شەهید ناویان دەباو لە جێیان دەرێ: خاوەنی هەشت شەهیدیمەو هەموومان خۆمان فیدای خاکی کوردستان دەکەین!

زیاتر لە مانگەکی پێچوو، بازۆ دەنگی نەما، ئەمن هەر لەگەر دختۆر شێرۆی دەچوومە کن مستەر جۆرجی و ڕاهێنانییان پێ دەکرد، هەستم دەکرد گۆڕانکاریەک بەسەرم دادێ، زۆر جار ژانەسەرەکی زۆر تووندم دەگرت و وەکی برێی بروسکەک لە مێشکی دەدام و بەرچاوم تاریک دەبوو، لەبۆ ماوەی چەند چرکەکی هەندە شتی پێشی بە مێشکم تێدەپەڕی، هەندە دیمەن کە سەردەمی منداری، یان گەنجی وەکی بروسکەکی بە مێشکمدا تێدەپەڕی و بزر دەبوو، ڕۆژەکی کە تەواو بووین، مستەر جۆرج بە دختۆر شێرۆی گۆ: ئەوجارە ئەگەر هاتی بابیشی لەگەر خۆت بینە!
شێرۆ دەستی گرتم بچینە دەرێ، لەپێش دەرکەی بازۆم دیت دەهاتە ژۆرێ، لەگەر سەر برندکردنی من لۆ بازۆی، بروسکەک بە مێشکم تێپەڕی و وام هەست کرد مندارم و شەڕە پێلەقەی لەگەر بازۆی دەکەم لە کۆرانێ، ئازەرەکە زۆر تووند بوو، یەکسەر دانیشتم و پارمدا دیواری، بازۆو شێرۆ مشەوەش بوون، غاریان دا ژۆرێ لۆکن مستەر جۆرجی، هەندەی نەبرد هەرسێک هاتن، مستەر جۆرج قیتی کردمەوەو شتەکی وەکی لایتی لە دەست بوو، بە هەردوو چاوی وەنام، ئەوجە بڕەک سەری جولاندم و لەگەر بازۆی هەندە قسەی بە سویدی کرد، بازۆ دری زۆر خۆشبوو، باوەشی پێکردم و چاوی پڕی ئاو بوو، بە شێرۆی گۆ: لە خوای بەزیادبی ئەمەل هەیە پرتەقار بەرەو باشی بڕوا! بازۆ لەگەر مستەر جۆرجی چووە ژۆرێ و ئەمن و شێرۆش گەڕاینەوە لای مارێ!
شێرۆ بە قەستی تڕومبێلی لە پێش ماری خۆیان ڕاگرت و گۆتیە من دابەزەو بڕۆوە مارێ، ئەمن ئیشم هەیەو دەبی بڕۆم، ئەمنیش دابەزیم و شێرۆ ئیشارەتی لۆ ماری خۆیان کرد، ئەمنیش ڕاست لۆ ماری وان چووم، شێرۆ دابەزی و قۆری گرتم و ئەمن و بردەوە ماری خۆمان و لەبەرخۆیی گۆتی: هێشتا مایتی، ئەمنی بردە ژۆرێ و قسەکەی مستەر جۆرجی لۆ داکم و بابم گێڕاوەو ئەوانیش دریان زۆر خۆشبوو، ڕوویان لە عاسمانێ کردو زۆر مەمنونی خوای گەورە بوون!
شەوەکی بووە تەق و تۆقەکی زۆرو کۆران هەمووی مشەوەش بوون، دەنگی تەقەکان لەدووری دەهات، بەران نەدەبڕاوەو کۆتایی نەدەهات، چونکە مارمان لەکن خەستەخانەی جمهوری بوو، گێمان لە دەنگی ئیسعافی بوو، ویقەویقەکی گەلە زۆربوو، داکم و بابم مشەوەش بوون، دەیانگۆ دەبی سەدام هجومی نەکردبی و بیەوێ بەتەواوی هەولێرێ بگری و پێشمەرگەی لەناو شاری دەرکا! دەروجیران هەموو خڕببوونەوەو نەیان دەزانی چبکەن، بابم ڕادیۆی پێکردبوو، بەران دەنگ و باسەکی وەها نەبوو، کە باسی هەولێرێ بکا، خەمەکە ئەوەبوو کارەباش کوژابۆوەو دنیا تاریکستان بوو، وەختەکی لەناو تاریکایی لای خەستەخانەی کابرایەک بە سواری پاسکلی لۆلای مە دەهات، گەیشتە قەرەبارغیەکەیی و سەلامی کرد، قادر قرپەستوور گۆتی: ئەرێ نازانی ئەو شەڕە تەقە چیە؟ کابرا گۆتی: وا لە خەستەخانەی دێمەوە، گۆتیان بەسەر ماری سەرۆک جاشەکیان دادایەو کووشتیتیان، ئەو هەرایە ئی هەندێیە، داکم لە خۆشیان خۆی پێ نەگیراو هەلهەلەکی لێداو گۆتی: قوربانی دەست و تفەنگت بم بازۆ!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览439
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
挂钩项目: 150
文章
小组: 文章
书: 故事
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 27-04-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on29-04-2022
URL
此产品已被浏览439
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,603
图片 105,733
书籍 19,411
相关文件 97,455
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!