图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,682
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جەجۆ خان
小组: 烈士 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەجۆ خان

جەجۆ خان
ناو: جەجۆ خان
ناوی باوک: عەوڵڵا وێردی بەگ
ژیاننامه:
شەڕی چاڵدێران کە بە شەڕی ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەوەی دەناسرێ، لە ساڵی 1514دا لەنێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا ڕوویدا. پاش ئەم شەڕە ئاڵوگۆڕێکی زۆر بەسەر کوردستاندا هات و کوردستان دابەشکرا بەسەر دوو وڵاتی عوسمانی و سەفەوی. لەو کاتەدا ئاڵوگۆڕێکی دیکە پێکهات، ئەویش دوور خستنی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لەنێوان ساڵەکانی 1598_1602 شا عەباس فەرمانێکیدا کوردەکانی ئەو ناوچەیە بنێردرێن بۆ خوراسان. پاش ئیمپراتۆری سەفەوییەکان و هاتنە سەر دەسەڵاتی چەندین حکومەتداری دیکە لە ئێراندا، لە ئاکامدا بە هاتنی قاجاڕەکان بۆ سەر دەسەڵات، دیسانەوە دەستیان بە سەرکوتی کوردەکان و بە تایبەت کوردەکانی خوراسان کرد.
بنەماڵەیەک لە خوراساندا هەبوو دژی ئەو سەرکوتە وەستان، ئەویش بنەماڵەی ئەڵڵاوێردی بەگ باوکی جەجۆ خان بوو. ئەو بنەماڵەیە یەکێک لە مەزنترین و بوێرترین بنەماڵەی کوردەکانی خوراسان بوو. لەو بنەماڵەیە کەسێک لە دایک دەبێ ئەفسانەیێکی بە ناوی بنەماڵەی و نەتەوەی خۆی دەخۆڵقێنێ. ئەو کەسێک بوو بە ناوی جەجۆ خان و لە گوندی هساری سەربە شاری دەرەگەزی خوراسان هاتووەتە دنیا. باوکی جەجۆ خان بە ناوی ئەڵڵاوێردی بەگ کاتێک کە وەکوو حاکمی ناوچەی میانکۆ ە دیاری دەکرێت، ئەوکات جەجۆ خان لەگەڵ باوکی دەچێتە ئەو ناوچەیە و لە گوندی کەبکان و لە ناوچەی میانکۆە دەمێنن. جەجۆ خان کەسێکی سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر و زانا بوو. هەر بۆیە باوکی ئەو وەک پاڵپشتی خۆی دەزانی و هەمووکات پێکەوە بوون و لە تەنیشت باوکی وەکوو چیایەک پشتیووانی لە دەسەڵاتەکەی دەکرد.کاتێک کە باوکی کۆچی دوایی دەکات، جەجۆ خان دەبێتە جێگری و بەڕێوەبەری ئەو ناوچەیە دەکات. ئەو؛ دوای کۆچی دوایی باوکی بەڕێوەبەرێکی باش بوو و خەڵکی ئەو ناوچەیە لێی ڕازی بوون. دەیهەویست هەموو ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و کوردەکان لە بن دەستی داگیرکەران ڕزگار بکات. هەر بۆیە دەسەڵاتی قاجاڕ لە دژی ئەو بڕیارەی بوو و گوشاری دەخستە سەر دەسەڵاتی ئەو ناوچە و خەڵکی خوراسان.
ڕۆژێک لە ناوچەی خوراساندا دەنگی قیژەی منداڵان و ژنان لەو ناوچەیە دەبیسترێ، ئاخ و ناڵینی منداڵ و ژن لە چیاکاندا چەند جارێک دەنگ دەداتەوە. ئەو دەنگە هاواری هاوکارییە و بانگی جەجۆ دەکەن. ئەویش بە بیستنی قیژە و هاوار، تووڕە دەبێت و سواری ئەسپەکەی دەبێت و چەند چەکدارێک لەگەڵ خۆی دەبات. کاتێک کە لە دوورەوە سەیری گوندەکان دەکات، دووکەڵێک بەرز بووەتەوە و کادان و گالێش کە خەڵک بۆ ئاژەڵەکانیان ئەنباریان کردبوو هەمووی دەسووتان. کاتێک کە دەگاتە ئەو ناوچەیە تەنیا گوندی سووتاو دەبینێ. ئەو کۆمەڵکوژی و وێرانکارییەی دوژمنی هەمیشەیی گەلی کورد کردبووی، ئەو گوندانە لەلایەن لەشکەری قاجاڕەوە سووتێندرابوون. ئەو نەیدەتوانی ئەو کۆمەڵکوژییە قەبووڵ بکات.
لە لایەکی دیکەوە بەهەمان شێوە ڕووسەکان هێرشیان دەکردە سەر ئەو ناوچانە و سەرکوتیان دەکردن، ئەمە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە دوای خۆی هێنا. دژایەتی جەجۆ خان بە دژی قاجاڕ و ڕووسەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبوو و خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی کە لە دژی ئەو سەرکوتکارییانە بوەستێت و خەڵکەکەی لەژێر زوڵم و ستە م ڕزگار بکات. ئەو لە کاتێکی کەمدا هێزی خۆی ئامادە کرد. لەگەڵ براکانی (عیسوو خان، عەلووخان و مەمۆ خان) و هەروەها هەژمارێک لە شەڕکەری قارەمان سەرهەڵدانی خۆیان دەست پێکرد. ئەوان بە هێرش کردنە سەر دوژمن لەو ناوچەدا توانییان بە شێوەیەکی قارامانانە ئەم دەڤەرە تا شاری دەرەگەز ڕزگار بکەن و بە سەدان سەربازی دوژمن بکوژن. بەم شێوەیە ناوی جەجۆ خان دەکەوێتە سەر زاری خەڵکی دەرەگەز و گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە و خەڵکێکی یەکجار زۆر پەیوەست بە هێزەکانی بوون.
مەنسووروڵ موڵک یەکێک لە فەرماندە کانی قاجاڕ بوو و لەلایەن هێزەکانی جەجۆ خانەوە دوور خرابوو و شکەستی خواردبوو، جارێکی دیکە بە هێزێکی چەند هەزار کەسییەوە هێرش دەکاتە سەر دەسەڵاتی. بەڵام هێزەکانی ناوبراو لەلایەن جەجۆ خان-ەوە دیسان تووشی شکەست دەبن. ئەو پەرەی بە دەسەڵاتی خۆیدا و تاکوو شاری قووچانی خوراسانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی. ئەمە بۆ حکوومەتی ناوەندی جێگای قەبووڵکردن نەبوو و لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییەی کوردەکان داوای یارمەتیان لە ڕووسەکان کرد. ڕووسەکان؛ چەند لەشکەر و هێزی سوار بۆ یارمەتیی هێزەکانی قاجاڕ نارد و ئەو جار دەبوایە جەجۆ هاوکات لەگەڵ هێزەکانی ڕووس و قاجاڕ شەڕی کردبایە. ئامانجی ڕزگارکردنی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەر بوو و دەیویست دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ دابمەزرێنێ و نەهێڵێ چیتر کوردەکانی خوراسان سەرکوت بکرێن. هێزەکانی قاجاڕ و ڕووس چەندین جار هێرشییان کردە سەر دەسەڵاتی، بەڵام ئەوان ئەو چەند جارە تووشی شکەست بوون. ئەو ببووە خەونێک بۆ دوژمن. ڕووسەکان بۆ دەستبەسەریی خەڵاتیان دیاری کردبوو.
هێزەکانی جەجۆ خان-یش ڕۆژبەڕۆژ بەهێزتر دەبوون و هێزە پارتیزان و #شەڕڤان#ەکانی لە چیا و دەشت، شار و گوند و ناوچەکانی خوراسان بەربڵاو بووبوون. خەڵکی ئەم ناوچانە بە هەبوونی هێزەکانی دڵخۆش و ڕازی بوون و ڕۆژانە ڕۆڵە نیشتمانپەرەوەرەکان پەیوەست بە هێزەکانی دەبوون تاوەکوو بتوانن بەرگری لە خاک و نامووسی نەتەوەیی خۆیان بکەن. (ڕووس و قاجاڕ) خۆیان بەهێزتر کرد و بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر دەسەڵاتی جەجۆ خان. ئەو جارە شەڕێکی گەورە لە ناوچەی دەرەگەزەدا ڕوویدا. هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن؛ ئەم شەڕە سێ مانگی خایاند. جەجۆ خان بۆ ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە ژیانێکی ئازاد و خۆشیان هەبێت ئەوەی کە پێویست بوو دەیکرد و لە دژی داگیرکەران دەوێستا. لەم شەڕە درێژخایەنەدا هێزێکی زۆری ناوبرا لەلایەن ڕووس و قاجاڕەکانەوە کوژران و ئەوان تووشی گەمارۆی هێزەکانی دوژمن بوون و هیچ ڕێگایەک بۆ دەربازبوونی خۆیان و خەڵکەکەیان نەمابوو. لە ئاکام و لە ناو شەڕدا کاتێک کە جەجۆ خان لە ناو گوندێکدا خەریکی شەڕکردن بوو لاقی ئەسپەکەی دەکەوێتە نێو زەلکاو و بە فیشەکی دوژمن شەهید دەکرێت. ئەو لە ساڵی 1911دا لەلایەن هێزەکانی ڕووس و قاجاڕەوە شەهید کرا.
ڕووسەکان تەرمی جەجۆ خان لە شاری قووچاندا پڕیان کرد لە بەفر و سەهۆڵ و بەرەو مۆسکۆیان برد تاکوو تەزاری ڕووسەکان ئەم سەرکردە کوردە ببینن. هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن تەزاری ڕووسەکان سەری جەجۆ خان بەمردوویی دەبڕێت و لەنێو کاسەی سەریدا شەراب دەخوات. جەجۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی و خەڵکی کورد بە ساڵان لەنێو سڕ و سەقەم، باران و بەفر، دەشت و شاخەکانی خوراساندا بە ڕژاندنی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد لەبەرانبەر داگیرکەران ڕاوەستان و خەباتییان کرد. ئەمڕۆکە ناوی ئەم ناودارە لە ناوچەی خوراسان و بە تایبەت کوردستاندا نێوبانگی دەرکردووە. هەنووکە لە خوراسان ئاواز و گۆرانی و شیعرێکی زۆریان لەسەر قارەمانێتیی هۆنیوەتەوە.
(کەیهان محەمەد نەژاد) [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览648
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | chawkurd.com
相关文件: 1
挂钩项目: 4
小组: 烈士
: 00-00-1911
Cause of death: No specified T4 630
No specified T3 81: Kurdistan
No specified T3 85: 呼罗珊
Place of Residence: Kurdistan
人键:
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 30-12-2021
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on30-12-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品已被浏览648
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.131 KB 30-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,682
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!