图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,708
书籍 19,299
相关文件 97,350
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گورگ و خوێن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گورگ و خوێن

گورگ و خوێن
گورگ و خوێن
چیرۆک
#گۆران سەباح#


سەرما پۆلەکەی کردبووە موجەمیدە. مامۆستا عەلادینە کزەکەی بۆ خۆی پاوان کردبوو. قوتابییەکان هەستابوونە سەر پێ، پەنجەیان درێژ کردبوو، مامۆستا، مامۆستایان بوو تا وەڵامی پرسیارێک بدەنەوە. بەڵام ئەو بە خەمی خۆی داکەوتبوو، نەیدەزانی ئەو شلە گەرمە چییە بە ڕانیدا دێتە خوارێ.
ڕووی مامۆستا لایەکی تەقەڵ بوو، مرۆڤ لێی دەترسا. چاوی دەگێڕا ئەوانە ببینێتەوە دەستیان هەڵنەبڕیبوو. تەنیا ئەوی بینی. تۆ، هەستە بزانم لە 1974 ئەم شارە جوانەی ئێمە چی بەسەر هات؟
ئەو هۆشی لە پۆل نەبوو، لە مامۆستا و قوتابییەکانیش. باش دەیزانی میزی بە خۆیدا نەکردووە. برینداریش نەبوو. ئێ باشە ئەو شلە گەرمە چی بوو وا پانتۆڵەکەشی تەڕ کردبوو.
مامۆستا بۆی سێبارە کردەوە. هەدای نەما و هات لەبەر دەمی وەستا. کە برۆیەکانی تێک دەنا و ڕووی کرژ دەکرد، قوتابییەکان زراویان لێی دەڕژا. مامۆستا خەریک بوو بپسێت؛ ئەویش دۆش دامابوو.
ئەوەی تەنیشتی هەنیشکێکی لە تەنگەی سرەواند و هێنایەوە هۆش خۆی. تێگەیشت مامۆستا لەگەڵ ئەویدایە. ڕاڕا و تۆقیو، بەهێواشی هەستا سەر پێ، هەستی کرد گەرمییەکەی ناو لەشی زێتر بووە. بەو سەرمایە سوور هەڵگەڕا. منگەیەکی لێوە هات، پرسیارەکە چی بوو؟
مامۆستا پسا.
لە کوێ بووی، جەناب؟ جا بۆ چایەکیشت بۆ نێنم؟ مادام ئاگات لە دەرس نییە، بۆ دێیت؟
قوتابییەکان پێکەنین. چەندیان پێ خۆش بوو مامۆستا بە یەکێکدا بتەقێتەوە.
مامۆستا بەوەی تەنیشتی گوت پرسیارەکەی بۆ چاربارە بکاتەوە. قوتابییەکە بە هەستێک بۆی دووبارە کردەوە وەک بڵێی خەڵاتی یەکەمی پێ دەدەن.
ئەو تفی قوت دا، خۆی گورج کردەوە، لەسەرخۆ گوتی، شارەکەمان بۆردومان کرا، خەڵکێکی زۆر کوژرا...
ئەوەی دواوە پانتۆڵەکەی بینی. بە ئاماژە بەوانی چواردەوری گوت میزی بە خۆیدا کردووە. خۆیان بە پێکەنین خەنی کرد. چەندە دڵشاد بوون بەو حاڵەتەی هاوپۆلەکەیان.
گەورەترین و گرینگترین شتت لە بیر چوو. مامۆستا پێی گوت.
وەڵامەکەی لەسەرڕا دووبارە کردەوە. مامۆستا هەر قایل نەبوو، ڕووی لەوانی تر کرد و پرسی چی لە بیر چووە. پۆلەکە پێکڕا وەڵامیان دایەوە، مامۆستای مێژوومان تاکە کەس بوو لە بۆردومانەکە ڕزگاری بوو.
مامۆستاکە مورتاح بوو.
زەنگ لێی نەدابا، ئەو لەوێ دەبوورایەوە. هەرکە مامۆستا چووە دەرەوە، ئەو بە غار چووە توالێت. کە خوێنی بینی، سەری سوڕا، مێشکی سڕ بوو، بەرچاوی تاریک بوو. خەریک بوو بکەوێت، بەس بە هاوکاریی دیوار هاوسەنگی خۆی ڕاگرت. هیچی پێ نەبوو خۆی پاک بکاتەوە. توالێتەکەش بێ لە سوپایەک مێش هیچی تری لێ نەبوو. هێڵنجی هاتێ. خێرا هاتە دەرەوە و تۆزێ ئاوی کرد بە دەموچاوی، پشییەکی خواردەوە. تەماشایەکی گۆڕەپانەکەی کرد، کەس هی ئەوە نەبوو داوای یارمەتی لێ بکات. گارەگاری قوتابیانیش دڵی تەنگتر کرد.
بە نێو قوتابییاندا ڕۆیشت، تا ژووری بەڕێوەبەر نەوەستا. بەڕێوەبەر لەفەیەکی گەسی بەدەستەوە بوو، دەتگوت گورگی کوشتییە. ئەو داوای مۆڵەتی کرد. لەو دەمەش زەنگی وانەی پێنجەم لێی دا. بەڕێوەبەری ورگ زل شیڕاندی بەسەریدا، بڕۆ ژوورێ، گوێت لە زەنگ نییە. گەسەکەی تەواو کرد، ڕۆن بە دەست و پلیدا دەهاتە خوارێ. لێستییەوە.
هەموویان چوونە پۆلی خۆیان، ئەو هێشتا هەر لە ژووری بەڕێوەبەر بوو. بەڕێوەبەر نەڕاندییەوە، سمێڵی لەگەڵ لەرییەوە.
سەرم دەسوڕێت، ناتوانم لە پۆل دانیشم.
بەو خوایەی لەسەر سەرمانە، عەیب لە مندا هەبێ، لە تۆدا نییە، جا بڕۆ ژوورێ.
تەماشایەکی بچمی بەڕێوەبەری کرد، ئاهێکی هەڵکێشا، پاشان بە دڵشکاوی ڕووی وەرگێڕا و ڕۆیشت. بەڕێوەبەر تەماشای پشتەوەی کرد، پەڵەکەی بینی. بانگی کردەوە. مەچووە پۆل، بڕۆ ماڵەوە.
خێرا چووە پۆلەکەی، کتێبەکانی هێنا. هاوپۆلەکانی لێیان پرسی بۆ کوێ، هێشتا وانەی زانستیان ماوە. وەڵامی نەدانەوە.
تا هاتە دەرەوە بە بەردەمی چەند پۆلێکدا تێپەڕی. گوێی لە مامۆستای بیرکاری بوو چۆن دەینەڕاند بەسەر قوتابییەک، وێدەچوو ئەرکی نەکردبێت. بینی چۆن مامۆستای ئایین بە دار وەرگەڕاوەتە قوتابییەک بۆ لەبەرنەکردنی سوڕەتێک. بینی دوو قوتابی لەسەر یەک پێ وەستاون لە وانەی عەرەبی، تەواوی پۆلەکەش پێیان پێدەکەنن.
پاسەوانی بەر دەرگە، شەل و لاواز و ڵاڵ، بە زمانی جەستە پێی گوت بۆ کوێ. ئەویش بە ئاماژە تێیگەیاند. دەرگە بچووکەکەی بۆ کردەوە و ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد. هەوری هار و ڕەش ئامادە بوو بۆ هێرش.
پێی هەڵێنا بۆ ئەوەی بەر هێرشی هەورەکان نەکەوێت. کەمێک ئەولاتر، وەستا. ئاوڕێکی لە قوتابخانە دایەوە. سەری سووک بوو، هەستی بەباشی کرد. شوورەکەی، پەنجەرەکانی، دەرگە ئاسنە گەورەکەی، دەتگوت سجنە. بیری هاتەوە سەر خوێنەکە. هەرچەندی هێنا و بردی نەیتوانی بڕیار بدات لە ماڵ بە دایکی بڵێ. باوکی هەر هیچ.
سەیری پێڵاوە پلاستیکییەکانی کرد، دوعای کرد نەیکاتە باران، لە قوڕێ قوتار نەدەبوو. مرۆڤی لێ دەرچێ، (با) هەموو شتێکی وەپێش خۆی دەدا. چوار کۆڵانی تر ماڵیان بوو. کۆڵانەکان قوڕ بوون، بێ دار، پڕ مریشک و مراوی، خەنی بووبوون بە جۆگەی بۆگەنیوی بەر دەرگەی ماڵان.
گەنجێکی ڕەشپۆشی ڕیشنی تەسبیح درێژ بەرانبەری دەهات، هەر لە دوورڕا بە چاو هەراسانی کرد. ئەویش سەری لەبەر خۆی ناو و تووند کتێبەکانی گرت. مێشکی تەراتێنی دەکرد لە نێوان سێ شتدا: خوێن، سەرما، گورگێکی ڕەشپۆش. سەری لە سەرما دەردەچوو، بەس خوێن و گورگەکە نا.
لێی نێزیک بووەوە، گورگەکە دەستی کرد بە پلاران. ئەی عاسمان، چییە ئەو هەموو جوانییە!
هەر لە منداڵییەوە فێر کرابوو کە گورگی بینی ڕا بکات. ڕاکردن بە هانای هات. گورگەکە تا ڕۆیشت لە لوراندن نەکەوت.
گورگ نەما، ئەوجە هەور دایکرد. لێزمە خاتری کۆڵانەکانی نەگرت. هێندەی نەبرد، گۆمی گەورە گەورە دروست بوون. مراوی جەژنیان بوو. باران (با)کەی دامرکاندەوە، بەس دنیای کردە قوڕ. شۆفڵیش دەچەقی، چ جای پێڵاوی پلاستیکی ئەو.
تا ئەژنۆی لە قوڕێدا بوو، دوو کۆڵانیشی مابوو بگاتەوە ماڵ. ناچار لەبەر هەیوانی دوکانی مام عەوڵا وەستا. دڵی وەک تەپە تەپی باران بەسەر هەیوانەکەدا لێی دەدا. مام عەوڵا ژوورێی گەرم داهێنا بوو. بانگی وی کرد. ویستی بچێتە ژوورێ، بەس لە قوڵایی نەستی ئەوەی بیر هاتەوە کە لە منداڵییەوە فێر کرابوو: نابێ لەگەڵ هیچ کوڕ و پیاوێک بە تەنیا لە شوێنێکدا بن. گورگە و دەتخوا. نەچوو، هەرچەندە مام عەوڵا ناسیاویش بوو.
دوای چارەگێک، هەور ڕۆژی ئازاد کرد. مام عەوڵا دوو عەلاگەی پێ دا تا لەسەر پێڵاوەکانی لەبەریان بکات. عەلاگەکان کۆڵانێکیش خۆیان نەگرت.
دایکی خەریکی شووشتنی حەوشە بوو. پرسیاربارانی کرد: ئەو هەموو قوڕە چییە؟ نێیە ژوورێ، لەوێ ڕاوەستە. بۆ وا زوو هاتییەوە؟ بۆ وات لێ هاتووە؟ دەڵێی مراوی.
بە دایکی گوت نەخۆشە و ناتوانێت چی تر بەپێوە بوەستێت. پێڵاوەکانی داکەند و بەپێخواسی چووە ژوورێ. پێیەکانی سپی سپی، تەزی بوون. لە کەنتۆڕێکی کۆنی دار بێجامەیەک، بلوزێک و مەکسییەکی دەرهێنا. خۆی گۆڕی و جلی ژێرەوەشی خستە نێو عەلاگەیەک و بە دزی دایکییەوە فڕێی دا. ئاوێکیشی کرد بە پانتۆڵەکەی و لە حەوشەی پشتەوە هەڵیخست.
لەبەر دەمی سۆبە پاڵکەوت و پێیەکانیشی بۆ چەند چرکەیە بە شیشی سۆبەکە هەڵپەسێرا. دایکی هاتەوە ژوورێ و جارێکی تر شووشتییەوە بە پرسیاران.
سەرمامە، نەخۆشم. لەوە زێتر هیچی نەگوت. دەیویست پێی بڵێ بەس نەیدەزانی چۆن. دایکی هەندێ خواردنی بۆ هێنا. چەند جارێک ویستی قسە بکات، بەس نەیوێرا.
نەیدەزانی بۆ خوێنی لێ دێ و بۆ نایشوەستێ. پشت و سینگ و سەریشی زۆر دێشا. ژانێکی بەسوێ. بیری بۆ ئەوە دەچوو منداڵی لەبەر چووە. لە دڵی خۆیدا دەیگوت، بزانن منداڵم لەبەر چووە، دەمکوژن.
هەر لەبەر سۆبەکە، دایکی سەرچەفێکی پێ دادا. هێندەی نەبرد، خەوی لێکەوت. خەونی دیت بەوەی وا دەخنکێت لە نێو دەریایەک خوێن، هەموو خەڵکیش گاڵتەیان پێ دەکرد. لە خەو ڕاپەڕی، لە نێو خوێن و ئارەقەدا دەگەوزا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览446
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 19-12-2021
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-12-2021
此产品最近更新( زریان عەلی ):31-07-2022
URL
此产品已被浏览446
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.243 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
照片文件 1.0.1203 KB 19-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,708
书籍 19,299
相关文件 97,350
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!