图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,045
图片 106,702
书籍 19,299
相关文件 97,342
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تیرێک بۆ شەرەف
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تیرێک بۆ شەرەف

تیرێک بۆ شەرەف
تیرێک بۆ شەرەف
چیرۆک
گۆران سەباح


تا نۆرەی هات، سەت جار وەڵامەکەی لە دڵی خۆیدا پراوە کرد. دڵی خێرا لێی دەدا، ئارەقەی کردبوو، ناو زاریشی وشک بووبوو. مەسەلە متمانە نەبوو، بەس لای قورس بوو لەبەردەمی مام و ئامۆزاکانی قسەی دڵی خۆی بکات.
بریا یەکەم کەس با، ئێستە وەڵامی دابووەوە، کۆڵی سووک بووبوو.
هیچ خەونێکم نییە، بەس حەزم لێیە لێدەم و بوکتم. کاتێ کەسی یەکەم وای گوت، سی و هەشت پیاوی جەمەدانی لەسەر وێکڕا تەقینەوە، هێند پێکەنین ئاو لە چاویان هات. وەڵامدەر شاگەشکە بوو، کەیفی دنیای بەخۆی دەهات.
ئەو تاسا بە کاردانەوەی مام و برازا و خاڵەکانی. ئێ خۆ ئەوە وەڵام نەبوو. پێی وابوو ئەوان لە پرسیارەکە نەگەیشتوون. تەماشایەکی باوکی کرد، هەستی پێی کرد بە وەڵامەکە تێکچووە و بەسەر خۆیدا ناهێنێت.
ئەو پێی خۆش نەبوو باوکی ئەو پرسیارەی کرد، بەڵام دەیزانی بۆ ئەم جۆرە پرسیارانە دەکات. دەیزانی دەیەوێت لە ڕێی ئەم جۆرە پرسیارانە هانی برازاکانی بدات بخوێنن و بخوێننەوە، جدی بن لە قوتابخانە. دەیشیزانی بۆ باوکی هانی خۆی و ئامۆزا و خاڵۆزاکانی دەدات، بۆ ئەوە بوو مەرهەمی برینی خۆی بکات، ئەو خوێندنی لە کیس چووبوو.
دەمەوێ وکی بابم سێ ژنی بینم. کەسی دووەم وای گوت. کاردانەوەی دیوەخان لەوەی یەکەم خراتر بوو. دەستخۆشییان لە وەڵامدەر نەدەکرد، بە باوکیان دەگوت، وەڵلاهی پیاوی.
ئەو سەری داداوە و شەرم دایگرت. بەراوردی وەڵامەکەی خۆی دەکرد لەگەڵ هی ئەوان. تێگەیشت ئەوان تێنووی چ جۆرە وەڵامێکن. ئەوان حەزیان لە مەجلیسی باوکی بوو، بەس کە دەهاتە سەر مەسەلەی جدی، دەیانکردە گەپ.
باوکی جارجار هەمووانی لە ماڵی خۆی بۆ ئێوارەخوانێک کۆ دەکردەوە. هەموو جار دەیگوت با خزمایەتییان سارد نەبێتەوە، با منداڵەکانی ئامۆزا و مام و کەسوکاریان بناسن. ئەم جارە، دوای نانخواردن، مەجلیسەکەی بە پرسیارێک گەرم کرد. نەک هەر کچەکەی، بگرە براکانیشی حەزیان لە پرسیارەکە نەبوو.
ئەو تاکە کچ بوو لە مەجلیسەکە. کچەکانی تر خەریکی قاپ شووشتن بوون لە حەوشە. لەوێ مەجلیسیان گەرم کردبوو. باس باسی جل و مکیاج بوو. چەند جارێک بانگیان کرد، نەچوو. لای چەپی باوکی دانیشتبوو.
باوکی دەستی لە کوڕەکانی شووشتبوو. وەک خۆی نەیانتوانی خوێندن تەواو بکەن. وەک خۆی نا. خۆی زیرەک بوو بەس دۆخەکە لەبار نەبوو. کوڕەکانی تەمبەڵ بوون و زێتر چاویان لە مفتە بوو. ئەو بووبووە جێی هیوای باوکی. تا پۆلی هەشت ساڵانە هەر یەکەم دەبوو. دەیانگوت، کچەکەی حاجی ڕەسوڵ دەبیتە دختۆر، وەڵا بابە تەواومان کرد.
ئەو چاوی لە دکتۆری و ئەو شتانە نەبوو. بەرزتر دەیڕوانی، خەونی گەورەتری هەبوو.
ئەمن نازانم خەون و مەون چییە، جارێ بەس دەزانم قۆپییەی بکەم. باوکی بە وەڵامی کەسی سێیەم حەپەسا. ویستی لێی قیت بێتەوە و ئامۆژگاری بکات، بەس کە بینی باوکی وەڵامدار هیچ ناڵێت و پێی پێدەکەنێت، هیچی نەگوت. یەک لە ئامۆزاکانی گوتی، ئەرێ وەڵا وەستای قۆپییەیە لە مەکتەب. قاقای پێکەنین بڵندتر بوو.
لەو دەمەی یەکێ ئاوی گێڕا. ئەو پەرداخێک ئاوی هەڵقوڕتاند، کەچی دەمی هەر وشک بوو. چەندە سەرقاڵ بوو بە وەڵامەکەی خۆی، سێ ئەوەندە ئاگای لە باوکی بوو چەند بەو وەڵامانە شلەژا بوو. چەند جارێک ویستی واز بێنێت و بچێتە مەجلیسی قاپ شووشتن، بەڵام نەیتوانی دەستبەرداری وەڵامەکەی بێت، نەیشیدەتوانی دڵی باوکی بشکێنێت.
تا نۆرەی نێزیکتر دەبووەوە، ئارەقەی زێتر دەکرد. لەگەڵ هەر وەڵامێک مەجلیسەکە لانسی وەردەگرت و سەدای پێکەنین و گاڵتە و خۆهەڵکێشان ئەستوورتر دەبوو. قەت بەو شێوەیە مام و خاڵەکانی نەدەناسی. شەرمی لە جەمەدانی و نوێژ و جەماعەتیانی دەکرد.
نۆرەی گەیشتێ، کەس حسێبی بۆ نەکرد. دۆمینەیان هێنا گۆڕێ. هیچیان چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد کچەکەی حاجی ڕەسولیش وەڵامی پرسیارەکەی باوکی بداتەوە. بەڵام باوکی هاتە دەنگ، ڕاوەستن کاکە، ئەدی لۆ گێ لە وەڵامی کچەکەی من ناگرن، خۆ ئەویش بەشەرە.
شەرمەزار نەبوون، هەستیان نەجوڵا، فشەیان پێی دەهات، بەڵام لەبەر ڕێزی برا گەورەیان گوتیان دەی با بیڵێت. باوکی تەماشای کرد. ئەو ڕەش داگەڕا بوو. ڕاڕا و پەشێو، نەیدەتوانی تەماشای باوکیشی بکات.
دەی کچم، شەرمێ مەکە، با بزانین ئەتو خەونت چییە؟ باوکی پێی گوت.
سەری هەڵبڕی، زێتر لە سەت چاو دەیاننۆڕی. بۆ چەند چرکەیەک کەڕ بوو. بێجگە لە تەپەی دڵی، گوێی لە هیچ شتێکی تر نەبوو. خەریک بوو لە سینگی بێتە دەر. کە گوێی بوەوە، باوکی هانی دەدا شەرم نەکات و قسە بکات.
دە لێی گەڕێ حاجی، ئەو فەقیرەت خستیتە ناو مەوقیفی، ئەو حورمە غەریبە چوزانی خەون و مەون چییە، ما هەر مێردکردن نییە. مامی گەورەی وای گوت. ئەوەی لەوێ دانیشتبوو سەری ئەرێی دەلەقاند. ئەشهەدو سەدای دەدایەوە.
ئەو تەماشای باوکی کرد و پاشانیش ئەوان. چاوی لەسەر مامی گەورەی ڕاگرت و گوتی، خەونم ئەوەیە ببمە ئەکتەر، ساڵێکی تر پۆلی نۆ تەواو بکەم و بچمە بەشی شانۆ لە هونەرە جوانەکان.
دیوەخان شکا، نوتقی نما. وەڵامەکە دەتگوت تیرێکە لە شەڕەفیان چەقی. هەریەکە لەبەر خۆیەوە دەیگوت، ئەستەغفیڕوڵلا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览595
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 19-12-2021
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-12-2021
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):19-12-2021
URL
此产品已被浏览595
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1125 KB 19-12-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,045
图片 106,702
书籍 19,299
相关文件 97,342
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!