图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,793
图片 106,048
书籍 19,350
相关文件 97,415
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە ئەحمەدی خانییەوە بۆ حاجی قادری کۆیی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە ئەحمەدی خانییەوە بۆ حاجی قادری کۆیی
文章

لە ئەحمەدی خانییەوە بۆ حاجی قادری کۆیی
文章

لە ئەحمەدی خانیەوە بۆ حاجی قادری کۆیی: تێڕوانینێک بۆ گەشەی ناسیۆناڵیزمی کوردی
نووسینی: #محەمەد کامەران#
#17-10-2020#
کڕۆکی ناسیۆنالیزم بریتیە لەو: هەستە سازگارەی کە لە دڵی هاوزمان و خۆوڵاتیدا خۆشەویستی خاک و نیشتیمان بەسەر پەیوەندیە حیزبی، عەشایەری، دینیەکان ڕادەشکێنێت، و لە سنوورێکی دیاریکراودا پەیوەندیە ئابووری، سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکان ڕادەپسکێنێت. بیری ناسیۆنالیزم لە ئەورووپا، لەسەر داروپەردووی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی دووەم و لاهووت، لە پاش جەنگێکی سی ساڵەی مەزهەبی لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەم لە دایکبوو، هێدی هێدی سنووری دەوڵەت و دەوڵەتۆچکە ئەورووپیەکانی نەخشاند و سەروەری دەوڵەتی لە توێی دەوڵەتە-نەتەوەدا بەرپاکرد، دواتر هەوای جەزبەی سیستەمێکی جیهانی ڕۆنراو لەسەر سەروەری دەوڵەت بە هەموو دونیادا بڵاوکردەوە.

دوور لە پێکداپژانە مەزهەبی و سیاسیەکانی ئەورووپا، ئەحمەدی خانی، لە بایەزیدەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی حەڤدەیەم، تۆوی ناسیۆنالیزمی کوردی لەناو پزدانی شاکارە ئەدەبیەکەی (مەم و زین)دا چاند، و پێناسەی بۆ نەتەوە و سەربەخۆییە سیاسیەکەی داڕشت. هەڵبەتە لە سەردەمی خۆی “خانی” لە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئەورووپا بێ ئاگابوو، بەڵام؛ لە بۆتەی دابەشکردنی خاکی کوردانەوە لە نێوان هەردوو ئیمڕاتۆریەتی عوسمانی، سەفەوی و پەرتەوازەیی نەتەوەی کورد، پەلی بە بیری ناسینالیزمی کوردی کوتی و نەش و نمای پێ کرد. ئەم پێوەدانگەش، ئەگەرچی دەرەئەنجامی دەوڵەتە-نەتەوەی لێدەبێتەوە، دەمەلاسکەیەک نییە بۆ ناسیۆنالیزمی ئەورووپی، بەڵکو کەف و کوڵی دەروونی پڕ سۆی خانیە ترنجاوەتە نێو شاداستانێک. بە واتایەکی سادە، خانی ئەو کەسەیە لە ڕێی هۆنراوەوە شانی کوردی خەوتووی ڕادەکاند و لە شەکرە خەوێ هەستاند. لە خانیەوە، ئیتر هۆنراوە و ئەدەبیاتە تەنگ و چەڵەمەکانی بەردەم نەتەوەی کورد دەستنیشان دەکات، و ڕێدۆزی بۆ لابردنیان دەکات. لێرە مەبەستمە ئەو گەشە مێژوویەی بیری ناسیۆنالیزیمی کوردی شەنوکەوبکەم لە دیدی خانیەوە، و دواتر بپرژێمە سەر باسێکی کورتی پەیامی هۆنراوەی حاجی قادری کۆیی، کە سەدەیەک دوای خانی، وەک میراتگرێک، تەقلەیەکی بەرەوژووری بە بیری ناسیۆنالیزمی کوردی لێدا.

لە پێشەکی (مەم و زین)دا، خانی دوو ئاستەنگ لەبەردەم بەرجەستەبوونی ئامانجەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی دەستنیشان دەکات: نەبوونی پاشایەک و پەرتەوازەیی نەتەوەیی کورد. بۆ باسی بوونی فەرمانڕەوایێک، خانی دەنووسێت، “بۆ مەش کە هەبایە پادشایێ، خوا تانجێکی پێ ببەخشایە…. ئێمەی لە کەساسی دەردەهێنا، بێستانی هیوای وەبەر دەهێنا”. جوغزە مێژوویەکە بۆ خانی هەبوونی پاشایەک دەکاتە پێویستی بۆ ئەوەی میرنشینەکان یەکخا، تورک و فارس لە خاکی کوردان وەدەرنێت، لە دوای شەڕی چاڵدێرانەوە (1514) نیشتیمانەکەیان کرد بە دوو لەتەوە، و خاکەکەیان کردبوو بە مەیدانی شەڕە خوێناویەکانیان. بەدەر لە بەرقەرارکردنی هێوری و سەقامگیری سیاسی، خانی دەیەوێت پاشای کوردان کەسێکی زانا و ڕۆشەنبیر بێت، نەک لە هونەر و زانست پیادە بێت و قەدری هونەرمەندان نەگرێت: “بۆ مەش کە هەبایە خێو و سەردار، بەخشندە و ژیر و زیت و وشیار… ژیری و هونەری بە دڵ کڕیبا، ژەنگی لە دڵی هەژار سڕیبا”. واتە خانی پاشاو و دەوڵەتی تەنیا بۆ سەقامگیری و ئاشتیێکی هەنووکەیی ناوێت، بەڵکو تایبەتمەندی حوکمداریشی بۆ دادەڕێژێت. لەمەڕ پەرتەوازەیی کوردانیش، ئەوەی خانی پەرێشان کردووە ئەوەیە کە کورد میلەتێکی ئازان بەڵام؛ لەبەر یەکنەبوونیان بوونەتە ژێردەستەی تورک و فارس: “پرسیم لە جیهان ڕەقی لە بەردی، نەرمیت بە چیە؟ گوتی بە مەردی…. کورد چۆن دەبێ دیل و چارەڕەش بن، کەی ڕاستە لە خۆشی دوورەبەش بن…. کەس بۆ کەسێ نابێ چاو دەبەر بێ، هەر کەس دەیەوێ زل و لەسەر بێ….. لەم سەر ڕەقیە و دەماری زلیان، بێگانە دەبن سواری ملیان”.

سەد ساڵێک دوای خانی، حاجی قادری کۆیی، کە بینی دەوڵەتی عوسمانی، میرنشینە کوردیەکان لەگەڵ پڕۆسەی بەسەنتەرکردنی دەستەڵات(تەنزیمات) پەیتا پەیتا ڕادەماڵێت، و بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردیش دەرەئەنجام پێڕەوکەر بوو، بیری ناسیۆنالیزیمی لە هۆنراوەی کوردی هێندەی تر بوژاندەوە و لڤینێکی پێدا. حاجی قادر، وەک خانی، لە هۆنراوەکانی ئاماژەی بەوەدا کە دوژمن بە دڵی خۆی وەک قوڕە چەورە کورد دەبزوێنێت، و کوردیش بێ بوونی تاکە فەرمانڕەوایەک و یەکێتی ناوەخۆیی ناتوانێت دوژمن وەدەرنێت و ببێتە خاوەن دەوڵەت: “تا ڕێک نەکەون قەبیلەی ئەکراد، هەروا دەبن خەرابە ئاباد”. بەڵام؛ وتاری حاجی بۆ نەتەوەی کورد بۆ ئاستێکی شۆڕشگێڕی پەل دەکوتێت، چونکە لە سەردەمی ئەودا لەشکرکێشی عوسمانی تەنگی بە تەواوی میرنشینەکان هەڵچنیبوو، و بزووتنەوەی کوردی بە ڕێبەرایەتی شێخەکان هەڵئایسابوو، بۆیە حاجی قادر شەنوکەوکردنی ئەم گۆڕانکاریانەی لە شیعرەکانی خەپتاندووە. بۆ نموونە دەنووسێت “سەلاحی ئێوە ئێستاکە سیلاحە، تەماعی گەورەیی بێ چەک نەکەن نەک”. یانیش دەنووسێت “بە شیر و خامە دەوڵەت پایەدارە، ئەمن خامەم هەیە و شیر نادیارە”. هەروەها، ئەگەر خانی لە گێژەنی تەنگەتاوی هاواری بۆ پاشایەکی نادیار بەرزکردبێتەوە، حاجی (یەزدانشێر)ی ڕابەری بزووتنەوەی بۆتانی دیاریکردووە، کە یەکەم ڕاپەڕینی دژ بە دەستەڵاتی عوسمانی بەرپاکرد لە سەدەی نۆزدەیەم: “بەخۆی شێرە وەکوو ناوی لە شەڕدا دوژمن ئەندازە، تەمایان هەر بە ئەو ماوە جەمیعی خەڵکی کوردستان”.

بە کورتی، خانی لە بایەزیدەوە بیری ناسیۆنالیزمی کوردی لەناو مێشکی تاکی کوردا پژاند، دواتر حاجی قادر لە گۆڕقەرەجی کۆیەوە هێندەی تر ئەم بیرەی خەپاند و پەرەی پێدا. کورد ئەگەر ناسیۆنالیزمەکەیشی هێشتا بە بەندوباوی خێڵ و حیزبەوە سندم کرابێت و دەوڵەتە-نەتەوەی پێ بنیات نەنرابێت، بیرمەندەکانی ئەوسا نەیانهێشتووە کورد لە نەتەوەکانی تر بەجێ بمێنێت و لەگەڵ ڕسکاندنی بیری نەتەوایەتی و تیۆریەکانی دەوڵەت لە ئەورووپا، ئەوانیش شرۆڤەی هەلومەرجی خاکی خۆیان کردووە و نەهامەتیەکانیان دەستنیشانکردووە و ڕێدۆزیشیان بۆ نەتەوەکانیان کردووە. گەشەی بیری ناسیۆنالیزمیش لە هۆنراوەی حاجی، دەمەلاسکەیەک نەبووە بۆ ئەو نوختەنیگایانەی لە هۆنراوەی خانی بەدیدەکرێن، بەڵکو گەشەیەکی تەواو ژینیۆلۆژیی بووە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,564
HashTag
挂钩项目: 9
小组: 文章
Publication date: 17-10-2020 (4 年份的)
书: 文学
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 土耳其
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( سەریاس ئەحمەد 03-11-2021
本文已被审查并发布( زریان عەلی )on03-11-2021
此产品最近更新( زریان عەلی ):03-11-2021
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,564
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,793
图片 106,048
书籍 19,350
相关文件 97,415
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!