图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,175
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم

بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم
بەراوردێک لەنێوان ژەهرخواردکردنم و هەوڵی تیرۆرکردنم 25/10/2005

هەموو مرۆڤێک هەر دەمرێ مردنیش بەگشتی تەمەنی بۆنیە. هەموو مرۆڤایەتی هاوقەبرین. بەڵام کەسانی سیاسی، پێشمەرگە، فەرماندە و بەرپرس، دەبێ چاوەڕوانی مردنی نائاسایش بکەن. حکومەت بەردەوام هەوڵی کوشتنی داوم. چەندجارێکیش هەوڵەکانیان جێ بەجێ کردوە. بەڵام ڕێکەوت پاراستومی. لەشەڕی ناوخۆدا، کە قەت نەدەبوو ئەوەندە درێژە بکێشێت (1976 -1998) دووجار پارتی هەوڵی لەناوبردنی داوم. ئنجا هێزەکانی قاعیدە و داعشیش چەندجارێک هەوڵیانداوە تیرۆرم بکەن. لە سلێمانی، فڕانکفۆرت و دوزخورماتوو، دیسان دەرباز بووین.

25/10/2005 ترسناکترین هەوڵی تیرۆرکردنم جێ بەجێ کرا. هەفتەیەک لەمەوبەر یادی ئەم هەوڵەبوو کە من بڕستی ئەوەم نەبوو بەهۆی چارەسەرەوە بەراوردێکی تیرۆر کردنم لەسەر دەستی قاعیدەو ژەهرخواردکردنم لەسەر دەستی (هەڤاڵان!!!)
بکەم. مێژووی تیرۆرکردنەکانم هەمیشە لە لایەن فاشتەکان و قاعیدەی ڕەشەکوژەوە، یان لەئەنجامی شەڕی ناوخۆوە بووە. ئەوانەی لەسەنگەری دوژمنایەتی یەکێتیەوە، هەوڵی تیرۆرکردنی من و هاوسەنگەرەکانیان داوم، تەنانەت سەرۆک مام جەلال و شادڕەوان نەوشیروان و سەرکردەی تریش، هەروەها لەکاتی سەرۆک وەزیراندا کاک کۆسرەت و دکتۆر بەرهەمیش هەوڵی تیرۆرکردنیان درا. ئەوکاتە دەمانزانی بۆ هەوڵی تیرۆرکردنمان دەدرێت، چونکە لەسەنگەرەکانی پێشەوەی شۆڕشگێڕێتی و دیموکراسیدا بووین (دوورلەئێستا) بەڵام دوای ئەوەی یەکێتی لەپەیامە مێژوییەکەی بەهۆی زاڵبوونی بەرژەوەندی خۆپەرستی و دەستەگەریەوە، بەهۆی دەستخستنە ناو بازاڕو بازرگانی ناشەرعیەوە، یەکێتی بەڕواڵەت ئەیویست هاوسەنگی بەدی بێنێت، بەڵام بەکردەوە لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە، سەنگی پێش کۆنگرەشی لەدەست دا. لەم هەڵبژاردنەی عیراقدا 300 هەزار دەنگدەر، متمانەیان لە یەکێتی سەندەوە.

لەناو دۆخێکی ئاوای ناشەریفانە و پڕاوپڕ لەخۆپەرستی و مەزنخوازی ناڕەوادا، ململانێکانی یەکێتی لەبەرامبەر نەیارەکانیدا، بە بەرنامە، لەژێر پەردەی هاوسەنگی دروست کردن، ململانێکانیان لەناو یەکێتی چڕ کردەوە. بەچڕکردنەوەی ململانێکانی ناو یەکێتی، ئیتر ڕیزەکانی یەکێتی ناو یەکێتی، کۆتایی هات. بۆیە ئەبینین تەکەتولەکان بەئاشکرا ئیش ئەکەن. هێزی تایبەتی هەندێک لەسەرکردەکان بەهێزتر کراون. تەواوی ژیانی حزبایەتی پێشێل کرا، گەندەڵی و سەرانە سەندن و موڵکی حەرام دابەش کردن کەوتۆتە سەر وێردی هەموو زمانێک.
لەدۆخێکی وادا پێوەرە حزبیەکان و مۆڕاڵی حزبایەتی دەکرێنە پەڕۆی بێ نوێژ. ئیتر هەرچی بەهای مروڤایەتی و ئایدۆلۆجی هەیە نامێنێت. تەنانەت وای لێدێت چاودێریی کادرەکان لە فەیسبووک بکەن بزانن وێنەی بەرپرسەکانیان لەسەر تەنەکەی ماستاو دەنەخشێنن یان نا؟

لەو چوارچێوەیەدا ژەهرخواردکردنمان لەناو یەکێتی، ئەنجامێکی فاشستیانەی چاوەڕوان کراوە. زۆر جار لەمێژوودا بەشێکی چەپەکان هەڵدەگەڕێنەوە بۆ فاشیەت. پرەنسیپی بنچینەی نازیەکان ئەوەیە، یان لەگەڵمی یاخود دوژمنمی. واتە بێلایەنی سەربەخۆیی لەناو ژیانی حزبایەتی ڕەتدەکەنەوە.

بەدرێژایی مێژووی یەکێتی شانازیمان دەکرد کە شۆڕشگێڕین، شانازیشمان دەکرد کە دوژمنەکانمان ئەوەندە لێمان ئەترسان پیلانیان لێ ئەگێڕاین. بەڵام ئێستا لەناو ململانێکانی یەکێتی، لافی چ بیروباوەڕێک لێ دەدرێ و شانازی بەکام ململانێوە بکرێت؟

چۆن ساڵانە یادی ژەهرخواردن لەناوخۆماندا بکەین؟ ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، شەرم ئەکەن باسی بکەن.

ئێمەش کە تاوانەکەمان بەرامبەر ئەنجام دراوە، لەبەر دابونەریتی کوردەواری و شکۆی مام جەلال، ئارام، عەلی عەسکەری، شیهاب، دکتۆر خالد، شێخ حسێنی یەزیدی، سەعدی گچکە، ڕەوف بەگ، ڕەسول مامەند، سەید کەریم، ملازم تایەر علی والی، تاد.... ناتوانین بەدڵی خۆمان باسیشی بکەین.
ئەو شەوەی لەکونە گورگ 25/12/1977 هەوڵی کوشتنیان داین بەشایی شۆڕشگێڕانم دەزانی، ئەو ڕۆژەی دوو خۆکوژ خۆیان پیا تەقاندمەوە لە 25/10/2005 بەشانازی ڕۆشنگەریم ئەزانی. ئەو ڕۆژەی لەگەڵ شێخ جەعفەر لەدووزخورماتو (ْ 28/8/2014) کەوتینە بۆسەی داعشەکانەوە بەسەر بڵندی بەرەنگاری تاریکپەرستی و هێزی خۆکووژم ئەزانی.
بەڵام ئێستا بچمە سەر قەبری مام جەلال بڵێم چی؟ بچمە تەنگی سەر چی بەئارام بڵێم؟ بەشیهابی شێخ نوری بڵێم ئێوە کەم ژیان و کەڵ ژیان. بەڵام ئێمە زۆرتر ژیاین کەچی خەریکە بە (کەررری) سیاسی لە سەر هەڵوێستەکانمان لەناو ئەبرێین.
چی بە کاک کۆسرەت بڵێم، کەی قەول و قەرار وابوو؟ کە بە ئەنجومەنی باڵا ڕازی بووین بۆئەوەی کێشەکانی یەکێتی لەناو کۆنگرە قوڵتر نەبێت، کەچی هەوڵی لەناوبردنمان دەدرێت. قەت نەدەبوو ئەنجومەنی باڵا ڕێبدا یەکێتی بگاتە ئەم ڕۆژگارە نالەبارە. ئەگەر کێشەکانمان پێ چارەسەر نەکرایە، دەتوانرا وای بەسەرنەیەت. بەداخەوە خراپتریش بەڕێوەیە.

روو دەکەمە هێرۆ خانی میهرەبان و پێی دەڵێم: میهرەبانیت زاڵ کرد بەسەر ژیانی حزبایەتی دا، بۆیە بەشێکی چواردەورت پاداشتێکی ناجومێرانەیان دایتەوە و لەپەنای خۆتا پیلانیان لێ ئەگێڕایت.
هەرچی چۆنێک بوە بەشانازیەکانی خۆمان و شەرمەزاریەکانی بەرامبەرەکانمان ئێمە ماوین.

ئەوانەی وایان ئەزانی لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە تەواو پەراوێزیان خستبوین، تێگەیشتن یەکێتیە ڕەسەنەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتی، لەویژدانی خۆیاندا ئەو پەراوێزخستنە ڕەتئەکەنەوە و هاوکێشەکانی ناو یەکێتی ڕوو لەگۆڕانکاری بابەتی بوو، بۆیە چاریان نەما تەنها هەڵگەڕانەوە نەبێ بۆ ڕەگەزی فاشیانە. ئەویش لەناوبردنی جەستەییە. بەڵام ئەم پیلانە چ بەرامبەر بە خۆم و چ بەرامبەر هەڤاڵانی تر، لاپەڕە ڕەشەکانی ڕابردوو تاڕادەیەکی زۆر دادەخات. ئیتر هەڤاڵانی یەکێتی بەچاوی یەکێتیەکی ڕەسەن و شۆڕشگێری ڕاستەقینە و دادپەروەرێکی گەورەوە، دەڕواننە هاوکێشەکانی ناو حزبەکەیان. تەنانەت ئەوانەی لەترسان و لەبرسان نەیاندەوێرا هەڵوێست دەرببڕن، لەمەودوا لەبەر پەرۆشی بۆ یەکێتی، ئیتر
بێ هەڵوێست نابن و لێناگەڕێن یەکێتیەکەی مام جەلال و کاروانی شەهیدان و تێکۆشەرانی کۆڵنەدەر لەمە زیاتر هەڵبدێرێ. هەڵیشنادێرێ.. قەت هەڵنادێرێ.[1]

مەلا بەختیار
1/11/2021
بەرلین/ نەخۆشخانەی ڤیڤانتێس
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,020
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | mala bakhtiar
挂钩项目: 2
Publication date: 01-11-2021 (3 年份的)
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
文件类型: 原文
普罗旺斯: Germany
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 02-11-2021
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on02-11-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):02-11-2021
URL
此产品已被浏览1,020
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,278
图片 105,175
书籍 19,474
相关文件 97,350
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!