图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,457
图片 104,711
书籍 19,271
相关文件 97,552
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئۆتیزم و وێنەکێشان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئۆتیزم و وێنەکێشان

ئۆتیزم و وێنەکێشان
کتێبی (ئۆتیزم و وێنەکێشان) بابەتی ئەم کتێبە دەروونناسییە، هاوکات هونەرییشە، چونکە لە ڕێگەی هونەری وێنەکێشانەوە ڕێنمایی کەسانێک دەکات کە دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم بوون، نووسەری ئەم کتێبە، پسپۆڕێکی تایبەت و بەئەزموون و قاڵبووی ئەو بوارەیە (عومەر ڕەسوڵ) لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی ورد باس لە نەخۆشی ئۆتیزم، هۆکار و نیشانەکانی، گرنگیی وێنەکێسان و وێنەکێسان و پەیوەندیی بە دەستنیشانکردنەوە دەکات.

عومەر ڕەسوڵ، وەک خۆی ئاماژەی پێ دەکات، ماوەی چوار ساڵە لە مەڵبەندێکی چالاکیی هونەریدا لە هۆڵندا کار دەکات، ئەم پسپۆڕە زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ ئۆتیزمی گەورەدایە و کەمتر لەگەڵ منداڵدا، عومەر ڕەسوڵ نایشارێتەوە کە ئەوەی خۆی لە کاتی ئیشکردندندا لەگەڵیاندا ڕووبەڕووی بووەتەوە و بینیویەتی، ئەو نەخۆشان زۆر خۆشەویستییان بۆ بۆ وێنەکێسان هەیە: هەموو ڕۆژێک دەبێت لەسەر ئەو کورسییە دابنیشن کە ڕۆژانی تر لەسەری دانیشتوون، دەبێت ڕۆژانە پڕۆگرامەکەیان بۆ دووبارە بکەمەوە، هەندێکیان حەزیان بە گوێگرتن لە مۆسیقایە لە کاتی وێنەکێشاندا.

هاوکات نووسەری ئەم کتێبە چەندین وێنەی خۆی لەگەڵ نەخۆشەکاندا داناوە لە کاتی وێنەکێشاندا و چاودێرییان دەکات، بەپێی زانیارییەکانی ئەم پسپۆڕە کوردەی دانیشتووی وڵاتی هۆڵندا، سەبارەت بە وێنەکێشان و پەیوەندیی بە دەستنیشانکردنی ئۆتیزمەوە، ڕایدەگەیەنێت کە لە وۆڵندا بۆ یەکەم جار لە لایەن خاتوو سۆنیا ئەمێنداوە، لە ساڵی 2002 دا توێژینەوەیەک لەسەر چاند منداڵیکی ئاسایی و چەند منداڵێکی ئۆتیزم کرا، توێژینەوەکەی ڕۆڵێکی گرنگی بینی وەک بەشێک لە بەشەکانی تردا بۆ دەستنیشانکردنی ئۆتیزم: توێژینەوەکە بریتیبوو لە بەکارهێنانی پەڕەیەکی سپی کە وێنەی خانوویەک لە ناوەڕاستەکەیدا کێشراوە، داوا لە منداڵەکە دەکرێت خانووەکە تەواو بکات، دوای تەواوکردنی، چەند فۆڕمێکی تایبەت بەو زانیاریانەی پێویستن، پڕدەکرێتەوە.

عومەر ڕەسوڵ لەم کتێبەدا جوخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە: لەبەر ئەوەی خانوو هێمایە بۆ هەستکردنی مرۆڤ بە ئارامی، خاتوو سۆنیا هەڵیبژارد، چونکە خانوو تێیدا خۆشەویستی وەردەگرێت، لە سەروو هەموشیانەوە پەیوەندیی خێزانی تێدایە، خانوو لای هەموو منداڵێک ئاشکرایە و ئاسانە.

بابەتەکانی نێو دوتوێی کتێبی (ئۆتیزم و وێنەکێشان) بریتین لە: ئۆتیزم (خودتەنیایی)چییە، هۆکارەکانی ئۆتیزم، نیشانەکانی ئۆتیزم بە گشتی، شێوەکانی ئۆتیزم، دەستنیشانکردنی منداڵی ئۆتیزم، خودتەنیایی و پەیوەندیی بە وێنەکێشانەوە، گرنگیی وێنەکێسان لای ئۆتیزم، وێنەکێشان و پەیوەندیی بە دەستنیشانکردنی ئۆتیزمەوە، ڕۆڵ و کاریگەریی وێنەکێسان لەسەر ئۆتیزم، کارکردنم لەگەڵ ئۆتیزمدا.

لە پیشەکییەکی کورتی کتێبەکەیدا، عومەر ڕەسوڵ باس لەوە دەکات کە جیهانی ئۆتیزم پانتاییەکی فرە فراوان و مەزنە، پڕە لە میهرەبانی و ڕاستگۆیی و بەرائەت، بەداخەوە نەتوانراوە تاکو ئێستا زۆر لە هۆکارەکانی بەتەواوی درکیان پێ بکرێت مرۆڤ لێیان شارەزا بێت: کەواتە بۆ تێگەیشتن لە ئۆتیزم و هەبوونی زانیاری دەربارەی، پێویستمان بە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا هەیە، کە بتوانن ڕێنماییەکانمان بە بەڵگە و چارەسەرەوە بدەنێ و کەسی ئۆتیزم و کەسوکارەکەی دڵخۆش بکەن،

نووسەری کتێبی (ئۆتیزم و وێنەکێشان) جەخت دەکاتەوە کە ئەم بوارە زۆر چڕ و فراوانە، کاتێک دەچیتە ناو جیهانەکەیەوە، دەبێت زۆر بە وریایی و پسپۆڕی کاری تێدا بکەیت، تا بتوانی بە ڕێکوپێکی و بێ گرفت و کمترین هەڵە مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت.

لە بەشی جۆتیزم جودتەنیایی چییە دا، نووسەر بەم شێوەیە پێناسەی دەکات: ئۆتیزم و حاڵەتێکە ناسراوە بە نیشانەکانی و نەناسراوە بە هۆکارەکانی، واتە نیشانەکانی ئۆتیزم ئاشکرا و ڕوون، بەڵام هۆکارەکانی تا ئێستاس گەڕان بەدوایاند بەردەوامە بۆ ئەوەی بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو و باش بە دەستەوە هەبێت، بەڵام هێشتا هەر وەک مەتەڵ وایە.

بە بۆچوونی عومەر ڕەسوڵ، خودتەنیایی نەخۆشی نییە، ئەو کەسانەی دووجاری ئەم حاڵەتە دەبن، دایک و باوکیان یەکەم کەسن هەستیان پێ دەکەن و منداڵەکانیان جیاواز لە منداڵەکانی تر دەبینن و بەراوردی منداڵی تری دەکەن: ئەویش بەو هەڵسوکەوتەی منداڵەکانیان دەیکەن، خودتەنیایی لە ئەنجامی کەم نەشونماکردن و تێکچوونی مێشکەوە دروست دەبێت، بیرکۆڵییە لە ژیریدا، نەک نەخۆشی، ئەو کەسەی ئۆتیزمی هەیە، گرفتی لە وەرگرتنی زانیاری و کارپێکردنی و شیکردنەوەی و هەڵسەنگاندنیاندا هەیە.

سەبارەت بە نیشانەکانی ئۆتیزم بە گشتی، عومەر ڕەسوڵ چەند خاڵێکی دەستنیشانکردووە و باسی کردوون، گرنگترینیان: منداڵی ئۆتیزم ناتوانێ بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵدا بکات، لە سۆز و خۆشەویستی بۆ دایکیان دوورن، یان زۆر بە کەمی هەستی پێ دەکەن، ناتوانێت بۆ ماوەیەکی دیایکراو سەرنج بداتە ناوچەوان و دەموجاوی کەسانی بەرامبەری و بە جوانی تەماسایان بکات، خووگرتن بە کردنەوە و داخستی دەرگا زیاد ل پێویست، درەنگ فێری قسەکردن دەبێت، ناتوانێ بە ڕێکوپێکی قسە بکات، خۆراکێک نییە بە تایبەت حەزی لێ بکەن، کە خوویان بە جۆرە خۆراکێکەوە گرت حەز دەکەن هەر ئەوە بخۆن، کاردانەوەیان نییە هەست بە خەم و خۆشی کەسانی چواردەوریان ناکەن، چاونەترسن و زۆربەی جار ئازاری خۆیان دەدەن… و چەندین هۆکاری دیکە کە نووسەر کورت وپوخت باسی کردوون.

لە بەشێکی دیکەدا بە ناوی (خودتەنیایی و پەیوەندیی بە وێنەکێشانەوە) نووسەر باس لەوە دەکات کە وێنەکێشان هۆیەکە بۆ پەیوەندیکردن بە کەسانی چواردەورەوە، زمانێکە هەموو کەس لێی تێدەگات، هۆیەکە بۆ هەستکردن بە ئاسایش: گەر بگەڕێینەوە بۆ وێنەی ئەو ئاژڵانەی لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان کێشراون، دوای سەیرکردن و سەرنجێکی زۆر، بە وردی بۆیان دەرکەوتووە کەسانێ ئەو وێنانەیان کێشاوە، هەستیان بەوە کردووە کە توانایان بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا هەیە و لێیان ناترسن: هەر لەم ڕوانگەیەوە، دەتوانم بڵێم وێنەکێشان بۆ خودتەنیایی زۆر گرنگە، کە لە ڕێگەیەوە هەست بە تەنیایی بکەن و ئارامییان بۆ بگەڕێتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر بیکەن…هاوکات نموونەی یەکێک لە باشترین زاناکان دەهێنێتەوە بە ناوی (فلورەنس جودانف) کە ساڵی 1926 توانیی ڕادەی زیرەکی منداڵ بە ڕێگەی وێنەکێشان بدۆزێتەوە.

لە بەشی گرنگیی وێنەکێشان لە لای ئۆتیزم، نووسەر بۆمان دەگێڕێتەوە کە لە کەسێکی ئۆتیزمیان پرسیوە چۆن بیر دەکەیتەوە؟ لە وەڵامدا ئۆتیزمەکە گوتویەتی من بە وێنە بیر دەکەمەوە، بە پلەی یەکەم وێنە زمانمە، وشە پلەی دووەمە، هەروەها وتویەتی: کاتێ تۆ قسەم بۆ دەکەیت، وشەکان و قسەکان وەک فیلمێک لە مێشکمدا وەرددەگرم، وەک وشە وەریان ناگرم، لە تەمەنی دە ساڵیداوام دەزانی هەموو قوتابییەکانی چواردەورم وەک منن و ئەوانیش وشە وەک وێنە وەردەگرن.

نووسەر لەسەر بابەتە پتر دەنووسێت: بەڵگەش بۆ ئەوەی کە ئۆتیزم زیاتر بیرکردنەوەیان بە وێنەیە نموونەیەک دەهێنێتەوە، نادیە دایک و باوکی ئۆکرانییە، ئێتا لە بەریتانیا دەژین، نادیە کە تەمەنی سێ ساڵ بوو، هیچ وشەیەک فێر نەبووبوو بە کارت بهێنێ، بەڵام ئەوەی کە ناچێتە بیری هیچ کەسێکەوە، ئەوە بوو توانیی لەو تەمەنەدا وێنە بکێشێت، دەڵێیت ئەمانە کەسێک کێشاونی کە چەندین ساڵە شارەزایی لە هونەری شێوەکاریدا هەیە، بەڵام هی نادیەن. هاوکات کۆمەڵێک لەو وێنانەی داناوە کە نادیە کێشاونی و لێدوانی لەسەر وێنەکانیان وەک بەرچاوڕوونییەک داوە، وێنەکان وێنەی مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندە و پەلەورن، بەڵام شێوەی ڕوخسار و دەموچاویان نەکێشراوە، عومەر ڕەسوڵ پێی وایە کە ئۆتیزم ناتوانن دەموچاو وەک خۆی دروس بکەن.

هاوکات لە ڕۆڵ و کاریگەریی وێنەکێشان لەسەر ئۆتیزم، نووسەر چەند خاڵێکی دیاری کردووە، گرنگترینیان بریتییە لە: بەکارهێنانی هەستی بینین و بەستنەوەی بە بیرکردنەوە لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە، پەیوەندیکردن لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە، ئەو هەموو نائارمییەی لە مێشکیدایە لە ڕیگەی پەنجەکانیەوە دەیخاتە سەر پەڕەکە، لە ڕێگەی وێنەکێسانەوە هەست بە بوونی خۆی و شتەکانی چواردەوری دەکات.

بە گشتی ئەم کتێبە لە زۆر ڕووەوە گرنگە، لە لایەکەوە باس لە یەکێک لە نەخۆشییە تایبەتەکان دەکات، لە لایەکی دیکەوە گنرگیی هونەری وێنەکێشانمان پیشان دەدات کە چۆن دەتوانیت ڕۆڵ و کاریگەریی هەبێت لەسەر کەسی ئۆتیزم و هێورکردنەوەی مێشکە جەنجاڵەکەی و چۆنێتی گوزارشتکردن لەو شتابەی لە مێشکیدا پەنگیان خواردووەتەوە، بەو هیوایەی خوێنەر سوودی لێ ببینێت و زانیارییەکانی بگەیەنێت بەو خێزان و ناوەندی فێربوون و ڕاهینان و قوتابخانانەی کە نەخۆشی ئۆتیزمیان تێدایە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,999
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( زریان عەلی 13-10-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on14-10-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):14-10-2021
URL
此产品已被浏览1,999
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.167 KB 13-10-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,457
图片 104,711
书籍 19,271
相关文件 97,552
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!