ئیمامی یەکێک لە هۆزە گەورە و گرینگەکانی جافە کە لە ناوچەی #جوانڕۆ# و سنووری باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەژین. ڕەسەنی ئەم هۆزە ئەگەڕێتەوە بۆ کەسێک بەناوی (ئیمام ئاغە)، لەو ئەو کاتە کە میرعەبدوڵڵای میراولی کچی خۆی مارەی ئەم دەکات، لە گوێی چۆمی سیروان هەندێ گوندیان ئەداتێ کە تیابژین، لەبەر ئەمەیە کە ناوی ئەم هۆزە ئیمامی کە لە ناوی ئیمام ئاغە گیراوە.
ئەم هۆزە پاییز و زستانان بەرەو شوێنە گەرمانیەکان وەکوو: دڕۆلە، کولور، لاوران و... ڕێ ئەکەوتن و کاتی بەهار و هاوین بەرەو کوێستان و هەوارگەکان وەکوو: شاهۆ، ماکوان، مەیگۆڕێ، سوروان و... دەهاتنەوە. دوای شەڕی ئێران و عێراق خەلکی ئەم هۆزە لە گوندێک دانیشتو بوون و بەرەبەرە شاری بانەوڕێیان پێکهاورد. ئیستەش زۆربەی ئەم هۆزە لە شاری بانەوڕێ ئەژین و هەندی تریان لە کوردستانی عێراق و شوێنانیتر زیان بەسەر ئەبەن.[1]