کاردی، کاردوو یان هاز، خاز یان گوڵ شەیپوور ڕ وە کێکی زستانەیە و لە سە ڕە تای بە هار دە ڕدە کە وێت، شێوە ی گە ڵای سێگۆشە ی نووک تیژە و لە سە ڕی ڕم دە چێت ڕە نگی سە وزی بریقە دارە. گوڵەکەی لە شێوە ی نێرکە، دوای کرانە وی نێرکە کە بە ڕە نگی سووری تاریک و وە نە وشە یی خۆی دە نوێنێ بۆنی ناخۆشە. لە جیهاندا 2000 جۆری هە یە، ئە وە ی لە کوردستان هە یە سێ چوار جۆرن کە یێیان دە وترێ کاردی شاخی:
کاردی دە ستچین
کاری ڕیشۆک
کاردی ڕیخنی
کاردی کاردی یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی Araceae. ناویی دووهەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە 15 تا 30 سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵا و ڕیشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و هەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لە ناوچەی #کرماشان# زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن خاز. ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی aron (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی Theofrastos ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی 25 جۆری هەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن munkhätta (کڵاوی ڕاهیبە) و دووهەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە fläckig munkhätta (کڵاوی گوڵ گوڵی ڕاهب) دەدا. بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.[1]
سودەکانی کاردی بۆ نەخۆشیەکان
ڕێگرە لە بە ڕدە م تووش بوون بە شێرپە نجە بە تایبە تی شێرپە نجە ی کۆئە ندامی هە ڕس وهە ناسە و مە مک.
بۆ نە خۆشی شە کرە.
بۆ قە ڵە وی و ڕێجیم.
بۆ تواندنە وە ی چە وری لە ناو خوێن.
بۆ چارە سە ڕکردنی هە وکردنی بە کتیری ناوە وە ی لە ش.
بۆ ژە هراوی بوون.
بۆ نە خۆشییە کانی گە دە