图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,947
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی شیعری نالی بکرێتە چینی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی شیعری نالی بکرێتە چینی

کۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەوەی شیعری نالی بکرێتە چینی
شاعیرێکی چینی دوای ئەوەی لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە ڕێگەی گەڕانەوەی لێ دەگیرێت، لە ماڵی گەنجێکی کوردی باشووری کوردستان کە بۆ خوێندن لە ئێرانە، ئاشنای نالی دەبێت، چەند شیعرێکی ئەو شاعیرە مەزنەی کورد بۆ زمانەکەی خۆی وەردەگێڕێت و لە ماڵپەڕێکی چینیدا بڵاویان دەکاتەوە.
#سون چیان#، شاعیرێکی چینییە کە سەر بە نەتەوەی هوویە و موسڵمانە، خۆی و هاوژینەکەی بە سەردان دەچنە ئێران بۆ لای سون فێنگی کوڕیان کە لەوێ دەخوێنێت و لە زانکۆ هاوڕێی #جووتیار نەریمان#ی کوردی باشووری کوردستانە. ئەو گەنجە کوردە بەهۆی نزیکایەتیی لەو کوڕە چینییە، بانگێهێشتیان دەکات بۆ ماڵی خۆیان لە شاری گورگان.
جووتیار نەریمان، خوێندکاری ئەدەبیاتە لە ئێران و بە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی میوانداریم لێکردن بۆ ماڵی خۆمان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێگەی چوونەدەرەوە و گەڕانەوە لە ئێمە و ئەوانیش گیرا. ئیتر ئەوان لە ماڵی ئێمەدا مانەوە.
جووتیار نەریمان ماوەیەکە لەگەڵ چەند لێکۆڵەرێکی دیکەی کورددا لە نموونەی عەتا حەواری نەسەب، خەڵکی #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاروان خەیات، خەڵکی #کەلار#ی باشووری کوردستان لە ڕێگەی دەستخەت و بەیازە کۆنەکانەوە دووبارە خەریکی ساخکردنەوەی دیوانی نالین.
ئەو لێکۆڵەرە کوردە ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک سون چیان لە ماڵدا بینیی ئەو دەستخەتانەم لە خۆم کۆکردوونەتەوە و زۆر پێیانەوە خەریکم، بەلایەوە سەیر بوو و لەو بارەیەوە پرسیاری لێکردم. لەوێوە شاعیرە چینییەکە داوای لێدەکات زیاتری بۆ باسبکات.
سون چیان، بە گوتەی جووتیار نەریمان، لەبەر ئەوەی نووسەرە و ویستوویەتی گەشتنامەیەک بنووسێت، زۆری پێ خۆشبووە زیاتر لەبارەی نالییەوە بزانێت. هاوکات زانیاریی زۆری لەسەر کورد و مێژووی خەباتی کورد لەپێناو سەربەخۆییدا هەبووە.
شاعیرە چینییەکە لە لێکۆڵەرە کوردەکە دەپرسێت، گرنگیی ئەو کارەتان لە چیدایە؟ جووتیار نەریمان بۆی ڕوون دەکاتەوە کە نالی یەکێکە لە شاعیرە مەزنەکانی کورد و لە شێوەزاری کوردیی ناوەڕاستدا سەرتۆپی شاعیرانە و هۆکاری ئەوەیە کە ئێستا ئەم شێوەزارە لە برەودایە.
هەردووک ئەدەبدۆستی کورد و چینی زیاتر لەسەر مژارەکەیان بەردەوام دەبن و جووتیار نەریمان باسی گرنگیی نالیی لە زمانی کوردیدا بۆ دەکات کە ئەم شاعیرە لەبەر ئەوەی کوردە و نەناسراوە، گرنگیی پێنادرێت. ئەگینا وەک مەسعوود محەممەد [پێشتر باسی مەسعوود محەممەدی بۆ کردووە] دەڵێت، بە هەموو پێوەرێک نالی لە ڕیزی پێشەوەی شاعیرانی ڕۆژهەڵاتدایە. ئەمە کەسێک ئەم قسەیە دەکات کە ئاگای لە ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتە. جووتیار نەریمان دەڵێت، بە حوکمی ئەوەی ئاگای لە ئەدەبیاتی فارسییە، نالی بۆ کورد وەک حافزە بۆ فارس.
لەوێوە شاعیرە چینییەکە نالیی بۆ دەبێتە جێگەی بایەخ و پێی خۆشدەبێت شیعرەکانی ئەو شاعیرە مەزنەی کورد بە خوێنەری چینی بناسێنێت.
سون چیان داوا لە جووتیار نەریمان دەکات، دەبێت ژیاننامەیەکی وردی نالیم بدەیتێ و منیش چەند شیعرێکی وەربگێڕم. بۆیە داوای لێدەکات کە حەوت شیعری لە دیوانەکەدا بۆ هەڵبژێرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە شاعیرە چینییەکە نە کوردی دەزانێت نە فارسی.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385734/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نمونەیەک لە هۆنراوەی نالی بە زمانی چینی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نمونەیەک لە هۆنراوەی نالی بە زمانی چینی=KTML_ImageCaption_End=
سون چیان داوای کردووە کە لێکۆڵەرە کوردەکە ئەو شیعرانە بۆ سون فێنگی کوڕی بکاتە فارسی و کوڕەکەیشی بۆی بکاتە چینی و پاشان ئەمیش بە سەلیقەی شاعیرانەی خۆی بە شێوازی شیعر دایاندەڕێژێتەوە.
جووتیار نەریمان دەڵێت، زۆر دوودڵ بووم لەو وەرگێڕانە، چونکە دەمزانی بە سێ دەست بڕوات، وەک خۆی ناگات. ئەویش شیعری نالی کە هەندێکیان هەر ناتوانرێت وەربگێڕدرێن. بۆیە زۆر خەمی ئەوەم بوو کە شیعری نالی بە شێوازێک بگاتە چینییەکان کە زۆر جێی سەرنجیان نەبێت. سون چیان پێداگری دەکات کە دەبێت ئەو کارە بکرێت و گوتوویەتی، خەمتان نەبێت، من خۆم شاعیرم، کێشەم نییە و دەتوانم بیانکەمەوە بە شیعر.
گەنجە کوردەکە حەوت شیعری نالی هەڵدەبژێرێت کە زۆر ئاڵۆز نەبن و کورتیش بن کە شەشیان کوردین و یەکێکیان فارسییە.
جووتیار نەریمان لەبارەی شێوازی وەرگێڕانی شیعرەکانەوە دەڵێت، من شیعرەکانم بۆ فارسی وەردەگێڕان و بە جوانی بۆ کوڕەکەیم شیدەکردنەوە و هەموو ناوەڕۆکەکەیانم تێدەگەیاند. کوڕەکەیشی بە وردەکارییەکانەوە بۆ باوکی دەکردنە چینی. هاوکات دەنگیشیان تۆماردەکردم. جووتیار باس لەوە دەکات کە شاعیرە چینییەکە دەیویست بەتەواوەتی تێبگات دانەبەدانەی بەیتەکان چی دەڵێن و کۆدەکانیان تێبگات.
شاعیرە چینییەکە ئاماژەی بەوە داوە، دەچێتەوە لە چین جارێکی دیکە پێیانەوە خەریک دەبێتەوە و زۆر باشتر دایاندەڕێژێتەوە.
ئێستا سون چیان شیعرەکانی نالیی لە ماڵپەڕێکی چینیدا بە ناونیشانی نالی ئەفەندی؛ شاعیرێکی کوردی بڵاوکردوونەتەوە. بە گوتەی جووتیار نەریمان ئەمە وەک پێشەکییەکە و بڕیارە دواتر شاعیرە چینییەکە لە کتێبێکدا بڵاویانبکاتەوە.
شاعیرە چینییەکە لە نووسینەکەیدا دوای ئەوەی باسی کردووە چۆن نالیی ناسیوە، ئاماژەی بەوە داوە، شیعرە سۆفیگەرییەکانی نالی و ئەزموونی ژیانی شیعرییم ناسین و بۆم دەرکەوت ئەو شتانەی ئارەزوویان دەکەم، زۆر لێمەوە نزیکن. بۆیە خێرا داوام لە جووتیار کرد بیانکاتە فارسی و فێنگی کوڕیشم بۆمیان بکاتە چینی. باسی لەوەیش کردووە کە سەرەتا جووتیار دوودڵ بووە و پێیگوتوون کە زمانی کوردی و شیعرەکانی نالی زۆر دەوڵەمەندن و زمانی فارسی ناتوانێت دەرەقەتیان بێت، بەڵام دواجار لەبەر دۆستایەتییەکەی نێوانمان نەیتوانی داواکەم ڕەتبکاتەوە.
سون چیان نووسیویەتی، هەموو سۆفییەک، وەک جەزبەیەکی عەشق، شەوقێکی بەتین لە ناخیدا کێشی دەکات تاوەکو دوای وجوودی پەنهان بکەوێت. ئیبن عەرەبی لەم بوارەدا زۆر مەزنە، حافز زۆر مەزنە و نالییش بە هەمان شێوە لەم بوارەدا زۆر مەزنە.
شاعیرە چینییەکە لەبارەی نالییەوە نووسیویەتی، هەوڵدەدات بە ئاگاییەکی زۆر باڵاوە پەیوەندیی نێوان وجوودی بەدیهێنەری پێناسەنەکراو و وجوودی کەتوارەکی(واقیعی)ی مرۆڤ و هێماکانی جیهان ڕوون بکاتەوە و پردێکی پەیوەندی لە ئێستاوە بۆ ژیانی پاش مەرگ درێژ دەکاتەوە. من لە ڕێگەی ئەم پردەوە دەنگی سروەی شوێنە دوورەکان و کاتە دوورەکانم بیست.
لێکۆڵەرە کوردەکە ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی لە خەیاڵدا بووە ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیوەندییەکی فەرهەنگی لەگەڵ هاوڕێ چینییەکانیدا دروستبکات بۆ ئەوەی کورد بەو وڵاتە بناسێنێت، بەڵام نایشارێتەوە کە ئەوەی ئەمجارە بە هەڵکەوت بووە و بەرنامەبۆداڕێژراو نەبووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,544
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 16-07-2020
相关文件: 1
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 13-07-2020 (4 年份的)
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: China
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 16-07-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on16-07-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):16-07-2020
URL
此产品已被浏览5,544
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,947
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!