图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,742
图片 105,895
书籍 19,376
相关文件 97,463
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کورد چۆن ڕوبەڕووی جەنگی سایبەر ببێتەوە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد چۆن ڕوبەڕووی جەنگی سایبەر ببێتەوە؟

کورد چۆن ڕوبەڕووی جەنگی سایبەر ببێتەوە؟
نوسینی: #عوسمان عەسکەری#
ئینتەرنێت ئامرزاێکە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵگاو بنەمایەکی سەرەکی گەشەپێدانی وشیاری مرۆڤ و پێشکەوتنی گەلانیشە. ئەگەرچی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیای ئینتەرنێت زۆر خێرا چووە ناو هەمو بوارەکانی ژیانی مرۆڤەوە بەڵام کاریگەری گەورەشی خستۆتە سەر ئاسایشی نەتەوەیی، بنکەی سەربازی و شێوەکانی جەنگی وڵاتانی دنیا. ویلیام لین لەساڵی 2010 جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بوو لە گۆڤاری فۆرن ئەفێرس (Foreign Affairs) ڕایگەیاند.. بەدرێژایی مێژوو ئینسان لەزەوی و دەریاو هەواو ئاسمان جەنگی کردوە، بەڵام لێرە بەدواوە فەزای سایبەر لەبۆشاییەکانی ئاسمان دا دەبێتە بەرەی جەنگ، سوپاکان لەو فەزایەوە هێرش دەکەنە سەر یەکتر. جەنگی سایبەر (نەوەی پێنجەمی جەنگ)، جەنگێکی کاریگەرترە لە جەنگە باوەکان، بۆیە ئەمەریکا وەک داهێنەری تەکنۆلۆجیای ئینتەرنێت و زلهێزێکی دنیا، لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوەوە حاڵیبوە لەبایەخی جەنگی سایبەر، بۆیە هەر زوو سوپایەکی سایبەری لەچەندین بەرەو بەشی جیاواز دامەزراندو لەشوێن و بەمەبەستی جیا جیا لەکاردان، زۆرجاریش هێرشی پێکردۆتە سەر نەیارو دوژمنەکانی. لەساڵی 2000 بۆ یەکەمجار سوپای ئەمەریکا لەجەنگی ئەفغانستان درۆنەی (فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی) بەکارهێنا کەلیوای سایبەر دەریای ئەتڵەسەوە درۆنەکانیان ئاراستە دەکرد، بەمەش یەکێک لەچەکە کاریگەرەکانی جەنگی سایبەر دەرکەوت. لەوکاتە بەدواوە زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان، بەتایبەت ئەمەریکاو چین و ڕوسیا تواناکانیان لەدەستگرتن بەسەر فەزای سایبەردا چڕ کردەوە و کۆمپانیا پیشەسازیەکانی جەنگیش کەوتنە پێشبڕکێی دروستکردن و بەرهەمهێنانی درۆنەو چەکە جۆراوجۆرەکانی سایبەر. یەکێک لەچەکە کاریگەریەکانی سوپای سایبەری ئەمەریکا لەشێوەی زەردەواڵەیەکی زیرەکە، دەتوانرێ ئاراستەی بەرەی جەنگ، ناوماڵ، شەقام یان هۆڵی کۆبونەوە هتد.. بکرێ، بەو وێنەی دەیدرێتێ ئامانجەکە دەناسێتەوەو لەناوی دەدات. دوای ئەم پێشکەوتنانە سەرۆکی ئەمەریکا لەساڵی 2016 ڕایگەیاند کەدەبێ پێنتاگۆن هەژمونی خۆی بەسەر فەزای سایبەردا بسەپێنێ و باڵادەستی تەکنۆلۆجیا ئەلکترۆنیەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاسمان داگیر بکات.
$مەترسی سوپای سایبەر لە سەر کورد؟$
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە سوپایەکی چالاکی سایبەری دامەزراندوە، لەتۆڵەی ئەو هێرشانەی ئەمەریکا لەساڵی 2010 کردیە سەر کورە نەوەویەکانی، ئێرانیش هێرشکردنە سەر سیستەمی بانکەکانی ئەمەریکا وەڵامی دانەوە، دواتریش درۆنەکانی ئێران چالاکانە لەجەنگی سوریاو یەمەن دەرکەوتن.
تورکیا سوپایەکی تۆکمەی سایبەری پێکهێناوەو بەهاوکاری ئەمەریکاو ئسرائیل و بەریتانیاو کەنەدا کارخانەی پیشەسازی درۆنەی دامەزراندو بۆجاری یەکەم درۆنەکانی (بیرقدار TB2) لە#عەفرین# لەدژی کورد بەکارهێنا، دوابەدوای ئەوەش دەیان درۆنەی لە دژی کورد ناردە سەر #سلێمانی# و قندیل و گوندەکانی کوردستان، هاوکات سوپاکەی خەلیفە حەفتەریان لەچەند ناوچەیەکی لیبیا تێکشکاند، بێشک عێراقیش لەداهاتویەکی نزیکدا جبەخانەو سوپای سایبەر بنیات دەنێ. بەوپێیەی لەناوچەکەدا کێشەی کورد بێچارەسەر لەجەنگ و ئاڵۆزیدایە، لەداهاتودا سوپای سایبەری ناوچەکە دەبێتە گەورەترین مەترسی لەسەر کورد.
$کورد لەکوێی ئەم جەنگەدایە؟$
جەنگی سایبەر وێڕای ئەوەی لەهەمو بوارەکانی سیاسی (هەڵبژاردنەکان)، ئابوری و کۆمەڵایەتی هتد.. بەنەرمی بەکاردێت، لەمەیدانی جەنگ و ڕوبەڕوبوونەوەشدا کەم مەسرەفە، بۆیە لەچەند دەیەیەی داهاتودا ئەم جەنگە جێگای جەنگە باوەکان (تقلیدی) دەگرێتەوە، بەتایبەت کەجەنگی سایبەر پێویستی بەئیمکانیەت و بودجەی زەبەلاح نیە، بەڵکو پێویستی بەکۆمپیوتەرو ئینتەرنێتە، پێویستی بەعەقڵە عەقڵ.. واتە هەر میللەتێک لەم دنیایەدا خاوەن ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرو عەقڵی داهێنەرانەی پێشکەوتو بێت، دەتوانێ سوپای سایبەر دامەزرێنێ، ئەگەر بەسەر دوژمنەکانیشیدا سەر نەکەوێ بەرگری دەکاو خۆی لەشکست دەپارێزێت. کەچی حزبەکانی کوردستان، بەتایبەتی (یەکێتی و پارتی) سوپای سایبەریان دامەزراندوە بەڵام هیچ دیدگایەکی ستراتیجی بەرگریکردنیان لەبەرامبەر دوژمناندا نیە، بەپێچەوانەوە توانای گەنجە بەهرەمەندەکان لەڕوتکردنەوەی ناوگەڵ و دزینی زانیاری لەسەر ژیانی تایبەتی هاونیشتیمانیان و هاکردنی ئەکاونت و پەیجی نوسەرو ڕۆژنامەوانە ئازادەکان، کادیرو چالاکوانە مەدەنی و سیاسی و کەسایەتیە نەیارە حزبیەکانی خۆیاندا بەکاردێنن، بەشێکی زۆر لەوانەشی لەسوپاکەدا نین تواناکانیان لەیاری پۆپجیدا ئەپوکێتەوە.
$کورد چۆن لەجەنگی سایبەردا بەرگری لەخۆی بکات؟$
وەزارەتی بەرگری زۆرێک لەوڵاتانی پێشکەوتوی دنیا گەنجە بەهرەمەندەکانی بواری ئای تی، یان هاککەرەکان لای خۆیان دادەمەزرێنن و بەهاوکاری زانکۆو کۆلیجەکان برەو بەتواناکانیان دەدەن لەبواری ئینسانی و نیشتیمانی و تەنکۆلۆجیای ئای تی داو پاشان لەبەرژەوەندی نیشتیمانەکانیاندا دەیانخەنە کار. کورد دەبێ لەگەڵ ئەم پێشکەوتنەدا بیر لەداهاتوی بکاتەوە، هاوشێوەی وڵاتان سوپایەکی کارای سایبەر لەگەنجە داهێنەرەکانی بواری ئای تی دابمەزرێنێ، لەڕێگای زانکۆکانی دەرەوە و کوردستان برەو بەتواناکانیان بدات لەبواری ئای تی، بەموراڵی نیشتیمانی و ژیندۆستی و ئینسانپەوەری و لە#وەزارەتی پێشمەرگە# ڕێکبخرێن، لەکاتی دەستدرێژی دوژمناندا بەرگری بکەن و سەر لەژورەکانی عەمەلیات و فڕۆکە درۆنەکانی دوژمن بشێوێنن و ڕێگە لەهێرشەکانیان بگرن، لەوەڵامی هەر هێرشێکی داگیرکەرانیشدا هێرش بکەنە سەر دام و دەزگا ستراتیجیەکانیان. ئاخر کورد هەتا ماوە دەبێ بەشێکی زۆر لەتوانای گەنجەکانی تەرخان بکات بۆ بەرگریکردن لەدژی هێرشی داگیرکەران. [1]
سەرچاوە
https://sverigesradio.se/avsnitt/1428309
https://www.foreignaffairs.com/articles/2011-09-28/pentagons-cyberstrategy-one-year-later
https://www.itpro.co.uk/security/28170/what-is-cyber-warfare
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览894
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 26-06-2020
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 25-06-2020 (4 年份的)
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 26-06-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on26-06-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-06-2020
URL
此产品已被浏览894
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,742
图片 105,895
书籍 19,376
相关文件 97,463
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!