دوو ئەشکەفتە (دوو ئەشکەوتە) لە لای باکووری شاری #کرماشان#ەوەیە و نزیکە ی 1600 میتری لە پلەی دەریاوە بەرزە و لە داوێنی باشووری کێوی مەیوەلە یە و نیزیکە ی 300 میتری لە دەشتەکە بەرزترە و لە دوورەوە دەبیندرێ. ئە م شوینگە لە لایە ن شوینە وار ناسی کورد فرەیدوون بەگلەری لە ساڵی 1996 دۆزییەوە و لێکۆڵینەوە لە سە ڕ کرا.
کەرەسەگەلێکی زۆری بەردین لێ وەدەست هێناوە. داڵانی ئەسلی و سەرەکی ئەشکەوتەکە 23 میتر قووڵە و 15 میتر بەرینە. تەرکی ئەشکەوتەکە پرە لە شوێنەوار و کەرەسە و شوێنەواری ئەو ئینسانانەی کە لەوێ ژیاون. کانیەکی گچکە لە سەروەی ئەشکەوتەکە دا هەیە کە تەنانت دە هاوینی ویشک و گەرمیش دا، ئاوی هەیە و بێ ئاو نابێ. ئەو کانییە لە بواری زەویناسی و شوینە وارناسی ئەشکەوتەکە دا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە. لە زارکی ئەشکەوتەکە دا ڕسووباتی بە بەردبوو دەبیندرێ و نیشانیدەدا کە جەریانی ئاوەکە توانیویە نێو ئەشکەوتەکە بشواتەوە و بخزێتە نێو ڕسووباتەکە. لە چەندین شوێنی دیواری ئەشکەوتەکە، تەنانت لە بەرزایی دوو میتریش دا، ئاسەواری ڕسووبات دەبیندرێ. ئاسورای ڕسووباتە کە نیشان دەدات کە جەریانی ئاوەکە، زۆربەی ڕسووباتەکەی بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە بردووە.
ڕسووباتە ڕەق و ویشک هەلگەراوە کە، پڕە لە وردەئێسکی ماڵات، ڕەژی وردەکەرەسەی بەرد و بەردە چەخماغ، کە تەنانت لە پێش داوێنی ئەشکەوتەکە ش دا بەدی دەکرێن. لە نێو ڕسووباتەکەی دەرەوەدا چەندین کەرەسەی چاخی کۆن بەردی وەک داڕووشێنەر و پونتی مۆستری دە بیندرێن. ئیسکی گیانلەبەرانێکی کە لێیەتی زۆر ورد بوون. لە چەند دانەیەکان دا، ئاسەواری سووتمان هە یە. ئەوانە نیشانی دەدەن کە ئینسان گەلێکی کە لەو ئەشکەوتە دا ژیاون، لە چاخی مۆستری دا هاتونە وێ. لە ئیسکی چەنەگەیەکی جێماو دەردەکەوێ کە پێوندی بە نەوعی گیانلەبەرێکی باڵغ و پێگەیشتوو هەیە. ئەوەش بە جوانی لە چەنەگەی خوارەوی لای ڕاستی دەردەکەوێ. ددانی سێهەم لە چەنەگەی سەرەوە -لای ڕاستی- نیشانی دەدا کە بوونەوەرە کە کاویژ کار بووە. دە توانین بوونەوەرە کان بە مەڕسانان یا بزن و مەڕ لە قەڵەم بدەین.
چاوپێداخشانێکی کورت بە سەر کەرەسەکان لە بەرد و کوچکی ناوچەکە دروست کراون. بەردەکان سوور و کەسکێکی ماتن و تۆێژێکی ترووسکداریان هەیە وا دەردەکەوێ لە تیرەی بردی ژاسپ بن. ئیمە لە توێژەوانێکی میدانیدا، چەندین کۆمەڵگای بەردی تۆقیومان لەو بەردانە لە داوێنی باکووری کێوی مەیوەلە دا دیتەوە. کەرەسەگەلیکی بەردی کە لە دوو ئەشکەفتەدا بە دەست هاتوون بریتین لە: کەرەستەی ئیش وکار، تراشە، تراشەی جێماو لە سازکردنی کەرەسەی کاروئیش، وردەبەرد و گاشە بەرد.