#10-12- 1948# کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بۆ یەکەمین جار جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کە هەموو نوێنەرایەتی یاسایی و کەلتووری هەموو جیهان بۆ دانووستاندنی دەوڵەت لەگەڵ خەڵک، بەندە بنەڕەتییەکانی مافەکانی مرۆڤیان داڕشت.
ئەو ڕۆژە، ئەوە بوو کە تێیدا کۆمەلگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1948دا ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند و کە ئەمساڵ پێ دەنێینە 72ەمین ساڵوەگەری ئەو ڕۆژە پیرۆزە. ئامانجی دروستکردنی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا هەمووان دەتوانن وەکو مرۆڤ بە مافی ڕەوای خۆی بەبێ جیاوازی ڕەگەزی، ڕەنگی پێست، ئاین، زمان، بیروڕای سیاسی، نەتەوە، کۆمەڵگە، پارە و دەوڵەمەندی وەکو مرۆڤ ببنە خاوەن مافی خۆیان، ئەو بەڵگانە بۆ زیاتر لە 500 زمان وەرگێڕدرا و لە سەرتاسەری جیهاندا ڕۆلێکی سەرەکی دەگێڕێت.
ئامانجی ئەو هاوبەشییەی هەموو گەلان و هەموو نەتەوەکان دەگرێتە دەست و تێیدا دیاری دەکان کە بۆ هەموو کەسێک یەکسانی، نرخ و شکۆ دەکرێتە بنەمان و بنەما ئەخلاقییەکان و مرۆییەکان بۆ دەوڵەت و کەسەکان مسۆگەر ببێت.
لە بابەتی سوریادا ئەو بنەما ئەخلاقی و مرۆییەی کە بەبەڵگە کراون، بە تەواوی جیاوازن. لە هەموو بەها و بنەما مرۆییەکان دوورن، لە سەرەتای قەیرانی سوریا لە ساڵی 2011دا تا دەگاتە ئەمڕۆ، لەنێوان ڕژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوپای نەتەوەیی سوریا شەڕ بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا هەزاران کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵ و هاوڵاتی سفیل بوون، هەموو کردەوە دڕندەییەکانی وەکو کوشتن، ئەشکەنجە، ڕفاندنی هاوڵاتیان و کۆچبەریی بە تایبەت ئەو ڕووداوە لەسەر خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا لە هەرێمەکانی دیکەی سوریا زیاتر بەڕێوەچوو. لە ساڵی 2018دا هێزی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا بەناوی 'سوپای سوریای ئازاد' هەرێمی #عەفرین#ی داگیر کرد و دانیشتوانی ڕەسەنی لە ناوچەکە، گوندەکانی کۆچبەر کرد و زیاتر لە 300هەزار کەس ڕوویان لە ناوچەی شەهبا کرد. حەلەب و جزیرە، لەگەڵ ئەوەی دەستبەرداری موڵک و ماڵیان نەبوون، ڕووبەڕووی کردەوەی جۆراوجۆر دەبنەوە، وەکو ڕفاندن، بەزۆر پارە لێ سەندن، ئەشکەنجە دان، بە تەواوی 6 هەزار کەس ڕووبەڕووی ئەو کردەوانە بوونەتەوە، کە لەو کەسانە تا ئێستا چارەنووسی 3300 کەس دیار نییە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، 86 کەس لە عەفرین لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندراون و هەروەها 2400 هاوڵاتیش کە 300 کەسیان منداڵن و 210 کەسیشیان ژنن، بریندار بوون.
لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە، دەستدرێژی کراوەتە سەر 60 ژن و 500 هاوڵاتی بەناوی داواکردنی فیدیە ڕفێندراون و هەزار و 213 هاوڵاتیش شەهید بوون کە 54 کەسیان بە ئەشکەنجە کوژراون، 198 کەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەکان گیانیان لەدەست داوە.
دەوڵەتی تورک کردەوەکانی خۆی بە هەموو شێوەیەک لەدژی گەل جێبەجێ دەکات، گۆڕینی مەتەریالەکان، قەدەغەکردنی زمانی کوردی و لەجیاتی ئەوە زمانی تورکی بەسەریاندا سەپاندوە، ئەوانەی بۆ مەتەریالەکان ئەرکدار کراوهن هەموویان سەر بە بەرەی نوسەرن کە بەرهەمی #داعش#ن، ئەو شتانەی کە دەکرێن لەژێر چەتری کۆمەلەی خێرخوازی و فریاگوزاری قەتەرین، هەروەها شوێنی قێرکردن و خوێندنگاکانیان گواستوەتەوە شوێنە سەربازییەکان و لە هەمان کاتدا ناوی گەڕەک و گوندەکان لە کوردییەوە دەکەنە تورکی، ئەوەش دیارە کە ئامانجیان دروستکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانییە.
هەربۆیە بانگەوازی بۆ هەموو ڕێکخستن و دەوڵەتە یاساییەکانی و مرۆییەکان، پێش هەمووشیان نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بە ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان هەستن و بریاری تووند لە دژی دەوڵەتی تورک بەن و ئەو کردەوانە بەپەلە بوەستێنن کە هێزەکانی تورک لە ناو خاکی سوریا بە تایبەتیش لە خاکی عەفرین بکشێنەوە و خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕاگەیاندنەکان بچنە ناو ناوچەکە. ئێمە بە ڕای گشتی ڕایدەگەینین، دژی ئەوانەی دەستیان لەو کردەوانەدا هەیە، پێش هەمووشیان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری بەرگری تورکیا خلوسی ئاکار پێویستە دادگایی بکرێن. لە لایەکەی دیکەوەش دەبێت ئەو بینایانەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕووخێندراون، جارێکی دیکە دروست بکرێنەوە.[1]