图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,426
图片 105,539
书籍 19,424
相关文件 97,460
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی من ئەمەم-ی لۆنا دڵشاد مەریوانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی من ئەمەم-ی لۆنا دڵشاد مەریوانی

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی من ئەمەم-ی لۆنا دڵشاد مەریوانی
شیرین. ک
نامەیەک بۆ لولو
تۆ تا ئەم چرکەساتە لە خەونەکانما هەر مناڵی، تۆ لە نەستما قەت گەورە نابی، تۆی ساوا خەمڕەوێنم بووی لە گەورەترین کۆستما کە کۆستی باوکت بوو، هەر زوو درکم بەزیرەکی و تایبەتمەندیت کرد، هەر چەندە بێدەنگ و کەمدوو بووی، گۆشەگیر و هێمن، هەمیشە بەتەنیا یاریت ئەکرد، کەم پرسیارت ئەکرد، بەدرێژایی ساڵانی هەموو قۆناغەکانی خوێندنت زۆر کەم سەعیم پێکردووی، کە جاربەجار پرسیارێکت ئەکرد ئەموت: گوێبگرن شکور لولو گیان پرسیاری هەیە و شتێک هەیە نایزانێت و پرسیارم لێدەکات، مناڵێکی کەمدووی کەم پرسیاری گۆشەگیر، بەڵام زیرەک و وریا.
تا ئه و ساتەی کتێبەکەم هەڵپچڕی و کردمەوە و پەڕە پەڕە هەڵمدایەوە نەمزانیبوو ئه و کتێبەت بە من پێشکەش کردووە، ناتوانم وەسفی ئه و دڵخۆشییە بکەم، ئه و بەختەوەرییە بە هیچ پێوانەیەکی مادیی ناپێورێ، بۆیە هەر ئەوەندەم بۆ وترا: ئای لولو گیان ئەوە خۆ پێشکەشی منت کردووە!! تۆش بەهێمنی و جۆرێ لە ساردییەوە وتت: بۆ پێم نەوتبووی؟ ئینجا پێکەنیت و وتت: گاڵتە ئەکەم ویستم بۆت بکەم بەسوپرایز!
(پێشکەشە بە شیرین ک. ی دایکم ئه و ژنەی بە ژیان وپەروەردەکەی فێری کردم مرۆڤبوونم، نەک ڕەگەزەکەم ناسنامەم بێت).
پێموتیت بەڵام هەر ئەبێ بەدەستخەتی خۆت پێشکەشێکم بۆ بنووسی
ئەمەت بۆ نووسم (بۆ شوبۆل گیان. ئیتر ئەم کتێبە وەک خۆت ئەیبینیت پێشکەشی تۆیە..ماچ.. لولو) لەگەڵ ڕەسمی سێ دڵ و دەمووچاوێکی پێکەنیناوی و سێ دڵی بچووکتر 15/2/ 2019 لولو و ئیمزا.
دوای لاپەڕەی پێشکەشکردنەکە، لاپەڕەیەکی ترە کە وتەیەکی ژنە نووسەری سوری غادە سەممان-ە لۆنا بەهۆی ئەوەی بە عەرەبی خوێندویەتی و زمانی عەرەبییەکەی باشە و هەر لە مناڵییەوە خوێنەرێکی باش بووە، کتێبەکانی ئەم ژنە نووسەرەی خوێندۆتەوە کە چیرۆکنووس و ڕۆماننووس و شاعیر و ژنێکی تا بڵێی ڕۆشنبیر و یاخی و بوێرە، بەڵام زۆربەی ئەم نەوە نوێیە کتێبی ئەم نووسەرەیان نەخوێندۆتەوە، ڕەنگە لە فەیسبووک لەم پەیج و ئه و پەیج چەند وتەیەکیان دیبێت، چونکە نووسینەکانی قووڵن وئاسان نین.
کتێبێکی بوێرانەیە
دوای ئه و دوو سێ لاپەڕەیە پێشەکی دێت کە لە سەرەتاوە دەڵێت: (دڵنیام یەکەم پرسیار هەر خوێنەرێک لەسەر ئەم کتێبە لەلای دروست دەبێت ئەوەیە ئەم کتێبە چییە؟ باسی چی دەکات؟) بەڵام منی خوێنەر هەقم بەسەر ئەوەوە نییە لۆنا چۆن باسی کتێبەکەی خۆی دەکات، منی خوێنەر بەخوێندنەوەی کتێبەکە جارێکی تر دەینووسمەوە و ئەوەی لێدرووست دەکەمەوە کە تێیگەیشتووم،
یەکەم سەرنجیشم لەبارەی کتێبەکەوە ئەوەیە کە بوێرانەیە، سەر بەهیچ ڕەگەزێک نییە و لە هەمانکاتدا چەندین ڕەگەزی پێکەوە کۆکردۆتەوە، بەزمانێکی پڕ لە جورئەت نووسراوە، بەڵام بەنەزاکەتەوە و بێ عەرزی عەزەڵاتی جورئەت، واتە بێ وشە و ڕستەی زەق و ڕوشێنەر ئه و جۆرە زمانەی بەشێک لەژنە نووسەرەکان پێی دەنووسن وەکو پەرچەکردارێک یا بۆ ئەوەی پێیان بوترێ ئازان، ئەمە لەکاتێکدا نووسەر دەتوانێت باسی هەستیارترین بابەت بکات بێئەوەی هەستی کەس بڕوشێنی و زەوق و میزاجی کەس تێکبدات، بوێرانەیە چونکە بەشێک له و بابەتانەی ناو کتێبەکە بەشێوەی یاداشت یان دانپیانان دەردەکەون، وا بێت یان نا خوێنەر وا هەستدەکات، ڕەنگە هەر وەکو خۆی لە پێشەکی کتێبەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، بەشێکی به و جۆرە بن و بەشێکیشی وانەبن، ئەمەش جۆرێکی ترە لە بوێری کە نووسەرێکی ژن لەیەکەم کتێبیدا باسی ژیانی خۆی بکات نەک بۆ خۆنواندن بەڵکو بۆ خستنە ڕووی هەندێک لە بەدحاڵیبوونی نێوان هەر دوو ڕەگەز، نێوان ژن و پیاو، دوو هاوڕێ، دوو خۆشەویست یا دوو هاوژین.
کتێبێکی بوێرانەیە چونکە پێناسەیەکی نییە بەپێی بیری باو، ئه و پێناسەیەی پێی ڕاهاتووین و دەیناسینەوە، بەڵکو خاوەنی چەندین پێناسەیە، بەڵام کۆڵکەی هاوبەشی هەموو بابەتەکان و فیگەری سەرەکی ناو ئه و هەزاران وشەیە ژن-مێینەیە، ئه و وشه و ڕستانەی زیاد لە پەنجا تابلۆیان دروستکردووە کە لەهەر هەموویاندا ژن فیگەریی سەرەکییە، لەزۆربەی بابەتەکانیشدا هەوڵێک هەیە بۆ ئاشتکردنەوەی ژن لەگەڵ خودی خۆیدا و پەسەندکردنی خۆی وەکو ئەوەی هەیە و دواجاریش پێی دەڵێت خۆت خۆش بوێ بۆ ئەوەی بتوانی ئەوانی تریشت خۆش بوێ.
کەرەستەکان
چیرۆک
بۆ تەرحی بابەتەکەی کە دۆزی ژنە، چەندینجار کەرەستەکەی دەگۆڕێت، لە چیرۆکێکی فانتازییەوە بۆ شیعر، خاتیرە، لەوێشەوە بۆ چیرۆکە هەواڵ، ئینجا وتار و ستوونێکی ڕۆژنامەوانی و پۆستێکی فەیسبووکیانە، بەڵام لە هەمووی جوانتر ئه و بابەتانەیە کە بەشێوەی دەق نووسراون بەتایبەتی ئەوانەی لە چوارچێوەی چیرۆکێکدان کە ژمارەیان پانزە چیرۆکە و هەموویان وەکو هونەری چیرۆک ئاستێکی بەرزیان هەیە، بۆ نموونە لە چیرۆکی کڕیاردا کە بابەتێکە زۆر باسکراوە، باسی کۆنترین پیشە دەکات لەسەر ڕووی زەوی کە ئەویش پیشەی لەشفرۆشییە، بەڵام گۆشە نیگا و تەرح و ئینجا کۆتاییەکەی، کردوویەتی بەچیرۆکێکی ناوازە بۆ بابەتێک دەکرێت بڵێین سواوە، بەگشتی هەر پانزە چیرۆکەکە لە ڕووی بابەت و تەرحەوە زۆر زیندوون، ڕۆحێکی پڕ لەئازار و تێکشکاو ئەدوێنن، ڕۆحێک بریندار بەخیانەت و دڵشکان و کۆست کەوتن و دابڕان، ڕۆحی بوونەوەرێکی پشتگوێخراو و پەراوێزخراو، دەکرێت بەتەنیا چیرۆکەکان بخرێنە کتێبێکی ترەوە وەکو کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی جوان و سەرکەوتوو.
شیعر و خاتیرە
هەموو کتێبەکە شەش دەقی شیعری و خاتیرەی تیایە، کە بەزمانێکی شیعریی جوان و بەناوەرۆکێکی بەهێز خۆیان نمایش دەکەن، وەکو دەقی گورگ، شاردراوە، بەهرە، دەقەکان ئارامییەک و پشوویەک دەدەنە خوێنەر بۆ ئەوەی دواتر لەسەر خوێندنەوەی بابەتەکانی تر بەردەوام بێت، کە ڕەنگە هەندێکیان ماندوویان کردبێت.
وتار
وتارەکان چەندین شێوەن، هەندێکیا کورت و هەندێکیان درێژن، هەیانە بابەتێکی تێروتەسەلە و هەیانە کورتن وەکو گرتەی کامێرا، بەشێواز و لەگۆشە نیگای جیاوازەوە باسی دۆزی ژن دەکەن، هەیانە بابەتێکی گشتی لەگەڵ ژنان و بۆ ژنان باس دەکات، زۆربەشیان بەشێوازی کەسی دووەم نووسراون هەر وەکو ئەوەی موخاتەبەی کەسێک بکەن، بابەتەکانی زۆر ڕوون و ڕاستەوخۆ و بەشێواز و زمانێکی بوێرانە نووسراون، ڕای یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەڵێت، ڕایەکی بابەتیانەی دوور لە دەمارگیریی ڕەگەزیی، چونکە کتێبەکە دژی ڕەگەزی بەرامبەر نەنووسراوە بەڵکو هەوڵێکە بۆ ئاشتبوونەوه و زیاتر یەکتر ناسین، هەندێک لەوتارەکان باسی بابەتی هەستیار دەکەن ئه و بابەتانەی کە کەمتر قسەی لەبارەوە دەکرێ وەکو بابەتی سێکس بەڵام بەزمانێکی ڕاقی و دوور لە خود نمایشکردن وەکو لە وتاری: پێکەوە خەوتن یان ئەتککردن؟ هاوڕێیەتی تایبەت، نیو مێیینە، کەواتە بۆ هەیت؟ هەندێکی تری باسی ڕەنگدانەوه و کارلێکەریی بیرباو دەکەن لەسەر نەستی تاکەکانی کۆمەڵگە بەژن و پیاوەوە، کە خوێنەواریی و بڕوانامە و تەنانەت ڕۆشنبیرییش نەیان توانیوە کاڵی بکەنەوە وەکو لە وتاری: ئازادتر، کێ تێدەگات؟ تەنیا لەبەرئەوەی، پیاوت بۆ دەکوژم و..هتد، بەشێکی تری ئاشتکردنەوەی ژنە لەگەڵ خودی خۆیدا و پەسەندکردنی خۆیەتی به و شێوەیەی کە هەیە وەکو لە: لە خۆت خۆش بە، هەڵە گەورەکە، بەهای تەنیایی، من ئەمەم، دڵشکان، پێناسە..هتد.
پۆست
لەم سەردەمەدا سۆسیال میدیا ژیانی تاکەکانی داگیرکردووە بەشێوەیەک کە هەر یەکەمان بەتایبەتی تازە پێگەیشتوان کاتێکی زۆر له و جیهانە گریمانەکراوەدا بەسەردەبەن کە پێی دەوترێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی فەیسبووک، بۆیە زۆر ئاساییە هەر نووسەرێک بەشێک لە هزر و بیر و بۆچوونەکانی له و شوێنەدا تۆمار بکات و نمایشی بکات بۆ ئه و جەماوەرەی کە بەشێکی زۆری گریمانەکراوە و هەر لەوێدا دیالۆگێک درووستبکات، بۆیە بەشێکی کتێبەکە ئه و پۆستانەن کە پێشتر لە فەیسبووک دایناون و جۆرێک لە دیالۆگی خوڵقاندووە، خوێنەرە بەپەلەکانی فەیسبووکی ڕاگرتووە و بۆ چەند چرکەیەک سەرسامی کردوون و ڕەنگە شێر-یشیان کردبێت و چەندین ڕستە و پەرەگرافیشی لە مێشکیاندا مابێتەوە، وەکو ئه و پۆستانەی زیاتر پەیوەندی بەلاوانەوە هەیە: کچان، لە خۆیەوە ڕقیان لێتە، نەخۆشی، تۆ تاوانباریت و.. هەندێکی تریان ئه و پۆستانەن کە هەوڵدانە بۆ ئاشتکردنەوە و زیاتر بەیەک ئاشنا بوونی هەردوو ڕەگەز وەکو: ژنی جوان، زانیارییەک، هونەری وەڵامدانەوە بۆ کاتی پێویست و..هتد[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,082
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | كوردستانی نوێ
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 28-03-2019 (5 年份的)
书: 文学
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 23-09-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-09-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):23-09-2019
URL
此产品已被浏览3,082
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,426
图片 105,539
书籍 19,424
相关文件 97,460
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!