لە زاری خۆیەوە:
من:- (شنیا عبدولمەجیید)م
لە دایکبووی 1986ی شاری #هەولێر#م، خەڵکی #ڕەواندوز#یش م.
سەرلەبەری قۆناغەکانی خوێندنم ڕەت داوەو....لە ئێستاشما مامۆستام.
خزمەتەکانی بەندە لە ڕابوردوودا ئەمانە بوون:-
1/ لە پۆلی پێنجەمی سەرەتاییمدا، ئەندامی کۆواری چاو گەشەکان بووم، هەم ئەندامی گرووپی شانۆییش لە قوتابخانە، ئەمە وێڕایی چڕینی سروودە نیشتمانیەکانم لە ڕۆژانی وەستانمان لە گۆڕەپانی قوتابخانە.
2/ لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە یەکێک لە تێڤیەکانی هەولێر ئەرزی، بەرنامەیی مناڵانەم هەبووەو....هەم ئامادەکاری بەرنامەکەیش بوومە.
3/ لە یەکەمی ناوەندی بە شێوەیەکی چڕو...پڕ، دەستم کرد بە خوێندنەوەو....موتالەعە، بە حوکمی بنەماڵەکەم کە ئەدیب و....هونەروەرو...ڕۆشنفکری تیادا هەبوون، ڕێگەی مناڵیم زۆرتر کراوە بووە.
4/ لە پۆلی دووەمی ناوەندیدا بووم، کاتێک یەکەمین شیعری گەورانم نووسی!واتا دوایی دەقی مناڵان
هەڵبەتا بەهرەکانیش لە گەڵ خودی مرۆڤەکان گەورە دەبن و....مناڵی جێ دێڵن.
5/ بابەتی نیشتمانی ودەروونزانی و.....باسی کۆمەڵایەتی و.... چەندین بابەتی ڕەخنەیی ترم نووسیون جگە لە بواری ئەدەبیات، کە چیڕۆک و.....شیعرو....پەخشان بوون لەو کاتیمدا.
6/ سێی ناوەندیم تەواو کردوو و....چوومە دوا ناوەندی سەڵاحەددین، ئەمجارەیان زۆرتر ئەم خوێندەوەو....زۆر بە کەمیش دەمنووسی!
لە بیرمە کە زۆربەی جار ئەگەر ئیلهامێکم بۆ بهاتایە، لە پشتی کتێبەکانی مەکتەبم ئەنووسین، یانیش لەسەر هەر لاپەڕەیەک بوایەو....دواتریش لێم ونەبوو!
7/ بابەتەکانم لە زۆرینەی کۆوارو.....ڕۆژنامەکانی ئەوسادا بڵاو دەکرانەوە، گەرچی نووسەرو....شاعیرە ژنەکان بۆ ئەوکاتە لە هەولێر گەلێک کەم بوون و....بە پەنجەیی دەست هەژمارەکران، بەڵگەشم هەموو ئەو ئەرشیفانەن کە لام ماون!
8/ لە پۆلی پێنجەمی وێژەییدا بووم، جارێکیان مامۆستا هاتە ژوورەوەو....وتی کەمێک نەساغم، بۆ خۆتان بە بێدەنگی دانیشن، میش کە ژێر ڕەحلەکەم پڕ بوون لە کاغەزو....بابەت و.....قەڕەباڵغیەک، کە هەر خۆم تێیەگەیشتم، لە پڕێکا مامۆستا هاتە سەر سەرم و....وتی ئەوە تۆ خەریکی چیت؟منیش کە حەزم نە ئەکرد بیزانێ، چوون دڵنیابووم لەوەی کە باوەڕم پێناکا!
لێ بە ناچاری وتم مامۆستا بابەتێک بۆ گۆشەی ئەدەبستان ی..........فڵانە ڕۆژنامە سازەکەم، کە خوێندیەوە سەردێرەکەی باسی جۆرەکانی ڕەخنەم تیایدا کردبوو، هاواری کرد بەسەرماو.....وتی ڕۆڵە ئەوە من نازانم کە دەرچووی ئاداب کوردی م، تۆ ئەیزانیت!
چەن ڕۆژێ دوایی ئەوکاتە ڕۆژنامەی شاستانێتی م بردە لایی و.....بابەتی وەرگێڕان و....چەن سەرنجێک ی بینی!
ئیتر شوکر باوەڕدار بوو پێمەوە.
9/ لە پۆلی شەشی ئامادەییمدا زۆرتر خۆمم بە خوێندنەکەمەوە مژووڵ کرد تا نمرەیەکی باش وەدەست بهێنم و.....
وە عەهدیشم دا کە لە هاوینەکەی تۆڵەی خوێندنەوەکەم بکەمەوە، ئیتر شوکر بۆ خودا یەکەمین پەرتووکم لە ساڵی:-
2000دا (گوڵزارێک لە شیعر)م، هاتە بڵاو کردنەوە.
10/ دوا بە دوایی2000 ەکان، لە چەن ڕاگەیاندنێک بەرنامەیی ئەدەبیم هەبووە لە وانە:-
(دەنگی زانکۆو.....پێشکەوتن)
وە بەرنامەی وێستگەی ئەدەبم هەبوو، کە چەندین ساڵ بەردەوام بوو، ئەرشیفم چەن کاسێتێکی کۆنن.
11/ بیرم نەچێت، کە ئەوە بڵێم
هەرگیز کۆڕم نەکردوەو....حەزیشم پێی نەبووە، ئیتر هەر بەردەوام بووم لە خوێندنم و....زائیدەن خوێندنەوەیەکی بێ شومارو.....نووسینیش، شوکر بۆ خودا، لە 2004 دا دوایی تەواو کردنی خوێندن و.....بە دەست هێنانی بڕوانامە، ئینجا کەوتمە بیری بە چاپ گەیاندنی ڕۆمانە زەخمەکەم کە زۆر دەمێک بوو خەریکی بووم، ستایش بۆ کردگار لە 2006دا ئەم خەونەم هاتە دی و.....ڕۆمانەکەمم بڵاو کردەوە، کە سەرکەوتنێکی فرە گەورەبوو بۆ ئەوکاتە، چوون یەکەمین کەس بووم کە زمانی ستانداردم پەیڕەو کرد!
12/ دوایی ئەوکاتە واتا، 2006ئیتر تەواو سەرقاڵ بووم بە زۆر شتەوە، لە وانە:-
(ئەندام بوونم لە لقی گۆڕینی پەرتووکی کوردی بۆ سەرلەبەری قۆناغە بنەڕەتیەکان و....وە چامە شیعریەکانم و....قەسیدە دوورو....درێژەکانم،
هەم مژووڵ بوونم بە کاری دەوام و....خوێندنەوەو....نووسینیش لەو لاوە بوەستێت)لێ وەک کتێب، بێدەنگ بووم و.... هیچیترم بە چاپ نەگەیاندبوو دوایی ئەم دوو دانەیەیی ڕابوردووە.
13/ دیوانێکم دەمێکە سازی چاپەو....کاری کۆکردنەوەییم بۆ کردووە، لە ئایندەیەکی نزیکا (پایتەختێک لە ژان) م، دێتە چاپ ئینشائەڵڵا، کە چەندین شیعری نوێم ی....لە خۆ گرتووە بە ڕێچکەو....ڕێبازی جیا!
هەدەفیشم بێ بەش نەکردنی هەر سێ توێژەکەی کۆمەڵە:-
(نەخوێندەوارو....نیمچە خوێندەوارو....خوێندەواری تەواو پێگەیشتوو).
14/ لە ئێستامدا دوایین کارم کە خەریکیمە جگە لە وەزیفەکەم:-
نووسینی ڕۆمانێکە!
بە نێوی:-
(کۆژانی کەژاڵ)
تەمەننام وایە، زۆر جوانتر لە کتێبەکانی ڕابوردووم گوزارشتی لێ بکەم و.....بتوانم خشتێک بخەمە سەر مشتێکی ئەدەبیاتی کوردیمان.
15/ ماوەتەوە بڵێم:- تا هەم و.....تا دەمێنم بە ویستی خودا هەمیشە هەر بەردەوامەبم لە نووسین و....هەمیشەش بچووکیتانەکەم تا بتوانم دڵۆپێک لە دەریایی ئەدەبدا هەڵێنجم!
چوون ئەدەب کەیهانێکی مەزن و.....فرە بەرفراوانە.