图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,361
图片 105,514
书籍 19,422
相关文件 97,447
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئێران، زیاتر لە 70٪ی کرێکاران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئێران، زیاتر لە 70٪ی کرێکاران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین
统计和调查

ئێران، زیاتر لە 70٪ی کرێکاران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین
统计和调查

ئابوریناسێکی ئێرانی دەڵێت، زیاتر لە 70٪ی کرێکارانی ئێران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەها ژیان بەسەر دەبەن، بە وتەی ئەو ئابووریناسە حەقدەستی کرێکاران نابێت لە سێ ملیون و 700 هەزار تمەن کەمتر بێت، لە کاتێکدا ئێستا کرێکارێک یەک لەسەر سێی ئەو ڕێژەیە وەردەگرێت.
لە کاتێکدا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی باڵای کاری ئێران بۆ دیاریکردنی کەمترین حەقدەستی کرێکاران دەستی پێکردووە و بووەتە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکانی و ڕای گشتی، ئابوریناسان و چالاکانی کرێکاری جەخت لەسەر ساڕێژ کردنەوەی توانای ئابوری کرێکاران لە ڕێگەی زیادکردنی کەمترین حەقدەست دەکەن، تا بتوانێت وەڵام دەرەوەی کێشەکانی بژیوی کرێکاران بێت، کە سەرچاوەی لە بارودۆخی نالەباری ئابوری دەوڵەتی ئێران گرتووە.
فریبورزی ڕەئیس دانا، کە ئابوریناسێکی ناسراوی ئێرانە، دوێنێ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی کاری ئێرانی- ئیلنا، کەمترین حەقدەستی دیاریکراوی ئەمساڵی بە ناڕاست و نادادپەروەرانە ناولێناوە و وتوویەتی: لە ئازاری 2018دا بە لەبەرچاوگرتنی خێزانێکی سێ کەس و نیو-ی، ئەگەر خێزانەکە داهاتی سێ ملیون و 340 هەزار تمەن بووبێت ئەوە هێڵی هەژاری ڕەهای تێپەڕکردووە، ئەبوایە کەمترین حەقدەست 2 ملیون و 100 هەزاتمەن بوایە 'مووچەی بنەڕەتی'، کە ئەم بەراوردەی من هی پێش دەستپێکردنی قەیرانی ئابوری ئێران و هەڵئاوسانەکانی دوای ئەوەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا ڕەئیس دانا، دەڵێت: بەپێ بەراوردەکانی من ئەم قەیرانە ئابورییە بووەتە هۆی هەڵئاوسانی 40٪ی و هەر بۆیە کەمترین حەقدەست 'بنەڕەتی' پێویست بوو بکرێت بە دوو ملیون و 800 هەزار تمەن، بەو پێیە بۆ ئەوەی ئەمساڵ کرێکاران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەها ڕزگاربن، پێویستە کەمترین حەقدەست بکرێت بە 3 ملیون و 500 هەزار تمەن و بە سەرنجدان بە ڕێژەی بێکاری کە بە گوێرەی من نزیکی 20٪ە لە کاتێکدا دەوڵەت ئەم ڕێژەیەی بە 12٪ ڕاگەیاندووە، دەردەکەوێت، کە کەمترین حەقدەستی دیاری کراو ناڕاست و نادادپەروەرانەیە.
فریبورزی ڕەئیس دانا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیادا دەڵێت: بە بوونی بێکاری و نەبوونی ڕێکخراوەکانی سەربەخۆی کرێکاری و لایەنگری دەوڵەت لە خاوەنکارەکان بەپێ بەراوردەکانی من، لە کاتێکدا ژمارەی کرێکاران زیاتر لە 14 ملیون کەسە، زیاتر لە 70٪یان لەژێر هێڵی ڕەهای هەژاری (3 ملیون و 334 هەزار تمەن) دەژین.
ڕەئیس دانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامارەکانی دەوڵەت و ناوەندەکانی ئاماری ئێران [لەسەر کەمترین حەقدەست] کە لە کاتی دانیشتنەکان دەسەپێندرێت، ناڕاستە، پێویستە کرێکاران نوێنەری ئابوری ناس، حقوقناس و کۆمەڵناسی خۆیانیان هەبێت کە لەو دانیشتنانە ئامادە بن.
بەپێ پێشنیاری ئەم ئابوری ناسە بۆ خانەوادەیەکی 3.5 کەسی کەمترین حەقدەست پێویستە لە سێ ملیون و 700 هەزار تمەن دانەبەزێت بە مەرجێک ژمارەی کرێکارانی بێبەش و لەژێر هێڵی هەژاری بەربڵاوتر نەبێت.
بەپێ بەراوردەکانی ڕەئیس دانا، هێڵی هەژاری لە ئێران بۆ خانەوادەیەکی پێنج کەسی چوار ملیون و 500 هەزار تمەن و بۆ خانەوادەیەکی 3.5 کەسی کە بنەمای ئامارگیری ناوەندەکانی ئامارە بۆ خانەوادەیەک، زیاتر لە سێ ملیون و 500 هەزار تمەنە.
پێشتریش لە نیسانی 2018دا حسێن ڕاغفەر ئابوریناسێکی دیکەی ئێرانییە ڕایگەیاندبوو، کە هێڵی هەژاری ڕەها بۆ خانەوادەیەکی دانیشتووی شار لە ئێران چوار ملیون و 500 هەزار تمەنە و بەوپێیە گەیشتبووە ئەو ئەنجامە کە 33٪ی ئێ#ڕانیە#کان تووشی هەژاری ڕەهان و 6٪یان لەژێر هێڵی برسییەتیدا دەژین، ئەمە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ئێرانی دان بەوە دادەنێن، کە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک کەس لە ئێرانییەکان تەنانەت توانای دابینکردنی خۆراکیشیان نییە.
ڕەئیس دانا لە کۆتایی قسەکانی لەسەر ڕێژەی هەڵئاوسان و پەیوەندیی لەگەڵ کەمترین حەقدەست ئەوەشی وتووە: ئەم ئەفسانانەی کە لەسەر 'بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان لە کاتی بەرزبوونەوەی کەمترین حەقدەست' ڕاگەیاندنەکانی دوو باڵی دەسەڵات دەکەنە گوێی گەلەوە، نیشانەی ئەوەیە کە بێژەرانی ئەم قسانە بەتەواویی بەرگری لە سوود و سەرمایە و لایەنەکانی دەسەڵات دەکەن کە ئابورییان کشاندووەتە ئەم دۆخەی ئێستا.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەنجومەنی باڵای کاری ئێران مانگی ئازاری 2018 بە پەسەندی بەرزکردنەوەی 19.8٪ی کەمترین حەقدەست ئەو ڕێژەیەی گەیاندە ملیونێک و 115 هەزار تمەن بۆ ساڵی نوێی 'ئێران'، لە کاتێکدا کومیتەی حەقدەستی کانونی باڵای ئەنجومەنەکانی ئیسلامی کار، مانگی ئابی 2018، خەرجی ژیانی خانەوادەیەکی ئێرانیی پێنج ملیون و 300 هەزار تمەن ڕاگەیاندبوو لە مانگێکدا.[1]
#31-01-2019#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,855
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 31-01-2019
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 31-01-2019 (5 年份的)
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( نالیا ئیبراهیم 31-01-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on31-01-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):31-01-2019
URL
此产品已被浏览1,855
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,361
图片 105,514
书籍 19,422
相关文件 97,447
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!