图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,857
图片 106,088
书籍 19,349
相关文件 97,409
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
وتووێژێک لەگەڵ کارزان خدر، وەرگێڕ و نووسەر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وتووێژێک لەگەڵ کارزان خدر، وەرگێڕ و نووسەر

وتووێژێک لەگەڵ کارزان خدر، وەرگێڕ و نووسەر
1- ژیانی خۆت بە کورتی:
ناوم کارزان خدر ئەحمەدە، ساڵی 1993 لە #سەنگەسەر# لەدایکبوومە. لە ساڵی 1997ئاوارەی ئێران بووین و سەرەتا لە گوندێک بە ناوی ترکەش لە نزیک خانێ(#پیرانشار#) نیشتتەجێ بووین. ژیانێکی پڕ لە مەینەتی و دەردەسەریمان لەوێ بەڕێ دەکرد. دواتر ساڵی 1999چووین بۆ کورەخانە لە شاری (مەلایر) و بۆ ماوەی ساڵێک لە کورەخانە کارمان کرد. ئینجا بارمان کرد بۆ ڕەزایە(ئورومیە) و لەوێش بۆ ماوەی 3 ساڵ لە کورە کارمان دەکرد و پاییزانیش ئیشی سێوانمان دەکرد. ساڵی 3003بۆ2004 بڕیارماندا بێینەوە کوردستانی باشوور و لە شارەدێی ژاراوە نیشتەجێ بووین. پێش ئەوەی بێینەوە باشوور لە ئێران زۆرم حەز لێ بوو بچمە قوتابخانە، کە دەمدیت هەموو منداڵان دەچن دەخوێنن و دێنەوە، جەرگم دێشا. بابم زۆریش هەوڵی دا، بەڵام گوتیان ناکرێ دەبێ کارتی (سەوز)تان هەبێ. ئیدی ئێمەش کارتی سەوزمان نەبوو و لەوێ لە خوێندن بێبەش بووین. دواتر بابم کتێبی پۆلی یەکەمی لە ئێراقەوە بۆ هێنابووینەوە و لەوێ منی فێرە خوێندەواری کرد. جەدوەلی زەڕبیش، هەر ئەو لەوێ فێری کردم. ئیدی کە هاتینەوە لە ژاراوە گوتیان: تاقیت دەکەینەوە کە باش بووی لە پۆلی دووەمت دادەنێین. تاقییان کردمەوە و زۆر باش بووم، ڕاستەوخۆ بردیانمە پۆلی دوو دانیشتم. ئیدی لەوێش 2 مانگ ماینەوە و هاتین بۆ سەنگەسەر. سەرەتای و ناوەندیم لە سەنگەسەر تەواو کرد و دواتر دیبلۆمم لە کۆمپیوتەری ڕانیە تەواو کرد. تاکوو ئێستاش ماڵمان لە سەنگەسەرە و خۆش و ناخۆش، دەژیم.
2- یەکەم کتێب چی بوو کە خوێندتەوە؟
یەکەم کتێب نازانم، بە تێکەڵی خوێندوومەتەوە، بەس ئەوەندەی لەبیرم بێ، وابزانم مەولوودنامەی پێغەمبەر(د.خ)بوو. پێش ئەویش جزووم دەخوێند. بۆیە دەقیق نازانم یەکەم کتێب چی بووە کە خوێندوومەتەوە.
3- تا ئێستا چەند بەرهەمت وەرگیراوە؟
تاکوو ئێستا 7 بەرهەمم هەیە، ساڵی2014 یەکەم کتێبم بە ناوی(غەمی دایک)وەرگیڕا و دواتر هەر یەو ساڵە کتێبی (کازیوەش)م وەرگێڕا. لە ساڵی 2016شدا کتێبی (ئەودیو کۆڵانەکانی بێدەنگی)م وەرگێڕا و چاپ و بڵاوکرایەوە. لە ساڵی 2017شدا کتێبێکی ڤیکتۆر هۆگۆم وەرگێڕا و ئێستا لە ژێر چاپدایە و بڕیارە لەگەڵ کتێبێکی دیکەم بە ناوی (دیداری نووسەران) بڵاوببێتەوە. 2 کتێبی دیکەشم ئامادەی چاپن و بە هیوام بە زوویی چاپ ببن.
4- بە گشتی کاری وەرگێڕان چۆنە؟
وەرگێڕان، وەرگێڕانی دەقێکە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە. ئەو کەسەی وەرگێڕان دەکات، دەبێ زۆر شارەزایی تەواوی لە هەردوو زمانەکە بێ لە ڕووی زمان و ڕێزمان و وشە و دەستەواژە و ئیدیۆمەوە. جگە لەوەی دەبێ شارەزایی لە زمانی خۆیشی هەبێ، ناکرێ تۆ زمانێکی بیانی بە باشی بزانی و بتهەوێ وەرگێڕان بکەی بەڵام زمانی دایکیت نەزانی. بە گشتی وەرگڕان پرۆسەیەکی قورسە، چەندە بەرهەم و ئەنجامە، ئەوەندەش ئەرک و بەرپرسیارێتییە. چونکە وەرگێڕ نابێ خیانەت لە وەرگێڕانەکەی بکات. وەرگێڕمان هەیە ڕێک بەشێکی لە کتێب بڕیوە، یان ئەسڵەن ئەو شوێنەی کە لەگەڵ حەز و ئارەزووی خۆی نەهاتبێتەوە، وەرینەگێڕاوە و لایبردووە. بۆیە ناکرێ هەموو کەس دەستبداتە وەرگێڕان و کاری وەرگێڕان بکات. من لەگەڵ ئەوەدام لە هەرێمی کوردستاندا، بە تایبەت لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە لیژنەیەک دابنرێت و پێداچوونەوە بۆ هەموو ئەو کتێبانە بکرێ کە وەردەگیڕدرێن. ئەو کتێبانەی شایەن بە چاپکردن نین، چاپیان نەکەن. ئەو وەرگێڕانەی شایەن بە وەرگێڕان نین، ئەو مافەیان لێ وەربگیرێتەوە و نەتوانن کتێبانمان لێ سەقەت بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا وەرگێڕی باشمان هەیە و کاری باش کراوە، بەڵام هێشتا کتێبخانەی کوردی هەژارە و پێوسیتە زیاتر خزمەت بکرێ.
5- چی وای لێ کردی کاری وەرگیڕان بکەی؟
مرۆڤ نازانێ چ کاتێک وەرچەرخان لە ژیانیدا ڕوودەدات، زۆر جار بەهرەیەک لەتۆدا هەیە، بەڵام نازانی کەی و لە کوێ پەی پێ دەبەی و لە خۆتدا زەقی دەکەیەوە. من دوای خوێندنەوەیەکی زۆر لە بابەتی ئەدەبی، گەیشتم بەو قەناعەتەی کە بۆ منیش دەست بە وەرگیڕان نەکەم؟ خۆ زمانەکەشم باشە، بۆ کوردییەکەش من لە ڕۆژهەڵات ژیاوم و منداڵی گوندیم، ئێستاش وا لە پشدەرم و هەر پشدەرییەکی ملی دەگری زمانی لە من و تۆ پاراوترە. بە حوکمی ئەوەی ئێمە هەمووی پێمان دەگوترێ موکری. زمانی هەژار و هێمن و شکوور مستەفا و مەسعوود مەحەمەد و کۆمەڵێک ئەدیبی دیکە، کە بە زمانی موکری نووسیویانە و دەنووسن. بۆیە هەستم کرد ئەو بەهرەیەش لە مندا هەیە و تا کە بەرهەمی یەکەمم وەرگیڕا، کەسی شارەزا لە زمان ئامۆژگارییان کردم و بەرهەمەکەیان باش هەڵسەنگاندووە. لەگەڵ ئەوەی هیچ بەرهەمێک بێ کەموکووڕی نییە، بەڵام بەرهەمەکە بە سەرکەوتوو دانرا. خاڵێکی دیکەش کە منی هان دا وەرگیڕان بکەم، هەژاریی کتێبخانەی کوردی بوو. تاکووو ئێستاش کتێبخانەی کوردی زۆر هەژارە و پێویستە زیاتر خزمەت بکرێ لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت، فکر، فەلسەفە، زانست، ئابووری، مێژوو، پزیشکی و..هتد. بۆیە بە گرنگم زانی دەست بدەمە وەرگێڕان و تا ئێستاش بەردەوامم. خاڵێکی دیکە کە سەرکەوتنی کارەکەمی تێدا دەبینم، عەشقە بۆ کارەکە، بە عەشقەوە من وەرگیڕان دەکەم. چێژی لێ دەبینم. لەگەڵ دێڕ بە دێڕی هەر کتێبێکدا دەژی. من لەگەڵ دێڕ بە دێڕی کازیوەدا گریاوم، ئەزموونێکی گەورەم لە ئەودیو کۆڵانەکانی بێدەنگی وەرگرتووە و چێژم لێ دیتووە. بۆ من هەر کتێبێک کە چێژی لێ نەبینم، دەست ناکەم بە وەرگێڕان و دڵنیام ناشتوانم ئەو چێژە بە کتێبەکە ببەخشم کە خوێنەر سوودی لێ بببینێ. بۆیە ئیمامی ئیبنولقەیمی جەوزی دەڵێ: ئەوەی لە دڵەوە بێ، بۆ دڵ دەچێ.
6- کێ هاندەرت بووە و یارمەتی داوی لە بەرهەمەکانت؟
تەواوی ئەوانەی کتێبەکانیان خوێندۆتەوە هاندەرم بوونە، چونکە ئەگەر ئەوان نەیانخوێندبایەوە، ئەی من بۆ کێ وەرگیڕان بکەم؟ کاتێک خوێنەر نەبێ، نووسەربوون هیچ ئەرزشێکی نییە، کاتێک گوێگرێک نەبێ، قسەکەر هیچ نرخێکی نییە. بۆیە یەکەم هاندەر خوێنەرانن کە بەرهەمەکانم دەخوێننەوە و سوپاسیان دەکەم. دووەم ئارامی برام و کاڵێی خوشکم یارمەتییان زۆۆر داوم. سوپاسیان دەکە. هەردوو مامۆستای ئازیز جەوهەر ئەحمەد و خالید فاتیحی کە بە بەرهەمەکانم دا دەچنەوە و هەگبەی زانیاری بوونە بۆ من و بە سەرنج و تێبینییەکانیان بەرگێکی دیکەیان بەبەر کتێبەکانمدا کردووە. لێرەوە سوپپاسیان دەکەم. سوپاسی دانەدانەی ئەو هاوڕێیانەش دەکەم کە بە وشەیەکیش بێ یارمەتییان داوم.
7- پڕۆژە و کاری داهاتووت چییە؟
ئەگەر ژیان ڕێگە بدا، زۆر شاکار هەنە هێشتا دەستیان بۆ نەبردراوە، زۆر بەرهەمی ناوازە هەنە کەلێنێک لە کتێبخانەی کوردی پڕدەکەنەوە. وەک شاملوو دەڵێ: زۆر کاری گەورە هەنە کەبیانکەن (ئەگەر غەمی نان لێ گەڕێ).
8- دوا قسەت بۆ ژیان چییە؟
ژیان ئەزموونە، ئەزموونیش مامۆستایەکە تا تاقیت نەکاتەوە، دەرست پێ ناڵێ. بۆیە دەبێ زۆر وریا بین، کات ناگەڕێتەوە. یەکجار دێینە سەر دونیا. کات بێڕەحمانە تێدەپەڕێ، لەسەر کەس ڕاناوەستێ، منەتی کەس هەڵناگرێ. بە بوون یان نەبوونیی تۆ هیچ لە شتەکان ناگۆڕێ، ئیللا مەگەر جێ پەنجەت دیار بێ و شوێن پێیەکت لە جێی خۆی بەجێهێشتبێ. بۆیە ئەوەندەی کە دەژین، با سوودێک بە خۆمان و دەورووبەرمان بگەیەنین. ئەگەر بە خەندەیەکیش بێ.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,708
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | http://qandil24.com
挂钩项目: 1
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 23-10-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on23-10-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):23-10-2018
URL
此产品已被浏览1,708
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.145 KB 23-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,857
图片 106,088
书籍 19,349
相关文件 97,409
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!