图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,867
图片 106,275
书籍 19,333
相关文件 97,324
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خێزانێکی ئێزدی کچە ڕفێنراوەکەیان وەرناگرنەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
خێزانێکی ئێزدی کچە ڕفێنراوەکەیان وەرناگرنەوە
文章

خێزانێکی ئێزدی کچە ڕفێنراوەکەیان وەرناگرنەوە
文章

نەسرین ماوەی ساڵێکە لە دەستی چەکدارانی #داعش# ڕزگاری بووە و هەر کاتێک سەیری منداڵەکەی دەکات، نیشانەکانی باوکی منداڵەکە لە ڕوخساریدا دەبینێ کە چەکدارێکی داعش بووە و دەستدرێژی کردبووە سەری. کۆمەڵگای ئێزدی و خێزانی نەسرین ئامادە نین ئەو ئافرەتە بە منداڵەکەیەوە وەربگرن و داوای لێدەکەن واز لە منداڵەکەی بهێنێ.
نەسرین، تەمەن 23 ساڵ، منداڵەکەی لەسەر کۆشی داناوە و بە ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی ئەمریکی دەڵێ: ناتوانم بەبێ کوڕەکەم بژیم، بەڵام کۆمەڵگەی کوردی ئێزدی ئەو جۆرە منداڵانە بە بەرهەمی هاوسەرگیرییەکی زۆرەملێ لەگەڵ #موسڵ#مانان دەزانن و ناتوانن قبوڵیان بکەن.
چوار ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر #شنگال# و دەوروبەری تێدەپەڕێ کە تێیدا هەزاران کوردی ئێزدی کوژران و هەزاران ئافرەت و منداڵ وەکو غەنیمەی شەڕ ڕفێنران.
دروستکردنی ناکۆکی یەکێک لەو تەکتیکە باوانە بوو کە داعش پشتی پێدەبەست. دەسەڵاتی داعش لە ناوچە عەرەبە سوننەکان، ناکۆکی و بێمتمانەییەکی گەورەی لەلای کۆمەڵگا غەیرە سوننەکان بەرامبەر عەرەبە سوننەکان دروستکردووە، بۆیەش ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە ئێزدییەکان لە ترسی عەرەبە سوننەکانی ناوچەکەیان ناوێرن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام کەیسی نەسرین ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناکۆکی و درزەکان بۆ ناو کۆمەڵگای ئێزدی خۆیشی درێژ بووەتەوە.
کاتێک هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئافرەتە ئێزدییەکان دەستیپێکرد، پرسیاری سەرەکی ئەوە بوو هەڵوێستی کۆمەڵگای ئێزدی بەرامبەر بەو ئافرەتانە چۆن دەبێ. ئەوکات بابە شێخ، ڕابەری ڕوحیی ئێزدییەکان، ڕایگەیاند کە دەبێ کۆمەڵگای ئێزدی بە باوەشێکی کراوەوە پێشوازی لەو ئافرەتانە بکات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ کەسانی وەکو نەسرین بکات.
ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتە ئێزدییەکانی ژێر دەستی داعش دەرمانی ڕێگری لە منداڵبوونیان پێدەدرا، بەم حاڵەشەوە هەندێکیان هەر دووگیان بوون. بە گوتەی بەرپرسان و چالاکڤانانی کوردی ئێزدی، ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتە ئێزدییەکان منداڵەکانی خۆیان جێهێشتووە، هەندێکجاریش ناچارکراون دەست لە منداڵەکە هەڵگرن، لەو حاڵەتانەشدا ڕزگارکەر یان قاچاخچییەکە یارمەتیداون منداڵەکە لە هەتیوخانەیەکی عێراق یان سووریا دابنێن، یان ڕادەستی خێزانێکی موسڵمانیان بکەن.
بەهزاد فەرحان، هاوئاهەنگیکاری ڕزگارکردن و بەقاچاخ گواستنەوەی ئێزدییەکان، پێیوایە هەندێک ئافرەت دەکرێ لە ترسی لەدەستدانی منداڵەکەیان مانەوە لەژێر دەسەڵاتی داعشیان هەڵبژاردبێ لەجیاتی گەڕانەوە بۆ لای کەسوکاریان.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نەسرین لە کۆتایی 2016 دا ناچار دەکرێ لەگەڵ چەکدارێکی داعش هاوسەرگیری بکات. ئەوە سێیەم چەکداری داعش بووە دەست بەسەر ئەو ئافرەتە ئێزدییەدا بگرێ. مانگێک دواتر نەسرین لەو چەکدارە دووگیان بوو، لە مانگی ڕەمەزانی 2017 هەواڵی کوژرانی باوکی منداڵەکە بە نەسرین گەیشت.
نەسرین لەبارەی هەستی خۆی لەو کاتەدا بە ڕۆژنامەکە دەڵێ: بیرم لەوە دەکردەوە کوێم هەیە بۆی بچم؟ دووگیان بووم و نەشمدەزانی ئێزدییەکان چیم لێدەکەن. دواجار هێزە عێراقییەکان لە تەمووزی 2017 مووسڵیان کۆنتڕۆڵ کردەوە و نەسرین گەیشتەوە کەسوکاری، بەڵام هەر لەوێشەوە کێشەی منداڵەکەی ناو سکی سەری هەڵدا. نەسرین ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، کەسوکارەکەی دەیانویست منداڵەکەی لەباربەرێ، بەڵام پزیشکەکان ئامادە نەبوون ئەوە بکەن، لەبەر ئەوەی تەمەنی منداڵەکە هەشت مانگ بوو.
مانگێک دواتر نەسرین کوڕەکەی بوو، دایکی داوای لێکرد دەست لە منداڵەکە هەڵگرێ، بەڵام نەسرین بە قسەی نەکرد. پیرانی کۆمەڵگای ئێزدی هەوڵیاندا قەناعەتی پێبهێنن، بەڵام سوودی نەبوو، دواجاریش خزمەکانی بانگهێشتی ماڵەکەی خۆیانیان کرد، بەڵام نەسرین ئامادە نەبوو بچێ. نەسرین دەڵێ: متمانەم پێیان نەبوو، هەستم کرد منداڵەکەم لێدەستێنن.
ئەو منداڵانەی لە باوکێکی نائێزدی کەوتوونەتەوە، کێشەی گەورەیان بۆ کۆمەڵگای ئێزدی دروستکردووە، چونکە لە ئاینی ئەواندا بۆ ئەوەی منداڵێک بە ئێزدی لەقەڵەم بدرێ، دەبێ دایک و باوکی ئێزدی بن. تەحسین ئیلیاس ئێزدییەکی نیشتەجێی یەکێک لە کەمپەکانی #دهۆک# دەڵێت ئەمانە منداڵی ئێمە نین، بەڵکو منداڵی داعشن. تەحسین بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکەی گوتووە کە ئەوان پەیامێکی زۆر ڕوونیان بۆ ئافرەتە ئێزدییە بەندکراوەکان هەبووە: ئەگەر منداڵەکەت لەگەڵ بێت، تۆمان ناوێتەوە.
کەیسی نەسرین ڕەهەندی یاساییشی هەیە. بەگوێرەی یاسای عێراق ئەو منداڵانەی لەو باوکە داعشانە لەدایک بوون، بە موسڵمان لە قەڵەم دەدرێن، لەبەر ئەوەی ئایین لە باوکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە. دکتۆر جان کزلهان، دەروونناسێکی ئەڵمانی بەڕەچەڵەک ئێزدی، پێیوایە ئەو یاسایە دەبێ گۆڕانکاری تێدا بکرێ.
دکتۆر جان کە چارەسەری دەروونی بۆ سەدان ڕزگاربووی دەستی داعش کردووە و بە (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی گوت: پێویستە ئەو منداڵانەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەدایکبوون لەڕووی یاساییەوە بە ئێزدی لەقەڵەم بدرێن. بەڵام ئەمە بەو مانایەشە کە کۆمەڵگای ئێزدیش دەبێ منداڵەکان بە هی خۆیان بزانن.
دۆخی سەختی دەوروبەری، نەسرینی ناچار کرد ڕوو لە خانەیەکی داڵدەدانی تایبەت بە ئافرەتە ڕزگاربووەکان لە دهۆک بکا، هەر لەوێشەوە داوای مافی نیشتەجێبوونی لە وڵاتێکی ڕۆژئاوایی کرد. بەگوتەی خۆی دەیەوێ داهاتوویەکی باش بۆ منداڵەکەی دەستەبەر بکات. ئەو تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە منداڵەکە وەکو ئێزدییەک گەورە بکات و دەڵێت: بە قسەی دڵم دەکەم.[1]
#29-08-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,450
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 29-08-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 29-08-2018 (6 年份的)
党: ISIS
城市: 辛贾尔
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 97%
97%
添加( هاوڕێ باخەوان 29-08-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-08-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):29-08-2018
URL
此产品已被浏览2,450
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,867
图片 106,275
书籍 19,333
相关文件 97,324
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!