وەرگێڕ: دۆستی عوسمان سدیق
پێداچونەوە: بەفراو جەمال
ساڵی دەرچوون: 2014
ئەم کتێبە سەرگوزشتەی خۆشەویستی و هەستی ئەویندارانەی چەند هاوسەرێکی لەخۆ گرتووە کە هەریەکەیان لەڕوانگەی بەسەرهاتی خۆیانەوە پێمان دەڵێن: ئەگەر خۆشەویستی تەنها بەرەو ڕووکەشبینی و جوانی و لاوێتی ئاڕاستە بکرێت، ئەوا تەمەنی کورت دەبێ، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئیمان و خوڕەوشتی جوان و بەها مرۆییەکاندا ئاوێتە بکرێت ئەوا تەمەنێکی دوورودرێژی دەبێ و، چێژی بەهەشت بەمرۆڤ دەبەخشێ.
ئەوان لە دیدگای ئەوینی پاک و بێگەردیانەوە پێمان دەڵێن: ئەگەر لانەی هاوسەرێتی تەنها لەسەر بناغەی هاوەڵیی هەمیشەیی بنیات بنرێ تەندروست دەبێ ، هەرکەسیش لە بیری ژیانی نەبڕاوەدا بێ، جوانیە فانیەکانی دنیا ناکاتە پێوەر بۆ عەشق و ئەوینەکەی؛ چونکە باوەڕ ڕۆح و داینەمۆی ئەوینە.
کەواتە ئێوەی ئازیزیش هاوکات لەتەک خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانەدا لەیادتان بێت کە خۆری خۆشەویستی دوور لە ئیمان لەگەڵ وەرینی جوانیەکاندا ئاوا دەبێ. [1]