图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,421
图片 105,691
书籍 19,410
相关文件 97,515
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێ زۆرترین کورسی دەباتەوە؟
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێ زۆرترین کورسی دەباتەوە؟

کێ زۆرترین کورسی دەباتەوە؟
پێشبینی بۆ کورسی لیستە کوردیەکان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار
راپۆرتی شیکاری/ #محەمەد ڕەئوف#
لە ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاوکراوەتەوە
هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو بۆ حزبە سیاسیە کوردیەکان جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، هەموو کارتێکەرە ناوخۆیی و ناوچەیی و هەرێمایەتیەکان لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر دەنگی دەنگدەران درووست دەکەن،لەلایەکەوە کاریگەری ئەو ڕووداوو گۆڕانکاریانەی کە لەماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕویانداوە کاریگەری لەسەر دەنگدەران درووست دەکەن، لەلایەکی تریش درووست بونی لیستی نوێ و ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری نوێ کە تەمەنەکانیان گەیشتۆتە ئاستی دەنگدان، کاریگەری لەسەر ڕێژەی دەنگی هێزەکان درووست دەکەن.
لێرەدا بە خوێندنەوەی بارودۆخەکەو هەڵوێست و تێروانینی هێزەکان لە چوارساڵی ڕابردوودا و پشت بەستن بە دەنگ و کورسی هەڵبژاردنی ڕابردوو، پێشبینی کورسی لیستەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان دەخەینە ڕوو، کە ئەم پێشبینیانە بۆ هەفتەی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەو گۆڕانکاریەکانی داهاتوو کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری لە پێشبینیەکاندا دەبێت.
$یەکەم/ پارێزگای هەولێر$
ئەنجامێی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو چارەنوسی هێزەکان دیاری دەکات، بەو پێیەی کەمبون یان زیاد بونی دەنگی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کاریگەری لەسەر گفتوگۆی داهاتوی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای هەولێر 11 لیست کێبەرکێ دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی 15 کورسی، لەگەڵ یەک کورسی کۆتا، کە 158 کاندید هەیە لەو پارێزگایە، کۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای هەولێر بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق (1194592)کەسە بەجۆرێک (ژمارەی دەنگدەری گشتی 1123433 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 70083 وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 1076) ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (936557)کەس لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانی هەبوو واتا تەنها لە پارێزگای هەولێر (186876) کەس زیادی کردووە دیارە بەبێ دەنگی تایبەت و ئاوارە، کەتەمەنەکانی (1997، 1998، 1999، 2000) مافی دەنگدانیان دەبێت.لەپارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014دا، پارتی دیموکراتی کوردستان، (354735) دەنگ و 7کورسی بەدەست دەهێنێت، یەکێتی (168688) دەنگی بەدەستهێنا 4 کورسی، لیستی گۆڕان توانی (104059) دەنگ بەدەستبهێنێت و 2 کورسی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی (80492) دەنگ و 2 کورسی، لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی (26323) دەنگ و کورسی بەدەستنەهێنا،
پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر
پارتی 5 بۆ 6 کورسی بەدەستبهێنێت
گۆڕان 2 بۆ 2 کورسی بەدەستبهێنێت
هاوپەیمانی 2 بۆ 2 کورسی بەدەستبهێنێت
یەکێتی 2 بۆ 2 کورسی بەدەستبهێنێت
کۆمەڵی ئیسلامی 2 بۆ 2 کورسی بەدەستبهێنێت
یەکگرتوو 1 کورسی بەدەستبهێنێت
نەوەی نوێ 1 کورسی بەدەستبهێنێت
$دووەم/ پارێزگای سلێمانی$
گەرمترین ململانێی دەنگدان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانیەوە بەو پێیەی لیستەکانی (هاوپەیمانی و نەوەی نوێ) لە پارێزگای سلێمانی درووست بوون، کە ململانێیەکی توندی خستۆتە نێوان هاوپەیمانی و یەکێتی لەلایەک و گۆڕان و نەوەی نوێ لەلایەکی ترەوە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای سلێمانی 18 کورسی هەیە، 211 کاندید لە 12 لیستدا کێبەرکێ دەکەن، کۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی(1380924)کەس بەجۆرێک (ژمارەی دەنگدەری گشتی 1305323 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 71748) وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 3853) ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (1168459)کەس لە پارێزگای سلێمانی مافی دەنگدانی هەبوو واتا تەنها لە پارێزگای سلێمانی (212465) کەس زیادی کردووە، کەتەمەنەکانی (1997، 1998، 1999، 2000) مافی دەنگدانیان دەبێت.
لە هەڵبژاردنی 30/4/2014ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای، لیستی گۆڕان توانی (347799) دەنگ بەدەست بهێنێت و 7 کورسی، یەکێتی (294265) دەنگی بەدەستهێناوە 6 کورسی، لیستی پارتی توانی (93410) دەنگ بەدەست بهێنێت 2 کورسی، لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی (81392) دەنگ و 2 کورسی، لیستی کۆمەڵی ئیسلامی (57102) دەنگ و 1 کورسی بەدەستهێنابوو.
پێشبینی بۆ کورسیەکانی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی
لیستی گۆڕان 5 بۆ 6 کورسی
هاوپەیمانی 3 بۆ 4 کورسی
یەکێتی 3 بۆ 4 کورسی
پارتی 2 کورسی
یەکگرتوو 2 کورسی
کۆمەڵ 1 بۆ 2 کورسی
نەوەی نوێ 1 بۆ2 کورسی
$سێیەم/ پارێزگای دهۆک$
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا پارێزگای دهۆک 9 لیست کێبەرکێ دەکەن کە 103 کاندید هەیە لەو پارێزگایە،، بۆ بەدەستهێنانی 11 کورسی، لەگەڵ یەک کورسی کۆتا، کۆی گشتی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆک بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق (790340)کەسە بەجۆرێک (ژمارەی دەنگدەری گشتی 716378 و ژمارەی دەنگدەری تایبەت 48017 وژمارەی دەنگدەری ئاوارە 25945) ئەمە لە کاتێکدایە لە هەڵبژادنی 30ی نیسانی 2014 دا (612066) کەس مافی دەنگدانی هەبووە لە پارێزگای دهۆک،کە (490452) هاوڵاتی دەنگیانداوە بەرێژەی (80)، واتا لە پارێزگای هەولێر (104312) کەس زیادی کردووە دیارە بەبێ تایبەت و ئاوارە، کەتەمەنەکانی (1997، 1998، 1999، 2000) مافی دەنگدانیان دەبێت.
لە پارێزگای دهۆک لە هەڵبژاردنی 2014 دا لیستی پارتی (304869) دەنگی بەدەستهێناوە و توانی توانی (8) کورسی پەرلەمانی مسۆگەر بکات، یەکگرتووی ئیسلامیی (84464) دەنگی و (2) کورسی، یەکێتی (33583) دەنگی بەدەستهێناوە و (1) کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بز‌ووتنەوەی گۆڕانیش (20645) دەنگ و هیچ کورسیەکی بەدەستنەهێناوە و کۆمەڵی ئیسلامی (3177) دەنگی بەدەستهێناوە وهیچ کورسیەکی بەدەست نەهێناوە.
پێشبینی بۆ کورسیەکانی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای دهۆک
پارتی 6- 7
یەکگرتوو 2
هاوپەیمانی 1
چارەنوسی کورسیەک لە نێوان یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوودا دەمێنێتەوە
$چوارەم/ پارێزگای کەرکووک$
بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو پێشبینی ناکرێت کورد دەنگەکانی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، بەهۆی گۆڕانکاریەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار (279) کاندید کە دابەشبوون بەسەر (23) لیست و هاوپەیمانێتیدا لە پارێزگای کەرکووک کێبەرکێ دەکەن کە 7 لیست و هاوپەیمانێتی کوردی تێدایە. ژمارەی دەنگدەرانی کەرکووک (991 هەزار و 379) دەنگدەرە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو،کە لە هەڵبژاردنی 2014 دا لە کەرکووک (870000) کەس بوو مافی دەنگدانی هەبوو، واتە (121 هەزار و 379) دەنگدەر زیادیکردووە کە لەدایکبوانی ساڵی (1997- 1998-1999-2000) دەگرێتەوە.
لە هەڵبژاردنی 30/4/2014 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک لە کۆی (570795) دەنگدەری ئەو پارێزگایە کە 12 کورسی هەیە کورد 8 کورسی بەدەستهێنابوو، یەکێتی (209964) دەنگی هەبووە 6 کورسی و پارتی (63076) دەنگی هەبووە 2 کورسی(کە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار پارتی لیستی نیە و بڕیارە دەنگەکانی بەسەر لیستەکانی یەکگرتوو و سۆسیالیستدا دابەش بکات)
پێشبینی بۆ کورسی لایەنە کوردیەکان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو لە کەرکووک
کە پێشبینی دەکرێت کورد لەو پارێزگایە 5 بۆ 6 کورسی بەدەست بهێنێت
یەکێتی 3 – 4 کورسی
لیستی نیشتیمان (گۆڕان، کۆمەڵ، هاوپەیمانی) 1 بۆ 2 کورسی
سۆسیالیست یان یەکگرتوو 1 کورسی
$پێنج/ پارێزگای نەینەوا$
بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو لە پارێزگای نەینەوا 120 کاندیدی کورد کە پێکهاتەکانی (ئێزدی و شەبەک و مەسیحین)یشیان تێدایە کێبەرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 31 کورسی گشتی و 3 کورسی کۆتا، لە هەڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا کورد لەو پارێزگایە بە کورسی کۆتاکانەوە 11 کورسی بەدەستهێنان، کە پارتی 6 کورسی گشتی و یەکێتی 2 کورسی گشتی هەبوو، واتا لە پارێزگای نەینەوا
پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای نەینەوا
پارتی 3 بۆ 4 کورسی
یەکێتی 1 کورسی
پێکهاتەکانیش ڕون نیە
$شەشەم/ پارێزگای دیالە$
لە پارێزگای دیالە کورد لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی 2014 (61807) دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی 2 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا کورد لەو پارێزگایە 1 کورسی بەدەستبهێنێت کە بۆ یەکێتی دەبێت.
$حەوتەم پارێزگای سەڵاحەدین لە (دوزخورماتو)$
لە پارێزگای دیالە لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی 2014 کورد (26901) دەنگی هەبوو بەڵام کورسی بەدەستنەهێنابوو، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا یەکێتی شەلال عەبدول قایمقامی دوزخورماتووی لە لیستێکی عەرەبیدا کاندید کردووە، بۆیە چاوەروان دەکرێت کورسیەک بەدەست بهێنێت، کە ئەگەر بە لیستی سەربەخۆ بوایە کورسی بەدەست نەدەهێنا.
ئەنجامی پێشبینی بۆ کۆی کورسی لیستە کوردیەکان
یەکەم/ پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پارێزگای هەولێر (6 بۆ 7) کورسی لە دهۆک (6 بۆ7) کورسی، لە سلێمانی (2) کورسی، لە نەینەوا (3بۆ 4) کورسی، کۆی گشتی کورسیەکان لە نێوان (18 بۆ 19)کورسیە، کە هەڵبژاردنی پێشوو 28 کورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کۆتاکانەوە واتا بە نزیکەی 8 کورسی کەم دەکات.
دووەم/ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
لە پارێزگای هەولێر (2) کورسی لە دهۆک (0) کورسی، لە سلێمانی ئەگەری (3 بۆ 4) کورسی، لە کەرکووک (3 بۆ 4) کورسی لە نەینەوا ئەگەری (1) کورسی، لە سەڵاحەدین (1) کورسی، لە دیالە (1) کورسی، کۆی گشتی کورسیەکانی یەکێتی لە نێوان (10 بۆ 11)کورسیە، کە هەڵبژاردنی پێشوو 21 کورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران واتا بە نزیکەی 10 کورسی کەم دەکات.
سێیەم/ بزوتنەوەی گۆڕان
لە پارێزگای هەولێر (2) کورسی، لە سلێمانی (5 بۆ 6) کورسی، لە کەرکووک (1) کورسی. کۆی گشتی کورسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نێوان (8 بۆ 9)کورسیە، کە هەڵبژاردنی پێشوو 9 کورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە.
چوارەم / یەکگرتووی ئیسلامی
لە پارێزگای هەولێر ئەگەری (1) کورسی، لە سلێمانی (2) کورسی، لە دهۆک (1) کورسی،کە هەڵبژاردنی پێشوو 4 کورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیکەی 1 کورسی زیاد دەکات.
پێنجەم / کۆمەڵی ئیسلامی
لە پارێزگای هەولێر (2) کورسی، لە سلێمانی ئەگەری (2) کورسی، کە هەڵبژاردنی پێشوو 3 کورسی هەبووە لە ئەنجومەنی نوێنەران، واتا بە نزیکەی 1 کورسی زیاد دەکات.
شەشەم / هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
لە پارێزگای هەولێر (2) کورسی، لە سلێمانی (3 بۆ 4) کورسی، لە دهۆک (1) کورسی،کۆی گشتی کورسیەکانی بە نزیکەی 5 بۆ 6 کورسی دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حەوتەم / نەوەی نوێ
لە پارێزگای هەولێر (1) کورسی، لە سلێمانی (1 بۆ 2) کورسی، کۆی گشتی کورسیەکانی بە نزیکەی 2 بۆ 3 کورسی دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کۆی گشتی کورسی لیستە کوردیەکان کە ئێستا 62 کورسیەو بە کۆتاکانەوە 65 کورسیە، لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا لە نێوان 55 بۆ 57 کورسی دەبێت.[1]
#25-04-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,517
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری درەو میدیا- 26-04-2018
相关文件: 3
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
Publication date: 25-04-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: Voting & Referendum
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 26-04-2018
本文已被审查并发布( نالیا ئیبراهیم )on27-04-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览7,517
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.139 KB 26-04-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,421
图片 105,691
书籍 19,410
相关文件 97,515
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!