图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,047
图片 104,924
书籍 19,350
相关文件 97,686
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
21 ی شوبات، ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
21 ی شوبات، ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت
库尔德文件

21 ی شوبات، ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت
库尔德文件

21 ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە. کاتێک کە وڵاتی بەنگلادیش لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی پاکستان دا بوو و بە ڕۆژهەڵاتی پاکستان ناودەبردرا. لەلایەن دەسەڵاتداریی ئیسلامابادەوە بڕیار درا کە زمانی ئوردۆ ببێتە زمانی فەرمی گەلی بەنگالی. بەهۆی ئەوەوە بەنگالیەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و زنجیرەیەک مێتینگ و خۆنیشاندانیان ئەنجام دا. لە چالاکیەکانی 21 ی شوباتی 1952 دا لە دەککای پایتەختی بەنگەلادیش پێنج چالاکوانی خوێندکاری کولیژی پزیشکی داککا بەدەستی پۆلیسی دەوڵەتی پاکستان کوژران. هەروەها بۆ یاد و بەبیرهێنانەوەی ئه و جەوانانە و گرینگیی زمانی دایک، لەلایەن سازی نێونەتەوەیی یونسکۆ وە 47 ساڵ دوای ڕووداوەکە و له 17 ی گەڵاڕێزانی 1999 دا 21ی شوبات کرایە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک. لە ساڵی بۆ2000 جاری یەکەم ئەم ڕۆژە لە هەموو جیهان یادیکرایەوە و پیرۆزکرا.
ئه و زمانەی کە بە تایبەتی مرۆڤ لە دایکیەوە و لە ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا ئەیبیستێ و فێری دەبێ، پێی دەگوتر زمانی دایک. زمانی دایک کەسایەتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەئافڕێنێ. ئەوەی هەرە پێویستە ئەوەیە کە نەتەوە و هۆشمەندی نەتەوەیی بە هاوکاری ئه و زمانەوە پەیوەستە و بناغە دەگرێ. لە جیهان دا هەر نەتەوەیەک بە زمانی دایکیی خۆی دەناسرێت. کورد بە کوردی، تورک بە تورکی، فارس بە فارسی و عەرەب بە عەرەبی دەئاخڤن و دەناسرێن. بۆ ئەوەی نەتەوەکان بتوانن بوونی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن، دەبێ زمانی دایکیی خۆیان بپارێزن و لە هەموو سەکۆ و کەناڵەکانی ژیاندا بەکاری بهێنن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی یۆنیسکۆ، لە جیهاندا نزیکەی 6000 زمان هەیە. لەم سەدساڵەی دواییدا 2500، لەوانە 18 ەیان‌ لە تورکیا لە مەترسیی لەناوچووندان. یەکێک له و 18 ەیە زاراوەی کرمانجکی _ زازاکی یە. ئەم زاراوەیە یەکێکە لە ستوونەکانی زمانی شیرینی کوردی.
ونبوون و مردنی زمان، بزربوونی کەلتور، کۆمەڵ، گەل و نەتەوەکانە! زمان و نەتەوە بەیەکەوە گرێدراون و هەبوون و نەبوونی یەکترین. هەرچەندە مرۆڤ زمانی خۆی بپارێزی، ئەوندەش هەبوونی خۆی دەپارێزێ. چەندە نرخ و گرنگی بە زمان بدەین ئەوندەش دەدەین بە کەسایەتیی و نەتەوە. کاتێک کە زمان لە ژیانی ڕۆژانە و لە کەلتور، نووسین و لە کەناڵە زانستیەکان دا دەردەکەوێ و لادەدا، ئەوکات بەره و نەمان و مردن دەڕوات. زمان زیندووە و ب ژیان کۆمەڵگا دا دەبزێ و ژیان دەکات. زیندوویی زمانەکەمان تەنها دەتوانێ بە ئاخاوتن، نووسین و ژیانێکی کوردەواریانە بەردەوام بێت. لە پاراستن و دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردیدا هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانی هەر کەسێکی کورد، پێویستە ئه و کەسه ئەم‌ ئەرکە نەتەوەییە بەجێ بگەیێنێ وهەر هاوڵاتیەک، دەزگا و سازیەک خەبات و تێکۆشان و تواناکانی خۆیان نابێت خەمسار بێت.
سەدان ساڵە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد لەژێر کاریگەری ئینکار بژاوتن (اسیمیلاسیۆن) و لەناوبدندا یە. بەڵام بە هاوکاری بەرهەمەکانی فۆلکلۆر (ئەدەبیاتی زارەکی) یەوە بە دووان، ئاخاوتن و لاواندنەوەی دایکان لەسەر پێ ماوەتەوە و من نەبووە. بۆیە، ئێمە لە بەرامبەر ئه و هەموو کەسانەی کە لە ماڵ و لەناو خێزاندا کوردی بەکاردێنێ و هێناویەتی بە ڕێز و حورمەت و پیرۆزیەوە دەنرخێنین. زمانی کوردی چەندە قەدەغه ‌بووە، ئەوەندەش بە ڕەنج و کۆڵنەدان و هاوکاری دایکەکان و گەلەکەمان بە ڕێکاری سرووشتی دەوڵەمەندیەکەی خۆی بەردەوام کردووە و پارێزراوە.
بۆ ئەوەی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانیەوە لەسەر پێ و بە زیندوویی بمێنێتەوە، ئەرکێکە لەسەر هەموومان کە لە هەموو بوارەکانی ژیانی ڕۆژانەماندا بەتایبەتی لەنێوان خێزاندا، لە ناو سازی و دەزگاکاندا لە گفتوگۆ و بازاڕدا بە کوردی بدوێین. زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە بە زاراوە کانیەوە. بۆیە هەر ماوەتەوە و ون نەبووە. ئێمه لە‌ باپیرە و داپیرەکانمانەوه، لە دایک و باوکمانەوە‌ ئەم ئەمانەتەمان وەرگرتووه. ئه و ئەمانەتە بەنرخ و دەوڵەمەند و ڕەنگینە چۆن لەلای ئێمەیە دەبێ بە جوانتر و ڕەنگینتر بە خۆشەویستیەوە ڕادەستی نەوەکانی داهاتوو بکەین.
ئه و گەلانەی کە زمانەکەیان ناپارێزن و گرنگی پێ نادەن، لە ژێر کاریگەریی زمان و کەلتوری دەوروبەردا دەمێننەوە. لە کەلتور و هونەر و زمانی خۆیان دوور و نامۆ و بێگانە دەبن. کەسانی کە لە زمانی خۆیان دوور بکەونەوە لە کەلتور و بوون و کەسایەتی و ناسنامەی خۆیشی دوور دەکەوێ. بۆیە بەکارهێنان و زیندوو ڕاگرتنی زمان هەبوون و ترسی لەناوچوونی نەتەوەکەی مەحاڵ دەبێت.
لە هەر جێگایەک پەروەردە بە زمانی دایک، مافێکی بنەڕەتییە. زمان بۆ مرۆڤایەتی پێماییەکی هاوبەشی گەلانە. پێویستە له و گرنگیەی زمانی دایک خاوەنداری بکەین و بیپارێزین.
زمانی کوردیش وەکو خاکی کوردستان دێرینە و بەرخۆدێرە. بە هەزاران ساڵە، فەرهەنگ و زمان و بە گشتی بوونی کوردان لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران دایە و لە خەبات و تێکۆشاندایە.
لەم ڕۆژەدا کە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە، بەداخەوە دیساهنەوە، ئەمڕۆ لە ئافرین کورد و کوردستانی بکراوەتە ئامانجی هێرشە دڕنده و کۆنەپەرستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا. لە ڕۆژی پیرۆزکردنی زمانی دایک دا منداڵانی کورد و کوردستانی لە ئەنجامی ئه و هێرشانەدا دەرفەتگەلی خوێندن و پەروەردە لاواز و بەرتەسک بووە. دایکانیشیان بە گولەی دوژمنانی مرۆڤایهتی دەبنە قوربانی و دەکوژرێن.
خۆشەویستی تێکۆشان و بەرخۆدانی زمان و فەرهەنگی کوردی، ئەمڕۆ لە بەرخۆدانی ئافریندا خۆی دەبینێتەوە. سەرفراز ڕاگرتن و پیرۆزی کێو و چیای کورمێنج بە قارەمانیەتیی لە جۆش و خوڕ دایە. ئێمە دوێنێ بەرخۆدانمان کرد، ئێستا لەبەرخۆ دەدەین و بەیانیش بۆ سەرفەرازی و گەیشتن بە ئامانجەکانمان ئاهەنگ و شایی دەگێڕین. هێزی ئه و بەرخۆدان و قارەمانیەتیەی کورد لە هەموو هێزی داگیرکەرە چەپەڵ و نامرۆڤانەیان بەهێزترە.
بە بیر و باوەڕیهێکی بەرزەوە 21ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە گەرمی لە هەموو گەلانی ژێردەست و مرۆڤدۆست بە تایبەتی گاەلانی کوردستان پیرۆز دەکەین.‌
هەر بە سەرفەرازی بمێنێ زمانی شیرینی کوردی، بە هەموو زاراوە و دەڤۆکەکانیەوە.
گوڵستانی ڕەنگینی زمانی کوردی بە هەموو گوڵ و کوڵاڵەکانیەوە، دەکەینە هێز و توانا وموڕاڵ و ئاوێتەی گیانی بەرخۆدێرانی ئافرین دەکەین.
کۆمیسیۆنی زمان، فەرهەنگ و پەروەردەی
#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# ک ن ک
#21-02-2018# برۆکسەل
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,392
HashTag
来源
挂钩项目: 4
Publication date: 21-02-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( نالیا ئیبراهیم 08-04-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on08-04-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-04-2018
URL
此产品已被浏览4,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,047
图片 104,924
书籍 19,350
相关文件 97,686
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!