图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,729
图片 104,782
书籍 19,310
相关文件 97,587
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گەنجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ کار دەگەڕێن
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گەنجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ کار دەگەڕێن
统计和调查

گەنجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ کار دەگەڕێن
统计和调查

بەهۆی کەمبوونەوەی دەرفەتی کار و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، بە دەیان پەیج و گروپ و ماڵپەر لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بۆ دۆزینەوەی کار کراونەتەوە، ئەوان خەریکە شوێنی وەزارەتی کار دەگرنەوە و چەندین بێکار لەو ڕێگایەوە کاریان دەستکەوتووە.
دۆزینەوەی دەرفەتی کار لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، دەمێکە لە وڵاتان ڕێچکەی خۆی گرتووە و چەندین کۆمپانیا و ماڵپەری تایبەتی بۆ دامەزراوە، بەڵام لە کوردستان ئەم شێوازە هێشتا لەقۆناغی سەرەتایدایە، پێشتر هەندێ گروپ زیاتر لەڕێگەی ناردنی پۆستی ئەلیکترۆنی دەرفەتەکانی کاریان بڵاودەکردەوە، بەڵام ئێستا زیاتر سوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەری ئەلیکترۆنی دەبینن.
ماڵپەڕی ئاوێزە، چەند ساڵێکە ڕێکلامی دەرفەتی کار بۆ کۆمپانیاکان بڵاودەکاتەوە، چەندین گەنج لەو ڕێگەیەوە کاریان دەستکەوتووە. هادی ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی دەرفەتی کار لە ماڵپەری ئاوێزە، دەڵێت: پێشتر ئێمە گووگڵ گروپێکمان هەبوو، دەرفەتی کاری کۆمپانیاکانمان کۆدەکردەوە و لەڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنی بۆ ژمارەیەکی زۆر خەڵکمان دەنارد، بەڵام لە ساڵی 2011 بەشێکی تایبەت بە دەرفەتی کارمان لە ماڵپەڕەکە کردەوە، لەو ڕێگەیەوە ڕیکلامی دەرفەتی کاری کۆمپانیا و خاوەنکارەکان بڵاودەکەینەوە و بۆ هەر ڕێکلامێکیش 10 هەزار دینار وەردەگرین.
بەگوتەی هادی ئەمین، لە ساڵی 2011 تاوەکو 2017 زیاتر لە 16 هەزار ڕیکلامی دەرفەتی کاریان لە کۆمپانیاکان بڵاوکردووەتەوە و بەوهۆیەوە بە هەزاران گەنج کاریان دەستکەوتووە.
هادی ئەمین گوتی: بۆ ئەوەی ڕیکلامەکانمان بەزۆرترین خەڵک بگات، سوودمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیوە و چەند گروپ و پەیجێکی تایبەتمان هەیە.
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ئاوێزە، زۆرترین ڕیکلامی دەرفەتی کار لە ساڵی 2014 بڵاوکراوەتەوە کە 2.955 ڕێکلام بووە، کەمترینیشی لە ساڵی ڕابردوو بووە کە 1.704 ڕیکلام بووە.
هادی ئەمین دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی قەیرانی دارایی، دەرفەتی کار کەمبووەتەوە و ڕێژەی بێکاری زیاد بووە، بۆیە کۆمپانیا و خاوەنکارەکان کەمتر لە جاران ڕیکلام بۆ هەلی کار دەکەن.
گوتیشی: خوازیارانی کار بەڕێژیەک زیاد بوون، جاری وا هەیە ڕێکلامێک بڵاودەکەینەوە زیاتر لە 500 سیڤی ئاراستەی کۆمپانیاکە دەکرێت، ئەمەش وای لە کۆمپانیاکان کردووە لە ڕێگەی زیادکردنی تایبەتمەندیی کرێکارەوە، وەک زانینی چەند زمانێک و بڕوانامە و پێشینە و شارەزایی و چەندین تایبەتمەندیی دیکە، فلتەر بۆ پێشکەشکردنی سیڤی دابنێن.
بەگوتەی هادی ئەمین، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە کۆمپیوتەر و ئەزموونی کار، بووەتە خواستی بازاڕ، بۆیە پێویستە لەسەر ئەو گەنجانەی کە خوازیاری کارن لە کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان، پێشوەختە بەشداریی خولی فێربوونی زمان و کۆمپیوتەر بکەن و بۆ ئەزموونی کاریش ماوەیەک خۆبەخشانە لە کۆمپانیاکان کاربکەن.
عومەر ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری گروپی فاین جۆپ ئین کوردستان لە فەیسبووک، یەکێکە لەو گەنجە خۆبەخشانە کە ماوەی چەند ساڵێکە لەڕێگەی گروپەکەیەوە دەرفەتی کار بۆ گەنجان دەدۆزێتەوە، ئەو دەڵێت: کاتێک خوێندنی زانکۆم تەواو کرد، بینیم گەنجێکی زۆر لە کوردستان وەک من بێکارن و شوێنێکیش نییە بەدوای کاردا بگەڕێن، بۆیە بیرۆکەی دروستکردنی گروپێکم بۆ دۆزینەوەی کار بۆ گەنجان بێ بەرامبەر لادروست بوو، بۆ ئەمەش سوودم لە فەیسبووک وەرگرت.
عومەر ئیسماعیل گوتی: ئێستا گروپێک و چەند پەیجێکم هەیە، بۆ هەر شارێکیش پەیجێکم داناوە، ڕیکلامی هەلی کاری کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان بێ بەرامبەر بڵاودەکەینەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار گەنج بەهۆی ئێمەوە کاریان دەستکەوتووە.
عومەر ئیسماعیل، ئێستا لە کۆمیانیایەکی کۆری کاردەکات، کارەکەشی لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەستکەوتووە، ئەو دەڵێت: کۆمەڵێک کۆمپانیا و ڕێکخراو و ماڵپەر هەن، بەناوی دۆزینەوەی کار بە پارە فۆرم بۆ خەڵک پڕدەکەنەوە و فێڵ لە خەڵک دەکەن، تەنانەت چەند جارێک هەڕەشەیان لێکردووم کە چۆن بەبێ بەرامبەر کار بۆ خەڵک دەدۆزمەوە.
بەپێی ڕووپێویەکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ساڵی 2012 ڕێژەی بێکاری لە کوردستان 7.9% بوو، ساڵی 2013 دابەزی بۆ 6.5%، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و پاشەکشێی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و وەستانی کار لە زۆربەی سێکتەر و پرۆژەکان، ڕێژەی بێکاری لە ساڵی 2015 بۆ 13.53% بەرز بووەوە. بەپێی دوایین ڕووپێویش کە بۆ ئاسایشی خۆراک لە ساڵی 2016 کراوە، ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 14%.
وەزارەتی کار لە ڕێگەی شەش بەڕێوەبەرایەتییەوە ناوی گەنجانی بێکار تۆمار دەکات و ڕاهێنانیان پێدەکات، لە ڕێگەی سەردانی ڕاستەخۆی تیمەکانیان بۆ کۆمپانیا و کارگەکان و شوێنە بازرگانییەکان، هەلی کاریان بۆ دەدۆزنەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەت، ساڵی ڕابردوو 1,996 کەس وەک بێکار خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام تەنیا 211 کەس بەو کارە ڕازی بوون کە بۆیان دۆزراوەتەوە.
نەزمی مووسا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار دەڵێت :بەهۆی قەیرانی داراییەوە، خاوەنکارەکان پارەی کەم دەدەن، بۆیە زۆربەی ئەو بێکارانەی تیمەکانی ئێمە کاریان بۆ دەدۆزنەوە، ڕازی نین بەکارەکە یان دەچنە سەر کار و زوو واز دەهێنن.
بۆ گەشەپێدانی سیستەمی دۆزینەوەی دەرفەتی کار، دوو ساڵ لەمەوبەر ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، ماڵپەرێکی بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ وەزارەتی کار دروستکرد، لەڕێگەی ماڵپەرەکەوە خاوەنکار و کرێکار دەتوانن بەیەک بگەن.
نەزمی مووسا دەڵێت ماڵپەرەکە بە چەند هۆکارێکی هونەری ئێستا کارناکات، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونمان ئەم سیستەمە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار زۆر باش نییە، چونکە ئەوانەی بێکارن زۆر شارەزای ئەم سیستەمە نین.
سەبارەت بەو ماڵپەر و کۆمپانیا و گروپانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرفەتی کار بڵاودەکەنەوە، نەزمی مووسا دەڵێت: کاری زۆربەیان پەیداکردنی پارەیە، نەک دۆزینەوەی کار بۆ بێکاران، چونکە زۆربەی ئەو ڕیکلامانەی بۆ دەرفەتی کار بڵاوی دەکەنەوە بەشێکیان وەهمین و بەشێکی دیکەشیان کاتین.
ئەو دەڵێت: هەندێ کۆمپانیای دۆزینەوەی کار هەن، پێشوەختە لەگەڵ خاوەنکارەکان ڕێکدەکەون، بۆ نموونە بەناوی کردنەوەی خول 100 کەس ناونووس دەکەن و بەپارە خولیان بۆ دەکەنەوە، دواتر تەنیا سێ‌ کەسیان وەردەگرن. یان کۆمپانیا هەیە 10 کرێکاری پێویستە فۆرم بۆ 100 کەس بە پارە پڕدەکەنەوە و کە ناویشی دەردەچێ‌ پارەی لێوەردەگرن.
دامەزراندنەکەش کاتییە. بەپێی گرێبەست لەماوەی سێ مانگی ئەزموونیدا، خاوەنکار بۆی هەیە کرێکارەکە دەربکات، بۆیە هەردوولا فێڵ لە کرێکار دەکەن.[1]
#29-03-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,357
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 29-03-2018
挂钩项目: 2
Publication date: 29-03-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( نالیا ئیبراهیم 29-03-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on29-03-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):29-03-2018
URL
此产品已被浏览2,357
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,729
图片 104,782
书籍 19,310
相关文件 97,587
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!