ئێوارەی 2018-01-09 سێ برای بەرێز کاک برایم، کاک شێروان، کاک ئومێد، بۆ سەردان و هەواڵ پرسی هاتن بۆ لام. باسی زۆرشت کرا لەسەر سیاسەت و وڵاتەکەمان. بەندە باسی هیچ کەس و لایەنێکم بەچاک و خراپە نەکرد. پێم وتن ئەم شێوەو جۆرە خەباتە لە باشوور گەیشتنە بنبەست و گەڕانەوە. بەڵام ڕەنگە قۆناغی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە و زۆر بەڕێوەن، ئەمە کورتەی بابەتەکان بوو، دواتر هەندێک وێنە وێنەگێران و سەیری نەخشەیەکمان کرد. ئەم وێنانە لە هەندێ پەیج کراون بەباس و بابەتی سەیرو ناوی هەندێ کەس و لایەن بەناوی منەوە براون، کە ئەمانە هیچی ڕاست و دروست نین، وەک گەل دەزانێ هەموو شتم ڕوبەروە.
بەندە تا ساڵی 2005 یەکێتی بووم بەڵام بۆ گەل و نیشتانم بوو، ویستگەی دووەم کاک نەوشیروان و زۆری تر داوایان لێکردم، 2009 هاوکاری گۆڕان بم، وتم تا هەڵبژاردن دواتر دەچمەوە ماڵی خۆم، وتیان بەشە و وامان کرد. وێستگەی سێیەم یەکەم کەس بووم وتم ڕیفراندۆم خراپەو ترسناکە، ئەمە کەمین بوو بۆ حزبایەتی و سیاسەت نەبوو، جگە لەپاکی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان هیچی تر لەمن نابینی،
رێزو سڵاو بۆ هەموو کەس و لایەک.
دڵسۆزتان
#فەرهاد سەنگاوی#
#10-01-2018#
#گەرمیان#