图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیاندراو لەسەر بەڕێوەچوونی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندراو لەسەر بەڕێوەچوونی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات...

ڕاگەیاندراو لەسەر بەڕێوەچوونی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات...
پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندیی #حیزبی دێموکڕاتی کوردستان# به بەشداریی سەرجەم ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی ڕێبەری له ڕۆژانی 20 تا 22ی جۆزەردانی 1396ی هەتاوی (10 تا 12ی ژووئەنی 2017ی زایینی) بەڕێوه چوو و پاش سێ ڕۆژ کاری بەردەوام به سەرکەوتوویی کۆتایی به کارەکانی خۆی هێنا.
دوای ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن له بیرەوەریی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و پەسندکردنی دەستووری کاری پلینۆم، بڕگەی یەکەمی کارەکانی پلینۆم که تایبەت بوو به تاوتوێی گرینگترین بابەته سیاسیەکانی ئەم دواییانه و ئێستا دەستی پێ کرد.
له سەرەتای ئه و بەشەدا هاوڕێی تێکۆشەر کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزب ڕاپۆرتێکی سیاسیی پێشکەش کرد که لەودا وێڕای وەبیرهێنانەوەی چوارچێوەی گشتیی ڕوانینیی حیزب بۆ مەسایلی نێودەوڵەتی و ناوچه و پارچەکانی کوردستان، گرینگیی زیاتر بە چەند پرسێکی دیاریکراو درابوو که له ماوەی نێوان دوو پلینۆم و له کاتی گرتنی ئەم کۆبوونەوەیەدا هاتوونه پێش و بۆ سیاسەتسازیی حیزبی دێموکڕات و بارودۆخی خەبات له ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەریی تایبەتیان هەیه. کۆی ئەم ڕاپۆرتەش به ڕا و سەرنجی بەشدارانی پلینۆم دەوڵەمەندتر کرا و وەک ڕوانگەی ڕەسمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەم پرسانه فۆرمووله کرا.
گرینگترین بابەتەکانی نێو ڕاپۆرتەکه و ڕوانگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ئەم بابەتانه به شێوەی خوارەویه:
1/ له پێوەندی لەگەڵ دوایین هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شووڕاکانی ئێراندا، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده ساڵی ڕابردوودا (هەر وەک پێشتریش)، لەگەڵ ئەوەدا که ئەوەی به ناوی هەڵبژاردن له ئێراندا بەڕێوه دەچێ به هیچ پێوەرێک به گونجاو لەگەڵ ستانداردەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکڕاتیک نازانێ، بەڵام نەیویستووه به ڕوانینێکی یەکدەست و پێشتر قالبکراو مامەڵە لەگەڵ هەموو هەڵبژاردنەکان بکا و ئەگەر له بڕگەیەکدا پێی وابووبێ که دەرفەتێک بۆ نیشاندانی قورسایی و داواکانی خەڵکی کوردستان هەیه، به پێویستی زانیوه به کار ببرێ و ڕێژیمی پێ به چالش بکێشرێ. بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجاره به لەبەرچاوگرتنی کارنامەی حەسەن ڕووحانی و باس و خواسەکانی نێو هەڵمەتی هەڵبژاردن، حیزبی ئێمه له و باوەڕەدا بوو که هیچ هۆکارێک بۆ نیشاندانی ڕێگای بەشداری له و هەڵبژاردنەدا به خەڵک له گۆڕێ نیه. هاوکات، بەهۆی زەمینەیەک له کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی که لەنێو هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دروست ببوو و سەرەڕای جیاواز بوونی سروشت و جەزابیەتی هەڵبژاردنی شووڕاکان بۆ خەڵک، حیزبی ئێمه هاوشان لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد.
بەلەبەرچاوگرتنی وەزعیەتی تایبەتیی خەڵک له ئێران که هێندێک کۆت و بەندی ئیجباری به پرۆسەی هەڵبژاردنیان دەبەستێتەوه، هەروەها ئەوه که بایکۆت یارمەتیی به بەزاندنی زۆر له هێڵه سوورەکانی کەمپەینی کاندیداکانی سەرکۆماری کرد و بەپێی ئامارەکانی خودی ڕێژیم ڕێژەی بەشداری نەکردنی خەڵک له کوردستان لەچاو سەرجەم ئێران جێگای سەرنجه و ڕێژەی دەنگه باتڵەکانیش زۆر بوو، ناکرێ بڵێین هەڵوێستی بایکۆت به تەواوی بێ وڵام و بێ بەرهەم بووه. له هەمووی ئەوانەش بۆ ئێمه گرینگتر ئەوەیه که جیا له گۆشەنیگای بارودۆخی خەڵک له ناوخۆ، له و شوێنەدا که هێزەکانی ڕۆژهەڵات زەمینەی یەکدەنگی و هاوخەباتییان لەنێواندا هەیه پێویسته یارمەتی به گەشەکردن و بەرهەمدار کردنی وەها زەمینەیەک بکرێ. بەڵام هەر له و کاتەدا پلینۆم ئیشارەی به کەموکوڕییەکانی هاوهەڵوێستیی هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات چ لەبواری خوێندنەوەی وردتری بارودۆخی ناوخۆی وڵات و چ لەپێوەندی لەگەڵ مێکانیزمی بەدواداچوون و بەکردەیی کردنی ئەم هاوهەڵوێستییەدا کرد و له و باوەڕەدا بوو که له هەلومەرجی ئێستادا کۆدەنگی و یەکڕیزیی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات له ڕیزی ئەولەوییەتەکاندایه و شیاوی ئەوەیه که ئەگەر پێویست بوو حیزبی ئێمه لەپێناویدا هێندێک جار چاوپۆشی له تایبەتمەندیی ڕوانینەکانی خۆیشی بکا، بەڵام هەڵوێستی هاوبەش پێویسته لەسەر ڕوانینی هاوبەش بنیات بنرێ و هەموو لایەنەکان وێڕای دۆزینەوەی مێکانیزمی ڕاستەقینەی کاری هاوبەش، وەکیەک یارمەتی به لێک نزیک بوونەوەی خوێندنەوەکان بکەن.
2/ لەپێوەندی لەگەڵ چڕبوونەوەی فشارەکانی ئیدارەی دۆنالد ترامپ بۆ سەر ئێران که کێشەی قەتەر بەرهەمی ڕاستەوخۆی ئه و ئاقاره تازەیەیه، حیزبی ئێمه هەر چەشنه فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی که ببێته هۆی کورتکردنەوەی دەستی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی له ناوچەدا (شتێک که ڕێژیم هەمیشه وەک باشترین دەستەبەری مانەوەی خۆی و درێژەکێشانی داخران و سەرەڕۆیی بەکاری بردووه)، به شتێکی باش دەزانێ. هەر له و کاتەدا، وێڕای هیوادار بوون بەوه که ئاجێندای نێودەوڵەتی تەنیا له خانەی ئەمنیەتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوه بۆ ئێران و ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی نەڕوانێ و گۆڕینی ڕەفتاری ئه و ڕێژیمە له بەهێزبوونی بزوتنەوەی ئازادیخوازی و بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلانی ئێرانیشدا ببینێ، ئێمه له و باوەڕەداین که بزوتنەوەی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویسته پێش هەموو شتێک خۆی بەهێز و یەکگرتوو بکا و به یەکگرتووییش هەوڵ بدا که سەرنج و ڕوانینی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی وەک فاکتەرێکی گرینگی ئایندەی ئێران و ناوچە ڕابکێشێ.
3/ سەبارەت به هێرشەکانی ڕۆژی 17ی جۆزەردانی تاران بۆ سەر باڵەخانەی مەجلیس و دەوروبەری گۆڕی خومەینی و ئاشکرا بوونی ئەوە که بەشێک له بەڕێوەبەرانی ئه و کردەوه تێرۆریستیانه کوردزمان بوون، حیزبی ئێمه لەگەڵ ئەوەدا که بۆخۆی به دەیان و سەدان جار قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی بووه، بەڵام تێرۆریزم له هەر شکڵ و شوێنێک وەک کارێکی نائینسانی و مەحکووم چاو لێ دەکا. هاوکات ئێمه لەسەر بەرپرسایەتیی خودی ڕێژیم له دروستبوونی زەمینەی بەڕێوەچوونی ئه و هێرشانه پێ دادەگرین. کۆماری ئیسلامی نزیک به دەهە و نیوێکه که هەم به مەبەستی لێدانی حزووری هێزەکانی ئەمریکا له عیراق و دواتریش له چوارچێوەی یاریی گوماناویی خۆی له قەیرانی سوریەدا و هەم وەک کارتێکی دژایەتیی وەدیهاتنی خەونەکانی کورد بەگشتی و ‌ لاوازکردنی بزوتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵگێڕانەوەی لاوانی کورد له هەستی نەتەوایەتی، دەرفەتی هەڵدان و گەشەکردن و چالاکیی تێرۆریستیی گرووپه سەلەفی و تەکفیرییەکانی پێک هێناوه. تەنانەت پاش ئه و ڕاپۆرتەش که سێ ساڵ لەمەوبەر حیزبی ئێمه سەبارەت به چالاکیی ئازادی ئەندامانی داعش لە هێندێک شوێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاومان کردەوه و لەوێدا تەنانەت ناوی یەکێک له ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تاران هاتبوو، چاوپۆشی و ڕێگەپێدانی بەئەنقەستی چالاکیی ئەم گرووپانه هەروا درێژەی هەبووه بەلەبەرچاوگرتنی ئەوه که ناوچەی هەڵدان و چالاکیی ئەم گرووپانە به توندی لەژێر چاوەدێریی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمدا بووه، ناکرێ ئه و دەزگایانه ئاگاداری ئەگەری بەڕێوەچوونی ئه و هێرشانه نەبووبن، ئه و جیا لەوه که کات و ساتی بەڕێوه چوون و شێوازی باسکردن و مامەڵه لەگەڵ ئەم هێرشانه لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوه به گومانەکان زیاد دەکەن.
له کاتێکدا که فشاره نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی له کەنداو له جاران زیاتر چڕبوونەوه و هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئێرانیش بوونه دەرفەتی بەزاندنی کۆمەڵێک هێڵی سوور، ڕێژیم و بەتایبەتی ناوکی سەرەڕۆیی لەم هێرشانه بۆ ئەوه کەڵک وەردەگرێ که هەم بەڕووی جیهانی دەرەوەدا خۆی وەک قوربانیی تێرۆریزم نیشان بدا، هەم کۆنتڕۆڵی قایمتری فەزای سیاسیی ناوخۆی ئێراندا بکا. له هەمووی گرینگتر و هەستیارتر بۆ ئێمه وەک گەلی کورد ئەوەیه که ڕێژیم جیا لەوە که تێدەکۆشێ گرژی و ناتەبایی لەسەر بنەمای مەزهەبی لەنێو خەڵکی کوردستاندا دروست بکا، هەوڵیش دەدا بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی کوردستانیش به تێرۆریست نیشان بدا و له و دەرفەته بۆ ڕووشاندنی ڕوخساری کورد و سەرکوتی زیاتر چالاکانی سیاسی و مەدەنی کەڵک وەردەگرێ. هەمووی ئەمانه وا دەکەن که هێز و بژاردە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان به حیکمەت و یەکگرتوویی و بەرپرسیارییەوه مامەڵه لەگەڵ دۆخەکه بکەن و پیلان و نیازەکانی ڕێژیمیش لەلای بیروڕای گشتیی ئێرانی و نێونەتەوەیی لەقاو بدەن.
4/ لەپێوەندی لەگەڵ ساغبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و زۆربەی هێزە سیاسییەکانی کورد له باشووری کوردستان لەسەر بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی، کۆمیتەی ناوەندی وێڕای دەڕبڕینی خۆشحاڵی و پێشوازی له یەکدەنگی و یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، ئه و پرۆسەیه به بنیاتنراو لەسەر مافی ڕەوای کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و به ئاکامی سروشتیی ڕەوتێکی دوور و درێژ له نەخوێندنەوەی کورد له ئاستی ناوەندیی عیراق و جێبەجێ نەکردنی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتن و هاوبەشی له بەڕێوەبردنی عیراقدا چاو لێ دەکا. حیزبی ئێمه پیرۆزبایی و پشتیوانی له ئیرادەی کورد له باشووری کوردستان دەکا و هیواداری دەردەبڕێ که نەتەوەکەمان له باشووری کوردستان به هەموو ڕێگایەکی پێویست و بەتایبەتی لەرێگای یەکخستنی زیاتری ناوماڵی کورد ڕووبەڕووی چالشەکانی بەرێوه بردنی ڕیفراندۆم و قۆناغەکانی دوای ڕیفراندۆم ببێتەوه.
بڕگەی دووەمی کارەکانی پلینۆم بۆ باسی چالاکتر کردن و ڕێکخستنی زیاتری تێکۆشان و کاروباری حیزب دیاری کرابوو. له و بەشەدا گەڵاڵەیەک که پلانی کار و کۆمەڵێک پرەنسیپ بۆ تێکۆشان و کاروباری لەمەودوای حیزبی تێدا هاتووه، پاش گفتگۆ و تێبینیی بەشدارانی پلینۆم بۆ جێبەجێکردن به پەسند گەیشت.
له بەشێکی دیکەی کارەکانی پلینۆمدا پرسی نێوان دێموکڕاتەکان و پرۆسەی یەکخستنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکڕات هاته بەر باس. له و بەشەدا پاش ڕاپۆرتی دەفتەری سیاسی سەبارەت به ناوەرۆک و ئاکامی دوایین گفتگۆکانی نێوان دوو لایەن، ڕێبەریی حیزب سەرنج و تێبینییەکانی خۆی له و پێوەندییەدا دایەوه دەفتەری سیاسیی حیزب و چوارچێوەی ڕوانینی حیزبی بۆ دیالۆگێکی بەرهەمدار و یەکگرتنەوەیەکی ڕاستەقینه دیاری کرد.
دوایین بەشی کارەکانی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتی بوو له باسکردن له کۆمەڵێک پرسی نێوخۆیی و تەشکیلاتی. له و بەشەشدا پاش گفتگۆیەکی دەوڵەمەند، پلینۆم به بەرپرسیاری و یەکدەنگییەوه ئاکامی پێویست و بڕیاری گونجاوی لەسەر وەرگرتن.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
23 ی جۆزەردانی 1396 (13ی ژووئەنی 2017)
13-06-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,164
HashTag
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 13-06-2017 (7 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 28-06-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-08-2022
URL
此产品已被浏览5,164
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.173 KB 28-06-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!