هەموو پايزێک لە #گوند# ولادێکانی #کوردستان# #گڵەبان# و#سەرسواخ# بۆ سەر خانووەکان دەکرێت ئه و خانوانەی سەريان بە دارەڕێ و قوڕ گيراوە کە لەسەردەمانی زوو زۆرينەی خانوەکانی کوردستان به و شێوەيە دروستکرابوون، بۆ ئەوەی دڵۆپە نەکات لە کاتی باران بارينی ماوەی وەرزی زستان، ئەم پيشەيە بە #هەرەوەزی# لە نێوان خەڵکی #ئاوايی# دەکرا هەر ڕۆژەی ماڵی يەکێک تا خانوەکانی گوند تەواو دەبوون لە سەرسواخ و گڵەبان هەندێ جار سەرسواق-يشی پێدەوترێت، لە هەر ماڵێکيش گڵەبان بکرايە ئه و ماڵە #نيسکێنە#ی دەخستە سەر ئاگر و ژەمی دوای گڵەبان هەمووی ميوانی ئه و خوانە دەبوون کە سەرسواخەکەی لێ دەکرێت.[1]