图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,085
图片 104,939
书籍 19,371
相关文件 97,697
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئایا کاکەییەکان کافرن؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا کاکەییەکان کافرن؟

ئایا کاکەییەکان کافرن؟
نووسینی: مامۆستا فەهمی کاکەیی
ئەگەر لە چوار کاکەیی بپرسیت ئێوە چین؟ چوار وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت. سێ کەسیان دەڵێت ئێمە موسوڵمانین و یەکێکیان دەڵێت ئێمە موسوڵمان نین. ئەو سێ کەسەی کە دەڵێن موسوڵمانین سێ وەڵامی جیاوازت دەدەنێ.
یەکێکیان دەڵێت: موسوڵمانی ڕاستەقینە ئێمەین. ئێمە کاکڵەی گوێزێکین موسوڵمانانی تر توێکڵی گوێزەکەن.
دووەم دەڵێت: یا عەلی، ئێمە پەیڕەوانی ئیمامی عەلین، بۆیە ئێمە لە شیعەوە نزیکین.
سێیەم دەڵێت: نۆژەنکەرەوەی یارسان (کاکەیی) سوڵتان سهاکی بەرزنجییە، ئەویش کوڕی شێخ عیسای بەرزنجییە، ئەمانە سوننە بوون، ئێمە لە سوننەوە نزیکین.
لە هەر گۆشە نیگایەکەوە تەماشای ئەو قسانە بکەین دەبینین هەرکامێکیان لە دیدی تایفەیەکی موسوڵمانەوە بە کافر دادەنرێن. هیچ موسوڵمانێک نییە قبووڵی ئەوە بکات کاکەیی کاکڵە بێت و ئەم توێکڵ. هەرچی سوننەیە شیعەکان بە ڕافزی دادەنێن و بە موسوڵمانیان نازانن، لەولایشەوە شیعەکان هەر خۆیانیان پێ ڕاستە. کەواتە تۆ بڵێیت موسوڵمانم یان نا بە شێوەیەک لە شێوەکان هەر ڕەت دەکرێیتەوە.
بە پێی لێکدانەوەی زمانەوانیی وشەی (کافر) یانی لادەر، ئینکارکەر، بێبەری لە،
بێبڕوا، بێئیمان. لە ئیسلامیشدا پێچەوانەی وشەی موسوڵمانە و بە مانای کەسێک دێت کە باوەڕی بە: یەکتاپەرستی (الله)، پەیامبەریی (محمد) و ڕۆژی زیندووبوونەوە (المعاد) نەبێت. جگە لەمەش کافر جۆری زۆرە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە چاکی نازانم زۆر لەسەری بڕۆم لێرەدا شیکردنەوەی وشەی (کافر) کۆتایی پێ دێنم. بەڵام ئایا کاکەییەکان کافرن؟
بەڵی بەگوێرەی ئەو لێکدانەوەیە بێت هەرچۆنێک تەماشای بکەیت کاکەییەکان لە دیدی گرۆی جودای ئیسلامەوە کافرن، بە تایبەتی موسوڵمانی سوننە. دەنا باوەڕمەندانی ئایینەکانی دیکە وشەی کافر بەکار ناهێنن. ئەی کاکەییەکان خۆیان بە کافر دەزانن؟
بە هیچ شێوەیەک کاکەیی خۆی بە کافر نازانێت، تا ئێوارەیش موسوڵمانێک دوویان بکەویت و بڵێت ئێوە کافرن لە خۆیانی بار ناکەن و دانی پێدا نانێن. کاکەییەکان خۆیان بە باوەڕمەند دەزانن، ئەوان پێیان وایە کەسانی سەر بە گشت ئایینەکانی دیکە، موسوڵمان بن یان باوەڕمەندی ئایینێکی تر بن، ئەوانیش ڕێگای خوداپەرستییان گرتووە و لە دواییدا هەموومان دەگەیەنە هەمان ئامانج. ئەی دەربارەی ئەو سێکوچکانییەی ئیسلام چی؟
کاکەیی باوەڕیان بە یەکتاپەرستی هەیە، واتە تەنێ یەک خودای بێشەریک هەیە و هەر ئەو خوڵقێنەری زەوی و ئاسمانە و هەر بەخۆیشی ژیانبەخشە. کاکەییەکان باوەڕیان بەوە هەیە کە (محمد) پەیامبەری خودایە و بۆ موسوڵمانەکان نێردراوە، هەروەها باوەڕیان بە دوواڕۆژیش هەیە، دیسانەوەش بە بەهەشت و دۆزەخ. کەواتە کێشەکە لە کوێیە؟ کێشەکە لەوەیە کە ئایین و باوەڕە جوداکان لێکدانەوەی جودایان هەیە بۆ ئەم مەسەلانە، هەرچی کاکەییە هیچ لێکدانەوەیەکی پێ هەڵە نییە، بەڵام لێکدانەوەی کاکەییەکان بۆ ئەو سێکوچکانییە و بۆ بەهەشت و دۆزەخ لە لای موسوڵمانەکان پەسەند نییە، نەک هەر ئەوەی ئەمان بەڵکوو لێکدانەوەی ئایینەکانی دیکەیش بە ئایینی مەسیحی و جوولەکەشەوە پەسەند نیین، چ جای ئێزیدی و هیندوئیزم و بودائیزم و سیخیزم و تەنانەت ئەو تایفانەی بەسەر ئیسلامیشەوە دەژمێردرێن وەک: عەلەوی و بەکتاشی و شەبەک و درووز و گشت ڕێبازە سۆفییەکان و هی دیکەیش.
گەلۆ ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە بەرەو کوێ دەچێت؟ بەش بە حالی خۆم لە هەموو ژیانمدا هێندەی ئەم سێ چوار ساڵەی دوایی گوێم لە مەلا و گوتاربێژان نەگرتووە، گوتاری هەندێک لەو مامۆستا بەڕێزانە سوودبەخش بوون، لێ هی ئەوانی دیکە (کە زۆربەن) چ شتێکی باشیان لێوە فێر نەبووم و بگرە هێندە خراپ بوون تا ئەو ڕادەیەی ببنە هەڕەشە بەرامبەر گیانی پێکەوە ژیان و شێرازەی کۆمەڵگا و تا ڕادەیەکیش ئاسایشی نەتەوەیی.
ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا دەژین ئەو خاڵانەی کۆمان دەکاتەوە زۆر زیاتر و گرنگترن لە تەنیا خاڵێک کە جیاوازیی دەخاتە نێوانمانە. ئێمە هەموومان کوردین، بەر لە چواردە سەدەیش هەر کورد بووین، زمانمان یەکە، مێژوومان یەکە، جوگرافیا کۆمان دەکاتەوە، هەمان فەرهەنگمان هەیە، سەر بە هەمان خێڵ و عەشێرەتی کوردین (من خۆم زەنگەنەم)، بۆچی دەبێت ئایین کە بنەمایەکی وابەستەگیی نەتەوەیی نییە لێکمان جودا بکاتەوە؟
دووپاتی دەکەمەوە، کاکەیی بە پێی تێگەیشتنی خۆیان (ئەمەیان گرنگە) بە هیچ شێوەیەک کافر نین، خەڵکی تر چۆن باسیان دەکات هێندە گرنگ نییە بە لایانەوە. ئەوانە با ئاگایان لە باوەڕی خۆیان بێت، کێ دەڵێت ئەوانە موسوڵمانی ڕاستەقینەن؟ خۆ کەس کەس ناناسێت و کەسیش ناچێتە گۆڕی کەسێکی دیکەوە.
بە شیعرێکی پەروینی ئیعتیسامی کۆتایی پێ دينم:
واعظی پرسید از فرزند خویش
هیچ می دانی مسلمانی به چیست؟
صدق و بی آزاری و خدمت به خلق
هم عبادت، هم کلید زندگیست
گفت زین معیار اندر شهرما
یک مسلمان هست آن هم ارمنیست!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览12,291
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 3
小组: 文章
城市: Kerkuk
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( سەریاس ئەحمەد 28-12-2015
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):28-12-2015
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览12,291
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.157 KB 28-12-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,085
图片 104,939
书籍 19,371
相关文件 97,697
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!