ناو: سیامەند
نازناو: شاسواری
ساڵی 1957 لە شاری سەقز لە دایک بووە.
1980 بەرپرسی چاپکردنی گۆڤاری (کۆمەڵە) ی ئۆرگانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێک لە نووسەرانی گۆڤارەکە دەبێت.
2009 سێ ڕۆمانی فارسی لە بەرهەمی بوزورگی عەلەوی، شکوهی میرزادەگی و مەنسووری هومافەڕ، سێ نووسەری ئێرانی وەک و تەواوکەری یەکدی و بەناوی (سیانەی جەگەن) بڵاو دەکاتەوە.
2012 وەرگێڕانی ڕۆمانی 10بەرگی کەلدەر، لەگەڵ فەرهەنگۆکی تایبەت، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بە 11پەرتووک چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
2012 دوو پەرتووکی شاعیر شێرکۆ بێکەس بە ناوی ئێستا کچیک نیشتمانمە و ڕەنگدان لەسەر داوای خودی شاعیر دەکات بە فارسی و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
2013 سێ پەرتووکی تری شاعیر شێرکۆ بێکەس بە ناوی ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە و کورسی و ملوانکە دەکات بە فارسی، کە دوانیان لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە، و سێیەمی ناوەندی گەلاوێژ دەیگرێتە ئەستۆ.
2014 ڕۆمانی سوور و ڕەش نووسینی ستنداڵ لە ئینگلیزیەوە دەکات بە کوردی، وە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
2014 دەست دەکات بە وەرگێڕانی گەورترین ڕۆمانی جیهان بە ناوی گەڕان بۆ کاتی لە دەستچوو، نووسینی مارسێڵ پۆست. تا مانگی 10ی 2014 بەرگی یەکەم و دووەم تەواو دەکات. بەناوی ڕێگەی بەرەو سوان 729لاپەڕە و لە سێبەری کچانی نەوڕەس دا 883لاپەڕە...
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/syamand.shaswari=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سیامەند شاسواری=KTML_Link_Facebook_End=