ئەمڕۆ لە منە بەیانی لە تۆیە.
ئەمڕۆ لە منە و سبەینێ لە تۆ.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەموو کەس بەپێی ئەو تەمەنەی دەیگوزەرێنێت، تووشی خۆشی و ناخۆشی دەبێت، کەسی لێ بێبەری نابێت، واتە: ئەمڕۆ کەسێک ماتەمێکی هەیە، دەبێت هەموان بەدەمییەوە بن، چونکە سبەینێ کەسانی تریش هەمان دۆخیان بۆ درووستدەبێت. [1]