图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,635
图片 105,235
书籍 19,488
相关文件 97,516
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان
小组: 缔约方组织 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان

پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان"

"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" لە ڕێکەوتی 06-07-2009 لەسەر دەستی ڕۆشنبیر و سیاسەتوانی گەنجی ڕۆژهەڵات: عەلی زیرەک دامەزرا. لە یەکەم ڕۆژانی دامەزرانی ئەم پارتەدا سەرەتا سێ کەس بوون بە ناوەکانی: سمایل ڕەسوڵی و نەجمەدین ڕەسوڵی و عەلی زیرەک
کە پاشان چەند کەسێکی دیکەش وەک : محمد بیگلەری و محمد خزری هاتنە ڕیزەکانی ئەم پارتەوە.
لە پاش ماوەیەک حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کە زۆرینەی سەرکردایەتی ئەم پارتە لە ئەندامانی ئەو بوون و کادر و هەڵسووڕاوی چالاک بوون، بە هاوکاری محمد بیکلەری سکاڵای لەسەر سەرکردایەتی تۆمار کرد و کەوتنە دژایەتی قووڵی "پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" و لە لای "یەکێتی نیشتمانی کوردستان" لە سلێمانی سکاڵای ژێربەژێریان تۆمار کرد بۆ لێکترازاندنی پارتەکە. بەڵام دوای 8 مانگ لە تێپەڕاندنی سکاڵاکە، لە لایەن دادگای سلێمانی یەوە حوکمی ئیفراج واتە بێتاوانی بۆ سەرکردایەتی دەرچوو و لەو ڕێکەتەوە بە جدی کەوتنەخۆیانەوە کە پارتەکە پێش بخەن.
لەگەڵ دوو پارتی دیکەی ئەو کاتەدا: کۆمەڵەی سۆسیالدێمۆکرات و پارتی سەربەستی کوردستان چووە ڕیزەکانی: "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان" و دواتر "هاوپەیمانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران".
پاش ماوەیەک بەوەوە نەوەستا و چووە ناو هاوپەیمانییەکی تازەترەوە کە بە پێشنیاری سەرۆکی "پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" عەلی زیرەک، پێکهات. ئەویش هاوپەیمانیی ستراتێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، کە لەویشدا لەگەڵ "یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان" و "پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان" بووە هاوپەیمان.
لە ماوەی ساڵەکانی 2009 بۆ 2011 دا پێشکەوتنی بەرچاوی بینی و لە کۆتاییەکانی 2011 دا کەوتە بەر پەلاماری خائینانەی هێندێک کەسی ناوخۆیی و دەرەکی کە لەناوخۆدا کاریان لەسەر ئەوە کردبوو، هێندێک کەسی بێ کەرامەت و بێ پڕەنسیپ بکەنەداردەستی خۆیان و پارتەکە بەرەو لێکترازان ببەن.
بە نهێنی کاریانبۆ ئەوە کرد کە ئەم پارتە بە باڵای لایەنێکدا بتوێننەوە کە پاش مانگێک لە نزیکایەتیکردن، سەرکردایەتیی پارت بەوەی زانی و پیلانەکەی پووچەڵ کردەوە و دوابەدوای ئەویش لە پیلانێکی هاوشێوە خۆی دەرباز کرد.
لە 17-12-2012 دا دیسانەوە کۆمیتەیەکی ساخکەرەوە دروست بوو، کە لە هەولێر دەستی بە کاروچالاکییەکانی خۆی کرد و بە هۆی ئاژاوەگێڕیی هێندێک مۆرەی سووتاوی دەستی لایەنەکانی ناو حیزبەکانی دیکەوە،کاروبارەکانی پارتەکە باش بەڕێوە نەچوو.
بەڵام بە دیرایەت و ژیریی سەرکردایەتیی نوێ و لابردنی هێندێک مۆرەی ناحەزی ناو پارتەکە، ئێستا خەریکە دۆخەکەی ئاسایی دەکاتەوە و ڕێکخستنەکانی خۆی پەرە پێدەدات و لەونەخۆشینانەی ڕابردوو دەرباز دەبێت.
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان لە بنەڕەتدا 4 کۆنفرانسی گرتووە کە لەئێستادا سەرکردایەتیی پارتەکە لە دەستی دامەزرێنەری پارتەکە واتە: هاوڕێ عەلی زیرەک دایە و گەنجانی کارامەی باشی ڕۆژهەڵاتیش لەریزەکانی پارتەکەدا خەریکی ڕێکخستن و چالاکین.
لەداویین هەڵوێستی خۆیدا "پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" ڕایگەیاندووە کە چیتر دۆخی سیاسیی ئێستا و مەرجەکانی قبووڵ ناکات و باشووری کوردستان چۆڵ دەکات و دەست دەکاتەوە بە خەباتی سیاسی و سەربازیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمەش دەقی دوایین ڕاگەیاندنی پارتەکەیە کە پاش هەڵسەنگاندن دیسان خەباتی چەکداریی وەک یەکێک لە باشترین ئەگەرەکانی بەردەمی خۆی دەستنیشانکردوو
................................................................................
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" درێژەدەری ئامانجەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
"ناوەندی ڕاگەیاندن"
لە پاش هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلی کورد لە چاخی تازەی خەباتی خۆیدا کە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پاشایەتی دەستی پێکرد، ئیتر شۆڕش بوو بە بەشێک لە ژیانی میللەتی کورد.
پێشتر ئەم دۆخە بە پڕۆسە نەکرابوو.
پێشتر ئێمە خاوەنی ئەو هۆشیارییە مەزنە نەبووین کە باس لە مافەکانی خۆمان وەک نەتەوەیەکی زیانلێکەتوو بکەین.
نەتەوەیەک کە ساڵانێکە بە کۆیلەی ئیمپراتوورییەتێکی بێ بەزەیی کراوە و دەیەوێ‌ ئازادی و مافەکانی بەدەست بێنێ‌. بەڵام بە هاتنی شەپۆلەکانی مۆدێرنیتە بۆ خۆرهەڵات و هاتنە بەر باسی چەمکەکانی ئازادی و ڕیفۆرم لە دەسەڵاتی ڕەهادا کە دەسەڵاتی مرجداری هێنایە بەرباس و مەشروتەخوازی بوە شۆڕشێک لە ناو نەتەوە لەخەوڕابوەکان و زیندووبوونەوەی نەتەوایەتیی گەلانی بندەستی لێکەوتەوە، گەلی کوردیش هێدی هێدی دەستی بە جموجۆڵی ڕێکخراو کرد.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆڕشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و شەهید سمکۆی شکاک بوونە هۆی ڕاچڵەکینی کورد لەو پارچەیە. ئەوە بوو کە دوای ماوەیەکی کورت کۆماری کوردستان وەک نموونەی نەتەوایەتیی گەلێکی کۆیلە لە ڕۆژهەڵات لەدایک بوو.بەڵام بە دەیان هۆکاری جۆربەجۆر دامرکایەوە و تا ئێستاش ئاواتی دووبارەبوونەوەی کۆمار بۆ ڕۆژهەڵاتییەکان بوەتە ئاواتێکی مەزن.
حاشاهەڵنەگرە، شۆڕشەکانی کورد لە دوو سەدەی ڕابردوودا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر بە بەردەوامی هەستاون و دامرکاونەتەوە، یان بەرەو لاوازی ڕۆیشتوون، یان لە جێگەی خۆیاندا ماونەتەوەو پێشکەوتنێکی بەرچاویان بە خۆیانەوە نەبینیوە، هۆکاری جۆربەجۆری هەیە و بەشی سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خەباتی ئەم پارچەیە پچڕپچڕ و بڕگەبڕگە بووە.
قارەمانێتی و ئەفسانەی گەورەی خولقاندوە بەڵام بەس نەبوە بۆ ئەوەی گەلی کورد بە مافەکانی بگات.
ئەم هەڵچوون و داچوونانەیش کە لە ڕابردودا ئەنجام دران بەس نەبوون بۆ ئەوەی بە مافەکانی خۆمان بگەین. کۆمەڵە پرسیارێ لە زەینی هۆشیاری نەوەی تازەدا دروست دەکەن.
ئەوان دەڵێن: هۆکاری چییە کە ئێمەش وەک نەتەوەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوین سەربەست نەبووین؟ هۆکاری چییە ئێمە نەمانتوانیوە بەو هەموو بەرخودان و فیداکاری و خوێندانەوە بە ئامانجەکانمان بگەین و لە هەمانکاتیشدا لە زۆر بواردا پاشەکشەمان کردوە؟
نەوەی تازەی خەباتی کورد ئەوڕۆ لەسەر بنەمای : بەجێهێشتنی ڕابردوو و باوەڕ بەخۆبوون و پێشنیارکردنی ڕێگاچارەیەکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەبات و پێشگرتن بە خەساری زیاتر دێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکانی ئەم گۆڕەپانە ئاڵۆزەوە.
ئامانجی خەباتی ئەم نەوە نوێیە، وەئاگاهێنانەوەی تاک بە تاکی کورد و ناساندنی مافەکانی بە خۆی و نەوەستان تا گەیشتن بە قۆناغی هۆشیاریی بە ئامانج گەیشتووی خاوەن پڕۆژەی بەردەوامە. ئەمەش تەنیا بە دامەزراندنی سیستەمێکی تەندروستی هەنگاو بە هەنگاو مسۆگەر دەبێت.
بنەمای لیبرالیزمی ئێمە لەسەر چاککردنەوەو داڕشتنەوەی سەردەمیانەی پێکهاتە و بەرنامەی سیاسیی کورد بۆ هەزارەی نوێ‌ وەستاوە.
ئەم بەرنامەیە دەتوانێ دەسەڵاتی نەتەوەی باڵادەست لاواز بکات و هەژمونی ئەو لە دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کورد دا کەم بکاتەوە و هۆشیاریی میللی بکات بە پڕۆسەیەکی بەردەوام تا ئامانجە نەتەوەییەکانی کورد لەم پارچەیەی کوردستان وەدی دێن.
بۆ ئەم مەبەستەش هەموو شێوازەکانی خەبات کە دەسەڵاتی دوژمنانی ئازادیی کورد و سەربەستیی کوردستان لاواز دەکەن، بە گونجاو دەزانێ و پێی وایە خەباتی چەکداری دژی داگیرکاری پانفارسی پیتێندراو بە ئایین، شێوازێکی گەنجاوە بۆ خەبات لە سەردەمی ئێستادا. چونکا کورد هەر کاتێک ویستوویەتی چەک دابنێ ئەوا هەرەسی هێناوە بەڵام هەر کاتێک چەک بەدەست چوەتە ناو بازنەی ململانێ ناوچەییەکانەوە سەرکەوتنی هەبووە و لە هەر شوێنێکی کوردستان ئەگەر سەرکەوتنێک هەبووە بەرهەمی خوێندان و قارەمانێتیی ڕۆڵەی کورد بووە.
هەر بۆیەش، ئێمەی لیبراڵی کورد کامە پڕەنسیپ دەبێ‌ ببن بە یاسا نەتەوەیییەکانی ئێمە(لە نێو خۆماندا) کە بە بێ‌ دەوڵەتیش و لە ژێر باری ستەمکاریی بێگانەدا بتوانین‌، ڕۆحی نەتەوەیی کورد بە کردەوە زیندوو ڕابگرین و گیانی مافخوازی و ئازادیخوازانەی ئێمە بەو پڕنسیپە باشتر و بەهێزتر ببێ، پێشوازی لێدەکەین.
لە ئێستاشدا بۆ ساخکردنەوەی ڕۆحی پارچە پارچەکراوی کورد لەم بەشەی کوردستان، کە بە هۆی لەخۆبێگانەبوون و سیاسەتی دوژمنکارانەی نەتەوە باڵادەستەکانەوە و تێنەگەیشتنی ئێمە لەو خەسارە گەورەیەی لێمان کەوتووە، بەشێکی زۆری ناوچە گرنگ و ستراتێژیکەکانمان خەریکن تێکەڵ بە مێژووی ونکراوی کورد و ئاسەواری بەجێماوی نەتەوەکەمان دەبن، پێویستە خەباتی چەکدارانەو خەباتی مەدەنی – سیاسیی بە ڕێکخستن کراو لە ڕۆژهەڵاتدا ببێتەوە بە ڕۆژەڤ. ئەمەش قازانجی بۆ خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبێت.
لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین پێش بە هەژموونی کۆماری ئیسلامی بگرین کە دەست لە کاروباری پارچەکانی دیکەی کوردستان وەرنەدات، دەبێ لە خاکی ئێران و لە تاراندا پێشی پێ بگرین. ئەمەش وا دەکات پشتگیری دەرەکی و ناوخۆیی بۆ خەباتە ڕەواکەمان بەدەست بێنین.
کۆمەڵگای کوردستان لە مێژە لە ڕۆژهەڵاتدا هەنگاوی بەرەو مۆدێرنیتە هەڵگرتووە، کەچی بە هۆی پێشێلکاریی مافەکانیەوە بە دەستی حکوومەتەکانی پاشایەتی و ئیسلامی، نەیتوانیوە ڕێکخراوی گەورەی مەدەنیی بەرهەڵستکاری دەسەڵات بۆ سنووردانان بەرانبەر بەحکوومەت دروست بکا کە دەربڕی ویست و خواستە مەدەنییەکانی میللەتی کورد بن.
بەڵام ئەگەر بە شێوازێکی جیاواز لە ڕابردوو عەمەڵ بکەین، کوردستان پتانسییەل و توانای ئەوەی تێدایە، زۆر خێرا و لە سەر بنەمای نافەرمانیی مەدەنی، دەسەڵاتی زاڵ ملکەچی بریارەکانی خۆی بکا. گرفتی ئەوان لەوەدابووە، سەرکردایەتییەکی نەتەوەیی نەبووە، کە بتوانێ‌ ئەو ڕێکخستنانە لە قازانجی میللەتدا ڕێبەری بکا و لە ڕابردووشدا ئەمەمان بینی کە بەحیزبیکردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد بوە هۆکاری داڕمانی ورەی خەڵکی کوردستان و دیسانەوە ناوچە ئازادکراوەکانمان کەوتنەوە ژێڕ دەستی داگیرکاری مێژوویی وڵاتەکەمان.
ئەرکی لیبراڵی کورد ئەوەیە، هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوان خۆی و ڕێکخستنە خۆڕسکە جەماوەرییەکان، بە ڕوونی وەک گەڵاڵەیەکی نوێ‌ و ئیرادەیەکی نوێ بخاتە بەرباس و لە کراداریشدا پەیڕەویان بکات و ببێتە پاڵپشت و سەنگەری خەباتی جەماوەریی کورد لە کوردستان. تا ئەم نەتەوە بندەستە هەموو مافەکانی خۆی وەدەست دێنێ.
ئەم ئیرادە نوێیەی ئێمە باسی دەکەین، ئیرادەی نەتەوەیی گەلێکی بندەستکراوە کە لەژێر فشاری هێزە داگیرکارەکاندا چۆکی دانەداوە.
رۆحی نەتەوەیی کاتێک دروست دەبێت کە ئیرادەی نەتەوەیی شکڵ بگرێت و ئیرادەی نەتەوەییش واتە خواستی بەدەستهێنانی ئازادی و ڕزگاربوون لە داوی بندەستی.
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" وەک نەوەی دوایینی خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە پاش دەسپێکی شەپۆلەکانی جیهانگیری و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان، لەدایک بووە و ماوەی 6 ساڵە لە گۆڕەپانی ململانێی دژی کۆماری ئیسلامیدا کار بۆ پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەکات، داواکارە کە کچان و کوڕانی کورد بە بەرپرسیارێتیی تازەوە دەست بدەنە چەک و تا دوایین دڵۆپی خوێنیان و تا گەیشتن بە ئازادیی ئێجگاری لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بن. شاخ تاکە پالپشتی کوردە و خەباتی شاخ پاڵپشتی ئازادییەکانی ئێمە و هۆکاری بە ئاکام گەیشتنی داواکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتە پارچە پارچەکراوەکەمانە.

بژی کورد و کوردستان
بژی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد
بژی تەبایی و بەرپرسیارێتی نەتەوەیی
سڵاو لە شەهیدان و سەرکردەکانی مێژوومان کە بە خوێنی خۆیان فێری شۆڕش و بەرخودانیان کردین.
سڵاو لە خۆڕاگریی ڕۆڵە قارەمانەکانی کورد لە سەنگەرەکانی بەرخودانی باشوور و ڕۆژئاوا

کۆمیسیۆنی کاروباری پێشمەرگەی
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان"
سەرەتای فێوریەی 2015
ناوەڕاستی ڕێبەندانی 2714 ی کوردی
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,718
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 2
日期与活动
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 10-10-2011
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-08-2020
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览9,718
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.245 KB 26-08-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.120 KB 10-10-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,635
图片 105,235
书籍 19,488
相关文件 97,516
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!