- فڕانسوا نۆرمانی مێژوونووس، یەکەم کەس بوو کە بۆ نووسینی مێژووی مادەکان سوودی لە تەختە گڵە بزمارییەکان وەرگرت.
- لەم ساڵەدا تورکەکان، ئەوەندەیان باج لە کوردستاندا کۆکردووەتەوە: ئەرزەڕۆم - 1.697.000 پێسە، وان - 2.291.169، مووش - 921.124، چڵدیر - 870.000، بایەزید - 676.250، ئەرزنجان - 848.750 و قارس - نەزانراوە، کۆی هەمووی دەکاتە 7.304.292 ملیۆن پێسە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان فەقێ عەبدولڕەحمان فەقێ هۆمەری جوانڕۆیی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەحمەد مەلا کەریمی بێستانە، نازنێوی شەفیق بووە.
- لەدایکبوونی حاجی نیعمەتوڵڵا لە جەیحون ئابادی نزیک شاری دینەوەر. نێوبراو هونەرکارێکی موزیکژەن بوو.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表