- فردریک میوللەری نەمسایی، لە ڤێننا فەرهەنگێکی کوردی و سریانیی بڵاوکردەوە.
- شێفل ئەڵمانی، کە زانایەکی ئێتنۆلۆگ بوو باسێکی لەسەر کوردستان لە بارەی ئێتنۆگرافییەوە بڵاوکردەوە.
- گەشتی ستریکەر، بۆ کوردستان.
- هێرشی هۆزی ملان بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم پاشا، بۆسەر هۆزی شەممەری عارەب و بەسەریاندا سەرکەوتن و خۆیان لە سەرانەی شەممەرییەکان ڕزگار کرد.
- کۆچی دوایی هونەرکاری موزیکژەن سەی براکە لە ناوچەی گۆران.
- لەدایکبوونی جەمیل سدقی زەهاوی، نێوبراو هۆزانەوانێکی کوردی عارەب زمانە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان سەید ئەحمەدی نەقیب.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表