图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,660
图片 106,369
书籍 19,233
相关文件 96,828
Video 1,376
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn1
WhatsApp0
Viber0
SMS1
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
9 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe5
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ

عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
عیزەدین کوڕی مەلا مستەفای سەفوەت کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژەیە، ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە، سێیەم منداڵی باوک و چوارەم منداڵی دایکیەتی. کاتێک دایکی لە مێردی یەکەم جیا بووەتەوە، لەگەڵ مەلا مستەفای سەفوەتدا خێزانی پێک هێناوەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4083/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4083/0009.JPG=KTML_Photo_End=
عیزەدین لەناو بنەماڵەیەکی خوێندەواردا ژیاوە؛ حاجی مەلا ڕەسووڵ کە دەکاتە باپیری یەکێک بووە لە زانا ئایینیەکانی سەردەمی حکومەتی خوارووی کوردستان و لەلایەن مەلیک و کاربەدەستانەوە گوێی لێ گیراوە.
حاجی مەلا ڕەسووڵ 5 کوڕی هەبووە، کە سەرجەمیان خوێندەوار و مامۆستای ئایینی بوون، مەلا مستەفا کە باوکی دکتور عیزەدینە بە کاری مەلایەتییەوە لە شاری سلێمانی ژیانی گوزەراندووە، ژیانێکی مامناوەندی بەڕێ کردووە و بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و بەتایبەت تەسەوف بووە.
عیزەدین لە لای باوکی لە مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە خوێندویەتی، پاشان ساڵی 1939 وەک گوێگر لە قوتابخانەی غازی وەرگیراوە، پاش نیوەی ساڵ بەهۆی ئەوەی کە خوێندکارێکی وریابووە، کراوە بە خوێندکار و سەری ساڵیش بە یەکەم دەرچووە.
چووەتە ناوەندی و لە سێی ناوەندی تاقیکردنەوەی بەکەلۆریی ئەنجام داوە و سەرکەوتوو بووە، مستەفای سەفوەت پێی وتووە: بۆ درێژەدان بە خوێندن بچۆ بۆ بەغدا و لە کۆلێژی شەریعە بخوێنە، هەم خوێندنێکی ئەکادیمیە، هەم مەلایەتییەکەشت دەمێنێتەوە.
دوای چوونی بۆ بەغدا، بووەتە خوێندکاری کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی بە کاری سیاسییەوە، ساڵی یەکەمی شەریعەی پێتەواو نەکراوە و دەرکراوە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ساڵی دواتر چووەتە پۆلی چوارەمی بەشی زانستیی تەواوکردووە، لەو دەمەدا بەشی ئەدەبی لە شاری سلێمانی نەبووە، ساڵی دواتر کراوەتەوە، یەکێک لە مامۆستاکانی بە ناوی مووسا داوای لێ کردووە بچێتە بەشی ئەدەبی لە پۆلی پێنجەم لە خوێندنی شەوانە، پاش تەواوکردنی پۆلی پێنجەم، چووەتە بەغدا.
ساڵی 1951 لە خانەی ماڵی مامۆستایان وەرگیراوە، ساڵی 1952 بەشداری ڕاپەڕینی ئەو ساڵە بووە لە شاری بەغدا، بریندار بووە و دواتر لە کۆلێژ دەرکراوە لەبەر بەشداریی کردنی لە ڕاپەڕینەکەدا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لە بەڕێوەبەرایەتی مەلاریا بە ناونیشانی کرێکار دامەزرێندراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4083/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4083/0001.JPG=KTML_Photo_End=
دواتر لە ڕێی چەند کەسێکەوە باوکی کردوویەتی بە مامۆستای سەرەتایی لە #قەڵادزێ#، بەڵام لەوێش بەهۆی کاری سیاسییەوە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، دواتر بۆ قەمچووغە، لەوێش بە کاری سیاسییەوە خەریک بووە، دووبارە گێڕاویانەتەوە بۆ سلێمانی.
بەڵام لەبەر خراپی موتەسەریفی سلێمانی عیزەدین هەڵهاتووە بۆ شام و ئێراقی بەجێهێشتووە، دووبارە لە کۆلێژی ئاداب لە شام درێژەی بە خوێندن داوە و پۆلی 2-3ی بەشی عەرەبیی ئادابی تەواوکردووە، هەتا شۆڕشی 14 تەمووزی 1958 گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و لە قۆناغی سێیەمی خانەی مامۆستایان دانراوە. پاشان تەواوی کردووە و هەر لە بەغدا لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی کە یەکەم ساڵ بووە پێک هێنراوە دامەزرێنراوە.
لەوسەردەمەدا عەبدولکەریم قاسم کەوتە ناردنی خوێندکار بۆ سۆڤیەت لەسەر ئەرکی دەوڵەت. عیزەدین مستەفا ڕەسووڵیش یەکێکبووە لەو خوێندکارانەی چووەتە سۆڤیەت.
دوای تەواوکردنی زمان، لەگەڵ کەمال مەزهەر و نەسرین فەخریدا چووەتە باکۆ، 24/6/1963 پلەی دکتورای وەرگرتووە و پاشان بە داوای حیزبی شیوعیی ئێراق چووەتە سۆفیای پایتەختی بولگاریا بۆ سەرپەرشتیی ڕادیۆی نهێنیی دەنگی گەلی ئێراق.
ساڵی 1965 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و چووەتە شاخ و بووە بە پێشمەرگەی حیزبی شیوعیی ئێراق، بەڵام دوای ساڵێک مانەوە لە بارەگای بارزانی، 26/12/1966 بە هەوڵێکی مەلا مستەفای بارزانی بووەتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و لە بەشی کوردی دامەزرێنراوە.
ساڵی 1979 چووەتەوە بۆ مۆسکۆ، درێژە بە خوێندن داوە و پلەی دکتۆرای و پڕۆفیسۆری وەرگرتووە.
لە ساڵی 1992 بووە ئەندام لە یەکەم خولی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان لەسەر لیستی ی. ن. ک بەڵام وەک کەسێکی بێلایەن.
عیزەدین مستەفا یەکێکە لە دامەزرێنەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد، یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی بە قەڵەمی عیزەدین نووسراوە. دەستەی دامەزرێن 11 کەس بوون. ساڵی 1969 مۆڵەتیان وەرگرتووە و جەمال بابان کراوە بە سەرۆکی دەستەی دامەزرێن. بەڵام دوای گەڕانەوەی نووسەرانی شاخ پاش بەیاننامەی 11ی ئازار، ئەم دەستەیە هەڵوەشێندراوەتەوە و لە بەغدا هەڵبژاردن کراوە، د. عیزەدین بە کۆی 63 دەنگ بووەتە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
ساڵی 1974دا لە #هەولێر# کۆنگرە گیراوە، لەم کۆنگرەیەدا سەیدا ساڵح یوسفی بووەتە سەرۆک و د. عیزەدین جێگری بووە. دواتریش درێژەی بە کاری ڕۆشنبیریی خۆی داوە لەناو ئەم ڕێکخراوەیەدا. دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئازادانەتر کاری کردووە.
د. عیزەدین ڕۆڵێکی گرنگی لە یەکێتیی نووسەراندا گێڕاوە، چ لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا و چ لە چالاکییەکاندا، بەتایبەت دەرکردنی گۆڤاری یەکێتیی نووسەران.
86 بەرهەمی ناوازەی سەرەتای نووسینی لە ڕۆژنامەی دیوارەوە دەست پێ کردووە، کاتێ خوێندکاربووە لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵییە دوای ئەمە کەوتووەتە نووسینی هەندێک بابەتی سیاسیی ڕۆژانە، دواتر کە لە خانەی بەرزی مامۆستایان وەرگیراوە، یەکسەر بووەتە ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ئەهالی پاش داخستنی گۆڤارەکەش گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و ڕۆژنامەی ژین بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
دکتۆر عیزەدین مستەفا لە ساڵی 2009 خەڵاتی بلەی بۆ کەسایەتیی ساڵ لە بواری ئەدەبدا وەر گرتووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览101,741
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردی
相关文件: 36
挂钩项目: 66
传记
刊物
图书馆
图像和说明
库尔德文件
文章
日期与活动
6. 1934
7. 1963
8. 1966
9. 1977
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1934
Date of Death: 03-10-2019 (85 年份的)
Cause of death: No specified T4 625
Education level: No specified T4 556
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: 苏莱曼尼亚
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 语言
人键: 学术
人键: 作家
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 01-04-2010
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-10-2023
URL
此产品已被浏览101,741
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.268 KB 13-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.131 KB 01-04-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,660
图片 106,369
书籍 19,233
相关文件 96,828
Video 1,376
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!