图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,286
图片 105,181
书籍 19,474
相关文件 97,354
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ساڵح محەمەد ئەمین - ساڵح قازانی
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي3
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch2
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵح محەمەد ئەمین

ساڵح محەمەد ئەمین
نووسەری بە هەڵوێست و نیشتمانپەروەر مامۆستا (ساڵح محەمەد ئەمین) ، کە هەندێک لە هاوڕێکانی بە ساڵح قازانی ناویان دەبرد، ساڵی 1943 لەدایک بووە و ڕۆژی 16-04-2013 لە #سلێمانی# لە پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد و سوێی نا بەدڵی هاوڕێ و دۆستە نزیکەکانیدا. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی 1965 بەشی بیرکاری لە ئامۆژگەی مامۆستایانی باڵای زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لەو ساڵەوە لە زۆربەی شار وشارۆچکەکانی کوردستان، مامۆستای بیرکاری بووە لە قوتابخانە ناوەندییەکاندا، چەند جارێکیش لەبەر هەڵوێستی سیاسی دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێراق. هەتا ساڵی 1996 مامۆستا بووە و پاش ڕاپەڕین بووەتە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی بیرکاری، لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەرلەوەی ساڵێک لە سەرپەرشتیارییەکەی بەرێتەسەر و ماوەی تاقیکردنەوەکەی تەواوبکات، کۆتایی هەمان ساڵ ئاوارەی هەندەران بووە و لە هۆڵەندا گیرساوەتەوە. ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، لە مانگی کانونی دووەمی 2004 دا چووەتەوە سەرکارەکەی و لە 20-09-2004 کراوەتە بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئێراق. لە 10-11-2005 دا بووەتە سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل ڕاپۆرتی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێراق و ڕاپۆرتێک بۆ نوێنەران -سێ پڕۆسەی هەڵبژاردنی مێژوویی لە ساڵێکدا دەکەنە کوردی و ساڵی 2007 چاپ و بڵاوکراوەتەوە. مانگی نیسانی 2007، بەهۆی نەخۆشییەوە گەڕاوەتەوە بۆ هۆڵەندا، لە مانگی 11ی 2007 دا دەستی لە کارەکەی کێشاتەوە و فۆڕمی نوێی بۆ نوێکردنەوەی ئەرکی ناو کۆمیسیۆن پڕنەکردەوە. دواتریش بەهۆی تەمەنەوە وەک مامۆستایەک خانەنشینبووە.
$چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤدا:$
ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بووە لە کوردستان، کە لە 10-12-1991 دا لە شاری #هەولێر# بەسترا..تا ساڵی 2003 بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی سلێمانی ڕێکخراوەکەبووە. ئەو کاتە و دواتریش سەرپەرشتی بڵاوکراوەی دەنگی مرۆڤ و بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی کردووە، کە هەر بە هەمان ناوەوه، ‌ لە هەر چوار کەناڵە ناوخۆییە تەلەفیزیۆنییەکەی ئەو کاتەدا، هەر دوو هەفتە جارێک پەخشدەکرا.. لە کۆنگرەی دووەمدا کە لە 15-17-07-1993، لە سلێمانی سازکرا، بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی سلێمانی کۆنگرەکە بە بەرپرسی لیژنەی سلێمانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان هەڵبژێردراوە.. بە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، لیژنەیەک لە 5 حیزب دوو ڕێکخراو پێکهات. لەو لیژنەیەدا نوێنەرایەتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کردووە و دواتر بە تێکڕای دەنگ بۆ دەستەی بەڕێوەبەرێتی لیژنەکە هەڵبژێردراوە. سەرپەرشتی بڵاوکراوەی ئاشتی و برایەتی کردووە، لە سەرەتای ساڵی 2004 ەوە سەرپەرشتی ماڵپەڕی دەنگی مرۆڤی کردووە. ڕاپۆرتی سەبارەت بەو پێشیلکاریانەی لە 1993وە بۆ 1996روویاندا، بە شەڕی خۆکوژیشەوە نووسیەوە، لەبەر چەند هۆیەک لیژنەی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی چاپکردنی دا، چەندین بابەتی لە بارەی مافی مرۆڤەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی دەرەوە و ناوەوە نووسیوە، لە عەرەبیشەوە کردویەتی کوردی، گرنگترینیان ڕاپۆرتی ئێراق ڕوخسار و ناو...ی }{یومەن ڕایتس وۆچ}ە، ساڵی 2006.
$لە بواری ئەدەبیدا:$
٭ لە کۆتایی ساڵی 1962 دا یەکەمین بەرهەمی، ‌ کوورتە پەخشانێک بە ناونیشانی بۆ خۆشەویستەکەم لە گوڤاری هیوادا بڵاوکراوەتەوە.
٭ یەکەمین چیرۆکی بەناوی ئەوانە یەکێکن لە هەزار لە ژمارەیەکی هەفتەنامەی بیری نوێی ساڵی 1973 دا بڵاوکردووەتەوە..=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2409/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=ساڵح محەمەد ئەمین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2409/0005.JPG=KTML_Photo_End=
٭ ساڵی 1974، لە شاخ چیرۆکێکی لە دەنگی مامۆستادا بڵاوکردەوە.
٭ لە ساڵی 1978ەوە، بە هاوکاری مامۆستا ئەنوەر عەلی قادرو پێشەکی حسێن عارف ڕۆمانی عەبدولڕەحمان مونیف (خۆرهەڵاتی ناوەڕاست) ی کردۆتە کوردی و لە ساڵی 1981دا 6000 دانەی لێ چاپکراو لە ماوەیەکی زۆر کوورتدا لە بازاڕدا نەما..
٭ ساڵی 1983 کۆمەڵە چیرۆکی سوێی زامێکی قووڵ، کە 11 کوورتە چیرۆکی لە خۆگرتووە بەچاپ گەیاندووە.
٭ ساڵی 1978 ڕۆمانی کۆتاییەکانی عەبدولڕەحمان مونیفی کردۆتە کوردی و بە چاپی گەیاندووە.
٭ بەسەر هاتی سووتانی 10 مێردمنداڵی کورد، کە لە گرتووخانەی #کەرکووک#ەوە دەیانگواستنە‌وە بۆ بەغدا و لەو ڕێگایە ئۆتۆمبیلەکەیان گڕدەگرێت و هەموو دەسووتێن، تەنیا یەکێکیان بە زیندوێتی دەمێنێتەوە، دەبێتە هەوێنی ڕۆمانی ڕێژنەباران کارەساتەکان دەشواتەوە.. ساڵی 1994 دوو بەشی لێ چاپدەکات، بە 100 دانە بە ئامێری کۆپی، پاشان بە پەرتووکێکی سەربەخۆ چاپی کرد.
٭ لە ساڵی 1998 ەوە بەشداری لە زۆربەی ژمارەکانی گۆڤاری باسکاردا کردووە، کە لە بەریتانیا دەردەچوو.
٭ ڕۆمانی بیری لەشی ژنە ڕۆماننووسی ناوداری جەزائیر ئەحلام موستەغانمی کردۆتە کوردی و ساڵی 2003 دەزگەی چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوکراوەتەوە.. ساڵی 2006 پەرتووکخانەی سلێمانی بۆ دووەمجار چاپکراوە.
٭ ساڵی 2004، لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، کۆمەڵە چیرۆکی جەربەزەی بەچاپ گەیاندووە..
٭ سەبارەت قسەخۆشەکانی مامۆستا ئەفراسیاب عەبدولحەمید، پێنج ئەڵقەی بە ناوی لە پیاوە قۆشمە و جنێوفرۆشەکانی شار -ئەفراسیاب عەبولحەمید ساڵی 2004 لە گۆڤاری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە..
٭ ڕۆمانی دووەمی سێینەی ڕۆماننووس ئەحلام موستەغانمی بە ناوی پشێوی هەستەکانی کردووە بە کوردی و ساڵی 2007 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی-وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە‌.
٭ ئەندامی هیچ ڕێکخراو و کۆمەڵەیەکی ئەدەبی نەبووە‌.
هەندێک لە بڕگەکانی ئەم نووسینە لە بابەتێکی برای بەڕێزمان کاک (محەمەد جەزا بەرزنجی) وەرگیراوە، کە لە کۆڕێکی ڕێزلێنانی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە هۆڵەندە ‌ڕۆژی 26-04-2008 لە ڕۆتەردام بۆ مامۆستا (ساڵح محەمەد ئەمین) ی سازکردبوو.
نووسینی #سەردار فەتاح ئەمین# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览132,670
HashTag
相关文件: 11
挂钩项目: 6
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1943
Date of Death: 16-04-2013 (70 年份的)
Country of death: 南库尔德斯坦
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: 苏莱曼尼亚
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Place of death: 苏莱曼尼亚
人键: 儿童维权
人键: 故事作家
人键: 作家
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 04-11-2009
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):16-04-2024
URL
此产品已被浏览132,670
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.16 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,286
图片 105,181
书籍 19,474
相关文件 97,354
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!