图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,708
书籍 19,299
相关文件 97,350
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
محەمەد شێخۆ
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook7
Twitter1
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
3 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەد شێخۆ

محەمەد شێخۆ
محەمەد شێخۆ یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کوردستان کە هەمیشە لە ڕیزی گەلدا بووە، ساڵی 1948 لە گوندی گرباوی نزیک #قامیشلۆ# لەدایکبووە، و لە گوندی (خجۆکێ) خوێندنی تەواوکردووە، قۆناغی ناوەندی لە قامیشلۆ تەواوکردووە، هەر لەوێش بایەخی بە مۆسیقا و گۆرانی کوردی داوە.
ساڵی 1969 چووەتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان و لەگەڵ هونەرمەندان مەحمود عەزیز و سەعید یوسفدا تیپی مۆسیقای نەورۆزیان دامەزراندووە، کەتیپێکی هونەری بووە و بایەخی بەگۆرانی و مۆسقای فۆلکلۆری کوردی داوە.
ساڵی 1972 گەڕاوەتەوە بۆ سووریا، محەمەد شێخۆ بەهۆی گۆرانی و سرودە نیشتمانپەروەرییەکانی و کوردایەتییەکانییەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی سووریاوە تەنگی پێ هەڵچنراوە، و چەند جار ڕەتی کردووەتەوە کە لە ئاهەنگە ڕەسمییەکانی حکومەتدا بەشداری بکات.
ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، پاش نسکۆ وەکوو سەدان هەزار تێکۆشەری تر ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دواجار لە9ی ئاداری 1989، لە شاری قامیشڵۆی ڕۆژاوای کوردستان محەمەد شێخۆ هونەرمەندی بەناوبانگ و نیشتمانپەروەری کورد کۆچی دوایی کرد. [1]
محەمەد شێخۆ، ناوی تەواوی “محەمەد ساڵح شێخمووس ئەحمەد”ە. لە ساڵی 1948 لە گوندی “گڕباوێ”ی سەربە شاری #قامیشلۆ#، لە دایک بووە. شەش خوشک و پێنج برای هەبووە. خوێندنی سەرەتایی لە گوندی “خەجۆکێ” و تا پۆلی دووەمی ناوەندی لە شاری قامیشلۆ خوێندووە. لە ساڵی 1965دا، تووشی چاوئێشە دەبێت و بەم هۆیەوە چاوی نوقسان دەبێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/480/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=محەمەد شێخۆ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/480/0012.JPG=KTML_Photo_End=
مامی “حسێن” وەستای درووستکردنی تەمبوورە بووە و گەلێک جار لە “ئەسکوێ” و “کەوانەی بێژنگ” تەمبوورەی درووستکردووە. هۆگریی و شارەزایی مامی لە ژەنینی تەمبوورەدا، کاریگەرییەکی فرەی لەسەر محەمەد شێخۆ داناوە و وای لێکردووە کە هەر لە منداڵییەوە حەز بە ژەنینی تەمبوور بکات. بۆ یەکەم جار، مامی تەمبوورەیەکی ڕاستەقینەی بۆ درووست دەکات، بەڵام لە ترسی باوکی کە هەمیشە گوتوویەتی ” لەدینی ئیسلامدا تەمبوورلێدان حەرامە”، ناوێرێت بە شێوەیەکی ئاشکرا تەمبوورەکەی لێبدات.
محەمەد شێخۆ لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیدا، تێکەڵاوی “پارتی کۆمۆنیستی سووریا” دەبێت، بەڵام پاش ماوەیەک پەیوەندی پێیانەوە نامێنێت. لەبەر باری ئابووەیی و ئێشی چاوەکانی، دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و جارێکی دیکە بۆ گوندەکەی خۆیان دەگەڕێتەوە و لە بواری کشتوکاڵدا هاوکاری ماڵەباوانی دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی ماڵەباوانی بە نیوەکار کشتوکاڵ دەکەن، ناچار دەبێت بۆ بژێوی ژیانی بە گوندەکاندا بگەڕێت. هەر لەم سەردەمانەدا، لەگەڵ هونەرمەندانی وەک “خەلیلێ ئێزدی، حسێنێ تەوفێ و حەلیمێ حسۆ”، کۆمەڵێک شەوچەرە سازدەکەن، ئەم شەوچەرانەی بۆی دەبنە بنچینەیەکی هونەری. هەر لەو کاتەدا، خۆی فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەکات و بەرهەمی کۆمەڵێک شاعیری ئەو سەردەمە دەخوێنێتەوە و دیوانی “جگەرخوێن”یش ئەزبەر دەکات و گوێش بۆ ڕادیۆی ئێریڤان و بەغدا، ڕادەگرێت.
لە ساڵی 1970دا و بۆ جاری یەکەم، محەمەد شێخۆ بە ئاشکرا گۆرانی دەچڕێت، دوای ئەوەی لە گوندەکەی خۆیان دەگەڕێتەوە، هەر لە ساڵی 1970دا بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو “سەرەخت” باکووری کوردستان دەچێت و دەگەڕێتەوە، پاشان لە هەمان ساڵ و لەپێناو فێربوونی موزیکدا، بۆ بەیرووت، لە ناوەندی یەکێتی موزیکدا، دەست بە خوێندنی موزیک دەکات و دوو خول دەبینێت. لەو سەردەمەدا و لە بەیرووت سێ گرووپی موزیکی هەبوون کە ئەوانیش “کۆما سەرکەفتن بە سەرپەرشتی هونەرمەند مەحموود عەزیز شاکر، کۆما نەورۆز بە سەرپەرشتی هونەرمەند سەید یوسف و کۆما گوڵستان بە سەرپەرشتی هونەرمەند محەمەد تەیب تاهیر”. سەرەتا لە کۆما نەورۆزدا دەبێتە ژەنیار، پاشان بە پێشنیازی “کەمال شانباز” لەگەڵ هونەرمەندانی وەک ” مەحموود عەزیز شاکر، ڕێفاتێ داری، سەید یوسف و ڕەمەزان نەجیم ئۆمەری”، دەبێت بە ئەندامی کۆما سەرکەفتن. مەحموود عەزیز شاکر، هەڵبەستەکانی بەناوی “د باخان دا دلبەرم سۆرگول” و “گەورێ” بە محەمەد شێخۆ دەدات، ئەمیش ئاوازیان بۆ دادەنێت و بەم شێوەیە دەست بە سترانبێژی دەکات.
لە ڕێکەوتی 11-03-1970دا، کاتێک وەرچەرخانێکی نوێ دەست پێدەکات و باشووری کوردستان ئۆتۆنۆمی وەردەگرێت، بەم بۆنەیەوە، کۆمیتەوی هونەری کورد لە لوبنان، بە هاوکاری هونەرمەندانی وەک “مەحموود عەزیز شاکر، سەید یوسف، ڕفاتێ داری، شیرین پەروەر، عزەدین تەمۆ، محەمەد تەیب تاهیر و ڕەمەزان نەجیم”، پشتگیری لەم هەنگاوە دەکەن و لە لوبناندا چەندین شایی و ئاهەنگ سازدەکەن کە محەمەد شێخۆ وەک ژەنیارێک بەشداری لەم ئاهەنگانەدا دەکات.
لە 18-12-1971دا، بە چاودێری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ساڵۆنی سینەما “ڕیڤۆلی” ئاهەنگێک ساز دەکرێت کە محەمەد شێخۆ بۆ جاری یەکەم لەم کۆنسێرتەدا وەک گۆرانیبێژێک بەشداری دەکات، دوای ئەمەش لە ڕادیۆی لوبناندا، گۆرانییە کوردییەکانی بڵاودەبنەوە.
لە ساڵی 1972دا، دەبێت بە ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی لوبنان و لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندانی لوبنانی وەک “فەیروز، ناسر شەمسەدین، وەدیع ئەلسافی، عاسی ڕەحبانی و سەمیرە تۆفێق”، ناسیاوی پەیدا دەکات. لەبەر ئەوەی لە کارە هونەرییەکانیدا سەرکەوتوو بووە، گۆرانیبێژی عەرەب “سەمیرە تۆفێق” داوای لێدەکات کە لە کۆمەڵەکەی ئەودا ببێتە ئەندام.
پاش ئەوەی لە ساڵی 1972دا لە لوبنان شەڕدەست پێدەکات، لەبەر هەڵوێستی سیاسی، بۆ ڕۆژاوا دەگەڕێتەوە. لە “ڕیمێلان (دێرکا حەمکۆ) ”، کۆمەڵەیەکی موزیکی دادەمەزرێنێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی سووریا ڕێی پێنادەن. هەر لە هەمان ساڵ و بۆ یەکەم جار، ڕوو لە بەغدا دەکات و لە ڕێگەی هەڤاڵەکانییەوە بۆ ئێزگەی کوردی بەغدا دەچێت و کۆمەڵێک گۆرانی بەناوی “گەرێ، باخچێ گولا، بەر دلێ من شیرینێ، د باخان دل و ئەمان دەلۆ” تۆمار دەکات و پاشان بۆ ڕۆژاوا دەگەڕێتەوە. کاتێک ئەم سترانگەلە لە ڕادیۆ بڵاودەبنەوە، ناوبانگ دەردەکات، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی سووریا چاودێری دەکات و چەند جارێکیش دەستگیری دەکەن.
لە ساڵی 1973 دا، شێخۆ ڕوو لە بەغدا دەکاتەوە و لە ئێزگەی کوردی چەند سترانێکی دیکە تۆمار دەکات. لەم کاتەدا، هونەرمەندانی وەک “گۆڵبەهار، تەحسین تەها، شەماڵ سائب، بەشار #زاخۆ#یی، محەمەد عارف جزیری و عیسا ڕێکەوتی”، دەناسێت.
لە ساڵی 1974دا لە شام، یەکەم کاسێتی بەناوی “گەورێ” تۆمار دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی گۆرانییەکانی سیاسی و نەتەوەیی بوون، دەسەڵاتدارانی سووریا وای لێدەکەن کە بە ناچاری بۆ باشووری کوردستان بگەڕێتەوە. لە باشووریش دەبێت بە پێشمەرگە.
پاش پەیماننامەی جەزائێر و نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ پێشمەرگەکاندا بە ناسنامەی ئێراقی بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەچێت، لەوێش لە ئۆردووگای “ڕەبەت” دەبێتە پەنابەر، لە دواییدا بۆ #مەهاباد# دەچێت و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و وانەی ئایینی دەڵێتەوە. لەبەر ئەوەی لە گۆرانییەکانی خۆیدا هەستی نەتەوایەتی فەرامۆش نەکردووە، دەسەڵاتدارانی ئێران فەرمانی دوورخستنەوەی بۆ “گونبەدی کاووس” دەردەکەن و لەوێ، لە قوتابخانەیەکی ئایینیدا، دەست بە وانەوتنەوە دەکات.
لە ساڵی 1977دا لەگەڵ خوێندکارێکی خۆی بەناوی “نەسرین حسێن مەلەک” کە خەڵکی شاری #سنە# دەبێت، ژیانی هاوسەرێتی پێکدەهێنێت و چوار منداڵیان بە ناوەکانی “بێکەس، فەلەک، ئیبراهیم و بروسک”، دەبێت.
محەمەد شێخۆ لە خەباتی موزیکدا بەردەوام دەبێت و گۆرانییەکانی “ژ مەهابادێ، د زیندانێ دا، خەم و خەیالێن تە ئەز ڕەڤاندم، ئەی فەلەک و بێزارم”، تۆمار دەکات. لە ساڵی 1978دا کاسێتێک بەناوی “مەهاباد کانیا خوینا شەهیدان” و لە ساڵی 1981دا کاسێتێکی تر بەناوی “گاڤا ئەز مرم” بڵاو دەکاتەوە.
لە ساڵی 1983دا بۆ ڕۆژاوا دەگەڕێتەوە و لە قامیشلۆ نیشتەجێ دەبێت و گرووپێکی موزیکی دادەمەزرێنێت و وانەی موزیکی بە گەنجان دەدات. لە ساڵی 1987 تۆمارگەیەک بەناوی “فەلەک” لە قامیشلۆ دەکاتەوە کە دیسانەوە دەوڵەتی سووریا، ڕێگەی پێنادەن و دەست بەسەر تۆمارگاکەیدا دەگرن.
لە 09-03-1989دا کۆچی دوایی کردووە و بە بەشداری هەزاران کەس، لە گۆڕستانی “هلێلی”ی قامیشلۆ، بەخاک سپێررا.
جێ ئاماژەپێکردنە محەمەد شێخۆ بە “باڤی فەلەکێ”ناسراوە و 110 سترانی لە 14 کاسێتدا تۆمار کردووە، هەروەها لە کۆڕ و ئاهەنگەکاندا، کۆمەڵێک سترانی دیکەی پێشکەش کردووە کە بەداخەوە هەندێکیان تۆمار نەکراون.[2]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览123,214
HashTag
来源
相关文件: 17
挂钩项目: 10
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1948
Date of Death: 09-03-1989 (41 年份的)
No specified T3 82: Qameeshly
No specified T3 85: 西部库尔德斯坦
人键: 政治犯
人键: 歌手
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-11-2008
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):09-03-2024
URL
此产品已被浏览123,214
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.16 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,708
书籍 19,299
相关文件 97,350
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!