图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,103
图片 104,948
书籍 19,385
相关文件 97,718
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سامی عەوداڵ
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû4
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سامی عەوداڵ

سامی عەوداڵ
سامی عەوداڵ نازناوی هەڵبەستی چەوساوەکانی کورد (مەلا حسێنی کوڕی بابە ڕەسوڵی کوڕی خەلیفە ئەحمەد) ە، لە ساڵی 1910دا لە شاری #کۆیە# لە خێزانێکی هەژاری ئایین پەروەری ئەدەب دۆست لەدایک بووە و پەروەردە کراوە.
خوێندنی فەقێیەتی لە مزگەوتەکانی کۆیە فێر بووە و بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەشی گەلێک شار و دێهاتی کوردستان گەڕاوە و گەیشتۆتە پلەی مەلایەتی، بەڵام مەلایەتی نەکردووە و ملی داوەتە کار و کاسبی و ژیانێکی پڕ کوێرەوەری ژیاوە و ماڵ و خێزانێکی پێکەوەناوە و بە پیشەی پینەدۆزی گوزەراتی کردووە.
سامی عەوداڵ تاکوو ساڵی 1950 لە شاری کۆیە دا ژیاوە، بەڵام لەو ساڵەوە ڕووی کردۆتە شاری #هەولێر# تاکوو ساڵی 1972 هەر بە پیشەی پینە دۆزی ژیاوە، ئینجا گەڕاوەتە شاری کۆیە و ژیانێکی نەمر و نەژی بەسەر بردووە تاکوو لە ڕۆژی 1985-12-20دا لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و هەر لەو شارەدا لە گۆڕستانی دەروێش خدر بە خاکی نیشتمان سپێردراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/372/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=سامی عەوداڵ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/372/0001.JPG=KTML_Photo_End=
سامی عەوداڵ و هەڵبەست:
سامی لە سەرەتای شاعیرییەتیدا وەک شاعیری هەڵبەستی غەزەل هاتۆتە نێو مەیدانی هەڵبەستی کوردی، بۆ نموونە... لە هۆنراوەیەکی دڵداریدا بە ناونیشانی (یارەکەم) هەموو هەست و سۆزی دڵی خۆی بۆ ئەو یارە نازدارەی دەردەبڕێت و دەڵێت:
چەن جەزام دەی من ڕەزامە، هەر عەزیز و یارمی
کەی گوتوومە لای کەسێکی باعیسی ئازارمی؟

چونکە سوڵتانی لەبەر دڵا گاهی ڕیزوان و دەمێ
بۆ دڵی غەمگین و بێکەس بولبولی گوڵزارمی!

تاکوو لە کۆتایی غەزەلەکەیدا دەڵێت:
شیوەن و زاری کە (سامی) گرتووە هەرتۆی سەبەب
لەشکری تاتاری بەشمە چونکە خۆت سالارمی!
شاعیر لە هۆنراوەیەکی دیکەی دڵداریدا هەست و سۆزی خۆی بەم جۆرە دەردەبڕێت و دەڵێت:
وەک منداڵە بیروهۆشم، چاو لە دوو بەی مەمتەوە
بەس بەدوای زوڵفی تاتا بێ خەتابم بەستەوە!
ئینجا شاعیر دڵداری بە باری هەژاری خۆی دەبەستێتەوە و لە هۆنراوەیەکی دیکەیدا دەڵێت:
من خەمم هەردەم خەماوی، کاروپیشەم هەر خەمە
بۆ هەژاریم دڵ بە تاوم غەیری زوڵف و پەرچەمە
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی سەرم دەخواتەوە
تاکوو سەد ساڵی بنووسم قەت خەلاس نابێ کەمە!
سامی دوای غەزەل ڕوو لە دنیای هەڵبەستی نیشتمانی دەکات.. بۆ نموونە: لە هۆنراوەیەکیدا دەڵێت:
ئەی وەتەن تۆ چی لەبۆ من، خۆشی و شادی چیت هەیە؟
باغی پڕ گوڵ، دەنگی بولبول، سازی فیردەوسیت هەیە

هەندێک ئەرزی نێرگزین و سومبول و هەم یاسەمین
باسی ناکرێ گوڵا لە کێوان، خاوو نەسرینت هەیە

سێوەڕەووێنجە و شلێر و حاجیلە و ڕەیحانی دەشت
مەندیلانە و نەوعی هێرۆ، بۆنی بەیبونت هەیە!

خۆخ و سێو و ناسکە هەرمێ، هەم هەڵووژە و هەم گەراز
باخی پڕ میوە و تەعام و سێوی نەخشینت هەیە
ئینجا شاعیر ئەم هۆنراوە نیشتمانییەی تێکەڵ بە خەباتی چینایەتی دەکات و دەوری کارگەران لە ڕزگاریی نیشتمانی دەردەبڕێت و دەڵێت:
چینی کارگەر، ئاشی ئازادی نەگێڕی گەر بە خوێن
بێ سەروپا هەر دەناڵێ خاکی غەمگینت هەیە!

سام و هێزی کارگەرانە بۆتە کۆمونەی فەرەنگ
قاڕڕەکان هەر پێنج ئەڵێن تۆ توڕڕەیی خوێنت هەیە


سامی عەوداڵ شاعیری چەوساوەکانی کورد:
سامی شاعیری ڕاستگۆی چەوساوەکان بوو، ئەگەر قانیع شاعیری چەوساوەکانی لادێی کوردستان بووبێ، ئەوا سامی شاعیری چەوساوەکانی شار بووە و لە ڕێگەی هەژاری و داماوی خۆیەوە هەڵبەستی پڕ هەست و سۆزی بۆ داڕشتووین و تابلۆی یەک لە دوای یەکی هەڵبەستی ناسکی بۆ کێشاوین.. بۆ نموونە: لە هۆنراوەیەکیدا لە بارەی ژیانی هەژاری و چەوساوەیی خۆیەوە دەدوێ و دەڵێت:
من فەقیر و دڵ حەزینم بۆ هەژاریم خەم دەخۆم،
ڕووت و برسی و دەردەدارم، ساڵی جارێک خۆم دەشۆم!

سابوونم گڵە حەمامە دەچمە ناو مزگەوتەوە
هەر بە نینۆک پارە پارە و شەق شەقم کرد قەلبی خۆم
خۆم بسووتێم بە سووتان، با بسووتێم چاکترە
لەو ژیانەی وا بە تەنگی حەسرەتی یەک نانە جۆم
شاعیر لە سەرتاپای هۆنراوەکەیدا چ لایەنی ناخۆشی ژیانی هەژاران هەیە بە ناوی خۆی دەریان دەبڕێ، بەڵام بەبێ ئەوەی ڕێگە چارەیان بۆ بدۆزێتەوە و پێمان بڵێ چینی هەژاران چ بکەن باشە تاکوو لەو ژیانە سەنگە سارییە ڕزگاریان ببێ و بگەنە کامەرانی؟
ئەگەر بمانەوێ (سامی عەوداڵ) ی شاعیری چەوساوەکان باشتر بناسین ئەوا دەتوانین لە ڕوانگەی هۆنراوە سیاسییە ناودارەکەی (قەلبی من) ەوە بیناسین و بە شاعیری چەوساوەکانی لە قەڵەم بدەین و با بزانین بەو هۆنراوەیەیدا چی پێشکەش کردووین؟
قەلبی من گەر چەشنی لالە بێتو نەوتی تێبکەن
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن!
شەق شەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێبکەن
بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ،
گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ؟
نەچمە ناو جەرگەی هەژار و شان بەشانی وەک برا
ڕوح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا
بۆ شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا
کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش؟
لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش!
ببمە خاک و خۆڵەمێش تاکوو هەژارم پێ بگا
با بسووتێم بەڵکوو گەنج و لاوەکانم تێ بگا
بێتە مەیدان خوێن بریژێ تا حەقی پێ بگا
با بزانێ غەرقی خوێنە کێ هەقی وی خواردووە؟
با لە بۆ هەق خوێن بڕێژێ، دەرچێ دوژمن تازووە!
سامی لەم هۆنراوەیەیدا سرووشتی لە دێڕە هەڵبەستێکی شاعیری ناوداری پێشکەوتخوازی تورک (نازم حیکمەت) وەرگرتووە کە دەڵێت: (ئەگەر من نەسووتێم و تۆ نەسووتێی، کێ ئەم میللەتە ڕزگار بکات) ، ئەم کارەش درووستە و لە ڕوانگەی ئەدەبی بەراودکاری لەنێوانی ئەدەبی میللەتان نرخی خۆی هەیە.
شاعیر لە کۆتایی هۆنراوە ناودارەکەی دا دەڵێت:
(سامی) قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە
هەر کەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتا
نامری هەردەم دەمینێ چونکە خاوەن غیرەتە
خۆت بە قوربانی گەلت کە، فەرزە قوربانی لەبۆ
نیشتمانی حوڕ و سەربەت ئوممەتێکی سەربەخۆ!
بەم جۆرە سامی عەوداڵ تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتووی لە هەڵبەستی سیاسی کوردیدا کردووە، هەرچەندە دەبوایە لە کۆتایی هۆنراوەکەی دەبوایە بیگوتبایە:
(ئوممەتێکی بەختیار و نیشتمانی سەربەخۆ)
چونکە خۆی لەگەڵ حزبی شیوعی بووە و ئەندامێکی چالاکی بووە، کە دروشمەکەی (نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار) ە.. چونکە بەختیاری خەباتی بۆ دەکرێ تاکوو مییلەت بیگاتێ و سەربەخۆییش تێکۆشانی بۆ دەکرێ و خۆبەختکردنی پێدەوێت تا نیشتمان ئازاد بێ.. لەگەڵ ئەوەشدا سامی کردارێکی ئەدەبی بەرزی ئەنجامداوە و هەندێک ڕەمز و چەمکی نوێی خسووەتە ناو ئەدەبی تێکۆشانی جینایەتی و بەم کارەیشی لەسەردمی چلەکانی سەدەی بیستەمەوە کە مێژووی دانانی هۆنراوەکەیەتی کردووە و بەردێکی پتەوی لە بنچینەی تەلاری ئەدەبی شۆڕشگێڕیی کوردی داناوە.
لە کۆتاییشدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوەش بکەین کە لە ساڵی 1983دا چەپکێک لە هەڵبەستەکانی سامی عەوداڵ لە ئامادەکردن و پێدا چوونەوەی نووسەری ئەم باتە لەلایەن ئەمیندارێتی ڕۆشنبیریی و لاوان چاپکراوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览76,635
HashTag
相关文件: 3
挂钩项目: 10
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1910
Date of Death: 20-12-1985 (75 年份的)
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82:
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
人键: 诗人
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 18-11-2008
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):19-12-2023
URL
此产品已被浏览76,635
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.113 KB 14-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,103
图片 104,948
书籍 19,385
相关文件 97,718
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!