حەریق یەکێکە لە شاعیرە گەورە و خاوەن بەهرەکانی کلاسیکی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم و سەرەتای سەدەی بیستەم. ناوی ساڵحی کوڕی مەلا نەسڕوڵڵایه، لەساڵی 1856 لەگوندی زێویەی ناوچەی سوورداشی #سلێمانی# لەدایکبووه. زێویە کەوتۆتە قەدپاڵی لای ڕۆژهەڵاتی شاخی پیرەمەگروون. گوندی زێویە لە باوەشی پیری گەوره، پیرەمەگروونی کردگارییه، هەتا هەتایە زێویە و سلێمانی دەپارێزێ.
مەلا نەسڕوڵڵای باوکی ساڵح لەبنجدا خەڵکی ئەو ناوچە کوردەوارییە بووه، کەلەڕۆژگاری مێژوودا سەر بەدەسەڵاتی ئێران بوون. لەگوندی کاشتەر لەدایکبووه، ئەم ئاواریییەلەگەڵ گوندی لۆن کەوتوونەتەقەدپاڵی کێوی شاهۆ، زنجیرەیێکەلەنێوان هەورامانی لەۆن و جۆانڕۆ. لە باشورەوە پاڵی داوەتەماهیدەشت. مەلا نەسڕوڵڵا لەسەردهمی فەقێیەتیدا ڕوو دەکاتەناوچەکانی دەوروبەری زێدی ژیانی باب و باپیرانی. لە پاشانا کە دەگاتە پلەی مەلایی گوندی زێویە دەبێتە مەڵبەندی ژیانی.
سەرەتا ساڵح لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووه، بەرنامە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی بەئەنجام گەیاندووه، وەک ڕێنووسی خوێندنی حوجرەی ئەو ڕۆژگارانە لەلای هەندێ لەمەلایانی ئەو سەردەمە خوێندوویەتی، بەشێکی ماوەی سوختەیی لەمزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی لەسلێمانی بردۆتەسەر، لەپاشا بۆ فێربوونی هەندێکی دیکە لە زانستییە پێویستییەکانی مەلایەتی بەرەو قەرەداغ کەوتۆتەڕێ، ماوەیێک لەوێ خوێندوویەتی ئینجا ڕووی کردۆتە بیارە و ڕۆژانێک لەوێ ماوەتەوه، ئەوجا گەڕاوەتەوە سلێمانی.
ساڵح لەساڵی 1884 چووە بۆ #پێنجوێن# لای مەلا عەبدولڕەحمانی پێنجوێنی خوێندووویەتی، لەوێوە بەرەو موکریان کەوتۆتەڕێ. لە ماوەی ژیانی ئەو وڵاتەیدا ئاشنایەتی لەگەڵ شێخ بورهان (شێخ یووسف شەمسەدین) پەیدا دەکا و لەخانەقای ئەو دەمێنێتەوەو مۆڵەتی ڕێگای نەقشبەندی لەشێخی بورهان وەردەگرێ. ماوەی ژیانی ساڵح لەخانەقا وەک سالیکێک بووه. سالیک نابێ ژن بێنێ، بەڵام ئەو بەدزی ژنی هێناوه، لەبەر ئەوەشێخ لەخانەقا دەری کردووه.
تەنگوچەڵەمە لەژیانی ساڵحدا زۆر بووه. جارێکیان بەهۆنراوەیەک یەکێ لەکوڕەکانی شێخ عوسمانی تەوێڵەدا دەشۆرێنێ. ئاغا دێیێکەناوی ئیعلزامولمولک بووه، بۆ ئەتک ڕێشی تاشیوه، شاعیر ناچار بووەلای قازی عەلی گەورەی وڵات شکات بکا، دادگا خەریک بووە ئاغاکە تاوانبار بکا بۆ ئەوەی توڵەی حەریق بکاتەوه. لەو ماوەیەی داوای حەریق لەدادگا دەبێ، کوڕێکی کورد لەگوندی قەباغلەندی کچێکی ئەرمەنی هەڵدەگرێ، باوکی ئەو کچە سەر بەکاربەدەستانی ڕووسیا دەبێ و کێشەکەیان دەگاتەدادگا. ئیتر لەبەر گەورەیی ئەم کێشەیە داواکاری حەریقیان لەبیر دەچێتەوه. جارێکیان کابرایێک لەحەریق دەپرسێ ڕووداوەکەی ڕێشەکەی گەیشتەکوێ؟ لەوەڵامدا حەریق دەڵێت: بابەلێ ڕیشی من لەهینەکەی کچە ئەرمەنیدا ونبوو!
لەپاشانا حەریق بەئیمام لەمزگەوتی سەید حەسەن، مزگەوتی هەژارانیان پێ دەوت، لەسابلاغ (#مەهاباد#) دامەزرا. وەک مورید و سۆفییێکی شێخی بورهان هەموو ژیانی لەمەهاباد بردەسەر، تا لەساڵی 1909 لەوێ کۆچی دوایی کردووەو لەگۆڕستانی مەلا جامی نێژراوه. ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نەماوە و ئەو گۆڕستانە بووە بەئاوەدانی.