图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,581
图片 105,686
书籍 19,410
相关文件 97,465
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
فایەق بێکەس
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook4
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber4
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link7
排名项目
13 投票 3
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English7
عربي7
فارسی1
Türkçe0
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk1
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فایەق بێکەس

فایەق بێکەس
ناوی فایق کوڕی عەبدوڵڵابەگی کوڕی کاکەحەمەی کوڕی ئەلیاسەقۆجەیه. بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە هاتووەتە #سلێمانی# و خۆی لە 1905دا لە #سیتەک# هاتووەتە ژیانەوه، ئەو دێیەش بیست کیلۆمەترەیەک لە باکووری ڕۆژەڵاتی سلێمانییەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش #سیتەک# سەنتەری #شارباژێڕ# بووه. عەبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ تابوور ئاغاسی بووه. لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییه.
ساڵی یەکەم و دووەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووە و، پاشان ماڵیان هاتووەتەوە سلێمانی و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوه. هەر بەمنداڵی باوکی لەحوجرەی فەقێ خستوویەتییە بەر خوێندن.
لە 1911دا باوکی بەئیشی میری نێرراوەبۆ خانەقی و لەوێوە بۆ بەغدا. لە بەغداوەئەنێرێ بەدوای ماڵ و منداڵەکەیدا و ئەیانباتەئەوێ. پاش ساڵێک خۆی چووەبۆ تورکیا و ئەوانی لە بەغدا بەجێهێشتووه. ئیتر فایەق باوکی نەدیوەتەوه. هەر لەو ماوەیەدا حەمەسەعیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی کردووە و فایق دەکەوێتەلای خاڵی. ئەویش پاش چەند مانگێک ئەمرێ و فایق و تاهیری برای بچووکی بەبێکەسی ئەمێننەوه.
ئەو ساتەی شەڕی یەکەمی جیهان هەڵدەگیرسێت، ڕێی هاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دەگیرێت. حاجی ئەمینی کاکەحەمەی مامی لە سلێمانییەوە ئەنێرێتە لای حاجی عەلی ئاغا، ئەوەی لە بەغدا بووه، کە چاودێری فایق و براکەی بکات و هەر میراتێکیان لەباوک و دایکییانەوە بۆ مابێتەوەبۆیان خەرج بکا. ئەویش ئەیانداتە دەستی حەبەخان ناوێک، ئەوەی خێزانی ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی بووە و لە بەغدا دانیشتووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/193/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=فایەق بێکەس=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/193/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ژنەکەش مەردانە ئەیانخاتە ژێر باڵی بەزەییی خۆی و وردەوردە پێیشیان ئەخوێنێ. دوو سێ ساڵێک بەم جۆرە ژیان بەسەردەبەن. لە 1917دا کەساسییەکی زۆریان تووش دەبێت. لە 1918دا حەبەخان ئەیانباتەوە بۆ سلێمانی بۆ لای حاجی ئەمینی مامیان.
فایق لە سلێمانی دەخرێتە قوتابخانە و لە پۆلی سێیەمدا وەرئەگیرێ و تا ساڵی 1923 لەسەر خوێندن بەردەوام دەبێت.. هەموو ساڵێک بەیەکەم دەرئەچێ. لەو ساڵەدا لەسەر ئارەزووی مامی دەچێتە قوتابخانەی علمیە لە#کەرکووک#. بەڵام بۆی ڕێناکەوێ لەوێ بخوێنێ، دەچێتەبەغدا و ساڵی 1924-1925 لە دار العلوم بەسەرئەبا. لەوێش لە بەردەم بژێوی بژی و لە ساڵی 1926-1927دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەو کاتەدا سلێمانی تەنیا پۆلی یەکەمی ناوەندیی تێدا بووه، ناچار تێی ئەچێ.
لەو ساڵانەدا تەنگوچەڵەمەی ژیان ناچاری دەکات دوکانێکی جگەرەچێتی بکاتەوه، بەڵام ئەمەش سەرناگرێ و دەستدەکات بەجگەرە و شقارتە فرۆشتنی دەستگێڕی و پاشان پەنا دەباتەبەر ئەشغاڵ و بەڕۆژانە لە ڕێگای #عەربەت# کار دەکات و چەند مانگێک لەسەر ئەم کارە دەبێت..
لە 1928دا بۆ ماوەی چەند مانگێک لە#هەولێر# ژیاوه. لەو سەردەمەدا خوالێخۆشبوو قالەی ئایشەخان ئەندازیاری ئەشغاڵ بووە و سەرپەرشتی کردنەوەی ڕێگای هەولێر-ڕەواندز-ڕایاتی کردووه. بێکەس دۆستی لەئەشغاڵ دامەزراندووە. هەر لەو ساڵەدا بێکەس دەبێت بەمامۆستای زانستی و لە1929دا ئەبیستێ باوکی لە مەرعەش لە تورکیا مردووه. لە ساڵی 1930دا بە هەر دەردی سەریەک بووە بەدوای میراتی باوکیا ئەچێ بۆ تورکیا، هەر لەو ساڵەدا بەنائومێدی دەگەڕێتەوه.
هەر لەو ساڵەدا بوو ڕاپەڕینەکەی شەشی ئەیلوول لە دژی هەڵبرژادنە ساختەکەی دەزگای پادشایەتی ڕوویدا. بێکەس یەکێک بوو لەو نیشتمانپەروەرانەی سەرکردەی ئەو ڕاپەڕینەیان کرد و تێیدا برینداریش بوو.
لەئەنجامی ئەو ڕۆڵەدا ئەیگرن و ئەیخەنە بەندیخانەوه. هەر لەسەر ئەم بەشداربوون و سەرکردەیییەی لەسەر کاریش لای ئەبەن. هۆنراوە بەناوبانگەکەی ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم...ی لەناو بەندینخانەدا نووسیوەتەوه.
ئەو ساتەی لەبەندینخانە دێتە دەرەوه، قوتابخانەیەک دەکاتەوە بۆ ئەوەی وانەی تێدا بڵێتەوەو پێی بژی. لە 1933دا میری وەردەگرێ بە مامۆستا و دەینێرێتە مۆرتکەی #بازیان# و پاشان ئەینێرێتە #تەوێڵە#. لە هاوینی 1935دا لەگەڵ کۆمەڵە مامۆستایەک، لەوانەش یەکێکیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بەناوبانگ بووه، بەشداری لەکۆرسێکدا کردووەلە بەغدا بۆ مامۆستایان ئامادەکراوه. بێکەس لەو سەردەمەدا مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بازیان بووه.
لە ساڵی 1937دا لەوزەی میریدا نامێنێت. مامۆستایەکی نەترسی وەها لە سلێمانیدا هەبێت گیانی خەبات و کوردایەتی بڵاوبکاتەوه، دووری دەخاتەوە بۆ حیللە و پاش ساڵێک ئەینێرێ بۆ عەماره. بەڵام بێکەس ڕازی نابێت بچێ و دەست لەئیشەکەی هەڵدەگرێت و دێتەوەسلێمانی. لەوێش قوتابخانەیەک دەکاتەوەتا 1941 وانەی تێدا دەڵێتەوه. ئەنجا ئەیکەنەوە بە مامۆستای قوتابخانەکانی میری و تا دوایی ساڵی 1948دا لە #قەرەداغ# و سلێمانی و #سورداش# و #هەڵەبجە# مامۆستا ئەبێ.
لە 1948-12-18دا بۆ یەگجاری سەر دەنێتەوه.
بێکەس جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی و تاڕادەیەک ئینگلیزیشی زانیوە. بەتایبەتیی لەعەرەبیدا دەسێکی باڵای هەبووه. هۆنراوەیەکی زۆری عەرەبی لەبەربووه. هەروەها بڵاوه، کە موعەللەقاتی سەبعە (المعلقات السبعة) ی بەتەواوەتی لەبەربووه.
بێکەس دووژنی هێناوە: یەکەمیان لە ساڵی 1935دا، بەڵام پاش ساڵێک بە نەخۆشی دەردەباریکە کۆچی دواییکردووە و مردنەکەی کارێکی زۆری کردۆتەسەر دەروونی بێکەس و وای لێکردووە ماوەیەک گۆشەگیری ببێت.
لەم ژنەی کچێک و لە ژنی دووەمی دوو کچ و کوڕێکی بووه. کوڕەکەشی شاعیری بەناوبانگ (#شێرکۆ بێکەس#) ه.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览235,372
HashTag
相关文件: 6
挂钩项目: 149
传记
图书馆
图像和说明
文章
日期与活动
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1905
Date of Death: 18-12-1948 (43 年份的)
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: 南库尔德斯坦
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: 苏莱曼尼亚
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
Place of death: 苏莱曼尼亚
人键: 诗人
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 10-11-2008
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):15-02-2024
URL
此产品已被浏览235,372
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.226 KB 08-12-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,581
图片 105,686
书籍 19,410
相关文件 97,465
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!