فەلەکەدین سابیر کاکەیی ناسراو بە فەلەکەدین کاکەیی لە ساڵی 1943 لە دایک بووە.
نووسەر و ڕۆژنامەنووسە.
لە سەرەتای ساڵی (1957-1959) دەستی بە چالاکی قوتابی و لاوان کردووە.
لە ساڵی 1965 تێکەڵ بە بزووتنەوەی دیموکراسی کوردی و عەرەبی بووە، سەرباری نووسینی وتاری ئەدەبی و وتاریشی لە زمانی کوردی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و بە پێچەوانەشەوە.
1962 یەکەمین چیرۆکی کوردی نووسیوە و بڵاویشی کردووەتەوە.
لە ساڵی 1964 دەستی کردووە بە ڕۆژنامەنووسی بە زمانی عەرەبی.
لە ساڵی 1967 لە بەغدا، ڕۆمانی (بیتاقەی یانسیب) ی چاپکردووە.
لە نیسانی 1967 لە ژیانی نووسینیدا گۆڕانکارییەکی لە ژیانی نووسینیدا بەسەر دا دێت و دەچێتە ڕیز پەیامنێران و نووسەرانی ڕۆژنامەی تەئاخی، کە ڕۆژانە بە زمانی عەرەبی لە بەغدا دەردەچوو، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
وەک پەیامنێر و نووسەر لە تەئاخی کاری کردووە، ئەوجا بووەتە نووسەرێکی جێگیر و نووسەری لاپەڕەکان و بەڕێوەبەری نووسین.
لە ساڵی 1973. لە 2003 بووەتە سەرنووسەر و ئێستاش خاوەن ئیمتیازیەتی.
هەروەک سەرنووسەری چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری دیکەی بە کوردی و عەرەبی بووە، جا چ لە شار، یان شاخ لە کاتی بەرگریدا.
لە ساڵی 1974 بووەتە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەناو شۆڕش و بە پڕاکتیک بووەتە سەرنووسەری ئێزگەی دەنگی کوردستان.
لە ساڵی 1974 ەوە تا 1994 بە بەردەوامی سەرپەرشتی کردووە، واتە بە درێژایی بیست ساڵ بێ پچڕانەوە مەگەر بەهۆی وەستانی ئێزگەوە بەهۆی سیاسیی، کە هەندێک جار ڕادەوەستا. ڕۆژانە وتاری بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنووسی.
لە 1980-1991 بە پڕاکتیک سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات بوو، کە بە نهێنی لە شاخ دەردەچوو.
لە ساڵی 1993-2001 بە سەرنووسەری خەبات، کە دامەزرا و هەفتانە ژمارەیەکی لێ دەردەچوو.
بە درێژایی ساڵانی 1960-1974 ڕۆڵی هەبووە لە چالاکییەکانی سەندیکا، جەماوەری و جوتیارییەکان و کرێکارییەکاندا.
لە ساڵی 1979 بە ئەندامی لێژنەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ئەوجا بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی لە هەمان ساڵدا و تا ئێستاش لەناو سەرکردایەتی پارتیدا ماوەتەوە.
لە 1992 لە یەکەمین خولی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە 1996 بوو بە وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا لە ساڵی 2000 دەستی لە کار کێشایەوە، جا بووە بە وەزیری هەرێم.
لە 2006 دووبارە هەڵبژێردرایەوە بە وەزیری ڕۆشنبیری.
لە ساڵی 1992 تا 2005 ئەندام پەڕڵەمان بووە.
تا ئێستا ئەندامی چەندین یەکێتی و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری نووسەران و ڕۆژنامەنووسان بووە.
ئێستا ئەندامی یەکێتی پەڕڵەمانتارانی کوردستان و سەرۆکی کۆمەڵەی برایەتی کورد و تورکە.
بەشداری لە ژمارەیەکی زۆری کۆنگرەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە بە تایبەتیی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی لە ساڵی 1985 ەوە تا گۆڕانی ڕەوشی ئێراق.
سەرقاڵبوونی نەیهێشتووە پەرتووک دەربکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی داوە هەندێک پەرتووک دەبکات، لەوانە:
1-ڕۆمانی یانسیب ساڵی 1967، بەغدا بە زمانی عەرەبی.
2-کوورتەیەک لە شانۆی کوردی، موقەڕات جەبەلی لە کوردستان لە ساڵی 1984 بە عەرەبی.
3-لە باری خوێندن لە کوردستان، هەروەها لە شاخ 1985.
4-کاروانی کاری بەرەیی 1985، لە شاخ، دەربارەی پاکتاوی هزری سیاسیی ئێراقی بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئەو ماوەیە.
5-گەلێک بێ ڕۆژنامەی ڕۆژانە، 1988، لە شاخ، دەربارەی مێژووی ڕۆژنامەنووسی کوردی 1898-1988.
6-قەزافی و کێشەی کورد، بەشی یەکەم، لە شاخ 1989.
7-ڕۆمانی کیف علمونا الحقد نووسەری سۆڤیەتی چۆلۆخۆف لە فارسی کردووە بە کوردی و لە 1985 بڵاوبووەتەوە.
8-کوورتەیەکی بۆ لاوان نووسیوە، لە شاخ، بە زمانی کوردی و عەرەبی.
9-لە 2008 بیتاقەی یانسیبی بۆ دووەمین جار چاپکردووەتەوە، بۆ سێیەمین جار قەزافی و کێشەی کورد ی چاپکردووەتەوە.
10-2007 ئەلزەمیر و ئەلحوڕیە بەشی یەکەم.
11-پەرتووکێکی بە ناونیشانی فەلەکەدین کاکەیی دوور لە سیاسەت 2006 لەلایەن شێرزاد عەبدولڕەحمان لەسەر نووسراوە.
12-ئەلزەمیر و ئەلحوڕیە، بەشی دووەم 2008، #هەولێر#.
13-سێ بەشی دیکە لە پەرتووکی ئەلزەمیر و ئەلحوڕیە لە یەک کتابدا، دەزگەی ئاراس لە 2009 بۆی چاپکردووە.
14-ڕۆناهی زەردەشت، بە کوردی لاتینی لە تورکیای دەرچوواندوووە، کۆمەڵە وتارێکە لەبارەی کولتوور و تەسەوف و فەلسەفەوە.
15-ڕوناهی زەردەشت بە کوردی هەولێر 2009.
16-موتمر عربی فی ڕحاب کوردی، هەولێر، 2008، بە زمانی عەرەبی.
17-دفاتر کاف هەولێر، بە زمانی کوردی.
18-قەزافی و قەزیەی کورد، چاپی دووەم، دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس هەولێر 2008.
19-موطن نور/ بە عەرەبی/ دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس/ هەولێر 2010، دەربارەی تەسەوف و عیرفان.
20-حەلاجیات، بە ئاگاییەکی پڕشنگدار لە حزوری حەلاجدا/ دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس/ هەولێر 2010، دەربارەی ژیان و نەهامەتییەکانی حەلاج و ئەوەی تا ئەمڕۆ لەسەری نووسراوە.
21 احتفالا الوجود، دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010، دەربارەی بە ئاگایی مرۆڤ لە غەفڵەتگیر بوون لە هەبوون.
22 البیت الزجاجی للشرق الاوسط، بە عەرەبی، پەرتووکێکە دەربارەی پەیوەندییەکانی کورد بە جیهانی عەرەبی، دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010.
23 لمن تتفەتحوڵڵاالزهور، بە عەرەبی، لەژێر چاپە.
24 ایام ڕاژان، یان razhan بە کوردی لەژێر چاپە.
25 العلویون، دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010، نووسینی ئیبراهیم #داقوق#ی و فەلەکەدین کاکەیی پێشەکی بۆ نووسیوە.
26 دووبارە چاپکردنەوەی الاکراد فی لبنان و سوریا ی نووسەری گەورە ئەدیب معەوەز، فەلەکەدین کاکەیی پێشەکی و پەراوێزی بۆ نووسیوە و دووبارە بە چاپی گەیاندووەتەوە، لە دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر، 2010.
چەندین پەرتووکی دیکەی بە زمانی کوردی و عەرەبی ئامادەی چاپە.
ڕێکەوتی#31-07-2013# بەهۆی نەخۆشییەکی کوتوپڕەوە کۆچی دوایی کردووە. [1]