کنگر و ماست بەوەعدەی خۆی.
کنگر و ماست بەکاتی خۆی.
کنگر: گیایەکی بەهارییە، گەڵاکانی دڕکاوییە و بنجەکەی دەخورێت کە لە زەویدا گەشە دەکات، ماست: بە شیری گەرمکراوی هەوێنکراو دەوترێت (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: ماست لە ژەمی بەیانیان و کنگر لە ژەمی نیوەڕوان یان ئێواراندا دەخورێت، مەبەست لەوەیە کە هەر شتەو لە کاتی خۆیدا بەهای هەیە، مەبەستی پەندەکە زیاتر شەڕ و تۆڵەیە، ئەوەش بۆ ڕۆژ و کاتی خۆی هەڵدەگیرێت. [1]